 ئەمیری ئیمانداران موعاویەی کوڕی ئەبوسوفیان (رضي اللە عنە) لەچەند دێڕێکدا
لە ساڵی حەوتی کۆچیدا لە (عومرەی گێڕانەوەدا (عمرة القضاء)) موعاویە پێش باوکی موسڵمان بوو، لە فەتحی مەککەدا موسڵمان بوونی خۆی ڕاگەیاند.
خێزانەکانی و منداڵەکانی:
١- مەیسونی کچی بەحدەلی کەلبیە، (یەزید)ی لێ بوو.
٢- فاخیتەی کچی قەرزەی مونافیە، ئەمیش (عبدالرحمان) و (عبداللە)ی لێ بوو.
٣- نائیلەی کچی عومارەی کەلبیە.
لەو فەرموودانەی لەسەر فەزڵی هاتوون:
١- پەیامبەری خوا ﷺ دەفەرمووێ: (خوایە ڕێی نیشاندە و بیکە ڕێنیشاندەر و بەهۆیەوە هیدایەت بدە).
٢- پەیامبەری خوا ﷺ دەفەرمووێ: (خوایە موعاویە فێری قورئان و ژماردن بکە و لە ئاگر بیپارێزە).
٣- هەروەها لە ئوم حەڕامی کچی میلحانەوە ئەڵێ: ڕۆژێک پەیامبەری خوا ﷺ لە نزیک من خەوت، پاشان بەخەبەر هات و پێدەکەنی، منیش وتم: ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ چی یە؟ فەرمووی: (خەڵکانێک لە ئومەتەکەم بەسەر ئەم دەریا سەوزەدا دەڕۆن وەکو ڕۆیشتنی پادشاکان بەسەر ڕاخەرەکاندا).
ئوم حەڕام وتی: ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ دوعا بکە خوا لەوانم بگێڕێ، ئەویش دوعای بۆ کرد، ئیتر جارێکیتر خەوتەوە و هەمان کرداری دووبارە کردەوە، ئەویش هەمان پرسیاری لێ کرد، ئەویش بەهەمان شێوە وەڵامی دایەوە، ئەویش دیسانەوە وتی: ئەی پەیامبەری خوا ﷺ دوعا بکە خوا لەوانم بگێڕێ. پەیامبەری خوا ﷺ فەرمووی: تۆ لە یەکەمینەکانی (أنت من الأولین).
ئیتر کاتێک یەکەم جار موسڵمانان لەڕێگەی دەریاوە غەزایان کرد، ئوم حڕام لەگەڵ عوبەیدەی کوڕی صامتی مێردیدا کەوت لەگەڵیا، کاتێک لێ بوونەوە، لە شام دابەزین و وڵاخێکیان هێنا سواری ببێ، ئەوە بوو وڵاخەکە کوتا بە زەویدا و مرد.
موهەللـەبی کوڕی ئەحمەدی ئەندەلوسی – کە یەکێکە لەوانەی بوخاری ڕاڤە کردووە – دەڵێ: (ئەم فەرموودەیە فەزڵ و چاکەی تێدایە بۆ موعاویە، چونکە بۆ یەکەمین جار ئەو لەڕێگەی دەریاوە غەزای کردووە).
پرسیاریان لە ئیبن موبارەک کرد لەبارەی موعاویە؟
ئەویش وتئ: چی بڵێم لەبارەی پیاوێکەوە، پەیامبەری خوا ﷺ دەیفەرموو: ((سمع اللە لمن حمدە)) موعاویەش دەیوت: ((ربنا ولك الحمد)).
هەروەها پێی گوترا: کامیان باشترن؟ ئەو یان عومەری کوڕی عبدالعزیز؟ ووتی: (خۆڵی نێو لوتی موعاویە لەگەڵ پەیامبەری خوا ﷺ، چاکتر و باشترە لە عومەری کوڕی عبدالعزیز).
هەروەها پرسیار لە موعافای کوڕی عیمڕان کرا: کامیان باشترن؟ ئەو یان عومەری کوڕی عبدالعزیز؟
ئەویش توڕە بوو، بە کابرای ووت: صەحابی ئەکەیتە تابعی؟ موعاویە هاوەڵێتی و خزمێتی، نوسەرێتی، ئەمینداری وەحیەکەیەتی.
ئیبن مولەیکە دەڵێ: بە ئیبن عەبباسیان ووت: هیچت لەسەر موعاویە ئەمیری ئیمانداران هەیە؟ ئەو تەنها ڕکاتێ نوێژی وتر دەکا؟
ئەویش وتی: بە ڕاستی فەقیهە.
حافظ ئیبن کەسیر ئەڵێ: (پاشای ڕۆم تەماعی کردە موعاویە، ئەمە دوای ئەوەی موعاویە ترسانی و سەرشۆڕی کرد و پشتی سەربازەکانی شکان و وەدەری نان، ئیتر کە پاشای ڕۆم بینی موعاویە سەرقاڵە لەگەڵ عەلی، لەشکر کێشی کردە سەر هەندێک ناوچە، موعاویەش بۆی نووسی: ئەی لەعنەشۆ، بەو خوایە گەر واز نەهێنی و نەگەڕێیتەوە، ئەوا من و کوڕەکەی مامم لە ماڵ و شارەکانی خۆیشت دەرتدەکەین و ئەم زەویە فراوانەت لێ تەسک ئەکەینەوە، کە پاشای ڕۆم ئەوەی بینی ترسا و وازی هێنا و دوایش هات و داوای ئاگربەستی کرد).
وەفاتی موعاویە:
موعاویە بوو بە خەلیفەی موسڵمانان و ماوەی بیست ساڵ درێژەی کێشا هەتا ساڵی شەستی کۆچی.
کە سەردەمێکی سەقامگیر و پڕ فتوحات بوو.
_______________________________
سەرچاوە:
کتێبی: حقبة من التاریخ مابین وفاة الرسول ﷺ الی مقتل الحسین (رضي اللە عنە) سنة ٦١ هـ.
نوسینی:
عثمان محمد الخمیس.
|