 دایکی ئیمانداران خاتو خه‌دیجه
بانگكردنی خاتو خه‌دیجه (خوا لێیڕازیبێت) بۆ موسوڵمان‌بوون:
پێغه‌مبه‌رمان (صلی اللە علیە وسلم) گه‌ڕا به‌شوێنی ئه‌و كه‌سانه‌دا كه
زۆر خۆشیانده‌ویست، ئه‌ویش ئه‌وانی خۆشده‌ویست، یه‌كه‌مجار چووه لای
خێزانه سه‌لارو سه‌نگینه‌كه‌ی -خاتو خه‌دیجه – (خوا لێیڕازیبێت) گومانیشی
تێدانییه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ی ئێمه‌دا یه‌كه‌م كه‌س كه
ئیمانیهێناوه خاتو خه‌دیجه بوو، له‌باساكانی پێشوودا زیاتر
روونمكردۆته‌وه كه چۆن به‌شوێنی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی اللە علیە وسلم)
بوو بۆ شیكاركردنی رووداوه‌كان‌و زۆر به‌وردی توێژینه‌وه‌ی ده‌كردو
ئاگاداری سه‌ره‌تای وه‌حی بوو كه هاتووه بۆ پێغه‌مبه‌رمان (صلی اللە علیە
وسلم)، هه‌ر ئه‌و بوو كه سه‌روه‌رمانی برده لای وه‌ره‌قه‌ی كوڕی
نه‌وفه‌ل‌و ده‌یزانی ئه‌وه‌ی كه هاتووه بۆ لای سه‌روه‌رمان موحه‌ممه‌د
(صلی اللە علیە وسلم) ئه‌وه جیبریله (علیه السلام)و ئه‌و ئایه‌ته‌ی بۆ
هێناوه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [قُمْ فَأَنْذِرْ...] (المدَّثر:
٢). ئیتر كاتی هه‌ڵسان‌و بێداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكییه له‌نه‌زانی‌و تاریكی.
ده‌ستبه‌جێ خاتو خه‌دیجه بڕوای به‌بانگه‌وازه‌كه‌ی موحه‌ممه‌د (صلی اللە
علیە وسلم) هێناو شه‌ره‌فی ئه‌وه‌ی پێبه‌خشرا كه یه‌كه‌م كه‌س بێت له‌سه‌ر
ئه‌م زه‌وییه‌دا موسوڵمان بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئافره‌ته، جێگه‌ی
شانازیی ئێمه‌یه یه‌كه‌م كه‌س كه بڕوای به‌م ئیسلامه هێناوه له‌توخمی
مێیینه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌توانم بڵێم: پێشئه‌وه‌ی سه‌روه‌رمان بانگیبكات،
خاتو خه‌دیجه موسوڵمان ببوو، ئه‌وه‌بوو فه‌رمووی: "كَلاَّ وَاللَّهِ لاَ
يُخْزِيكَ اللَّهُ أَبَدًا". واته: نا موحه‌ممه‌د (صلی اللە علیە وسلم)
سوێند به‌خوا، خوای گه‌وره هه‌رگیز تۆ توشی ناڕه‌حه‌تی ناكات. خاتو
خه‌دیجه خۆشه‌ویستییه‌كی زۆر بێوێنه‌ی هه‌بوو له‌دڵی پێغه‌مبه‌رماندا (صلی
اللە علیە وسلم) كه من ناتوانم به‌هیچ پێناسه‌و وه‌سفێك بیهۆنمه‌وه
یاخود كام ته‌عبیر جوانتره ئه‌وه به‌كاربهێنم، خاتو خه‌دیجه‌یش
خۆشه‌ویستیی بۆ سه‌روه‌رمان زۆر خه‌یاڵی بوو، چونكه ئه‌وبوو فه‌رمووی:
""إِنَّكَ لَتَصِلُ الرَّحِمَ، وَتَحْمِلُ الْكَلَّ، وَتَكْسِبُ
الْمَعْدُومَ، وَتَقْرِي الضَّيْفَ، وَتُعِينُ عَلَى نَوَائِبِ الْحَقِّ".
واته: تۆ سیله‌ی ره‌حم به‌جێده‌هێنیت‌و هه‌موو خزم‌و كه‌سوكارت
به‌سه‌رده‌كه‌یته‌وه‌و هه‌ستی به‌رپرسیارێتیت له‌سه‌رشانه‌و خۆشه‌ویستیی
بۆ هه‌مووان ده‌رده‌بڕیت، ئه‌وه‌ی كه هه‌ژارو بێده‌ره‌تانه تۆ
ده‌ستگیرۆییده‌كه‌یت، تۆ زۆر رێزی میوان ده‌گریت، وه هه‌میشه به‌دوای
راستیدا ده‌گه‌ڕێیت‌و حه‌قت خۆشده‌وێت. هه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه بوو
وایلێكرد بیباته لای وه‌ره‌قه‌ی ئامۆزای‌و ده‌یزانی ئه‌م سه‌روه‌ره‌مان
هه‌رگیز درۆ له‌ده‌می ده‌رنایه‌ت، له‌ته‌واوی ئه‌و ژیانه‌ی له‌گه‌ڵ
پێغه‌مبه‌ردا (صلی اللە علیە وسلم) بردوویه‌تییه سه‌ر پڕبووه له‌ڕه‌وشتی
جوان‌و خۆشه‌ویستی‌و رێز‌و وه‌فا، بۆیه هه‌ر زوو بڕوایپێهێناو ده‌یشیزانی
ئه‌م وتانه‌ی هاوسه‌ره به‌ڕێزه‌كه‌ی كه پێغه‌مبه‌ره (صلی اللە علیە
وسلم) هه‌روا وته‌ی ئاسایی نین، به‌ڵكو ده‌یزانی ئه‌مه له‌لایه‌ن خوای
گه‌وره‌وه‌یه، كه‌واته هه‌ردوو هۆكاره‌كه به‌كارهاتووه له‌ئیداره‌و
رێكخستندا كه بریتین له: خۆشه‌ویستی‌و به‌هێزیی به‌ڵگه‌و قسه‌كردن
له‌گه‌ڵ ئه‌قڵی خه‌ڵكیدا.
لێره‌دا گرنگه ئه‌وه بیری بانگخوازان‌و كادێرانی ناوه‌ندی ئیسلامی
بحه‌ینه‌وه، تا بتوانن هاوسه‌ره‌كانیان یاخود كه‌سه نزیكه‌كانیان
والێبكه‌ن وه‌ك یه‌ك بیربكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی بتوانن په‌ره‌بده‌ن
به‌كاره‌كانیان‌و كه‌سه نزیكه‌كانیان بۆیان ببنه پاڵپشت.
|