بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
خێزان و هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 بنیات نانی بیرو باوەڕ لەسەردەمی مەککەدا:
09/11/2019
بینین: 1337

‎حەوتەم: شارەزای هاوەڵان لە ڕاستی مرۆڤ.
‎قورئانی پیرۆز مرۆڤی بەخۆی ناساند ، دوای ئەوە، دوای ئەوە کە خوا ڕۆژی دوای پێناساند، هەروەها وەڵامی ئەو پرسیارە فترییانەی دانەوە. لە کوێوە بۆکوێ؟ کە ئەم پرسیارانە پێویستە وەڵام بدرێنەوە، هەموو مرۆڤێکی تەواویش دەیکات و پێویستی بە وەڵامەکەیەتی.
‎هەروەها قورئانی پیرۆز ڕاستی سەر هەڵدانی مرۆڤایەتی ڕون کردوەتەوە بۆ هاوەڵان، لەگەڵ ئەو بنچینانەش کە بۆی دەگەڕێتەوە، چییان لێداوا کراوە لەم ژیانەو چی دەبێت لە دوای مردن؟

‎هەشتەم: تێڕوانینی هاوەڵان بۆ بەسەر هاتی شەیتان لەگەڵ ئادەم علیە سلام.

‎پێغەمبەری خوا صل اللە علیە وسلم بە پێی پێڕەوی قورئان ، باسی بەسەرهاتی شەیتانی بۆدەکردن لەگەڵ ئادەم و ڕاستی ململانێی نیوان مرۆڤو دوژمنەکەی ، کە هەوڵی داوە ئادەمی باوکیان لە خشتە ببات ، لەڕێگەی ئایەتەکانی قورئان وەک:((يَا بَنِي آدَمَ لَا يَفْتِنَنَّكُمُ الشَّيْطَانُ كَمَا أَخْرَجَ أَبَوَيْكُم مِّنَ الْجَنَّةِ يَنزِعُ عَنْهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا سَوْآتِهِمَا إِنَّهُ يَرَاكُمْ هُوَ وَقَبِيلُهُ مِنْ حَيْثُ لَا تَرَوْنَهُمْ إِنَّا جَعَلْنَا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاءَ لِلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ       ))الاعراف:٢٧.
‎ئەو ئایەتانەی کە باس لەم بەسەر هاتە دەکەن ، نەوەی یەکەمی مسوڵمانانی فێری زۆر مەسەلەی گەورە کرد لە بواری تێڕوانینو بیرو باوەڕو ئاکار، لەوانە:
‎١-ئادەم بنچینەی ئادەمیزادەکانە.
‎٢- ناوەرۆکی ئیسلام بریتیە لە گوێڕایەڵی ڕەها بۆخوای گەورە.
‎٣- مرۆڤ دەکەوێتە ناو تاوانەوە.
‎٤- تاوانەکانی ئادەم مسوڵمان فێری پیویستی پشت بەخوا بەستن دەکات .
‎٥- پێویستی گەڕانەوەو داوای لێخۆشبوون لەخوا.
‎٦-خۆپاراستن لە چاو تێبڕین لەشتی خەڵکیو خۆ بەزلزانین.
‎٧- ئیبلیس دوژمنی ئادەمو خێزانەکەیو نەوەکانیانە.
‎٨-پێکەوە قسەکردنی هاوەڵان بەباشترین شێوە هەندێ لە ئەو هۆکارانە کە هاوەلان بەکاریان هێنا بۆ شەڕکردن لەگەڵ شەیتان، گوێڕایەڵیان بوو بۆ فەرموودەی خوای گەورە:(( وَقُل لِّعِبَادِي يَقُولُوا الَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ الشَّيْطَانَ يَنزَغُ بَيْنَهُمْ إِنَّ الشَّيْطَانَ كَانَ لِلْإِنسَانِ عَدُوًّا مُّبِينًا )٩ الاسراء:٥٣.


‎نۆیەم: دیدی هاوەڵان بۆ گەردوون و ژیانو هەندێ لە دروستکراوەکان.

‎پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم هەمیشە هاوەلانی فێری قورئانی پیرۆز دەکرد و پەروەردەی دەکردن لەسەر تێڕوانینی ڕاست بۆ کێشەکانی بیرو باوەڕو تێڕوانینی تەواو بۆ بونەوەرو ژیان ،لەڕێگەی ئایەتە پیرۆزەکانی قورئانەوە، ئیتر سەرەتای بوونەوەرو سەرەنجامی بۆ ڕون کردنەوە.
‎هەروەها قورئانی پیرۆز باسی ڕاستیەکانی ئاژەڵی بۆ دەکردن، کە هیچی کەم نەبوو لە ڕاستیەکانی تر، کە باسی دەکرد.
‎بەمشێوەیە قورئانی پیرۆز بیرۆکەو تێڕوانینی نەوەی یەکەمی مسوڵمانانی ڕێکخست سەبارەت بە گەردوونو دروستکراوەکان ، هەروەها ڕاستی ئەم ژیانە لە ناوچوە، پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم بەردەوام ڕاستی چارەنوسو ڕێگای ڕزگاربوونی لە دڵودەروونی هاوەلەکان دەچاند، چونکە دڵنیا بوو لەوەی هەرکەسێک ئەوشتانە بزانێت، بەهەموو تواناییەکیەوە هەوڵدەدات، کە ڕێگەی ڕاست بگرێتوو سەرکەوێت، لەم بوارەشدا پێغەمبەری خوا صڵ اللە علیە وسلم توندی دەکرد لەسەر لایەنێکی گرنگ کە بریتی بوو لەوەی کە ئەم ژیانە هەرچەند درێژ بێتەوە هەر کۆتای پێدێت،خۆشیەکانیشی هەرچەند زۆر بن هەر کەموو بڕاوەن .
‎لەڕاستیدا زۆرێک لە کارمەندانی بواری بانگەواز ، ئەم ڕاستیە لەدڵیاندا لاوازبووە، چونکە لە خۆشیەکانی ئەم ژیاندە نیگرۆ بوونە بەدوایدا هەر خەریکی ڕاکردنن، هەرکاتێکیش شتێکیان دەست دەکەویت داوای زیاتر دەکەنوو تێربوونیان نییە، ئەمەش کارەساتێکی گەورەیە بەراستی، بەڵام خۆشگوزەرانی لەو سنورەی کە شەرعی خوا دیاریکردووە ، کە ببێتە هۆکارێک بۆ ڕۆژیدوای ئەوە کارێکی چاکە.

‎السيرة النبوية عرض وقائع وتحليل أحداث ـ الدكتور علي محمد الصلابی:ص/١٧٠-١٧٢.

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه