بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
خێزان و هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 بەسەرهاتی خوازبێنی کردنی خاتوو عائشە و سەودە بۆ پەیامبەر(صلی للە علیە وسلم)
25/02/2020
بینین: 512
بەسەرهاتی خوازبێنی کردنی خاتوو عائشە و سەودە بۆ پەیامبەر(صلی للە علیە وسلم):

عائشە (ڕەزای خوای لێ بێ)ئەفەرموێ:(کاتێ خەدیجە وەفاتی کرد، خەولەی کچی حکمی کوڕی ئەوقەس، خێزانی عثمانی کوڕی مضعون بە پەیامبەر(صلی للە علیە وسلم)ی وت: ئەی پەیامبەر(صلی للە علیە وسلم)، بۆ ژن ناهێنیت؟ پەیامبەر(صلی للە علیە وسلم)یش فەرمووی :کێ؟ ئەویش وتی: گەر ویستت لێ بێ کچ هەیە و گەر ویستت لێ بێ ژنیش هەیە. پەیامبەر(صلی للە علیە وسلم) فەرمووی: کچەکە کێیە؟ ئەویش وتی: کچی خۆەویستترین دروستکراوە لەلای تۆ، عائشەی کچی ابو بکر. پاشان پەیامبەر(صلی للە علیە وسلم) فەرمووی : ئەی ژنەکە کێیە؟ ئەویش وتی : سەودەیە، کە باوەڕی پێ هێناوەو شوێنت کەوتووە لەسەر ئەو باوەڕەی کە تۆ لەسەریت. پەیامبەر(صلی للە علیە وسلم) فەرمووی: خوازێنی هەردوکیانم بۆبکە.

ئەفەرموێت: چوم بۆ ماڵی ابو بکر، تەنیا ام ڕومانی دایکی عائشە لە ماڵ بوو، پێم وت: ام ڕومانی ئای لەو دەرگا خێر و بەرەکەتە کە بە ڕووی ئێوەدا کراوتەوە، ئەوەتا پەیامبەر(صلی للە علیە وسلم) منی ناردووە بۆلااتان تا خوازبێنی عائشە بکەم. ام ڕومانی وتی: خۆزگە دەخوازم، بەڵام چاوەڕێبە تا ابو بکر دەگەڕێتەوە. ئەوەبوو ابو بکر گەڕایەوە و خەولە پێی وت: ابو بکر ئای لەو دەرگا خێر و بەرەکەتەی بڕووتاندا کراوتەوە، ئەوەتا پەیامبەر(صلی للە علیە وسلم) منی ناردووە بۆ لاتان تا خوازبێنی عائشە بکەم.

ابو بکریش فەرموی: ئایا بۆی دەشێت؟ چونکە عائشە کچی براکەیەتی.

ئەویش گەڕایەوە بۆ لای پەیامبەر(صلی للە علیە وسلم) و قسەکەی ابو بکری بۆ گێڕایەوە. پەیامبەر(صلی للە علیە وسلم)یش فەرمووی : (پێی بڵێ تۆ برامی لە ئیسلامدا و ئەویش دەشێ بۆ من). ئەفرموێت:

چوەوە بۆ لای ابو بکر و پێی ڕاگەیاند. ابو بکریش وتی: ( با پەیامبەر(صلی للە علیە وسلم) تشریف بێنێت).

لە ڕیوایەتێکی تردا ئەفەرموێ: کاتێ پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) هات، ابو بکر پێی فەرمو: من باری تۆم. پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) فەرمووی ( انت اخی فی دین اللە وکتابە، و هی لی حلال) واتە تۆ برای منی لە دینی خوا و کتێبەکەیدا، وەئەو بۆمن حەڵاڵە، پاشان مارەی کرد.

لە ڕیوایەتێکی تردا، خەولە ڕۆشت بۆ لای سەودە و پێی وت: ئای سەودە خوای گەورە چ خێر و بەرەکەتێکی بە ڕووتاندا کردۆتەوە. وتی چی بووە؟ ئەویش وتی: پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) ناردوومی تا خوازبێنیت بکەم. ئەویش وتی خۆزگە دەخوازم، بەڵام بچۆ بۆ لی باوکم ئەوەی بۆی هاتووی پێی ڕابگەیەنە. دەفەرمو باوکی پیاوێکی بەساڵاچووی پیر بوو نەیدەتوانی هەتا بچێت بۆ حەج (خەولە دەفەرموێ) چوومە ژوورەوە بۆ لای و سڵاوم لێکرد، بە سڵاوی جاهێڵانەی خۆی، ئەویش وتی: ئەوە کێیە؟ وتم: خەولەی کچی حەکیمە. وتی ها چیت دەوێ؟ وتم: محمدی کوڕی عبداللە ناردوومی تا خوازبێنی سەودەت لێ بکەم. وتی: هاشانێکی بەڕێزە، هاوڕێکەت دەڵێ چی؟ وتم : پێی خۆشە. باوکی سەودە وتی : دەبڕۆ بۆم بانگ بکە. منیش چووم بۆ م بانگ کرد وتی: کچەکەم محمدی کوڕی عبداللەی کوڕی عبدالمطلب خوازبێنی کردووی، محمدیش هاوشانێکی بەڕێزه پێت خۆشە مارەت بکەم بۆ محمد؟ سەودەش وتی: بەڵێ. پاشان باوکی سەودە وتی: بڕۆ محمدبۆ بانگ بکە. پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم)هات و باوکی ڕازی بوو. پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) سەودەی مارەکرد و گوێزایەوە)



چوونی پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) بۆ طائف

ئیبن و ئسحاق دەیەرموێت:( کاتێ ابو طالب لەناو چوو، قورەیش دەستیان کرد بە ئازاردانی پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) بە شێوەیەککە هەرگیز نەیان دەتوانی لە ژیانی ابو طالبدا ئەنجامی بدەن بەرامبەر پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم). پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) بەڕێکەوت بۆ طائف بۆ ئەوەی خەڵکانی سەقیف پشتگیری لە خۆی و لە ئایینەکەی بکەن بۆ ئەوەی خوایان پێ بگەیەنێت. دەرچوونی پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) بەرەو طائف لە هەموو سەرچاوەکانی سیرەدا تەنیا ڕیواتەکەی محمدی کوڕی کەعبە کە دەفەرموێ: ( کاتێ پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) گەشتە طائف چووە لای هەندێ کەسایەتی سەقیف کەلەو ڕۆژەدا کەسانی ناودار و سەرکردەی سەرجەم طائف بوون، ئەوانیش سێ برا بوون( عبدیالیل کوڕی عەمرو کوڕی عومەیر)، (مەسعودی کوڕی عمرو کوڕی عومەیر)، (حبیبی کوڕی عەمرو کوڕی عومەیر)بوون، یەکێک لەوان ژنێکی قوڕەیشی لابوو، کە مارەی کردبوو، پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) دانیشت لە گەڵیاندا و بەنگەوازی کردن بۆ لای خوا و پێی ڕاگەیاندن کە بۆچیڕووی کردۆتە ئەو شارە، یەک لەوانە لە وەڵامدا وتی: بەرگەکەی کەعبە پارچە پارچە دەکەم ئەگەر خوا تۆی ناردبێت بە پەیامبەر. دوومیشیان وتی: ئایا خوا کەسی تری نەدۆزیوەتەوە تۆ نەبێ. سێیەمیشیان وتی: بەهیچ شێوەیەک قسەت لە گەڵدا ناکەم، ئەگەر تۆ پێغەمبەری خوا بیت وەک خۆت دەیڵێیت، ئەوە بۆ من زۆر سامناکە کە قسەت لەگەڵدا بکەم، وەئەگەر درۆ بکەیت بە دەم خواوە بەهیچ جۆرێ شیاو نیە کە قسەت ڵەگەڵدا بکەم. پاشان پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) بێ ئومێد بوو لەوەی کە سەقیف ڕێنموێنی بکرێن پشتگیری لە ئیسلام بکەن..)

محمدی کوڕی کەعبی قورضی دەفەرموێت:( پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) پێی ناحۆش بوو، کە ئەم هەواڵە بگاتەوە بە خزم و کەسانی خۆی، بەڵام خەڵکی طائف وازیان لێ نەهێنا و نەفام و کۆیلەیان خستە دوای پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) و جنێویان پێ دەدا و هاواریان لێ دەکرد، تا خەڵکانێکی زۆریان لێ خڕ کردەوەو بە دوایدا کەوتن. پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) بە ناچارانە ڕوی کردە باخەکەی عوتبەی کوڕی ڕەبیعەی و شەیبەی کوڕی‌‌ ڕەبیعە (وەتە دو دوژمنی سەرسەختی پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) لە مەککەدا) کاتێ پەیامبەر گەشتە ناو ترێکانی ئەوان، ئیتر نەفامانی سەقیف گەڕانەوە. چوە ژێر مێویەکیانەوە و هەردوو کوڕەکەی ڕەبیعەیش سەیری پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) دەکرد کە نەفامانی سەقیف چیان کرد بەرامبەری. دوای ئەوەی پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) کەمێک حەوایەوە لە ژێر سێبەری مێوەکەدا، لە ڕیوایەتێکی تردا ئەفەرموێت:

ئەم نزایەی کرد و فەرمووی( ئەی پەروەرووگار سکاڵای لاوازی و بێ دەسەڵاتی و فێڵ و نەزانی و سوکیم لەلای خەڵکان تەنیا لە لای تۆ دەکەم، کت بە بەزەییترین خاوەن بە بەزەییەکانی، تۆ خاوەنی چەوساوەکانی خاوەنی منی، بۆ لای کێم دەنێریت، بۆ لای دوژمنێ کە ڕووم لێ گرژ دەکات؟ یان دۆژمنێک کە کاری منت کردۆتە ژێر فەرمانی ئەو. ئەگەر تۆ توڕە نەبیت لە من ئەوە من هیچ باکم نیە، بەڵام سەلامەتی تۆ فراوانترە بۆ من. پەنا دەگرم بەو نوری ڕووەت کە هەموو تاریکاییەکی لە ڕوودا ڕووناک کردۆتەوە، دونیا کۆتایی لەسەر چاکراوەکە لەوەی توڕەبوونی خۆتم پێ بگەیەنی، یان ڕقی خۆتم پێ بگەیەنی خۆیەتی گلەییت هەبێ تا ڕازی دەبیت، وە هیچ توانا و دەسەڵاتم نیە تەنیا بە پشتیوانی تۆ نەبێ...)

دوای ئەوەی دوو کوڕەکەی ڕەبیعە واتە عوتبە و شەیبە بینیان پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) چی بەسەر هاتووە، بەزەییان بۆی بزوا. خزمەتکارێکی گاوری خۆیان کە ناوی عەداس بوو بانگیان کرد، و پێیان ووت: ئەو هێشووە ترێیە بحە سەر ئەو گەڵایە وبیبە بۆ ئەو پیاوەی کە لەویا دانیشتووە با بیخوات. عەداس بۆی برد و لە بەردەمیا داینا و وتی : بیخۆ. پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) دەستی بۆ برد و وتی( بسم اللە) ئینجا خواردی. عەداس سەیری پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) دەکرد و وتی: وەڵاهی ئەم قسەیە هیچ کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتانە نایڵێن. پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) فەرمووی: تۆ خەڵکی کام وڵاتی ئەی عەداس؟ ئاینت چیە؟ عەداس وتی: من گاورم، خەڵکی نەینەوام. پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) فەرمووی: دێیکەی پیاوچاکەکە (یونس کوڕی مەتا)؟ عەداس وتی: تۆ جۆن دەزانی یونس کێیە؟ پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) فەرمووی:

ئەوە برامە پەیامبەرە وە منیش پەیامبەرم، ئینجا عەداس کەوتە ماچکردنی پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) و هردوو دەست و هەردوو قاچی ماچکرد. دوو کوڕەکەی ڕەبیعەیش چاویان لێ بوو کە عەداس چی دەکات، یەکێکیان بەوی تریان وت: ئەوە خزمەتکارەکەمانی تێکدا. کاتێ عەداس گەڕایەوە بۆ لایان، وتیان: ماڵت وێران بێ عەداس ئەوە چی بوو تا دەستی ئەو پیاوەت ماچکرد؟ ئەویش وتی: گەورەم پیاوی وا چاکتر لەسەر زەویدا نیە، شتێکی بۆ گێڕامەوە کە تەنیا پەیامبەر نەبێ نایزانێ. ئەوانیش وتیان ماڵت وێران بێ عەداس دوورت نەخاتوە لە ئاینی خۆت چونکە ئاینی تۆ لە ئاینی ئەو چاکترە..) ئەمە سەرجەم بەسەرهاتی طائفە ئەویش حەدیسێکی (مرسل)ە و بەشێکە لە بەشەکای (ضعیف)ە ناشێ بکرێت بە بەڵگە، بەڵام وەک زانیاری پێیستە لێی ئاگادار بین.. بەڵام بە دوو بەڵگە دەسەلەمێنرێت کە چوونی پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) بۆ طائف ڕاستە.

یەکەم/ لە خالیدی عدوانیەوە دەگێڕنەوە کە فەرموویەتی(بینیم پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) خۆی دابوو بەسەر گۆچانێکدا یا کەوانێکدا لە ڕۆژهەڵاتی سەقیف کاتێ هاتبوو بۆ لایان بۆئەوەی پشتگیری لێ بکەن، وە لەو کاتەدا گوێم لێ بوو ئایەتی (والسماء و الطارق(۱) (الطارق ۱) ی دەخوێند تا تەواوی کرد، ئینجا خالید دەفەرمووێ من لە زەمای نەفامیدا ئەم سورەتەم لەبەر کرد کاتێ موشریک بووم، وە ڵە ئیسلامیشدا خوێندم، دوای ئەوەی ئەمەم گوێ لێ بوو، کەسانیسەقیفی خۆم هاتن بۆ لام و وتیان: چیت گوێ لێ بوو لەو پیاوەوە؟ منیش هەموویم بەسەر ئەواندا خوێندەوە، وە یەکێک لەویدا کە خەڵکی مەککە بوو وتی: ئێمە باشتر دەزانین کە ئەم هاوەڵەمان چیە و چی نیە، گەر بمان زانیایە ئەو کارە ڕاستە ئەوا شوێنی دەکەوتین.) ئتم ڕیوایەتە لاوازە تەنیا بۆ زانیاری هێناومە.

دووەم/ لە عائشەوە دەفەرموێ: ( بە پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم)م وت ئایا هیچ ڕژێکت بەسەردا هاتووە سەختتر بێ لە ڕۆژی ئوحود؟ پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) فەرمووی (لقد لقیت من قومک ما لقیت و کان اشد ما لقیت منهم یوم العقبە، ٳذ عرضت نفسی علی ابن عبدیالیل عبد کلال فلم یجینی الی ما اردت، فانطلقت وانا مهموم علی وجهي، فلم استفیق الا وانا بقرن الثعالب، فرفعت راسي، فٳذا انا بسحابە اظلنی، فنظرت فٳذا فیها جبریل، فناداني فقال: ٳن اللە قد سمع قول قومك لک و ردووا علیک، و قد بعث اللە الك ملک الجبال لتٲمروە بما شئت فیهم، فناداني ملك الجبال فسلم علي ثم قال: (یا محمد (صلی اللە علیە وسلم)) فقال: ذالک فیما شئت ان شئت ان اطبق علیهم الاخشبین) فقال النبي (صلی اللە علیە وسلم) ( بل ارجو ان یخرج اللە من اصلابهم من یعبد اللە وحدە و لا یشرک بیە شیئا)).

واتە: ئەوەی توشم بوو لە خزمانی خۆت ئەوە بوو تووشم بوو، بەڵام سەختترینیان لای من ڕۆژی عەقەبە بوو کاتێ چووم بۆ لای کوڕەکەی ( عبدیالیل) بەڵام ئەو وەڵامی نەدامەوە منیش بە خەفەت باریەوە گەڕامەوە، ئاگام لە خۆم نەبوو تا گەیشتمە لووتکەی (ڕیوی) یەکان سەرم بەرز کردەوە پەڵە هەورێکم بینی بەسەرمەوە بوو سێبەرەکەی بەسەرمدا هات، تەماشام کرد جبریلی تیایە، بانگی لێ کردم و فەرمووی: خوای گەورە قسەی قەومەکەتی بیست وە کە چیان وت بەرامبەر بە تۆ، وە خوای گەورە فریشتەی شاخەکانی ناردووە بۆ لای تۆ، بۆئەوەی بە ویستی خۆت چی فەرمانێکی پێ دەکەیت بەرامبەر خزمانی خۆت تا بۆت جێ بە جێ بکات. ئینجا فریشتەی شاخەکان بانگی لێ کردم و سڵاوی لێ کردم و وتی: ئەی موحەمەد ئەمە لەویستی خۆتایە، گەر دەتەوێ با هەردوو شاخەکە بێنمەوە یەک و لە ناویان بەرم، پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) فەرمووی: نەخێر بەڵکو هیوام وایە خوای گەورە کەسانێک درووست بکا لە نەوەی ئەمان، کە خوای گەورە بە تەنیا بپەرستن و هیچ جۆرە هاوەڵ وشەریکێی بۆ بڕیار نەدەن.)

کەوەتە لێرەدا، دەر ئەکەوێ پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) چووە بۆ طائف و سەختترین ڕۆژی ژیانیشی بووە، لە طائف دەرچووە کە ئەوان بەرپەرچیان داوتەوە، ئیبن سەعد ئەفەرمووێ( سەفەرەکەی پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) بۆ طائف مانگی شەوای ساڵی (۱۰)واتە ساڵی دەی پێغەمبەرایەتی بوو، وە دە ڕۆژ لە ناو طائفدا مایەوە کەس باوەڕی پێنەهێنا). کەواتە سەلمێنرا کە پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) چووە بۆ طائف وەک لە ڕیوایەتەکەی محمددی وڕی کەعبی شورضی پێشتردا هاتووە.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ناوی کتێب/ ژیانی پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) لە قورئان و فەرموودەکاندا

نوسینی/مامۆستا محمد مەلافایەق شارەزووری

لاپەڕە/ ۱٦٦بۆ۱۷۲

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه