بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
خێزان و هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 پەروەردەکردنی هاوەڵان لەسەر ڕەوشتە جوانەکان لەڕێگەی سەرگوزشتەکانی قورئانەوە چۆن بوو؟
21/10/2019
بینین: 1750

سەرگوزشتەکانی قورئان پڕن لەئامۆژگاری و دانایی و بنەڕەتی بیرو باوەڕ، ئاڕاستەکانی ئاکارو، شێوازەکانی ئاکارو، پەند وەرگرتن لەگەل و میللەتان، سەرگوزشتەکانی قورئان بریتی نین لە هەندێ مەسەلەی مێژوویی، تەنها تایبەت بن بەمێژوو نوسەکانەوە، بەڵکو لەوە زۆر گەورەو گرنگترە، چونکە پڕن لەیەکخوا پەرستی و، زانست و، ڕەوشتی جوان و، بەڵگەی ئەقڵی و، بەرچاوڕوونی و یادخستنەوەو، گفتوگۆکردنی سەیر.
نموونەی یەکیش دەهێنمەوە لەسوڕەتی یوسف علیە سلام، بەتێروانین لەلایەنی ڕەوشتی کەئاشکرایە لەدیمەنەکانی ئەو سوڕەتە، زانایانی ڕەوشت و هۆشمەندان دەڵێن: (( کاروباری میللەت هەرگیز ڕاست نابێت، تاکو چاکخوازان و پیاوانی کارگوزارو، ڕێپیشاندەران نەبن، ئەوانە مەرجی دیاریکراوو ڕەوشتی جوانیان هەیە، جا ئەگەر ئەوکەسەی هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی کارەکە پێغەمبەر بێت چل خاسیەتی پێویستە هەبێت، باسیان کردووە و هەمووی پەیوەندی هەیە بە بەڕێوەبردنی میللەتەکەیەوە، ئەگەر سەرۆکێکی چاکەکار بێت، لەو چل مەرجە هەندێکیان بەپێویست زانیوە بۆی، جا سەرگەورەمان یوسف علیە سلام ، خاسیەتی پێغەمبەرە ڕەوانەکراوەکان و جوانیانی تیادا بووە، لەسەر گوزشتەکەشیدا ، ئەوەندە پەندو سوود هاتووە، کە هۆشمەندی میللەتان وەریبگرن بۆ هەڵبژاردنی شایستەکان بۆ کارەکان، چونکە ئەو پاشا و پێغەمبەریش بوو ! جا لەبەر بڕانەوەی پێغەمبەرایەتی، بەوە واز دەهێنین، کەباسی دوانزە خاسیەت بکەین، کە پێویستە سەرۆکی چاکەکار لەسەری بێت، بۆ ئەوەی ببێتە مایەی لێوردبوونەوەی قورئان و ئاگادارییەکیش بێت بۆ فێرخوازانی هەوڵدەر بۆ گەیشتن بەچاکە.
گرنگترین ئەو مەرجانەی زانایان دایانناوە بۆ سەرۆکی شاری چاکەکار:
۱ــ داوێنپاکی بەرامبەر ئارەزووەکان، بۆ ئەوەی کارامە بێت و هێزی دەروونی هەبێت: {وَلَقَدْ هَمَّتْ بِهِ وَهَمَّ بِهَا لَوْلَا أَن رَّأَىٰ بُرْهَانَ رَبِّهِ كَذَٰلِكَ لِنَصْرِفَ عَنْهُ السُّوءَ وَالْفَحْشَاءَ إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُخْلَصِينَ} یوسف: ,۲٤

۲ــ ئارامگرتن لەکاتی توڕەبوندا، بۆ ئەوەی خۆی بگرێتەوە: {قَالُوا إِن يَسْرِقْ فَقَدْ سَرَقَ أَخٌ لَّهُ مِن قَبْلُ فَأَسَرَّهَا يُوسُفُ فِي نَفْسِهِ وَلَمْ يُبْدِهَا لَهُمْ قَالَ أَنتُمْ شَرٌّ مَّكَانًا وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا تَصِفُونَ } یوسف : , ۷۷

۳ــ نەرمی لەجێگای خۆی، توندی لەجێگای خۆی: {وَلَمَّا جَهَّزَهُم بِجَهَازِهِمْ قَالَ ائْتُونِي بِأَخٍ لَّكُم مِّنْ أَبِيكُمْ أَلَا تَرَوْنَ أَنِّي أُوفِي الْكَيْلَ وَأَنَا خَيْرُ الْمُنزِلِينَ(٥۹) فَإِن لَّمْ تَأْتُونِي بِهِ فَلَا كَيْلَ لَكُمْ عِندِي وَلَا تَقْرَبُونِ} یوسف: ٥۹ــ ٦۰، سەرەتای ئایەتەکە نەرم و نیانیەو، کۆتایەکەشی توندییە.
٤ــ پشت بەخۆبەستن لەڕێگەی پشت بەستن بەخوا: {قَالَ اجْعَلْنِي عَلَىٰ خَزَائِنِ الْأَرْضِ إِنِّي حَفِيظٌ عَلِيمٌ } یوسف: , ٥٥
٥ــ بیرتیژی بۆ ڕووداوەکانی ساڵانی پێشووی بێتەوە یاد،  کۆنتڕۆڵکردنی سیاسەت و لەبەرچاوبوونی کارەکانی خەڵکی: {وَجَاءَ إِخْوَةُ يُوسُفَ فَدَخَلُوا عَلَيْهِ فَعَرَفَهُمْ وَهُمْ لَهُ مُنكِرُونَ} یوسف: , ٥٨
٦ــ چاکی نیگاکێشان و بیرەوەری بەهێز، بۆ ئەوەی شتەکان بە ڕوونی وەکو خۆیان باس بکات: {إِذْ قَالَ يُوسُفُ لِأَبِيهِ يَا أَبَتِ إِنِّي رَأَيْتُ أَحَدَ عَشَرَ كَوْكَبًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ رَأَيْتُهُمْ لِي سَاجِدِينَ } یوسف: ,٤
۷ــ ئامادەباشی بۆ زانست، لەگەڵ خۆشەویستی و بەهێزبوون تیایدا، {رَبِّ قَدْ آتَيْتَنِي مِنَ الْمُلْكِ وَعَلَّمْتَنِي مِن تَأْوِيلِ الْأَحَادِيثِ فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَنتَ وَلِيِّي فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ تَوَفَّنِي مُسْلِمًا وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ} ( یوسف: ۱۰۱)
٨ ــ بەزەیی هاتنەوەی بە هەژارانداو خۆ بەکەمزانینی، سەرەڕای مەزنی پلەوپایەی قسەی لەگەڵ دوو هاوڕێکەی زیندانی کرد بە ئەوپەڕی بێ فیزیەوە:{يَا صَاحِبَيِ السِّجْنِ أَأَرْبَابٌ مُّتَفَرِّقُونَ خَيْرٌ أَمِ اللَّهُ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ} ( یوسف: ۳۹) هەروەها دەربارەی کاروبارەکانی ئایین و دونیا قسەی لەگەڵ کردن: {قَالَ لَا يَأْتِيكُمَا طَعَامٌ تُرْزَقَانِهِ إِلَّا نَبَّأْتُكُمَا بِتَأْوِيلِهِ قَبْلَ أَن يَأْتِيَكُمَا ذَٰلِكُمَا مِمَّا عَلَّمَنِي رَبِّي إِنِّي تَرَكْتُ مِلَّةَ قَوْمٍ لَّا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَهُم بِالْآخِرَةِ هُمْ كَافِرُونَ} (یوسف: ۳۷) ئەوانیش شایەتیان بۆی دا:{وَدَخَلَ مَعَهُ السِّجْنَ فَتَيَانِ قَالَ أَحَدُهُمَا إِنِّي أَرَانِي أَعْصِرُ خَمْرًا وَقَالَ الْآخَرُ إِنِّي أَرَانِي أَحْمِلُ فَوْقَ رَأْسِي خُبْزًا تَأْكُلُ الطَّيْرُ مِنْهُ نَبِّئْنَا بِتَأْوِيلِهِ إِنَّا نَرَاكَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ }( یوسف: ۳٦).
۹ــ لێخۆشبون لەکاتی دەسەڵاتدا: {قَالَ لَا تَثْرِيبَ عَلَيْكُمُ الْيَوْمَ يَغْفِرُ اللَّهُ لَكُمْ وَهُوَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ} (یوسف: ۹۲).
۱۰ــ بەخشندەی لەگەڵ عەشیرەتدا: {اذْهَبُوا بِقَمِيصِي هَٰذَا فَأَلْقُوهُ عَلَىٰ وَجْهِ أَبِي يَأْتِ بَصِيرًا وَأْتُونِي بِأَهْلِكُمْ أَجْمَعِينَ }( یوسف: ۹۳).

۱۱ــ ڕوونکردنەوەی جوان و زمان پاراوی لە لێکدانەوەی خەونی پادشا، هەروەها تواناشی لەسەرنج ڕاکێشانی دەسەڵاتداران و خەڵکی بەگشتی: {وَقَالَ الْمَلِكُ ائْتُونِي بِهِ أَسْتَخْلِصْهُ لِنَفْسِي فَلَمَّا كَلَّمَهُ قَالَ إِنَّكَ الْيَوْمَ لَدَيْنَا مَكِينٌ أَمِينٌ }( یوسف:٥٤).
۱۲ــ ڕێکخستنی جوان: {قَالَ تَزْرَعُونَ سَبْعَ سِنِينَ دَأَبًا فَمَا حَصَدتُّمْ فَذَرُوهُ فِي سُنبُلِهِ إِلَّا قَلِيلًا مِّمَّا تَأْكُلُونَ }(یوسف: ٤۷).
بێگومان پەیوەندیەکی پتەو هەیە لە نێوان سەرگوزشتەکانی قورئان و ڕەوشت، چونکە یەکێك لە ئامانجەکانی ئەو سەر گوزشتانە یادخستنەوەی ئاکاری جوانە، کە سوودی هەیە بۆ هەمووان، یەکێکی تریش لە ئامانجەکانی خەڵك دورخستنەوەیە لە ئاکاری ناشیرین، کە دەبێتە هۆکارێك بۆ لەناو چوونی میللەتان.
ئینجا هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی بانگەوازی ئیسلامی و گەیشتنی بە ئاستی دەوڵەت، هەندێك هاندەری ناچار کە پەیدابوو، بریتیبوون لە:
ٲــ یاسادانان: لە پێناو پارێزگاری لە بەها ڕەوشتیەکان بوو، تاوانەکانی تۆڵەکردنەوە لە تاك و کۆمەڵ دەپارێزێ لە دەست درێژی لەسەر گیان و بە فیڕۆدانی هۆش(بەمەی و بێهۆشکەرە جیاجیاکان)
ب ــ دەسەڵاتی کۆمەڵگا: ئەویش دادەمەزرێت لەسەر بنەمای ئەو شتانە، کە خوای گەورە پێویستی کردووە، وەکو فەرمان بەچاکەو قەدەغەکردنی خراپەو، ئامۆژگاری کردنی موسڵمانان لە نێوان خۆیاندا، کە خوا لەگەڵ زەکات و نوێژو گوێڕایەڵی خوداو پێغەمبەرﷺ باسی کردووە. سته‌میان له خۆیان کرد.

{وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَيُطِيعُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ أُولَٰئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ }(التوبە: ۷۰) بەڵکو کردوویەتی بەڕاگرێکی ڕەسەن بۆ چاکێتی ئەم ئومەتە{ كُنتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَوْ آمَنَ أَهْلُ الْكِتَابِ لَكَانَ خَيْرًا لَّهُم مِّنْهُمُ الْمُؤْمِنُونَ وَأَكْثَرُهُمُ الْفَاسِقُونَ} (آل عمران: ۱۱۰)

ج ـــ دەسەڵاتی دەوڵەت: کە بەرپابوونی پێویست بوو، دامەزراندنیشی لەسەر چەند بنەمایەکی ڕەوشتی پتەوبوو، ناچاریش بوو کە هەڵسێ بە چاودێریکردنی ئەو ڕەوشتانە و بڵاوکردنەوەی لە نێو کەسەکان و دەزگاکاندا. بەم شێوەیەش ئاکاری ئیسلامی هۆکارەکانی تەواو بوونی بۆ کۆبوویەوە، کۆمەڵگاش سیستەمێکی واقیعی نمونەی تیابەرپابوو، بە هۆی پابەندبونیەوە بە پێڕەوی خوای گەورە.
ئەمە هەندێك بوو لە هێڵەکانی دامەزراندنی تەلاری ڕەوشت لە قۆناغی مەککە دا، بەڕاستی ئەو پەروەردەش بەرووبومی خۆی هێنا، زیاتر لە بیست کەس لە کۆی پەنجا هاوەڵ لە سەرەتای بانگەوازەوە هەڵسا بە بەرپرسێتی، لە پاش بڵاوبوونەوەی بانگەوازی سەردەمی پێغەمبەرﷺ و لە پاش وەفاتی، ئەوان بوون بە سەرکردە گەورەکانی ئوممەتو بیست کەسی تریشیان شەهیدبوون، یان کۆچی دواییان کرد لە سەردەمی پێغەمبەرﷺ، لە ئەو کۆمەڵە مەزنترین کەسایەتیەکانی بەڕەهایی هەڵکەوتن، نۆ کەسیان تیابوو لە دەکەسه مژدە پێدراوەکان بە بەهەشت، کە ئەوان چاکترینی ئەم ئوممەتەن لە پاش پێغەمبەرﷺ، ئەوان نموونە بوون لە دروستکردنی شارستانیەت بەو فیداکاریانەی کە دەیانکرد، وەکو: عەمماری کوڕی یاسر، عەبدوڵای کوڕی مەسعود، ئەبو زەڕ، جەعفەری کوڕی ئەبو تالیب و کەسانی تر، هەر لەوانیش مەزنترین ئافرەتانی ئەم ئوممەتە هەڵکەوتن، وەکو خەدیجە رضی الله عنها ، لەگەڵ چەندین نمونەی تر، ئوممولفەزڵی کچی حاریس، ئەسمای کچی ئەبوبەکر، ئەسمای کچی عومەیس.... هتد.
ئەو کۆمەڵە بەڕێزە شانسدار بوون بەبڕێکی زۆر لە پەروەردەی بیرو باوەڕو دڵ و دەروون و بیرو هۆش و ئاکار لەسەر دەستی پەروەردەکاری مرۆڤایەتی موحەممەدﷺ ، بۆیە ئەوان بوون بەڕێنیشاندەری ئوممەت، چونکه پێغەمبەری خواﷺ ڕێنموونی دەکردن و پەروەردەی دەکردن و خاوێنی دەکردنەوە لە پیساییی و نەفامی و جائەگەر بەختەوەر ئەو کەسە بێت، کە ئەگەر بۆ جارێکیش بێت پێغەمبەرﷺ بینیبێت و باوەڕی پێ هێنا بێت، ئەی چۆن بێت بۆ ئەوکەسەی هاوەڵی ڕۆژانەی پێغەمبەری خواﷺ بووەو، شانسداربووە بەوەرگرتنی زانست و ڕووناکی و گفتوگۆی ئەو پێغەمبەرە.


السيرة النبوية عرض وقائع وتحليل أحداث ـ الدكتور علي محمد الصلابي/ص ۱۷۹ــ ۱٨٥

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه