بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
خێزان و هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 مسوڵمان بوونی (‌ضمادالازدي)ڕەزای خوای لەسەر بێت:
29/11/2019
بینین: 894

ئەم هاەوڵە سەرەتا کە هاتە شاری مەککە لەژێر کاریگەری بانگەشەی بتپەرستەکان بوو دەربارەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ، تاکو تەواو دڵنیا بو کەوا پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم توشی شێتی بووە وەکو سەرانی مەککە بڵاوی دەکەنەوە، ئەم ضمادە لە هۆزی شينەنوئە بوو، چارەسەری شێتیشی دەکرد، جاکاتێک لە بەدڕەوشتەکانی مککەی بیست کە محمد صلی اللە علیە وسلم شیتە ، وتی: خۆزگە ئەو پیاوەم دەبینی بەڵکو خوا لەسەر دەستی من چاکی کردبا .دەڵێت: چاوی بە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم کەوت و پێێ وت: ئەی محمد من چارەسەری ئەوەم پێدەکرێت کە پێوەی دەناڵێنی ،خوای گەورەش بیەوێت هەرکەسێک لەسەر دەستم چارەسەر بکات دەیکات، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فورمووی:(ان الحمد للە نحمدە، ونستعینە، من یهدە اللە فلا مضل لە، ومن یضلل فلا هادي لە واشهد ان لا الە الا اللە وحدو لاشریک لە، وان محمد عبدە ورسولە....) واتە: (سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە، پەنای پێدەگرین، کەسێک خوا ڕێنیشان دەری بێت گومرا نابێت، هەرکەسێکیش خوا ڕێنمو نی نەکات ڕێنیشان دەری نییە، سایەتی دەدەم کە جگە لە اللە هیچ خوایەکی تر نییە ، شایەتیش دەدەم کە محمد بەندەو ڕەوانە کراوی ئەوە).
دەڵێت :وتی: ئەو وشانەم بۆ دوبارە بکەوە ، پێغەمبەریش صلی اللە علیە وسلم سێ جار دوبارەی کردەوە ، ئەوێش وتی: من گوێم لە قسەی قەشەوجادوو گەرو شاعیران بووە ، بەڵام گوێم لە هاو وێنەی قسەکانی تۆ نەبوە، قسەکانت دەگەنە بنی دەریا، ئینجا وتی: دەستت بێنە بەیعەتی مسوڵمان بونت پێبدەم ، پێغەمبەریش صلی اللە علیە وسلم پێی فەرموو: ئەی کەسوو کارەکەت، ئەویش وتی: ئەوانیش.
جاکاتێک دەوڵەتی ئیسلام لە مەدینە دامەزرا ، پێغەمبەریش صلی اللە علیە وسلم پۆلەکانی دەنارد،جارێکیان بەلای عەشیرەتەکەی (ضماد) دا تێپەڕبوون، سەرکردەی پۆلە سەربازیەکە وتی: ئایە هیچتان لەلایان هێنا ؟ یەکێکیان وتی: بەڵی دەستشۆرێکم لەلایان هێناوە .وتی: بیگێڕنەوە بۆیان ئەوانە عەشیرەتی (ضماد) ن.

وانەو سودەکانی:
آ-پڕوپاگەندەی قوڕەیش و ناشیرین کردنیان بۆ کەسایەتی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم تۆمەتبارکردنیان بە شێتی هانی ضمادی دا کە بەڕێبکەوێت بۆ لای پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بۆ چارسەر کردنی، واتا ئەو جەنگە ڕاگەیاندنەی قوڕەیش بو بە مایەی مسوڵمان بوونی ئەو پیاوە لەگەڵ قەومەکەشیدا.
ب- هەردوو سیفەتی ئارام گرتن و لەسەر خۆی ئاشکرابوو لە کەسایەتی پێغەمبەردا صلی اللە علیە وسلم ، چونکە (ضماد) پ، چونکە (ضماد) پێشنیاری کردە سەر پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لە شێتی چارەسەری بکات، ئەمەش هەڵوێستێکی توڕەی دەوروژێنێت ، بەڵام پێغەمەبەری خوا ئەم قسەیەی بە ئەو پەڕێ لەسەرخۆی وەرگرت ، کەئەمەش بوە مایەی بەدڵ بوون و ڕێزی ضماد بۆ پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم .
ج- گرنگی ئەو پێشەکیەی کە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم وتارەکانی پی دەست پێدەکات، کە تیایدا وەسفی مەزنی خوا وئاراستەکردنی پەرستش تەنها بۆ ئەو هاتوە دەکات، هەر بۆیە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم زۆرجار وتارو قسەکانی بەوە دەست پێدەکرد.
د-کارتێکردنی زمان پاراوی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم وە جوان دەربڕینی لە ضماد چونکە قسەکانی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لە دڵێکی پڕ لە باوەڕەوە هەڵدەقوڵان ، هەر بۆیە قسەکانی دەگەیشتە دڵەکان.
‌‌‌‌هه- خێرا مسوڵمان بوونی ضماد بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئیسلام ئاینی فیترەتە،دەرونەکانیش ئەگەر ڕزگاریان بێت لە فشارە ناوخۆی و دەرەکیەکان ئیتر زۆر جار قسە کاریان تێدەکات.
و- سوربوونی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لەسەر بڵاو کردنەوەی بانگەواز، چونکە ڕاستێتی باوەڕ و دڵگەرمی بەهێزی و قایل بوونی لە ضیماد دا بینی ، بۆیە بەیعەتی لێ وەرگرت.
ز- ئەمەش دەرخستنێکی ئاشکرایە بۆ گرنگی بانگەواز بۆلای خوای گەورە، (ضماد) بەیعەتی دا بە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لەسەر پەیوەست بوون بە ئاینەوە، بەڵام پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بەوە قایل نەبوو، بەڵکە بەیعەتی لێوەرگرت بانگی قەومەکەشی بکات بۆ ئیسلام.
ح – لەبیرنەچونی چاکەو ڕێزگرتن لە خاوەن ڕۆژانی پڕشنگدار.
ط – هەندێ هۆکاری پەروەردەی هاتوە لە فەرموودەکەدا کە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بەکاری هێناوە لەگەڵ ضماد دا، وەکو لەسەرخۆی لە قسەکردنداو شێوازی گفتوو گۆو ، ئاڕاستەکردنی ڕاستەو خۆو ، هەندی سیفاتیش لە کەسایەتی پێغەمبەردا صلی اللە علیە وسلم دەردەکەوێت وەکو پەروەرشکارێک ، لەوانە لەسەر خۆی و ئارام گرتن و هاندان بۆ کاری چاکە.
___________________________
السيرة النبوية عرض وقائع وتحليل أحداث ـ الدكتور علي محمد الصلابي.ص/٢.٧-٢١.

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه