 الزبير بن العوام
ئەم هاوەڵە بەڕێزە کوڕی پور پێغمبەرە سەفییەی کچی عەبدوالموتەلیت، هەروەها یەکێکە لەو دەهاوەڵەی کە مژدەی بەهەشتیان لەژیاندا پێدراوە کەلەیەك فەرمودەدا ناویان بەیەکجارهاتوە، بەڵام ئەوانەی کە مژدەی بەهەشتیان لەژیاندا پێدراوە ژمارەیان زۆرە، بەڵام ئەو دەهاوەڵە لەیەك فەرمودەدا ناوی هەردەیان هاتوە، یەکێكێشبوە لەو شەش کەسانەی کە عومەری کوڕی خەتتاب دیاریان کردوە کە لەدوای خۆی شورابکەن و خەلیفە لەشوێنی عومەر دیاریبکەن، یەکەم کەسێکیشە کە سواری کەشتی بووە لەپێناو خوادا بۆجیهاد دەرچوە .
لەتەمنی شانزە ساڵیدا موسڵمان بووە و هاوەڵایەتی پێغەمبەری خوای کردوە لە هەموو غەزاکانیدا، بەدەستی مامی خۆی ئازار زۆر چێژتوە و ئەشکەنجەدراوە ودەربەدەرکراوە و کۆچیکردوە بۆ حەبەشە لەتەمەنی ١٨ هەژدەساڵیدا و لەلای نەجاش مایەوە تاوەکو ئاژاوەیەکیان بۆ نەجاشی نایەوە کە ویستیان کودەتای بەسەردابکەن و لایبەرن لە سەردەسەڵاتەکەی، لەوڕۆژەدا گۆزەیەکیان بۆهێناو خۆیدا لە ڕوبارەکە تاگەیشتە کەناری ئەوبەری ڕووبارەکە و هەواڵی سەرکەوتنی نەجاشی هێنایەوە کە بەسەر دوژمنەکەیدا سەرکەوتوە و دەسەڵاتەکەی بۆ گەڕاوەتەوە، کەلەو ڕۆژەدا موسڵمانەکان دوعایان بۆ نەجاشی دەکرد کە سەربکەوێت بەسەر دوژمنەکەیدا بەهۆی ئەوەی کە نەجاشی زۆرباشبوو لەگەڵ موسڵمانەکاندا، جاری دووەم کۆچیکردەوە بۆ مەدینە و لەجەنگی بەدردا مامی زوبەیر نوفەلی کوڕی خوەیلد کوژرا .
ئازایەتی زوبەیر :
لەجەنگی ئوحوددا پێغەمبەرخوا پیاوێکی کافری بینی کە موسڵمانانی دەکوشت، بەزوبەیری ووت : بچۆ بۆگیانی ئەوپیاوە ! تاوەکو زوبەیر خۆیپێگەیاندا و کوشتارێکی سەختی لەگەڵداکرد و یەکیان بەزەوەیداداو لەپاش بەیەکداهاتنێکی زۆر زوبەیر کابرای کافری کوشت و موسڵمانان دڵخۆشبون، کاتێك کافرەکان پشتیان هەڵکرد و ڕایانکرد پێغەمبەری خوا بەزوبەیری ووت : کۆمەلێك لەموسڵمانان ببە و بەشوێنیاندابڕۆ و دوایانبکەوە تاوەکو کافرەکان واتێگەیشتن کە موسڵمانان هێزێکی گەورەیان هەیەو وورەیاننەما و هەڵهاتن .
غەزوەی خندق
کاتك کە غەزوەی خەندق ڕویدا ئیمامی بوخاری لەفەرمودەیەکدا دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خوا فەرموی : ((من يأتينا بخبر بني قريظة؟)) وكانوا حلفاء المشركين من أهل مكة , فقال الزبير : أنا يا رسول الله ولم يقم غيره , ثم دعا النبي المرة الثانية والثالثة فلم يستجب غيره وذلك من شدة الخوف الذي أصاب المسلمين , فذهب على فرس , فجاءهم بالخبر , فقال : ((لكل نبي حواري , وحواريي الزبير)) .
کێ هەواڵێ بەنی قورەیزەمان بۆ دەهێنێتەوە؟ لەوکاتەدا بەنی قورەیزە هاوپەیمانی قورەیشەکان بوون لەمەککە، زوبەر ووتی : من هەواڵت بۆدێنمەوە ئەی پێغەمبەری خوا، کەسیتر جگە لە زوبەیر هەڵنەسا، پاشان پێغەمبەری خوا دووبارەیکردوە و سێ بارەیکردەوە وکەس جگە لە زوبەیر هەڵنەسایەوە، چونکە ترسێکی زۆر موسڵمانانی گرتبۆوە، بە سواری ئەسپێك ڕۆیشت و دواتر هەواڵی بۆپێغەمبەری خواو موسڵمانان هێنایەوە، پێغەمبەر فەرموی : هەموو پیغەمبەرێك سەرخەرێکی هەیە و منیش زوبەیر سەرخەرو پشتیوانمە .
شوێن و مەکانەتی لە ڕۆژ جەنگی حونەیندا :
لەوڕٶژەدا کەوتبوە شون موشریکەکان شونبەشوێن هەڵیدەکوتایە سەریان و دەیانیکوشت و ڕاویانیدەنا، تاوەکو سەرۆکی موشریکەکان پرسیاریکرد ووتی ئەوپیاوە کێییە ؟ ووتیان کابرایەکە سەرومێزەرێکی سوری بەسەرەوەیە، سەرۆکەکەیان ووتی ئەوە زوبەیری کوڕی عەوامە و ئەوپیاو ناگەڕێتەوە بۆلای هاوەڵەکانی مەگەر بیپێکن و بیکوژن چونکە گەڕانەوەی نیە ! خۆتان ڕاگرن و دامەزرێن، بەڵام چاریان نەکردو بەردەوامبوو بۆ هەڵکوتانە سەریان و سەنگەرەکانی پێیان چٶڵ دەکرد .
ڕۆڵی زوبەیر لە ئازادکردنی میسردا :
کاتێك عەمری کوڕی عاص ڕوویکردە سوپای ڕۆم بۆ ئازادکردنی میسر و سوپاکەی سێ هەزارو پێنج سەد سەربازبون، بەڵام داوای ناردنی هێزێکیتریکرد لە عومەری کوڕی خەتتاب بۆ پاڵپشتی، عومەری کوڕی خەتتابیش لەشکرێکی بۆینارد چوارهەزارکەس بوون بەسەرۆکایەتی زوبەری کوڕی عەوام و لەناو لەشکرەکەشدا سەرۆکی هاوەڵەکان مقداد ی کوڕی ئەسوەد، عوبادەی کوڕی سامت و مەسلەمەی کوڕی مەخلەد وخارجەی کوڕی حەزافە ی تیادابوو، نامەیەکی بۆعەمری کوڕی عاس نارد وتیادا نوسی لەشکرێکم بۆناردویت کە چوارهەزار سەربازن و بەسەر هەرهەزار سەربازێکەوە یەکێكمداناوە کە بەهەزار سەرباز دەژمێردرێن و بەسەر هەرهەموشیانەوە زوبەیری کوڕی عەوامە، کاتیک زوبەیر گەیشتەلای عەمر تەماشایکرد قەڵای بابیلیونی گەمارۆداوە و ماوەی حەوت مانگە گەمارۆیانیداوە نەیانتوانیوە بچنە ناو قەڵاکەوە ! زوبەیریش بەسواری ئەسپەکەی ڕۆیشت و دەورێکی بەدەوردا خولایەوەو پێیان ووت لەناو قەڵاکەدا نەخۆشی تتاعون بڵاو بۆتەوە، عەمریش ووتی : ئێمە هاتوین بۆئەوەی ببین بەتتاعون بۆیان و تانەیان لێبدەین بەڕم وتیروشیرو شمشێر، خولێکی بەدەوری قەڵاکەداداو بەعەمری ووت من خۆم دەکەم بەدیاری بۆخۆا خۆم بەخت دەکەم، ئەوجا ( پێپلکانی ) پەیژەیەکیان بۆدروستکرد و لە لایەکی بازاڕەکەوە هەڵیگژاند بەدیواری قەڵاکەداو ووتی ئەگەر من چومە ژورەوەو گوێبیستی دەنگی اللە اکبر بوون بەدەنگمەوەوەرن و هێرش بکەن، خپی پێیدا سەرکەوت و چوەناو قەڵاکەوەو ساتێکی کەمیبرد و موسڵمانان گوێبیستی دەنگی اللە اکبری زوبەیربون و ئەوەندە بەخرایو پەلەپەل سەربازەکان بە پەیژەکەدا هەڵدەگژان و سەردەکەوتن عەمری کوڕی عاس لەوەدەترسا کە پەیژەکە بشکێت و هێرشەکە دوابخات، کاتێك ڕۆمەکان ئەم ئازایەتیەیانبینی لە موسڵمانەکان بەخێرایی کشانەوەو هەڵهاتن .
ئەسمای کچی ئەبوبەکری سدیق خێزانی زوبەیری کوڕی عەوام
هاوسەرگیری لەگەڵ ئەسمای کچی ئەبوبەکری سدیقداکرد ( ذات النطاقین ) خاوەن دوو پشتێنەکە، کە پێغەمبەری خواو ئەبوبەکری سدیق لە ئەشکەوتەکەدابون نان وخواردنی بۆیان دەبرد .
کوشتنی زوبەیری کوڕی عەوام
پێغەمبەری خوا لەفەرمودەیەکدا دەفەرموێت : بکوژی زوبەیری کوڕی عەوام لە دۆزەخدایە !
فقد روى الإمام مسلم في صحيحه عن أبي هريرة أن رسول الله كان على جبل حراء فتحرك الجبل , فقال :((اسكن حراء , فما عليك إلا نبي وصديق , وشهيد)) . فكان عليه النبي , وأبو بكر , وعمر , وعثمان , وعلي , وطلحة , والزبير , وسعد بن أبي وقاص .
وقد قتل في نهاية وقعة الجمل .
لەوفەرمودەیەدائەبوهورەیرە دەفەرموێت: پێغەمبەری خوا لەسەر کێوی حەڕا وەستابوو لەناکاودا کێوەکە جوڵایەوەو دەلەرزی، پێغەمبەری خوا فەرموی : ڕاوەستە ئەی حەڕا ئەوەی کەلەسەرت وەستاوە تەنها پێگەمبەرو ڕاستگۆ وشەهدن، ئەوانەشی کەلەسەر کێوەکەبون پێغەمبەری خواو و ئەبوبەکرو عومەر وعوسمان وعەلی وتتەلحەو زوبەیرو سەعدی کوڕی ئەبی وەقاس بوون .
ڕۆژی کوشتنی زوبەیری کوڕی عەوام لە کۆتایی کارەساتەکەی بەناو جەمەل کوژراو لەسەر فەرمودەکەی پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم بەشەهیدی گەڕایەوە بۆلای خوای تاك وتەنها و ڕەزاو ڕەحمەت خوا لەسەر زوبەیرو هەموو هاوەڵانی پێغەمبەر بێت .
|