 کێ تانە لە عەدالەتی هاوەڵان دەدات -ڕەزای خوایان لێ بێت-
باسی یەکەم
تانەدەرەکان چیان لە هاوەڵانی موحەممەد( صلی اللە علیە وسلم) دەوێت؟
دەتوانین تانەدەرەکان لە هاوەڵان بکەین بە دوو بەشەوە:
بەشی یەکەم ئەوانەی تانەیان لێ دەدەن بەهۆی شوبهەیەکەوە، کە لێیان وەشاوەتەوە- وەک ئەوانەی کە پێشتر باسمان کرد- هەروەها بەهۆی سەرلێشێواندنی زانای خراپەوە.
بەشی دووەم ئەوانەی تانەیان لێ دەدەن، بەهۆی ئەوەی ئەوان گوازەرەوەی ئەم دینەن -گوازەرەوی قورئان و سونەتن- جا کە متمانەمان بە گوازەرەوەکانی قورئانسونەت نەبوو، بەهەمان شێوە متمانە بەو شتانەش ناکەین کە بۆمانی دەگوازنەوە.بەهۆی بونی ئەو ئەگەرەی کە زیادیان خستبێتە سەری یان لێیان کەم کردبێتەوە، ئەویش بەهۆی ناعەدالەتیانەوە. ئا ئەمەیە مەترسییە ڕاستەقینەکە، چونکە ئەنجامی کوتایی بریتییە لە تانەدان لە دینی خوا، بەهۆی متمانە نەبوون بە گوازەرەوەکەی. ئەبو زورعەی ڕازی لە چەند دێڕێکدا- کە ئەگەر بە ئاوی ئاڵتونیش بنوسرێ، هەر زۆر نیە، دەڵێ: (ئەگەر کەسێکت بینی تانە لە هاوەڵانی پەیامبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەدات، ئەوە بزانە زیندیقە، چونکە قورئان لای ئێمە حەقەو سونەتیش بەهەمان شێوە، ئەی تاکە گوازەرەوەی قورئان وسونەتەکان هاوەڵانی پەیامبەرن (صلی اللە علیە وسلم)، ئەوانە دەیانەوێ شایەتەکانمان بریندار بکەن، بەڵکو قورئان و سونەت فەشەل بێنێ، بۆیە بریندار کردنی ئەوانە ڕەواترە و ئەوانە زیندیقن)(۱)
----------------
(۱) (تاریخ دمشق)(لابن عساڪر(۱٤۱/٥۹)
باسی دووەم
ئەوانەی تانە لە عەدالەتی هاوەڵانی پەیامبەر (صلی اللە علیە وسلم)، چوار تاقمن:
تاقمی یەکەم شیعە((۱))
تاقمی دووەم خواریج((۲))
----------------------------
((۱)) بە گوشراوی و بە پوختی، ئەوانەن کە زیادەڕەوی دەکەن لە خانەوادەی پەیامبەر (صلی اللە علیە وسلم). خەلافەت و ئیمامەت تەنیا لە خانەوادە بەڕێزەکەی پەیامبەر (صلی اللە علیە وسلم) کورتهەڵدێنن. فەزڵی ئیمامی علی دەدەنە سەر هەموو هاوەڵان ڕەزای خوا لە هەر هەموویان بێت. لە یوایەتی سەحیحترین و ناودارترین کتێبیان - کە ڪافیە و خوا یاربێ لە نامیلکەیەکدا باسی لێوە دەکەین- ابو بکر و همر عوسمان و عائشە و حەفسە بە کافر دەزانن. هەر وەک لە یوایەتە سەحیحە- ناسەحیحە- کەی خۆیاندا هاتووە دەڵێ(هاوڵان هەمویان هەڵگەڕاونەتەوە تەنیا سێیان نەبێ) بە حەوتیش هاتووە، هەروەها قورئان بە دەستکاری کراو دەزانن، لە ڕووی قەدەرەوە، بیرو بۆچونیان وەک قەدەریەکان وان....
پێیان دەوترێت شیعە(لایەنگر- پشتگیر-سەرخەر) بەهۆی لایەنگیریان بۆ ئالو بەیت، پێیان دەوترێ (ڕافضە، ڕەفزکەر) چونکە ڕەفزی زەیدی کوڕی حوسەینی کوڕی علی ابو طالیبیان کرد، کاتێک پێیان وت چی دەڵێی لە بارەی ابو بکر و عومەرەوە؟ ئەویش ستایشی کردن و وتی: ئەوانە دوو وەزیرەکەی باپیری منن، مەبەست پەیامبەرە (صلی اللە علیە وسلم)، ئەوەبوو پشتیان تێکرد و ڕەفزیان کرد. بۆیە ناو نران ڕافضە هەندێک دەڵێن ڕافضە تەنیا بەوانەیان دەوترێ، کە بە ئاشکرا هاوەڵان بە کافر دەزانن و جنێویان پێ دەدەن، ئەمەش ڕای پەسەندە ، وەرگێڕ.
((۲)) ئەوانەی کە خروجیان کرد لە ئیمامی علی ڕەزای خوای لێ بێ. هەرکەس تاوانێکی گەورە بکات بە کافری دەزانن و دەڵێن بە هەتاهەتایی لە دۆزەخدا دەمێنێتەوە، هەروەها دەسەڵاتداری فاسق بە کافر دەزانن و خروجلێکردنی بە حەڵاڵ دادەنێن. هەروەها ئەمانیش ئیمامی علی و موعاویەو عەمر و ابو موسایان بە کار دەزانی، حوروریەیشیان پێ دەوترێ -شوێنێکە لە نزیک کوفە- کاتێک خروجیان کرد لە ئیمامی علی ڕەزای خوای لێ بێ، دەرچوون بۆ ئەو جێگایە، هەر وەک پێشتر نوسەر باسی لێوەکرد. وەرگێڕ.
تاقمی سێیەم: نەواسب (نواصب)(۱))
تاقمی چوارەم: موعتەزیلە (۲))
بەڵگەکانیان بۆ تانەدان لە هاوڵانی پەیامبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئەمانەن:
یەکەم: تاوان لە هەندێ لە هاوەڵانی پەیامبەر (صلی اللە علیە وسلم) وەشاوەتەوە.
دووەم: دەڵێن هەیە لە هاوەڵان بەدەقی قورئان سونەت مونافیقە.
سێیەم: کە گوتمان عەدالەت دەبێ یەکسانی پلەو پایە هەبێ، جا مادام لای هەمومان یەکسانی پلەو پایە نیە ئەوا بەهەمان شێوە عەدالەتیش نیە.
چوارەم: دەڵێن هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر عەدالەتی هاوەڵانی پەیامبەر (صلی اللە علیە وسلم).
خوڵاسەی وەڵامی ئەم بەڵگە لاوازانە بەم شێوەیەیە:
٭سەبارەت بەوەی هەندێکیان تاوانی کردووە!!
ئێمە باس ئەوەمان کرد، کە تاوان کردن زیان بە عەدالەت ناگەیەنێ، بەڵکو دەڵێین عادلن و مەعسوم نین.
٭سەبارەت بەوەی (هاوەڵان هەیان بووە مونافق بووە)!!
ئەمەش ڕاست نیە، مونافق بە هاوەڵ حساب ناکرێ، چونکە پێناسەی هاوەڵ بریتییە لەو کەسەی گەشتبێتە پەیامبەر (صلی اللە علیە وسلم) و ئیمانی پێ هێنابێ و لەسەر ئیمانیش مردبێ، جا مونافقەکان نە ئیمانیان پێ هێناوە و نە لەسەر ئیمانیش مردوون. هەر بۆیە ئەم پێناسە نایان گرێتەوە.
٭سەبارەت بەوەی کە دەڵێن: (کە گوتمان عەدالەت، دەبێ لە پلەو پایەشدا یەکسان بن)، ئەمەش ڕاست نیەو پێویستیش ناکا. بەڵکو ئێمە دەڵێین عادلن و هەندێکیشیان لە هەندێکی تریان باشترن. نا ابو بکر ڕەزای خوای لێ بێ لە هەموو هاوەڵانی دیکەی پەیامبەر (صلی اللە علیە وسلم) باشترە ئینجا عومەر ئیجا عوسمان ئینجا علی، ئینجا باقی دە مژدە پێدراوەکە، پاشان ئەهلی بەدر، پاشان ئەهلی بەیعەی ڕیزوان و ئا بەو شێوەیە... مەبەست ئەوەیە هاوەڵان لە پلەو پایەدا وەک یەک نین وەک چۆن خوا -سبحان و تعلی- ئەفەرموێ:
( وَمَا لَكُمْ أَلَّا تُنفِقُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلِلَّهِ مِيرَٰثُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ لَا يَسْتَوِى مِنكُم مَّنْ أَنفَقَ مِن قَبْلِ ٱلْفَتْحِ وَقَٰتَلَ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ أَعْظَمُ دَرَجَةً مِّنَ ٱلَّذِينَ أَنفَقُوا۟ مِنۢ بَعْدُ وَقَٰتَلُوا۟ ۚ وَكُلًّا وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلْحُسْنَىٰ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ ). الحدید[10]
واتە ( ئهوه چیتانه کهوا هیچ نابهخشن له ڕێ ی خوادا له کاتێکدا میراتی ناو ئاسمانهکان و زهوی بۆ خوا دهمێنێتهوه یهکسان نین ئهوانهتان که لهپێش گرتنی (مهککه) دا ماڵیان بهخشیوو جهنگاون (لهگهڵ ئهوانهی له دوای فهتح ئهو کارانه بکهن) ئهوانه پله و پایهیان زۆر گهورهتره لهوانهی که لهدوای (گرتنی مهککه) ماڵیان بهخشیووهو جهنگاون وه بهههر دوولا خوا بهڵێنی بهههشتی داوه وه خوا ئاگاداره بهوهی که دهیکهن).
جا ئەگەر پەیامبەران لە فەزڵ و پلەو پایەدا وەکو یەک نەبن هەروەکو خوای گەورە دەفەرموێت:
(۞ تِلْكَ ٱلرُّسُلُ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ ۘ مِّنْهُم مَّن كَلَّمَ ٱللَّهُ ۖ وَرَفَعَ بَعْضَهُمْ دَرَجَٰتٍ ۚ وَءَاتَيْنَا عِيسَى ٱبْنَ مَرْيَمَ ٱلْبَيِّنَٰتِ وَأَيَّدْنَٰهُ بِرُوحِ ٱلْقُدُسِ ۗ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَا ٱقْتَتَلَ ٱلَّذِينَ مِنۢ بَعْدِهِم مِّنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُمُ ٱلْبَيِّنَٰتُ وَلَٰكِنِ ٱخْتَلَفُوا۟ فَمِنْهُم مَّنْ ءَامَنَ وَمِنْهُم مَّن كَفَرَ ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَا ٱقْتَتَلُوا۟ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَفْعَلُ مَا يُرِيدُ) البقرە [253]
واتە( ئهو پێغهمبهرانهی (که باسکران) ڕێزمان داوه بهههندێکیان بهسهر ههندێکیاندا لهو پێغهمبهرانه هی وایان بووه که خوا قسهی لهگهڵ کردووه (به بێ پهرده) وه ههندێکیانی بهرز کردۆتهوه چهند پلهیهک وه دامان به عیسای کوڕی مهریهم چهند بهڵگهیهکی (موعجیزهیهکی) ئاشکرا وه پشتگیریمان کرد به فریشتهی سرووش(که جبرییله) ئهگهر خوا بیویستایه ئهو گهلانهی کهله دوای پێغهمبهرهکانیان دههاتن لهگهڵ یهکدا نه ئهجهنگین دوای ئهو نیشانه ڕۆشنانهی کهبۆیان هاتبوو بهڵام دووبهرهکی یان تێ کهوت ئینجا هی وایان بوو بڕوای هێناو وه هی وایان بوو بێ بڕوابوو ئهگهر خوا بیویستایه یهکتریان نهدهکوشت و شهڕیان نهدهکرد بهڵام ئهوهی خوا بیهوێت دهیکات).
سەبارەت بەوەی کە دەڵێن: ( هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر عەدالەتی هاوەڵانی پەیامبەر (صلی اللە علیە وسلم):
لەوەو پێش هەندێ بەڵگەمان هێنایەوە لەسەر عەدالەتیان.
بێگومان ئەوانیش هەندێک بەڵگەیان هێناوەتەوە، بەڵام پێش ئەوەی باسی ئەو بەگانەیان بکەین، باسی ئەو فەرمایشتەی خوای بەرز و پیرۆز دەکەین کە دەفەرموێ:
( هُوَ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ مِنْهُ ءَايَٰتٌ مُّحْكَمَٰتٌ هُنَّ أُمُّ ٱلْكِتَٰبِ وَأُخَرُ مُتَشَٰبِهَٰتٌ ۖ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَٰبَهَ مِنْهُ ٱبْتِغَآءَ ٱلْفِتْنَةِ وَٱبْتِغَآءَ تَأْوِيلِهِۦ ۗ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُۥٓ إِلَّا ٱللَّهُ ۗ وَٱلرَّٰسِخُونَ فِى ٱلْعِلْمِ يَقُولُونَ ءَامَنَّا بِهِۦ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا ۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّآ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ) آل عمران [7]
واتە ( ئهو خوایه ناردویهتی یه خوارهوه بۆت قورئان هێندێکی ئایاتی ڕۆشنن ئهو ئایهتانه بنهڕهتی قورئانن وه ئهوانی تر(ئایهتانێکن که مهبهستهکانیان) ڕۆشن نین ئینجا ئهوانهی که له دڵیاندا لادان و چهوتی ههیه دوای ئهو ئایهتانه دهکهون که له قورئاندا موتهشابهن(هاوشێوهن) بۆ تێکدانی بیروباوهڕی موسوڵمانان وه بۆ ڕاڤهکردنی به ئارهزووی ناپاکی خۆیان له حاڵهتێکدا کهس ڕاڤه کردنی نازانێ تهنیا خوا نهبێ وه دامهزراوان له زانییندا ئهڵێن ئێمه بڕوامان هێناوه به(متشابه) ههمووی له پهروهردگارمانهوهن بیر له قورئان ناکهنهوه تهنها خاوهنانی ژیریی و بیر نهبێ).
جا ئەوانەی باس لە ناعەدالەتی هاوەڵان دەکەن، کۆمەڵێ شوبەهەیان پێیە، هەم لە قورئان و هەم لە سونەت، ئێستاش ئەچینە سەر باسی ئەو گومان و شوبهانە و بەرپەرچیان دەدەینەوە.
------------------------------
((۱) پێشتر نوسەر باسی لێوەکردن.
((۲) ئەمانیش تاقمێکن شوێنکەوتەی (واسڵی کوڕی عەتان)ن، باوەڕیان بە ناوەکانی خوا -جل جلالە- هەیە بەڵام باوەڕیان بە سیفاتەکانی نیە، دەڵێن خوا زانایەو بێ زانستە، حەکیمە و بێ حیکمەتە. بە توانایەو بێتوانین و دەڵێن قورئان دروستکراوی خوایە نەک وتە و فەرموودەی خوا، لەبارەی قەدەریشەوە دەڵێن مرۆڤ ئازادە ی بکا دەیکا، سەربەخۆ لە قەزاو قەدەری خوا، بە پێچەوانەی جەهمیەکانەوە، بۆیە پێیان دەوتری قەدەریەکان، هەروەها باوەڕیان بە کەرامات نیە بۆیە پێیان دەوترێ (المعتزلە- دوورەپەرێزگر)، چونکە ئەم (واسڵە) لە مەجلیسی حەسەنی بەسری دادەنیشت، کاتێ حەسەن باسی ئەوەیکرد، هەرکەس تاوانێکی گەورە بکات، ئەوە ئیمانەکەی ناتەواوە و پێی کافر نابێ، واسڵی کوڕی عەتا وتی نەخێر( منزل بین منزلتین) واتە جێگایەکی نێوان هەردوو مەنزڵگاکە، کە مەبەست بەهەشت و دۆزەخە، نە بەهەشتییە و نە دۆزەخییە، بەڵام دواتر هەر دەخرێتە دۆزەخەوە، ئیتر وازی لە مەجلیسی حەسەنی بەسری هێنا، بۆیە ناونران (المعتزلە). وەرگێڕ.
____________________________
دەمێک لە مێژووی ئیسلام
عثمان محمد خمیس
وەرگێڕ: م. علی خان
لاپەڕە : ٣٠٠-٣٠٤
|