بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
خێزان و هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 حەسەنی کوڕی علی (رضي اللە عنهما) لە چەند دێڕێکدا
14/08/2019
بینین: 1432

خێزانەکانی:
١-خەولەی کچی مەنزور.
٢- ئوم بشیری کچی ئەبو مەسعود.
٣- ئوم ئیسحاقی کچی تەڵحەی کوڕی عوبیدواللە.
و بەناوبانگە کە حەسەن زۆرێکی خواستووە و زۆرێکیشی تەڵاق داوە.

منداڵەکانی:
کوڕەکان: حەسەن – زەید – حوسەین – عبداللە – ئەبوبکر – عبدالرحمن – القاسم – عەمر – محمد.
کچەکانی: ئوم حەسەن – ئوم عبداللە.

فەزڵەکانی:
لە ئەبی بەکرەوە ئەڵێ: گوێم لە پەیامبەری خوا بوو ﷺ لەسەر مینبەرەوە، حەسەن لە تەنیشتیەوە بوو، جارێک تەماشای خەڵکەکەی دەکرد و جارێک تەماشای حەسەن، دەیفورموو: (ئەم کوڕەم گەورە و بەڕێزە، بەڵکو خوا بیکاتە هۆی ئاشتەوایی نێوان دوو کۆمەڵی موسڵمانان).
لە ئوسامەی کوڕی زەیدەوە، کەوا پێغەمبەری خوا ﷺ خۆی و حەسەنی دەگرت و دەیفەرموو: (ئەی خودایە من خۆشیانم دەوێ، تۆش خۆشیانت بووێ).
لە عوقبەی کوڕی حارسەوە ئەڵێ: ئەبو بەکرم بینی، حەسەنی لە ئامێز بوو و دەیووت: (باوکم بەقوربانی بێ، شێوەی هەر لە پەیامبەر دەچێ و لە عەلی ناچێ، عەلیش پێدەکەنی).

وەفاتی:
لەماوەی خەلافەتی موعاویەدا بوو لە ساڵی ٤٩ ك حەسەنی کوڕی عەلی (رضي اللە عنهما) وەفاتی کرد.
عومەیری کوڕی ئیسحاق ئەڵێ: من و برادەرێکم چووین بۆلای حەسەنی کوڕی عەلی سەردانێکی بکەین، بە هاوڕێکەم وت: ئەی فڵان کەس پرسیارم لێبکە. 
ئەویش پێی ووت: هیچت لێ ناپرسم، پاشان هەستا و ڕۆیشتە ژوورەکەیەوە و دیسانەوە هاتە دەرێ و وتی: ئەی فڵان کەس پرسیارم لێبکە پێش ئەوەی ڕۆژێک بێت نەبم تا لێم بپرسی، دە بەخوا وە چەند جار ژەهر خوارد کراوم، بەڵام وەکو ئەمە کاری تێنەکردووم، لێم بپرسە.
ئەویش ووتی: هیچت لێ ناپرسم، ان شاء اللە خوا شیفات دەدات، [ئەوجا پرسیارت لێ دەکەم].
دوایی هەستاین و بەیانییەکەی سەردانیم کرد، بینیم لەسەرەمەرگدایە، حوسێن هاتە لای سەری و دانیشت، وتی: برام پێم بڵێ کێ دەرخواردی دایت؟
وتی: بۆ دەیکوژی؟
وتی: بەڵێ.
ئەویش وتی: پێت ناڵێم، ئەگەر ئەوە بێت کە خۆم ئەیناسم ئەوە خوای گەورە تۆڵەی سەختترە، گەر نا سوێند بەخوا هەرگیز ڕێگە نادەم بێ تاوانێک لەجیاتم بکوژرێت.
گوتراویشە: ئەوەی ژەهرەکەی پێداوە، خێزانەکەی خۆی بووە (جەعدەی کچی ئەشعەس) بەڵام ئیسپات نەبووە.
زەهەبی ئەڵێ: (ئەمە شتێکی ڕاست نییە، ئەمە کێ بینی؟).
ئیبن کەسیریش ئەڵێ: (بەڕای منیش ئەمە شتێکی ڕاست نییە).
______________________________________________
سەرچاوە:
کتێبی: حقبة من التاریخ مابین وفاة الرسول ﷺ الی مقتل الحسین (رضي اللە عنە) سنة ٦١ هـ.
نوسینی:
عثمان محمد الخمیس.
 

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه