 مسوڵمان بوونی حوصەینی باوکی عمران ڕەزای خوای لێبێت:
قوڕەیش هاتنە لای حوصەین چونکە ڕێزی زۆریان لێدەگرت و پێیان وت: قسەبکە لەگەڵ ئەم کابرایە چونکە جنێو بە خواکانمان دەدات، ئیتر ئەوانیش چون لەنزیک دەرگای ماڵی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دانیشتن و فەرمووی:ڕێگا بۆ مامە پیرە بکەنەوە ، عیمران و هاوڕێکانیشی لەوێ بوون،حوصەین ووتی؛ئەو قسە چیە لێت دەگێڕنەوە جنێە بە خوداکانمان دەدەیت و هەر خەریکی باسکردنیانی ، خۆتۆ باوکت پیاوێکی هۆشمەند بوو. لەسەر ئاینی باب و باپیرانی بوو، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی:ئەی حوصەین باوکم و باوکت لە ئاگردان، ئەی حەصین چەند خودا دەپەرستی ؟وتی: حەوت لە زەویو یەک لە ئاسمان.پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: ئەگەر توشی ناخۆشی بیت هاوار بۆ کامیان دەکەیت؟ وتی:ئەوەی کە لە ئاسمانە،فەرمووی: ئەگەر ماڵت لەدەستدا هاوار بۆ کێ دەکەی ؟ وتی: ئەوەی کە لە ئاسمانە.فەرمووی: هەر تەنها ئەویش دێتە هاناتەوە، تۆ هاوبەشێ بۆ بڕیار دەدەی،ئایە لە سواپاسکردندا پێی ڕازیت یان دەترسی زاڵبێتە سەرتدا؟وتی: هیچیان.فەرمووی: ئەی حوصەین مسوڵمان ببە سەلامەت دەبیت. وتی: من خزم و عەشیرەتم هەیە چیان پێ بڵێم ؟ فەرمووی پێێان بڵی: (( اللهم استهدیک لارشدامری، وزدنی علما ینفعنی)) .واتە: خوایەگیان داوای ڕێنمونی دەکەم بۆ چاکترین کارەکانم، زانستێکیشم بدەرێ بەسودبێت بۆم، حوصین ئەوەی وتو هەڵنەسا تاکو مسوڵمان بوو، ئیتر عیمران هەڵسا سەری ماچ کرد، ئینجا هەردوو دەستو قاچەکانی ماچ کرد، جاکاتێک پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئەوەی بینی دەستی کرد بە گریان و فەرمووی:((لەکرداری عمران گریام ، حوصەین هاتە ژورێ بە بێباوەڕی ، عیمران هەڵنەسا لەپێشی ئاوڕیشی لێنەدایەوە ، بەڵام کاتێک مسوڵمان بوو هەڵسا بە پێویست لەگەڵ باوکی بۆیە گریانم هات)) کاتێ حوصەین ویستی دەرچێت ، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: لەگەڵی بچن تا دەتگەیەننە ماڵەکەی ، کاتێک دەرچوون لە دەرگاوە قوڕيیش بینیانن وتیان: ئەویش لەڕێ دەرچوو ئینجا بڵاوەیان کرد.
لەوانەش ئەوەی وایکرد باوکی عمران بەخێرای مسوڵمان بێت ، پاکی فیترەت و ئامادەی بێت لە لایەکەوە بەهێزی بەڵگەکانی پێغەمبەر و زمان پاراوی بێت لەلایەکی ترەوە.
تێبینیش دەکرێت کە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم شێوازی گفتوگۆی ئەنجامدا لەگەڵ حوصەیندا، بۆ چاندنی واتاکانی ئەکتا پەرستی لە دەرونیدا، لابردنی ئەو بیرو باوەڕە پوچانەی کە باوەڕیان پێی بوو.
__________________________
السيرة النبوية عرض وقائع وتحليل أحداث ـ الدكتور علي محمد الصلابي.ص/٢١٣-٢١٤.
|