 دكتور: مایكل هارت.
به‌رِاستی هه‌ڵبژاردنم بۆ محمد به گه‌وره‌ترین و گرنگترینی كه‌سایه‌تیه‌كانی مێژوو، له‌وانه‌یه خۆێنه‌ران سه‌رسام بكات، به‌ڵام ئه‌و تاكه كه‌سێك بووه له هه‌موو مێژوودا كه به باشترین شێوه توانی سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنێت له دوو لایه‌نه‌وه: ئاینی و دنیایی.
پێغه‌مبه‌ران و دانایان و شاره‌زایان هه‌بوون كه خاوه‌ن په‌یام و نامه‌ی به‌رزو گه‌وره بوون، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بتوانن ته‌واوی بكه‌ن مردوون، وه‌ك مه‌سیح له ئاینی مه‌سیحیه‌تا، یان كه‌سانێكی تری جگه له خۆیان به‌شداریان كردوون، یان كه‌سانێكی تر پێشیان كه‌وتوون، وه‌ك مووسا له ناو جووله‌كه‌دا، به‌ڵام محمد تاكه كه‌س بووه كه توانیبێتی په‌یامه ئایینه‌یه‌كی به ته‌واوی بگه‌یه‌نێت، فه‌رمانه‌كانی به‌رجه‌سته بكات، گه‌لانێك به ته‌واوی له ژیانی خۆیدا باوه‌رِی پێ بێنن، وه‌ك له لایه‌نی ئاینیه‌وه ده‌وڵه‌تێكی تازه‌ی بنیاد ناو دروستی كرد، له لایه‌نی دنیایشه‌وه هه‌روا بوو، هه‌موو تیره‌و هۆزه‌كانی كردنه گه‌لێكی یه‌كگرتوو، گه‌له‌كانیشی كردنه نه‌ته‌وه‌یه‌ك، وه هه‌موو بنه‌ماو بنچینه‌كانی ژیانی بۆ ئه‌و ئوممه‌ته دانا، كار‌و باری دنیاشی بۆ نه‌خشاندن، هه‌ر له ژیانی خۆیدا ئه‌ممه‌ته‌كه‌ی خسته پێشه‌وه‌ی گه‌لانی دنیا، هه‌ر ئه‌و بوو توانی په‌یامه ئایینی و دنیاییه‌كه‌شی ده‌ست پێ بكات و ته‌واویشی بكات.
|