 د. نەسیم سوسە ئەندامی کۆمەڵەی زانستی عێراقی
د. نەسیم سوسە ئەندامی کۆمەڵەی زانستی عێراقی ،کە بۆتە موسوڵمان لە کتێبی فی طریق الی لاسلام دا دەڵیت %3a پێغەمبەری ئیسلام کەسایەتیەکی مێژووی مەزن بو ، ژیانی ئەو پێغەمبەرە تەنها زنجیرە ڕوداوێکی ڕاستی مێژووی گەورە و ئامانج دارن کە تێیاندا پێگەی گەورەی مرۆڤایەتی ئەو پێغەمبەرەی تێدا دەردەکەوێت ١/ ١٧٤ پاشان دەڵیت %3a محمد بە مێژوو و ژیان نامەکەی و ڕاستی باوەڕی ، پێشەوای مرۆڤایەتی و نمونەیەکی بەرزی دەستپاکی و دڵسۆزی و بەردەوامی بوو ئەو قوربانیانەی لە پێباو گەیاندنی پەیامەکەیدا پێشکەشی کردن دیارترین و باشترین نمونەن بۆ بەرزی خود و کەسایەتی ئەو و گەورەی ئامانجەکەی پیرۆزی پەیامبەرێتیەکەی ١/١٧٤- ١٧٥
%3cbr/%3eپاشان دەربارەی ئەو قوربانیانەی لە پێناو پەیامەکەیدا پێشکەشی کردون دەڵێت %3a %7b مێژوو پێمان دەڵێت کە محمد هەموو شتێکی کردۆتە قوربانی پەیامەکەی ، بە جۆرێک زۆر جار هەلی هەڵبژاردنی دوو کاری بۆ هەڵکەوتون
%3cbr/%3eیەکەمیان %3a ژیانی ئاسودەی و خۆشگوزەرانی و دەوڵەمەندی بەرامبەر وازهێنانی لە بانگەوازەکەی .
%3cbr/%3eدووەمیان %3a ژیانێکی ئەستەم و پڕ دەردە سەری بەهۆی بڵاو کردنەوە و گەیاندنی پەیامەکەی .
%3cbr/%3eبەڵام ئەوەی دووەمیانی هەڵبژارد چونکە باوەڕێکی پتەوی بە پەیامەکەی هەبوو هەروەها سروشتی خودای بۆ هاتبوو ، کە پەروەردگار ئەوی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی ئەو پەیامە بگەیەنێتە هەموو مرۆڤایەتی ، ئەوەش ڕوویدا کە خودا بۆی دیاری کردبو بۆی ویستبوو . ٢/١٣٠.
%3cbr/%3eد. فیلیپ حیتی بە ڕەچەڵەک لوبنانیە و بە ڕەگەزنامە ئەمریکیە لە کتێبی الاسلام منهج الحیات دا دەڵێت %3a %7b محمد کەڵە پیاو و مامۆستا و وتار بێژ و پیاوی دەوڵەت و تێکۆشەر %7b مجاهد %7d ، زۆر بە ڕونی دەتوانی یەکێک لە گەورەترین و پایەدارترین پیاوی مێژوو ببینین .. ئاینێکی بڵاو کردەوە کە ئیسلامە دەوڵەتێکیشی دامەزراند کە خیلافەتە ، بەردی بناغەی ژیار و شارستانیەتێکیشی دانا کە ژیاری عربی و ئیسلامیە ، ئومەتێکیشی دروست کرد کە ئومەتی عەرەبیە ، ئەو تا ئەمڕۆش هێزێکی زیندوو کارای نێو ژیان و ژیانی ملیۆنان خەڵکی جیهانە %7d .
%3cbr/%3eعبداللە کویلیم بیرمەندێکی ئینگلیزییە کەبۆتە موسوڵمان لە کتێبی %7b العقیدە السلامیە %7d دەڵێت %3a محمد لەو پەڕی گەورەیدا بوو لە ڕوی سروشتی جوان و ڕەوشتی بەرز و لوتکەی شەرم و حەیا هەستیاری لە ڕادە بەدەری ..ئەو هێزێکی درک پێکردنی سەرسوڕهێنەری هەبوو ، زیەکیەکی بێ وێنەی هەبوو ، هەست و سۆزێکی جوان و ناسکی هەبوو ، بەڕاستی رەوشتی بەرز و جوان بوو ، لە هەستیدا خەسڵەت و سیفاتی ناوازەت بەدی دەکردن . لا ٩٦ /٩٧
%3cbr/%3eهەروەها لە کتێبی %7b احسن اجوبە %7d دا دەڵێت %3a%7b ئەو – واتە پێغەمبەرمان محمد درودی خوای لەسەر بێت بە ڕێءگایەکی دروست هەموو پێداویستیەکانی مرۆڤایەتی تەواو کردن و زۆر بە خێرای بونەوەری گەیاندە لوتکەی خۆش بەختی و خۆش گوزەرانی %7d لا ٢١ – ٢٢
%3cbr/%3eپاشان دەڵێت%3a %7b گەیشتنی شوێنکەوتوانی بە بەرزترین ئاستی ژیار و شارستانیەت ئاقڵ و بیرمەندانی توشی سەرسوڕمان کرد ، هۆکارەکەشی تەنیا ئەوە بوو کە فەرمان و قەدەغە کردنەکانی لەگەڵ ئەقڵدا دەهاتنەوە و لەگەڵ دانایدا تێک نەدەگیران لا ٢٢- ٢٣
%3cbr/%3eئیبراهیم خەلیل ئەحمەد کە پێشتر قەشە بوو و بڕوا نامەی بەرزی لە بواری ئاینناسی %7b لاهوت %7d ی کۆلێژی ئاینناسی میسڕی هەیە و پێشتر مامۆستای کۆلێژی لاهووت بوو لە ئەسیوت ، بۆتە موسوڵمان لە کتێبی محمد فی التوراە دەڵێت %3a%22 ئەوا ڕاستیە کە مێژوو دەیسەلمێنێت %3a کاتێک جیهانی ڕۆژهەڵات و ڕٶژئاوا لە فەلسەفە نەزۆکەکانیەی لە تاریکی هزری و پپەرستنی بێ بنەمادا دەژیان ، لە مەککەوە و لە خودی کەسایەتی محمدەوە ڕوناکیەک پەیدا بوو کە هەموو جیهانی تەنی و بەرەو ئیسلام ڕێنمونی کرد لا ٤٧
%3cbr/%3eلۆراڤسیا فاگلێری تو فاگلێری توێژەرێکی ئیتاڵییە لە کتێبی دیفاع السلام دا دەڵێت محمد ، ئەو پیاوەی بەردەوام دەستی بە بنەما خواییەکان گرتبوو هەردەم لێبوردە و بەخشندە بوو ، بەتایبەت لە بەرامبەر ئاینە یەک خوا پەرستەکاندا لا ٧٣
%3cbr/%3eپاشان دەڵێت %3a پێغەمبەری عربی بە دەنگێکی پڕ لە پەیوەستی بە پەروەردگارییەوە بانگەوازی کرد بت پەرستان و شوێن کەوتوانی هەردوو ئاینی شێوێنراوی مەسیح و جولەکەی بەرەو پاکترین بیر و ڕای یەکتا پەرستی بانگەواز کرد هەروەها بەوەش ڕازی بوو ،کە هەندێک ململانێی ئاشکرا لەگەڵ ئەو کۆمەڵ و دەستانەدا بکات ، کە مرۆڤ بۆ ئەوە پەلکێش دەکەن کە هاوبەش بۆ خوای تاک و تەنیا بڕیار بدات لا ٤٣
%3cbr/%3e
%3cbr/%3e محمد لە دیدی بیانیەکاندا لاپەرە ٢٤تا ٢٧
%3cbr/%3eن%3a یامن الحاجە
%3cbr/%3eو%3a مزفر عەولا قەسرێی
|