 تێڕوانینی چەند زانایەکی بیانی دەربارەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم )
جۆرج سارتۆن دەڵێت : محمد تەنیا پێغەمبەری ئیسلام نەبوو ، بەڵکو پێغەمبەری زمانی عربی و ڕۆشنبیری عربی بوو ، بە چاو پۆشی لە ڕەگەز و ئاینی قسەکەرانی
گۆستاڤ لۆبۆن پزیشک و مێژوو نووسی فەرەنسی ، لە کتێبی{ حضارە العرب } دا دەڵێت : خەریکە زانایانی ڕۆژئاوای ڕاشکاوانە دەربارەی محمد دەدوێن ، هەرچەندە دەمارگیری ئاینی چاوی زۆر مێژوو نوسی کوێر کردووە کە دان بە گەورەیدا بنێن لا ١١٥
ئیمیل دێرمێنگهەم ڕۆژهەڵتناسێکی فەرەنسیە ، لە کتێبی ''حیاه محمد '' دا دەڵێت : محمد لە ماریەی قیبتی ئیبراهیمی بوو ، بەڵام هەر لە منداڵیدا وەفاتی لرد ، ئەویش زۆر بۆی دڵ تەنگ بوو ، بە چاوی پڕ فرمێسکەوە خستییە ژێر گڵ لەو کاتەشدا خۆر گیران ڕووی دا ، موسوڵمانان گوتیان : خۆر لەبەر مردنی ئیبراهیم گیراوە ، بەڵام محمد بە دەرونە بەرز و باڵاکەیەوە وەڵامی دایەوە گوتی: { خۆر و مانگ دوو وەدیهێنراو و نیشانەی دەسەڵاتی پەروەردگارن ، هەرگیز بۆ مردنی هیچ کەس ناگیرێن ..} بێگومان قسەیەکی ئاوا لە دەمی کەسێکی درۆزن دەرناچێت لا ٣١٨
د. نەزمی لۆقە مەسیحیەکی میسرییە ، کەبە دیدی بابەتیانە و دڵسۆزی بۆ هەق و ڕاستی بەناو بانگە ، لەکتێبی'' محمد الرسالە و الرسول '' دا دەڵێت : چی ماوەتەوە بۆ کەسێک ، کە بانگەشەی ناڕاستی محمد دەکات ؟ باوەڕێک بەر لەوەی سەرکەوێت ، بە چەندان بەڵا دەردەسەری تاقی کرایەوە ، سەرکەوتنیش بۆ بانگخوازێکی یەکتا پەرستی لە پایتەختی بت و بتپەرستاندا شتێکی چاوەڕوا نەکراو بوو .. پاکی ئەو زاڵ بوو بەسەر هەموو سودەکانی ، بەرزیەکەی پاکتر بوو لە هەموو باق و بریقی دونیا لێبوردەییەک بە هیچ جۆرێک لوت بەرزی و خۆ بەدەسەڵات فش کردنەوەی تێنەدەکەوت لا ١٨٣ -١٨٤
1:23 PM
پاشان د. لۆقە هەندێ لەو کارانە دەخاتە ڕوو کە کەسێکی خەڵەتێنەر و درۆزن ، کە بانگەشەی پێغەمبەرایەتی بکات و ناتوانێت ئەنجامیان بدات چونکە ئەو کەسەی تەنیا بە زوبان بانگەشەی ئەوانە دەکات هەوڵ بۆ دەسەڵات دەدات و ماڵو سامان و دەسەڵاتێکی زۆر بۆ نەوەکانی جێ بهێڵێت بەڵام پێغەمبەری ئیسلام بۆ هیچ کام لەمانە هەوڵی نەداوە ، هەروەها لۆقە دەڵێت : هیچ خۆشی و دەسەڵاتێکی دنیایە بۆ نەوە و خێزانی و هۆزەکەی جێ نەهێشت ، زۆر شتی ل خۆی حەرام کرد کە بۆ شوێن کەوتوانی حەڵال کردبوو ، هەروەها هیچ کام لەو سەروەریانەی نەهێشت کە هۆزەکەی لەسەردەمی نەفامیدا بەسەر هۆزەکانی تردا هەیبوو بە جۆرێک کۆیلە و بەندەکانی هێنایە ئاستی قوڕەیش هەروەها بەهۆی نەفامیەوە خزم و کەسانی دەسەڵاتێکی ناڕەواییان دەست کەوتبوو ، بەڵام هەممو ئەوانەی لەگەڵ زەوی تەخت کردن ، چ دەسەڵاتێک دەتوانێت بەسەر ئەو سەرفرازیە بەرزە و ڕاستگۆییە حاشا هەڵنەگرە زاڵ ببێت ؟!
ئەو پێغەمبەرە لە خۆیەوە نەدواوە هەرگیز نەڕێی ڕاستی لێ ون بووە نە بیر و باوەڕی پڕ و پووچی هەڵگرتووە ئەگەر ئەو پێغەمبەرە ڕاستگۆی و دەستپێک نەبیت ئەوا هیچ کەسێک ڕاستی نەوتوە و دەسپێک نەبووە لا ١٨٥ -١٨٦
لایتنەر توێژەرێکی ئینگلیزییە ، دکتۆرای لە شەریعە و فەلسەفە و ئاینزانی هەیە لە کتێبی{ ئاینی ئیسلام} ی جۆزێف شەختدا دەڵیت بەهۆی ئەو زانیاریەی لەسەر هەردوو ئاینی جولەکە و دیانەکان هەمە دەڵێم ئەوەی محەمەد فێری بووە و گوتوێتی وەرگیراو نییە بەڵکو سروشتی بۆ هاتووە لا ٤
لایتنەر بەڵگەی لۆمەی سروشت دێنێتەوە کەلەسەر پیاوێکی کوێر لۆمەی کراوە ، هەروەک لە سورەتی ''عبس '' دا هاتووە جارێکیان سروشێکی پر لۆمە و گلەی کردن بۆ پێغەبمەر هات ، چونکە ڕوی لە پیاوێکی کوێری هەژار وەرگێڕاوە و و ڕوی لە کەسێکی دوەڵەمەند و خانە دان کردووە ئەو سروشەش بڵاو بۆتەوە و لە قورئاندا هەیە ، ئەگەر وەک هەندێک کاڵفامی دیان دەڵێن ئەو درۆزن بواوە ئەوا هەرگیز ئەو سروشە بونی نەدەبوو لا ١٣٢ -١٣٣
محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن: یامن الحاجە و: مزفر عەولا قەسرێ . لا ٣١ -٣٢
|