 ویل دیورانت فەیلەسوف و مێژوو نوس و نوسەری ئەمریکی
لە کتێبی قصە الحضارە دا دەڵێت : پەیمان بەستووەکان _ اهل الذمة _ مەسیحی و زەردەشتی و جولەکە و سابیئە بوون لە سەردەمی خیلافەتی ئەمەویدا ئەوەندە بە ئاسوودەی و لێبوردەی دەژیان کە لە مەسیحیەتی ئەم ڕۆژگارەماندا هاوشێوەی نییە ، چونکە ئازادانە دروشمەکانی ئاینەکەیان بە ئەنجام دەگەیاند کڵێسا و پەرسگاکانیشیان بە سەلامەتی مابونەوە و حوکمی تایبەتی خۆیان هەبوو سەرکردە و دادوەر و یاسای تایبەتی خۆیان هەبوو و کاریان پێدەکردن .
پاشان دیورانت باسی هۆکارەکەی موسوڵمان زۆر خەڵک دەکات و دەڵێت : ( سەرەتای ئەو پلانە لێبوردەیەی کە موسوڵمانای پێشو پەیڕەویان دەکرد ، یان بە حوکمی ئەو پلانەوە زۆربەی مەسیحیەکان بوونە موسوڵمان و زەردەشتی و بتپەرستەکانیش تەنیا کەمێکیان نەبن بوونە موسوڵمان و زۆرێک لە جولەکەکانیش ئاینی نوێیان هەڵبژارد )
هەروەها دەڵێت : ئاینی ئیسلام دلی سەدان گەلی _ لە چین تا ئەندەلوس _ داگیر کردوو دەستی بەسەر ڕەوشتیان دا گرت و خەیاڵی داگیر کردن و ژیانی گۆڕین و هیوای وای پێبەخشین کە ئاستەنگەکانی ژیانیان لەسەر هەڵگرێت هێز و گەورەی بەبەردا کردن .
ئیدوین کالڤرلی بڕوا نامەی لەسەر زمانە ڕۆژهەڵاتیەکان لە زانکۆی برنستۆن بەدەست هێناوە لە کتێبی( الشرق الٲدنی ) دا دەڵیت : موسوڵمانان لە هیچ جەنگێکدا مەسیحی و جولەکەکانیان ناچار نەکردووە ببنە موسوڵمان ، ئیسلام بە مەرجی دانی سەرانە ئازادی تەواوی بەجێگەیاندنی دروشمەکانی ئاینی بۆ فەراهەم کردون ، جگە لە ئاشتی و قبول کردنی ئیسلام وەک پێشەوای شارستانییەت و سیاسەتی دەوڵەتی ئیسلامی هیچی تری لێ داوانەکردبوون .
هەروەها دەڵێت { لە قورئاندا ئایەتێکی پیرۆز هەیە کە ڕاستگۆی و دانای لێدەچۆرێت ئەویش ئەو ئایەتەیە کە دەفەرموێت :البقرە ٢٥٦
گۆستاڤ لۆبۆن پزیشک و مێژوو نوسی فەرەنسی لە کتێبی (حضارة العرب) دا دەڵێت : لە ڕاستیدا گەلان هیچ سوپا و ڕزگارکەری لێبوردە و بەبەزەی وەک عەرەبەکانیان و نە ئاینێکی لێبوردەی وەک ئاینەکەیان نەناسیوە )
وە ( لۆبۆن ) دەربارەی دادگەری ئیسلام دەڵێت : هەرگیز زەبر و زەنگ لە پشت بڵاو بونەوەی قورئاندا نەبووە _عەرەبەکان _ موسوڵمان هەموو گەلانی لە ئایندا سەربەست و ئازاد کردووە گەر هەندێ گەلانی مەسیحیش دوای موسوڵمان بونیان زمانی عەرەبیان کردۆتا زمانی خۆیان ، ئەوە بەهۆی سەرسام بونی ئەو گەلانە بووە بە دادگەری عەرەبە موسوڵمانەکان ، کە لە پێشەواکانی خۆیاندا هاوشێوەیان نەدیبوو ..
پاشان دەڵێت ئیسلام قورئانی بە زەبری شمشێر بڵاو نەکردۆتەوە بەڵکو تەنها بە بانگەواز وای لە گەلان کردووە موسوڵمان بن و ئیسلام بە ڕێباز بزانن .
هەروەها دەڵێت ئەگەر موسای کوڕی نەسیڕ سەرکەوتو بووایە ئەوا هەموو ئەوروپای دەکردا موسوڵمان یەکێتی ئاینی بۆ گەلە شارستانیەکان وەدی دەهێنا و ئەوروپای ڕزگار دەکرد .
فردریک نیچە فەیلەسوف و دەرون ناسێکی ئەڵمانییە لە کتێبی (عدو المسیح)
دا دەڵیت ( خاچپەرستان دژایەتی شتێکیان کرد کە پێویست بوو لەبەردەمیدا کڕنوش بەرن لە بەردەم شارستانیەتێکدا کە سەدەی نۆزدەی ئێمە بەبەراورد لەگەڵیدا زۆر هەژار و دواکەوتووە .
جاک ریزلەر توێژەرێکی هاوچەرخی فەرنسییە لە کتێبی ( الحضارة العربیە) دا دەڵێت : سەرکەوتنەکانی عەرەبە موسوڵمانەکان لە چەند هۆکارێکی جۆرا و جۆری ئاینە نوێیەکەیاندا وەریان گرتبوو .
رۆجێر گارودی بیرمەندێکی ناسراوی فەرەنسییە یەکێکە لە گەورە بەرپرسانی پێشوی حیزبی شیوعی فەرنسی بووەتە موسوڵمان لە کتێبی ( حوار الحضارات ) دا دەڵێت : ئەوەی ناوی ( هێرش کردنە سەر ئیسپانیای لێدەنێن ) هێرشێکی سەربازی نەبوو ، ژمارەی دانیشتوانی ئیسپانیا ئەو کات دە ملیۆن کەس دەبوو بەڵام ژمارەی سەرباز و سوار چاکەکانی موسوڵمان هەرگیز لە حەفتا هەزار تێنەپەڕیوە ، بەڵام ژیار و شارستانیەکەیان هۆکاری سەرکەوتنیان بوو .
هێربێرت جۆرج ویلز نوسەر و ئەدیبێکی بەریتانییە لە کتێبی ( تٲریخ الٳنسانیە ) دا دەڵێت : ئیسلام بەوە بووە پێشەوا کە باشترین سیستمی کۆمەڵایەتی و سیاسیە کە ڕۆژگار بە خۆیەوە دیبێت هۆکاری بڵاو بونەوەشی لەوەدا بوو کە لە هەموو شوێنێکدا گەلانی سیاسەت سست و ستەم دیدە و ترساو نەزان و بێبەرنامە بونیان هەبوو هەروەها بونی حکومەتی خۆپەرستی بێبەرهە م کە بەهیچ جۆرێک لە نێوان حکومەت و گەلدا پێوەندیەک بوونی نەبوو .
پاشان دەڵێت ئیسلام فراوانترین بیری سیاسی بوو کە خاسیەتی چالاکی کردەکی و پاکترین و نوێترین ڕێبازی لە جیهاندا تا ڕۆژگاری ئەمڕۆمان پیادە کردووە و سیستمێکی باشتر لەهەموو سیستەمەکانی بە مرۆڤ بەخشیوە ئی دریۆت مێژوو نوسێکی فەرەنسییە لە کتێبی { المسائلة الشرقیة } دا دەڵیت :{ لە سەردەمانێکدا کە ئیتاڵیا لەناو شەڕ و شۆڕدا بوو بەتایبەتی لەو سەردەمەی لەگەڵ بەربەرەکانی ناوچەی پیرۆزدا شەڕی دەکرد فەتحی عەرەبی لەهەردوو لای دەریای ناوەڕاستدا گەورە تر و بەرهەمدارتر بوو لە فەتحی ڕۆمانی دەسەڵاتەکەشی چەند سەدەیەک خۆی گرت بەرهەمەکانیشی لەبەرهەمی ڕۆمەکان گەورەتر و کاریگەر تر بوون ، ناتوانین جگە لە ناونیشانی کلتورێکی زۆر گەورە و بەرز هیچ ناونیشانێکی تری بۆ دابنێین شوێنەواریشیان تا کۆتای سەدەی پازدە لە ئیسپانیا هەرمابوو .
محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن:یامن الحاجە
و:مزفر عەولا قەسرێی
لا:۱۱۰-۱۱٤
|