 دیورانت: محمد گه‌وره‌ترین گه‌وره‌كانی مێژووه*
"..وا دیاره كه هیچ كه‌سێك ده‌سگیرۆیی –محمدی (صلى الله عليه وسلم)- نه‌كردبێ تاكو فێری خوێندنه‌وه‌و نوسین ببێ .. وه نه‌شزانراوه لێی كه بۆ خۆی شتێكی نوسیبێ .. به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه ڕێگر له نێوان ئه‌وو توانایدا له شاره‌زایی به ئیش و كاری خه‌ڵكی به شێوه‌یه‌ك كه زۆر كه‌مه خوێنه‌وارترین و پێشكه‌وتوترین كه‌سێك پێی بگات".
"پێغه‌مبه‌ر -(صلى الله عليه وسلم)-، كه له چاكترین و باشترینی قائدو پێشه‌وایان بووه .. به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سیاسه‌تمه‌دارێكی زیره‌ك و وریا بووه، ئه‌یزانی چۆن له ڕێی ئاشتیه‌وه شه‌ڕ به‌رده‌وام بكات".
"ئه‌گه‌ر حوكم و بڕیارمان به سه‌ر گه‌وره‌ییدا ئه‌وه بێ كه ئه‌و گه‌وره‌یه چی كاریگه‌ریه‌كی له سه‌ر خه‌ڵكی داناوه ئه‌ڵێین كه محمد-(صلى الله عليه وسلم)- له گه‌وره‌ترین گه‌وره‌كانی مێژووه، به ڕاستی له سه‌ر ده‌رونی خۆی داینابوو كه ئاستی گیانی و ڕه‌وشتی گه‌لێك به‌رز بكاته‌وه كه هه‌مه‌جیه‌ت و بێ سه‌روبه‌ری و گه‌رمی ئاو‌و هه‌واو وشكانی بیابان په‌كی خستبوو، وه به ڕاستی له‌م گرنگیه‌دا سه‌ركه‌وتنێكی به ده‌ست هێنا هیچ چاكه‌خوازێكی دیكه به ده‌ستی نه‌هێناوه له هه‌موو مێژوودا، وه زۆر كه‌مه كه ببینین كه‌سێكی جگه له‌و ئه‌وه‌ی كه خه‌وی پێوه ئه‌بێنی بۆی بێته جێ به‌ڵام ئه‌و به جێی هێنا .. ئه‌مه‌ش له به‌ر ئه‌وه نه‌بوو كه ئه‌و خۆی زۆر پابه‌ند بووه به ئاینه‌وه و به‌س، به‌ڵكو له به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ هێزێكی دیكه نه‌بووه جگه له هێزی ئاین كه پاڵ به عه‌ره‌به‌وه بنێ له كاتی ئه‌ودا بۆ گرتنه به‌ری ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی ئه‌وان گرتویانه‌ته به‌ر .. وه كاتێكیش كه بانگه‌وازی ده‌ست پێ كرد وڵاتی عه‌ره‌بی بیابانێكی وشك و برینگ بوو، چه‌ند تیره‌و هۆزێك له بت په‌رسته‌كان تیایدا نێشته‌جێ ببوون كه ژماره‌یان كه‌م بوو، یه‌ك وشه نه‌بوون و په‌رته‌وازه‌و پارچه پارچه بوون، به‌ڵام كاتێ وه‌فاتی كرد یه‌ك ئوممه‌تی یه‌كگرتوی پته‌وو بوون، به ڕاستی ملی ده‌مارگیری شكاند‌و ئه‌فسانه‌كانی له ناو برد، وه له سه‌ر جوله‌كایه‌تی و گاورایه‌تی و ئاینی كۆنی وڵاته‌كه‌ی، ئاینێكی ڕوون وئاسان و به‌هێزی دانا، قه‌ڵایه‌كی ڕه‌وشتی به‌رز كرده‌وه كه بنه‌ماكه‌ی سه‌ربه‌رزی نه‌ته‌وایه‌تی و ئازایه‌تی و جوامێری بوو، وه له یه‌ك نه‌وه‌دا توانی له سه‌د شه‌ڕدا سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنێ، وه له یه‌ك سه‌ده‌دا توانی ده‌وڵه‌تێكی زۆر گه‌وره پێك بێنێ، وه تا ئه‌مڕۆ‌ی ئێمه‌ش وه‌ك هێزێكی خاوه‌ن مه‌ترسی گه‌وره بمێنێته‌وه له نیوه‌ی جیهاندا".
".. ئێمه له هه‌موو مێژوودا چاكسازێك وه‌ك محمد نازانین كه بۆ یارمه‌تیانی هه‌ژاره‌كان زه‌ریبه‌و سه‌رانه‌ی له سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندان دانابێ ..
"فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه‌مان بۆ باس ده‌كه‌ن و ئه‌یسه‌لمێنن كه پێغه‌مبه‌ر –(صلى الله عليه وسلم)- خه‌ڵكی هه‌ڵده‌نا بۆ فێر بونی زانست و پێی سه‌رسام ده‌بوو، جا ئه‌و له‌م ڕووه‌وه جیاوازی هه‌یه له زۆربه‌ی چاكخوازه ئاینیه‌كانی دیكه. **
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
* زانای به ناو بانگ ویل دیورانت خاوه‌نی كتێبی به ناوبانگ له سه‌ر "مێژووی شارستانیه‌ته‌كان" كه له یانزه به‌رگدا نوسراوه.
** له كتێبی (ابطال من التاریخ) كورتكراوه‌ی (قصه الحضاره) وه‌رگیراوه.
|