 ڕای چهند زانایەک دەربارەی چەند ژنی پێغەمبەر ﷺ
(لَّا يَحِلُّ لَكَ النِّسَاء مِن بَعْدُ وَلا أَن تَبَدَّلَ بِهِنَّ مِنْ أَزْوَاجٍ وَلَوْ أَعْجَبَكَ حُسْنُهُنَّ إِلاَّ مَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ رَّقِيبًا)الاحزاب ٥۲
واتە هیچ ژنێکی ترت بۆحەڵاڵ نیە بۆشت نیە بیانگۆڕیت بەژنی تر ، واتایەکێک یان زیاتریان تەڵاق بدەی لەباتی ئەوژنی تر بهێنیت هەرچەند جوانیشیانت زۆربەدڵ بێت ، مەگەر ئەو کەنیزەکانەی ببن بەموڵکی خۆت ، خوا ئاگای لەهەموو شتێکە و هیچی لێ ون نابێ ، کەواتە لەو سنورە لامەدە ،کە ئەو بۆی دیاری کردووی .
مێژوو و کتێبەکانی ژیاننامەی پێغەمبەری خوا ﷺپێیان ڕاگەیاندوین کە پێغەمبەر ﷺ لەنێو گەلەکەیدا پێش بوونی بە پێغەمبەر بە دەست پاکی و داوێن پاکی ناسرا بوو ، لەکاتێکدا دورگەی عەرەبی کەوتبونە نێو ئارەزوو بازی و داوێن پیسیەوە!
هەرچی دەربارەی فرەژنی پێغەمبەرە ﷺ ،ئەوا هۆکاری ژینگە و مەبەستی کۆمەڵایەتی و سیاسی و یاسای خۆی هەن.
بەڵام بەهیچ جۆرێک بەمەبەستی ئارەزوو بازی نەبوو ، وەک هەندێ دوژمن و ڕق ئەستور وای دەبینن ، وێژەری ئینگلیزی (لایتنەر ) لە کتێبی (دین الاسلام) دا دەڵێت : (کاتیک تەمەنی گەیشتە بیست و بینج ساڵ هاوسەرگیری لەکەڵ ئافرەتێکی تەمەن چل ساڵدا کرد وەک ئافرەتیکی بەنجا ساڵی لە ئەوروبا
ئەو ئافرەتەش یەکەم کەس بو کە باوەری بە بەیەمەکەی هینا بو ماوەی بیست ساڵ خەدیجەی لەکەڵ مایەوە و تا مردنی ژنی بەسەر نەهینا جا کاتیک تەمەنی گەیشتە بەنجاو بیئنج ساڵ یەک لە دوای یەک هاوسەرەکانی تری هینا ...بەڵام بابەتییانە و ڕاستگۆیانە نیە کە شتیک بدەینە باڵ کەسیکی گەورە کە هەمو زیانی بە داوین باکی بە ڕیکردوە گومان لەوەدا نیە کە هاوسەگیری کردنی لەو تەمەندا هۆکاری راستەقینەی خۆی هەن جیاواز لەو هۆکارانەی نوسەرانی مەسیحی لەو بارەیەوە باسیان کردون )) لا ۱۲_۱۳
رۆژهەڵاتناسی فەرەنسی ((claude cachen))لە کتێبی ((میژوی عەرەبی و گەلانی موسڵمان ))دا دەڵیێت ((لەسەرمان بێویستە بە چاوی گەورەیی و ڕیزەوە سەیری محمد بکەین بە هۆی ئەو هەستە بەرزەی هەیبووەو بەهۆی ئەو توانایەی بەرانبەر بڕینی کۆسبە مرۆییەکان و زاڵ بوون بەسەر نەهامەتییە تایبەتییەکانی خۆی هەیبوە .. لەوانەیە بە دیدی سەردەمییانەی ئیمە هەندئ لایەنی زیانی هەندئ دودڵیمان لا دروست بکات زور قسەی درۆینەو نابەجئ لە سەر ئارەزووەکانی بیغەمبەر کراون و زور لەسەر نۆ هاوسەرەکانی دواون ئەوانەی دوای خەدیجە کردوینەتە هاوسەری بەڵام لە راستیدا هەر یەکیک لەو بیوەندییە خیزانییانە مەبەستی سیاسییان لە بشتەوە بون
وە بە مەبەستی بە دەستهینانی بشت و بەنای چەند سەرۆک و سەرداریک ئەنجامدرابون کلتوری عەرەبیش ئەگەر وەک خۆی بەکار بیئت مرۆف بەو شیوەیەی خوا دروستی کردووە بەروەردە دەکات )) 1/۱۸
ژنە تویژەری ئیتاڵی ( لۆرا فیشیا فاگلیئری) لە کتیئبی (دفاع عن الاسلام ) دا دەڵیت( محمد بە دریزایی تەمەنی لاوی کە تیدا غەریزەی جنسی لە لوتکەدایە سەرەڕای ئەوەیش کە لە کۆمەڵگەیەکی وەکو کۆمەڵگەی عەرەبیشدا دەژی...... کە فرە ژنی تیێدا کلتوربوو و تەڵاقیش زۆرئاسان بووکەچی ئەو لە ئافرەێک زیاتری نەهێنا ، ئەویش خەدیجە بوو کەتەمەنی زۆر لەخۆی گەورەتر بوو ، بتڵام بیست و پێنج ساڵ هاوسەری خۆشەویستی یەک بوون ، هیچ ئافرەتێکی تری مارە نەکرد تادوای مردنی تەنیا دوای ئەوەش نەبێت کە تەمەنی گەیشتە پەنجا ساڵ ) لا۹۹
پاشان دەڵێت :( لەپێش هەر هاوسەرگیریەکی هۆکارێکی کۆمەڵایەتی یان سیاسی هەبوون ، بەهۆی هاوسەرگیریکردنی لەگەڵ ئەوئافرەتانەدا مەبەستی بنیاد نانی چەند پێوەندیەک لەگەڵ چەند هۆز و عەشیرەتێک بۆ واڵاکردن و کردنەوەی ڕێگای نوێ بۆبڵاو بونەوەی ئیسلام ..)لا۱۰۰
پاشان دەپرسێت (محمد هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتێکدا کرد کە نەکچ بوو و نەگەنج بوو نە جوان بوو ، ئایا ئەوە ئارەزوو بازییە؟
ئەو تەنها لەسەر ڕێبازی پێغەمبەرانی پێش خۆی وەک (موسا) و ئەوانی دی ڕۆشتووە ئەوانەی تا ئێستا هیچ کەس باسی چەن ژنیان ناکات ، ئاین ئەوە لەبەر ئەوەیە کە وەک محمد لە ژیانیان ئاگادار نین لەکاتیکدا هەموو شتێک دەربارەی ژیانی خێزانی پێغەمبەر دەزانین ؟ لا۱۰۰
ئەگەر بگەڕێینەە بۆتەورات چەند دەقێکی تێدا دەبینین ، پێمان دەڵێ کە چەندد پێغەمبەرکێی ئەهلی کیتاب چەند هاوسەرێکیان هەبووە ، تەنانەت ژمارەی هاوسەرییەکێکیان گەشتۆتە هەزار ئەوەبە پێی ئەو کتێبە پیرۆزەی باوەڕیان پێی هەیە ، هەروەک دەزانن هیچ کەسێک ئەوانەی باس نەکردووە ،یاخود بە ئارەزوو بازیان دابنێت بڵام ئەوە لەسەر پێغەمبەری ئێمە ﷺ بە زۆر هەژمار دەکەن ، لەکاتێکدا لەنێو هەموو پێغەمبەران ، تاکە پێغەمبەرە، کە خوای پەروەردگار ژمارەی هاوسەرەکانی بۆ دیاری کردبێت ، فەرمویەتی ( (لَّا يَحِلُّ لَكَ النِّسَاء مِن بَعْدُ وَلا أَن تَبَدَّلَ بِهِنَّ مِنْ أَزْوَاجٍ وَلَوْ أَعْجَبَكَ حُسْنُهُنَّ إِلاَّ مَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ رَّقِيبًا)الاحزاب ٥۲ واتە:لەمڕۆ بەدواوە و پاش ئەمانەی باسمان هیچ ژنێکی ترت بۆحەڵاڵ نیە بۆشت نیە بیانگۆڕیت بەژنی تر ، واتایەکێک یان زیاتریان تەڵاق بدەی لەباتی ئەوژنی تر بهێنیت هەرچەند جوانیشیانت زۆربەدڵ بێت ، مەگەر ئەو کەنیزەکانەی ببن بەموڵکی خۆت ، خوا ئاگای لەهەموو شتێکە و هیچی لێ ون نابێ ، کەواتە لەو سنورە لامەدە ،کە ئەو بۆی دیاری کردووی .
لەکاتێکدا کەلای پێغەمبەرانی دی بە رەهایی بووە، وەک لەو دەقانەی دواتردا دێینە سەریان .
محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن. مزفر عەولا قەسرێی
و. یامن الحاجە لاپەڕە ٤۰ تا ٤۳
|