بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
وتەی ناوداران لەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 ئیتین دینیە ڕۆژهەڵاتناسێکی فەرنسییە
23/04/2020
بینین: 1035
لە کتێبی { اشعة خاصة بنور الٳسلام} دا دەڵێت قەشە میسۆن زۆر بابەتیانە و ڕاستەقینانە لە کتێبی { رحلة دینیة فی شرق } دەربارەی موسوڵمانان دەڵێت : بەڕاستی جێی داخە مەسیحیەکان لە موسوڵمانان گیانی لێبوردەی و ڕەفتاری جوان وەربگرن لە کاتێکدا خۆیان وا هەست دەکەن ، کە پیرۆزترین بنچینەی بەزەی و چاکە کارین لە نێوان گەلاندا
زیگیرد هۆنگە خانمە ڕۆژهەڵاتناسێکی ئەڵمانییە لە کتێبی {شمس العرب تسطع علی الغرب } دا دەڵێت : گرنگترین هۆکاری سەرکەوتنی عەرەبەکان ئەو لێبوردەییە بوو کە گەلانی توشی سەرسامی کرد ، ئەوەی هەندێ کەس باسی دەکات لە دڕندەی و دەمارگیری تەنیا ئەفسانە و خەیاڵە و هەزاران بەڵگە ئەوە بە درۆ دەخاتەوە لێبوردەی و مرۆڤایەتی لەگەڵ گەلانی ژێر دەستە و بێدەسەڵاتدا دەسەلمێنێت .
پاشان دەڵێت : مەسیحی و جولەکەکان و زەردەشتی بەر لە هاتنی ئیسلام بە خراپترین شێوە دوچاری دەمارگیری ئاینی دەبونەوە ، بەڵام موسوڵمانان بە بێ هیچ بەربەستێک ڕێگەیان دەدان دروشمەکانی ئاینەکەیان بە جێ بگەیەنن موسوڵمانان پەرسگا و دێر و قەشە و کاهینەکانیان بۆ پاراستن بە هیچ جۆرێک لە ئازاریان پێ نەگەیاندن .
دکتۆرە هۆنگە دەپرسێت : ئایا ئەوە لوتکەی لێبوردەی نییە ؟
مێژوو کەی و لەکوێ ئەو کارانەی تۆمار کردون و بۆمانی گواستۆتەوە ؟
پاشان جار دوای جار دەپرسێت و دەڵێت : کڵێساکانی مەسیحیەکان لە سوریا کە خەریک بوو لەسەردەمی مەسیحیدا هەر بە یەکجاری بسڕێنەوە و تێک بدرێن ، لەسەردەمی ئیسلامدا گەیشتۆتە لوتکەی ڕێز و گەورەی ، ئایا ئەوە سەیر نیە ؟
ئیا سەیر نیە بپرسین بۆچی بە ئارەزووی خۆمان لێکدانەوە بۆشتەکان دەکەین ؟ لە کاتێکدا عەرەبە موسوڵمانەکان بە ڕاستی بەشێکی ئەوروپایان ڕزگار کرد کە ( ئەندەلوس) بوو بەڵام مەسیحیەتیان لەناو برد ، کە دەڵێن ە لە ڕاستیدا شارستانیەک بوونی نەبوو !
ئیلیس لیختنستادتەر، خانمێکی ئەڵمانییە زانستی زانستی عەرەبی و ئیسلامی لە زانکۆی فرانکفۆرد خوێندووە ، لە کتێبی {الٳسلام و العصر الحدیث} دا دەڵێت : وڵاتە ڕۆمی و فارسیەکان سەرپشک نەکرابوون لە نێوان هەڵبژاردنی ئیسلام و شمشێر ، بەڵکو لەنێوان ئیسلام و سەرانەدا سەرپشک کرابوون ، کە پلانێک بۆ شایەنی ستایش کرنە و لە سەردەمی شاژنی شانشین (ئەلیسابات) لە وڵاتە ئینگلیزیەکاندا پەیڕەو دەکرا .
هێنری دی کاستری : ئەفسەرێکی سوپای فەرنسایە بە پلەی موقەدەم لە کتێبی ( الٳسلام خواطر و سوانیح ) دا دەڵێت : مێژووم خوێندووە دوای ئەوە ئەوەم بۆ دەرکەوت کە ڕەفتاری موسوڵمانان بۆ مەسیحیەکان بەڵگەیە لەسەر بەرزی و گەورەی و پێکەوە ژیان و بەختەوەری و نەرم و نیانی و موسوڵمانان ئەوسا جگە لە مووسوڵمانان هیچ کەس ئەو هەستەیان نەبوو .
پاشان هێنری دەڵێت : ئەگەر ئاینی موسوڵمانان بە زەبری شمشێر بڵاو ببوایەوە ئەوا دوای فتوحاتی موسوڵمانان ڕەو ڕەوەی ئەو ئاینە پەکی دەکەوت بەڵام ئەوەتا تا ئێستاش قورئان بالی بەسەر هەموو لایەکی ئاوەدانیدا کێشاوە .
هەروەها دەربارەی سۆز و بەزەی موسوڵمانان دەڵێت : ئیسلام بە زەبری شمشێر بڵاو نەبۆتەوە بەڵکو چاکترە بوترێت : ئاشتی و سەلامەتی موسوڵمانان و نەرم و نیانیان هۆکاری ڕوخانی میرنشینی عەرەبی بوو لەوانەیە ئەگەر موسوڵمانان لەگەڵ ئەندەلوسیەکاندا هەمان کاری مەسیحیەکانیان بەرابمەر گەلە سەکسۆنیەکان بکردایە ئەوا دەهاتنە پاڵ ئیسلام و پێشوازیان لێدەکردن ،چونکە سەڕەرای ئازادت مەسیحیش تێیدا زۆر پارچە پارچە بوبون .
پاشان شایەتیەکی زۆر جوان و دادگەرانە دەدات ە دەڵێت : ئێمە چیمان داوە لەو گومان و گریمانە لە کاتێکدا کەشتێکمان لەبەردمەدایە و پێویستە هەڵوەستەی لەسەر بکەین ئەویش ئەوەیە ئاینی قورئان توانی هەموو گگەلانی جولەکە و مەسیح و بتپەرست لە ئەفریقیای باکور و بەشێکی گەورەی ئاسیا داگیربکات ، تەنانەت لە ئەندەلوسدا هەندێ لە مژدە دەران پیاوانی ئاینی مەسیحی بەهۆی خۆشەویستیان بۆ ئیسلام وازیان لە ئاینەکەیان هێناو بە بێ هیچ زۆر لێکردنێک ئەمەش پێمان دەڵێت ئیسلام هێزی بڵاو بونەوە و ڕاکێشانی هەیە هەر لەبەر ئەوەشە تا ئێستاش ڕوو لە زیاب بوون و بڵاو بونەوەی بەردەوامە .
محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن:یامن الحاجە
و:مزفر عولا قەسرێی
لاپەڕە۱۱٤➖۱۱٦

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه