بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
وتەی ناوداران لەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 وتەی ناوداران لەسەر پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم
11/02/2020
بینین: 1006
نەسری سەلهەب مەسیحیەکی لوبنانیە کە بە دیدی بابەتیانەی و گەڕان بەدوای ڕاستیەکاندا ناسراوە لە کتێبەکەیدا فی خطا محمد دەڵیت : مەلۆتکەیەک چاوی بە دنیا هەڵهێنا ، کە لەکاتی لەدایک بونیدا هەرگیز لەبیری دایکیدا نەدەهات ، کەدەبێتە گەورەترین پیاویجیهان بەڵکو گەورەترینی مێژوو ، نا گەورەترین پیاو بە هەموو پێوەرەکان لا ٤٢

هەروەها ئاماژە بۆ دەسکەوتەکانی پێغەمبەرمان ﷺدەکات و دەڵێت : هەرکەسێک بە وردی سەرنجی ژیاننامەی ئەو پیاوە بدات ، لەوەدا خۆی دەبینێتەوە ، کە ددان بەوەدا بنێت ، کە ئەو دەسکەوتانەی وەدەستی هێناون ، لە دنیایەکی تری جیاواز لەو دنیایە بووە ، کە مرۆڤ دەیناسیت لا ١٩٥
.

پاشان دەربارەی ئەو موعجیزئیەی محمد خولقاندی بەوەی بە ماوەیەکی کەم عربی لە پەراوێزی مێژوو بۆ بونیاد نەرانی مێژوو بەرز کردەوە ، دەڵێت : گەورەی محمد لێرەدایە ، بەو ماوە کەمە توانی شەریعەتێکی پڕ ڕەوشتی گیانی و کۆمەڵایەتی ، کە لە مێژوودا هیچکەس نەیتوانیووە بەو خێراییە سەرسوڕهێنەرە ئەو کارە گەورەیە بە ئەنجام بگەیەنێت لا ١٩٦ .

پاشان دەڵیت : محمد تەنیا پێغەمبەر نەبووە کە خەلک بەرەو باوەڕ ڕێنمونی بکات ، بەلکو پێشەوا و سەرکردەی گەلێک بو و هوڵی دا لەو گەلە باشترین و بەرزترین گەلی دنیا دروست بکات و لە کۆتایشدا توانی ئەوە وەدی بێنێت لا ٤٠٩
محمد لە دیدی زانایاندا
ن:یامن الحاجە
وەرگێڕانی مزفر عەولا قەصرێ
لا: ۲۱٫ .۲۲

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه