 ئیسلام و بەبەزەی و دادگەری و .. زانست و ... ئاشتی بڵاو بۆتەوە
وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلاَّ رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ
(الانبیاء) ١٠٧
ئەو پیاوەی وەک ڕەحمەت بۆ جیهان نێردراوە ، ئەگەر ئێمە پەیامەکەی وەرنەگرین و ڕێبازەکەی پەیڕەو نەکەین ئەوا ئەو کارەمان هیچ ناگەیەنێت ، تەنیا ئەوە نەبێت ، کە ئێمە ڕەحمەتی خوا ڕەت دەکەینەوە
یەکەم : ئەو وڵاتە موسوڵمانانەی فەتحی ئیسلامیان نەچۆتە ناو :
١/ئەندۆنیسیا : ئەو وڵاتەی ڕێژەی موسوڵمانانی ٠/٠٩٠ ەو نەمانبیستبوو ڕۆژێ لە ڕۆژان لەشکرێکی موسوڵمانی چوبێتە ناو تەنانەت یەکێک لە دورگەکانی .
٢/ مالیزیا : تاکە سەربازێکی موسوڵمان نەچووەتە نێو خاکەکەی ، کەچی ڕێژەی موسوڵمانان لەو وڵاتەدا لە نیوەی ژمارەی دانیشتوان زیاترە.
٣/ ئەفریقیا : لە کەناری ڕۆژهەڵاتەوە تا مۆزەمبیق لە باشور و زۆربەی دانیشتوانی کەناری ڕۆژئاوای قارەکە موسوڵمانن لە کاتێکدا لە مێژوودا نیە موسوڵمان بە لەشکر چوبێتە ناو هیچ کام لەم خاکانەوە .
لەبەر ئەوە دەپرسین کام شمشێرەیە کە چۆتە نێو خاکانەوە و بۆتە هۆکاری بڵاو بونەوەی ئیسلام تێیاندا ؟!
مێژوو پێمان دەڵێت کە ئەوانەی چونەتە نێو ئەو خاکانەو بازرگانە موسوڵمانەکان بوون کە چەکێکی بەهێزتر لە شمشێریان پێبوو ڕەوشتی پێغەمبەرکەیان ﷺ وە فەرمانە پڕ بەزەییەکانی ئیسلامی وەک ڕاستگۆی و دادگەری و دەسپاکی و بەڵێن بردنە سەر دڵسۆزیان پەیڕەو دەکرد .
دکتۆر و دیبلۆسماکرای ئەڵمانی ( مراد هۆفمان) لە کتێبی ( یومیات مسلم آلمانی ) دا دەڵێت : بڵاوبونەوەی خۆکرد و ئاسانی ئیسلام بە درێژای بە درءژای مێژوو خاسیەتی ئەو ئاینە بووە ، ئەوەش لەبەر ئەوەی ئاین فیتڕەت و سروشتە ، کە بۆ محمد ﷺ هاتووە .
هەروەها لە کتێبی ( الاسلام کبدیل ) دا دەڵێت : ئەوەی لە قورئاندا لە هەموو شتێک زیاتر توێژەر و ڕۆژهەڵاتناسی سەرسام دەکات ، ئەو باسە تێر و تەسەلە کە قورئان سەرەڕای کەمینەیان لە ناو کۆمەلگەی ئیسلامدا باسی لە ماف و پاراستنی خاوەن کتێبەکان کردووە ، ئەمەش بەڵگەیەکی ڕونە لەسەر لێبوردەی و سنگ فراوانی ئەو ئاینە ، بە پێی توێژینەوەکانی ناوەندی ( رصد العقاید) لە شاری برن ی سویسرا ئیسلام لەهەموو ئاینەکان زیاتر لە جیهاندا و لە مێژوودا گەشە دەکات بڵاو دەبێتەوە ئەو ڕاستیەش لەلایەن تیوژەرانی ئاینەکەیان پشت ڕاست کراوەتەوە .
کارۆل ئەنوی لە کتێبی ( سر الاسلام الامریکیات ) دەڵێت : لە ئەمریکای باکوردا ئیسلام لە هەموو ئاینەکان خێراتر بڵاو دەبێتەوە .
هەروەها مژدەدەر ( جۆن تکل ) دەڵێت : سەرەڕای ئەەو هەموو هەوڵەی لەپێناوی بڵاو بونەوەیدا دەدرێت دەبێت هەوڵەکان بە نەبوو هەژمار بدرێت بەڵام ئیسلام هەربەرەو گەشە سەندن و بڵاو بونەوەیە .
بیانکا سکارسیا لە کتێبەکەی (العالم الاسلامی و قضایا التآریخیە) دەربارەی هێزی سەرنجڕاکێشی ئەو ئاینە پرسیار دەکات و دەڵێت ئیسلام بەردەوام گەشە دەکات ئەو هێزە سەرسوڕهێنەرە چیە لەو ئاینەدا هەیە چی هێزێکی خودکاری و باوەڕهێنەری تێدایە بۆچی دەرونەکان بەپەرۆشەوە بانگەوازی ئیسلام قبول دەکەن و بە وەلامی ئەرێ لە خزمەتیاندان ؟
جۆن پۆل رۆ لە کتێبی (الٳسلام فی غرب ) دا دەڵێت : گەڕانەوەی ئیسلام بۆ ئەوروپا شەپۆلێکی نوێیو کە هیچ ئاینێک و ڕێسایەک ناتوانێ سنورداری بکات و بیوەستێنێت .
لیۆ تۆلستۆی ڕای وایە کە شەریعەتی ئیسلام هەموو بستێکی سەرئەو زەمینە دەگریتەوە ئەویش بەهۆی گونجانی لەگەل ئەقڵدا و بونی دادگەری تێیدا .
محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن:یامن الحانە
و:مزفر عەولا قەسرێی
لا: ۱۲٤تا ۱۲۷
|