بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
وتەی ناوداران لەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 پیاوانی ئاین
24/07/2020
بینین: 1836

الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الْأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِندَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنجِيلِ يَأْمُرُهُم بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنكَرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَالْأَغْلَالَ الَّتِي كَانَتْ عَلَيْهِمْ فَالَّذِينَ آمَنُوا بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِي أُنزِلَ مَعَهُ أُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ( 157 ) (الاعراف)
ئه‌وانه‌ی که شوێنی ئه‌م (محمد(صلى الله عليه وسلم) پێغه‌مبه‌ره هه‌واڵده‌ره نه‌خوێنده‌واره ده‌که‌ون ئه‌وه‌ی که (گاورو جوو، ناوو نیشانیان) ده‌ستیان ده‌که‌وێت نووسراوه لای ئه‌وان له ته‌ورات و ئینجیلدا، فه‌رمانیان پێده‌دات به‌چاکه‌و قه‌ده‌غه‌ی گوناهو خراپه‌یان لێده‌کات و هه‌رچیه‌ک پاکو چاکه بۆیان حه‌ڵاڵ ده‌کات و هه‌رچی پیس و ناپوخته لێیان حه‌رام ده‌کات و ئه‌رکه قورس و سه‌نگینه‌کان له‌سه‌رشانیان لاده‌بات، ئه‌و کۆت و زنجیرانه‌ش که له‌سه‌ریان بوو لای ده‌بات (وه‌ک خۆ کۆشتن له‌کاتی ته‌وبه‌دا... هتد)، جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێ هێناوه و پشتیوانیان لێکردوه و پشتگیریان کردووه و شوێنی ئه‌و نووره که‌وتوون (که قورئانه‌) و هاوڕێ له‌گه‌ڵیدا ڕه‌وانه کراوه‌، هه‌ر ئه‌وانه سه‌رفرازو ڕزگارن.

(ئیبراهیم ئەحمەد فیلۆپس) قەشەیەکی مژدەدەر بو لەساڵی 1919ز لە ئەسکەندەریە لەدایک بوە. ماستەری لە ئاین ناسی( لاهوت) دا لەزانکۆی برنستۆنی ئەمریکی وەرگرتوە.
هەروەها چەندبڕوانامەیەکی بەرزی لەزانکۆی لاهوتی میسری بەدەست هێناوە.ئەرکی فەرمی بەمەسیحی کردن وکارکردن لە دژی ئیسلام بوو.
بەڵام قوڵبونەوەی لەئیسلام بەرەو ئیسلام ڕێنمویی کرد بەمەش لە ساڵی 1959ز بە فەرمی موسوڵمان بونی خۆی ڕاگەیاندو ژمارەیەکی زۆر خەڵک لەسەر دەستی موسوڵمان بون و خوای پەروەردگاریش حەجی ماڵی خۆی بە قسمەت کردوە.
ئیبراهیم دەربارەی گەشتەکەی بەرەو ئیسلام دەڵێت :لە کۆنگرەیەکی مژدەدەری مەسیحیدا بانگهێشت کرام تاقسە بکەم، لەوکۆنگرەیەدا زۆر قسەمکرد هەرچی قسەی خراپ و تانەو تەشەر بو لە ئیسلام وتم دوای ئەوەی قسەکانم تەواوبون لەخۆمم پرسی؟ لەبەرچی من ئەو قسانە دەکەم لەکاتێکدا ئەزانم درۆ ئەکەم! ؟
بۆیە بەر لە کۆتایی هاتنی کۆنگرەکە مۆڵەتم وەرگرت وگەڕامەوە ماڵەوە.
هەموو گیانم دەلەرزی و زۆر پەشۆکابوم ئەوشەوە تابەیانی لە کتێبخانەکەمدا خەریکی خوێندنەوەی قورئان بوەم زۆر لەسەر ئەو ئایەتە وەستام و زۆر کاریگەری لە سەر دانام
کەدەفەرموێت(لَوْ أَنزَلْنَا هَٰذَا الْقُرْآنَ عَلَىٰ جَبَلٍ لَّرَأَيْتَهُ خَاشِعًا مُّتَصَدِّعًا مِّنْ خَشْيَةِ اللَّهِ ۚ وَتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ (21)سورة الحشر
سوره ته كه م دوباره كرده وە تالەبەرم کرد کاتێ دەمخوێندەوە هەستم بە ئاسودەیی دەرون ودڵخۆشی گیانم دەکرد.
ڕۆژێکیان لەبەردەم کورسی دانپێدانان دانیشتبوم تادانپێدانانی ئەوکەسانەم گوێ لێبێت کەباوەڕیان بەوە هەیە کە لێخۆشبون لە تاوانەکان بەدەستی قەشەکانە.
لەو کاتەدا ئافرەتێک هاتەلام وداوای لێخۆشبونی دەکرد بەرلەوەی یەک وشە بڵێت ئایەتی (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) ی دەکەوێتە دڵەوە دەڵێ( زمانم لاڵ بو زۆربەکوڵ گریام دەمگوت، ئەو هاتوە داوای لێخۆشبون لە من بکات ئە ی کێ لەڕۆژی قیامەتدا لەتاوانەکانی من خۆشدەبێت! ؟
لەدوایدا موسوڵمان بوو
ناجینۆ ڕاموتی لە غانا لەدایک وباوکێکی مەسیحی لەدایک بووە
کەهەردوکیان ئەندامی کڵێسای (البعثة المعمدانية) له قوتابخانە مژدەدریەکانا خوێندویەتی، کاتێ تەمەنی گەیشتە بیست سال وەکو مژدەدەرێک دەستی بەکارکرد، ڕۆژێکیان کتێبێکی لەسەر ئیسلام خوێندەوە کەیەکێک لە هاوڕێکانی پێی دابو، هەر کا گەڕان بەدوای ڕاستیدا بەردەوام بو تاکە پایزی 1963ز موسوڵمان بونی خۆی ڕاگەیاند.

به شير ئەحمەد شاد ساڵی 1928ز لە خێزانێکی مەسیحی هندی لە دایک بوە باوکی (ماتیاس) مژدەدەرێکی مەسيحی بوو کەبەر ئەوە هەوڵی دەدا کوڕەکەشی هەمان ڕێچکە بگرێت و ساڵی 1947ز خوێندنەکەی تەواو کردوو دەستی کرد بە کاری مژدەدەری کە (لاهور) بەڵام وەک زۆرکەسی تر باوەڕی بە ئایینه کەی لە دەست داو دوای بیست ساڵ لە گەڕان وئێش و ئازار لە حوزەیرانی 1968ز موسوڵمان بوو.
بانگخوازی کردوەوئێستاش بەردەوامە زۆرکاسێت و وتاری ئینگلیزی هەن.


*بنیامین کلدانی عبدالاحد داود، ماموستای ناشناسی لاهوت بورو قه شه ی هۆزی کلدانی کاسۆلیکی بو، چه ند زمانێکی زانیوە بۆماوه یه کی زۆر له جیهانی دەرەوە دور کەوتۆتە وه و له ماڵه که یدا گۆشه گیر بووه بۆئەوەی کتێبی پیرۆز به زمانه کونه کانی بخوینیته وه و به راوردی نێوان دەقه كان بكات، هه ندێك له و هەوڵانەی کتێبی (محمد في الكتاب المقدس )دا باس کردون، له کۆتایدا له شاری ئیستانبول موسوڵمان بوو لەو کتێبە دا دەڵێت
(لا إله إلا الله محمد رسول الله)
ئەوبیرو باوەڕەیە هەمیشە بیرو باوەرەڕی هەموو باوەڕ دار ێکی ڕاسته قينه ده بێت.. من به ته واوی دڵنیام که تا که رێگا بو تێگه یشتن له کتێبی پیرۆز توێژینه وه یه تی له دیدێکی ئیسلامییانەوه... لا162

به رهه مێکی تریشی هه یه به ناوونیشانی ( الإنجيل والصليب)

"ئارسەر میلاسنتوس، پرۆفیسۆرێکی به ریتانییه، دكتۆرای له ئاینناسیدا هەیە سێیەم و کەسایەکی کۆمەڵی کڵێساکانی ئاسیابو. له میانەی کارکردنیدا
بۆ بڵاوکردنەوەی مه سیحییەت له سالی ۱۹۸۳ ز دا بڕیاریدا بو به رەنگاربونەوەی مسوڵمانان قورئان بخوێنێتەوه، له و بارەیەوه دەڵێت له سه رەتادا هەستم ململانێیەکی دەرونی توند دەکرد، ده نگێک بانگی ده کردم و هانی دەدام که بێمه سه ر ئەو ئایینه که تێیدا بەنده پەیوه ندیه كی راسته وخۆی له گه ڵ پەروەردگاریدا هه یە
پیێویستی به قەشه نييه بێتەنێوانیانەوه و بلیتی لێخوشبونیش نابه خشرێتەوه -وەک له ئایینی
مه سیحیدا هه یه-رۆژێکیان ده ستنوێژم شوشت و ده ستمدایه قورئان و ئەو ئایەتەم دە خوێنده وه که دەفەرموێت: ( أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ أَمْ عَلَىٰ قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا ( 24 ) محمد:
واته ئه مانه بۆ بیر له قورئان ناكەنەوه و لێی ورد نابنەوه تالێی حاڵی بن. یان دڵیان قوفڵی لێ دراوه و کلیل و كڵۆم کراوه و هیچی تێ ناچێ)

دوای خوێندنه وه ی ئەو ئایەتە موچڕکم به له شدا هات، پاشان ئەو ئایەتەم خوێندەوه که دەفەرموێت:
حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنزِيرِ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ وَالْمُنْخَنِقَةُ وَالْمَوْقُوذَةُ وَالْمُتَرَدِّيَةُ وَالنَّطِيحَةُ وَمَا أَكَلَ السَّبُعُ إِلَّا مَا ذَكَّيْتُمْ وَمَا ذُبِحَ عَلَى النُّصُبِ وَأَن تَسْتَقْسِمُوا بِالْأَزْلَامِ ذَٰلِكُمْ فِسْقٌ الْيَوْمَ يَئِسَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِن دِينِكُمْ فَلَا تَخْشَوْهُمْ وَاخْشَوْنِ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا فَمَنِ اضْطُرَّ فِي مَخْمَصَةٍ غَيْرَ مُتَجَانِفٍ لِّإِثْمٍ فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ( 3 ) المائدة: 3. واته: ئه مڕۆ ئایینم بۆ تەواو کردن و ئایەتەکانم هەموو بۆ ناردن و، ڕێو شوینی ئایینی ئیسلامتان بۆ ڕوون بویەوەو نیعمەتی خودام ڕژاند
به سه رتاندا و له ناو هه موو ئاینەکاندا ئایینی ئیسلامم بۆتان هەڵبژارد .
ئیتر ئەوگیانه سەرگەردانەم ئاسوده بوو وام هەست دەکرد وەک بڵێی تازە له دايك بومەتەوه).
له وته یه کی جوان و ناوازەیدا دەڵێت: (پێش ئیسلام به نده ی خۆم بوم، به ڵام دوای ئیسلام بەندەی خودام)، بەم شێوەیه ئارسەر میلاسنتوس مسولمان بو و ناوی خۆی گوری بو خالید میلاسنتوس.


فريدريك دولا مارك، گه ورەی ئه فسەرەکانی جوهانسبێرگ بو، به حەق بێژی ودادگیری به ناوبانگ بو مسولمان بو، مسوڵمان بونی شاری جنیفی سویسری توشی سه رسوڕمان کرد، دوای مسوڵمان بونی دەستیکرد به بڵاوکردنه وه ی ئایینی ئیسلام له كیشوەری ئەفریقادا، ئەو به پێویستی دەزانی که ڕێگاکانی بانگەواز نوێ بكرێتەوه و پێشبخرێن، چونکه ئەو وایده بینی که که مو کوڕی زۆر له و لایەنەداهەیە.

جان ماری دوشمان( عبدالمجيد جان ماری دوشمان) قەشه یه کی فەرەنسی بو، زۆر
بەوردی لەو ئايەتانەدا ڕاماوه که ئاراستەی خاوەن کتێبەکان کراون، له وانه ( يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَا تَغْلُوا فِي دِينِكُمْ وَلَا تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ إِلَّا الْحَقَّ) النساء171. . واته: ئه ی ئەهلی کیتاب ! زیاده ڕەوی مه که ن له دینی خۆتاندا. خودای ته نها به
خودا بزانن و پێغەمبەرەکان بەبەندەی خودا بزانن


لە ڕێی ڕەوەندی ئیسلامی له فه ره نسا زیاتر به ئیسلام ئاشنابو، تاوای لێهات بووه به راوردکاری نێوان ئایینی مه سیحی و ئیسلام، له مانگی رڕە مه زاندا به ڕۆژوبو له
کاتێکدا هێشتا قەشەیەکی مەسیحی بو و نویژ خوێندن و ئاموژگاری و بانگخوازی بو، له سالی ۱۹۸۳ ز چووه مزگەوتی پاریس
تا به فەرمی مسولمان بونی خوی ڕابگەیەنێت، دواتر فەرەنسای به جیمێهێشت و به رەو شاری (دار البيضاء )ی مه غریی عه ره بی کەوتەڕێ ، چونکه زۆر ئارەزووی ئەوەی دەکرد که ئەگهر مرد لەزەوییەکی ئیسلامیدا بنێژریت، لەوێدا توشی سه رسورمان بو كاتێك ئەو جیاوازییه ی بینی که له نيوان دیدی خۆی و بەرانبه ر ئیسلام و حاڵی مسوڵماناندا به دیكرد، له ساڵی ۱۹۸۸ ز له ته مه نی هه شتا ساڵیدا له مه غریب کۆچی دوایی
کرد.

محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن: یامن الحاجە
و: مزفر عەولا قەسرێی
لا۱۹۸ـ۲۰۷

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه