بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
وتەی ناوداران لەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 گۆستاڤ لۆبۆن پزیشک و مێژوو نوسی فەرەنسی لەکتێبی حضارە الغرب دا دەڵێت
20/04/2020
بینین: 492
ئیسلام لە زۆربەی بنچینەدا لە مەسیحیەت جیاوازە بە تایبەت لە یەکتا پەرستی ڕەهادا کە بنچینەی سەرەکییە بەوەی خوا بانگەوازی بۆ دەکات بەسەر هەموو شتێکدا باڵا دەستە و فریشتەو بونەوەرە پیرۆزەکان هەموو ئەوانەی پیرۆز ڕاگرتنیان پێویست کراوە دەوریان نەداوە لا ١٢٥
پاشان دەڵێت ئەگەر هەر تاکێکی موسوڵمان ببینی لە هەر ئاستێکدا دەبینی زۆر چاک دەزانی کە پێویستە باوەڕی بە چی ەبێت و پایەکانی ئیسلامی بە چەند وشەیەکی سادە بۆ دەخاتە ڕوو ، وە بەمەش پێچەوانەی تاکی مەسیحییە کە ناتوانێت باسی سێ خودای و پایەکانی تری ناڕۆشنی مەسیحیەت بۆ بکات ، مەگەر یەکێک بێت لە زانایانی ئاینی مەسیحی پاشان باس لە کارئەو کاریگەری ئاینی ئیسلام دەکات و دەڵێت ئیسلام لە هەموو ئاینەکانی تر کاریگەری لەسەر خەڵکی زیاترە ، سەڕەڕای ئەوەش درکی بەوە کردوە کە چۆن دەتوانێت باوەڕێکی پتەو لە دەرونەکاندا بچەسپێنێت . لا ١٢٥-١٢٦

ئیتین دێنێت" ڕۆژهەڵاتناسێکی فەرەنسییە لە کتێبی ( اشعە خاصە بنور الاسلام ) دا دەڵێت ئیسلام ململانێی ئەو سروشتە ناکات کە نابەزێت بەڵکو خۆی لەگەڵ ڕیساکان دەگونجێنێت و لەگەڵی دەڕوات بە پێچەوانەی کڵێسە کە لە زۆر کارو باری ژیاندا لەگەڵیدا تێدەگیرێت بۆ نمونە ئەو مەبەستەی ڕەهبانییەت فەرز دەکات کە هاوسەرگیری ناکەن و بەتەنییا و نامۆیانە دەژین ، ئەو شادی دێنێت لە شایەتی مامۆستای مێژووی ئیسلامی زانکۆی ڕۆما دێڤدی سانتێنالە " یە کە وتویەتی ئاستی بەرزی ڕەوشت کە بەشێکی زۆری شەریعەتی ئیسلامی دەگرێتەوە کاری کردۆتە سەر دیدی هاوچەرخی ئێمە و بەرزی کردۆتەوە ، شەریعەتی ئیسلامی هەموو جۆرە کۆت و بەند و شتە قەدەغە کراوەکانی لادا ، کە ئاینی جولەکە بەسەر شوێن کەوتوانی سەپاندبووی .
ولفرێد کانتوێل سمیس : مامۆستای بابەتە ئیسلامییەکانی زانکۆی مۆنتریال لە کتێبی ( ئیسلام فی تآریخ الحدیث ) دا دەڵێت : هیچ ئاینێک نیە توانیبێتی وەکو ئیسلام وا لە شوێن کەوتوانی بکات هەست بە شانازی کردن و گەورەییە بکەن وەک ئەوەی کە موسوڵمانان بە بێ زۆر لێکردن و زۆر لەخۆ کردن هەستی پێدەکات ،لەوانەشە هەندێک کات هەست بە عەرەبێتی کردن لەگەڵیدا تێکەڵ بێت ...
بەڵام شانازی کردن بە ئایینەکەیان لە هەر موسوڵمانێک ڕەنگی داوەتەوە بەچاو پۆشین لە جیاوازی گەل و نەتەوە زمان موسوڵمانێتی هۆکارێکی سپاس گوزاری هەمو تاکێکی موسوڵمانە و هەموویان سپاس گوزارن کە موسوڵمانن .
وە دەڵێت : ڕۆژئاوای ناتوانێت تەواو لە ئیسلام حاڵی ببێت ، تەنیا ئەو کاتە درک بەوە ئەکات کە ئیسلام هەموو ژیانی ڕوکار و ناوەڕۆکی تاکی موسوڵمانانی گرتۆتەوە ، نەک چەند بیرۆکە و بیر و باوەڕێک بن ، کە بە هزری تاوتوێیان بکات یاخود بە بێ تاو وتوێ کردن وەریان بگرێت ،لە کۆمەڵگەی ئیسلامیدا بیرکردنەوە ئەگەر ژیان و شێوازی ژیان خۆشنەکات و لە واقیعدا رەنگ نەداتەوە ڕوکار و ناوەڕۆک نەگرێتەوە ئەوا هیچ بەهاییەکی نییە .

ئیفین گۆبۆڵد : کچە خانەدانێکی ئینگلیزییە بۆتە موسوڵمان لە کتێبی { البحث عن اللە } دا دەڵێت : ئەگەر ئیسلام هیچی تێدا نەبێت ،تەنیا ئەو برایەتیەی کە ناکۆکیەکانی لەناو لادان و هەموو مرۆڤایەتی کردە یەک ئاست ،کە کەسییان گەورەی بەسەر ئەی تردا نییە تەنیا بەتەقوا و کاری چاکە نەبێت ، تەنیا ئەمە بەسە بۆ ئەوەی دان بەوەدا بنێین ، کە ئیسلام باشترین ئاینە و ،لە هەموویان لەخوا نزیکترە لە هەمووشیان پلە و پایەی بەرزترە } لا١٣ .
وە دەڵێت :{ ئیسلام ئاینێکی هەمیشە زیندووە ، زیندووە لە دڵی شوێن کەوتوانیدا ئاینێکی هەرچەن کاتی بەسەردا تێپەڕێت چالاکتر و زیندو تر و بەهێز تر دەسەڵاتی فراوانتر دەبێت و بانگەوازەکەی بڵاو بەربڵاو تر دەبێت ئەگەر ئەمە نەبووایە نەیدەتوانی بژی و پارێزگاری لە هێز و کاریگەری و خۆشەویستی شوێنکەوتوانی بکات }
وە دەڵێت : { وەک زانراوە لە ئیسلامدا کاهینیەتی نییە و هیچ نێوەندێک لە نێوان موسوڵمانان و پەروەردگاریدا نییە }
هەروەها دەربارەی ڕۆحیانەتی ئیسلام دەڵێت : { ڕۆحیانەتی ئیسلام زۆر بە هێزە ، بەردەوام موسوڵمانان بۆ لای یەکتر ڕادەکێشێت وە دەیانکاتە هێزێکی مرۆڤایەتی ،کە فەرمان بەچاکە دەکات و قەدەغەی خراپە دەکات ،بەجۆرێک کە لەجیهانی ئێستادا وێنەی نییە }
لایتنەر : توێژەرێکی ئینگلیزییە دکتۆرای لە شەریعەت و فەلسەفە و ئاینناسی هەیە ، لە کتێبی ( دین الاسلام ) دا دەڵێت :{ دەبینن نەفامی مەسیحی ئاینی ئیسلام بەوە تۆمەتبار دەکەن وەک بڵێی ئاینی ئیسلام کۆیلایەتی داهێنابێت لە کاتێکدا (محمد)هەمیشە هانی ئازادکردنی کۆیلەکانی داوە ئەمەش لە ڕاستیدا چاکترین ئامراز و هۆکاری نەهێشتنی ئەو دیاردەیە بوو } لا٧
دەربارەی حیکمەتی قەدەغە کردنی گۆشتی بەراز و ماددە هۆشبەرەکانیش دەڵێت : لە ڕاستیدا قەدەغە کردنی گۆشتی بەراز و خواردنەوەی هۆشبەرەکان و خواردنی ئەو گۆشتەی بە چاکی سەرنەبڕاوە و لادانی هەموو شتێکی زیان بەخش و چەندین شتی تر لەوانەی ئیسلام قەدەغەی کردون ،زۆر سود بەو کەسانە دەگەیەنێت کە پەیڕەوی دەکەن ئەگەر چی شوێن کەوتوشی نەبن . لا ٨
ئێدوارد گیبۆن : ئینگلیزە و کۆرسییەکی ئەنجومەنی بەڕیتانی بەدەستبێنێت ، لە کتێبی ( اضمحلال الامبراطوریە الرومانییە و سقوطها ) دە دەڵێت : ( ئەوەی ئێمە توشی سەرسوڕمان دەکات خۆراگری ئیسلام و نەوەستانییەتی لە بڵاو بونەوە ئەو سروشتە پاک و تەواوەی ئیسلام لە مەککە و مەدینەدا هەیبوو ئێستاش هەمان جۆش و خرۆش دەداتە موسوڵمانانی هیند و ئەفریقیا )
وە دەڵێت : بەراستی بە سەرسوڕمانەوە چاوەکانمان بە ئاراستەی گەورەترین شۆڕش ئاراستە دەکەین کە هەموو گەلانی زەمینی بە سروشتێکی نەمر بەهرەمەند کردووە .
فرانز رۆزێنسال توێژینەوەکەی لەسەر پەیوەندییە کلتوریەکانی ئاینی جولەکە و ئیسلام و ڕێبازەکانی زانایانی موسوڵمانی لە توێژینەوەیەکی زانستیدا خستۆتە ڕوو لە کتێبی ( علم التآریخ عند المسلمین ) دا دەڵێت : کاتێک محمد هات ئاینی جولەکە و مەسیحی لە دورگەی عەرەبیدا بڵاو بوون کە هەردوو ئاینەکە ڕای هاوشێوەیان بۆ لێک دانەوەی مێژووی و ژیانی مرۆڤایەتی هەیە ، بەڵام ئاینی ئیسلام ، کە محمد مژدە بۆ ئاینی مرۆڤایەتی هێنا بەوە جیا دەکرێتەوە کە رون و ئاشکرایە توانای تەواوی بێقورسای لەسەر تێگەشتن و ڕون کردنەوەی بنەماکانی ئەو بونە هەیە ، هەروەها چەمکەکانی ئیسلام لە ڕوی بیر و باوەڕەوە زیندوو تر و ڕونترن لە چەمکەکانی ئاینەکانی جولەکە و مەسیحییەت . لا ۳۹

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
محمد لەدیدی بیانیەکاندا
ن:یامن الحاجە
و:مزفر عەولا قەسێری
لا:۹۸➖۱۰۳

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه