بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
وتەی ناوداران لەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 کلۆد کاهن ڕۆژهەڵاتناسێکی فەرەنسییە
17/03/2020
بینین: 1585
کلۆد کاهن ڕۆژهەڵاتناسێکی فەرەنسییە ، سەرۆکی کۆمەڵەی ئاسییە لە کتێبی تاریخ العرب و الشعوب الاسلمیە " دەڵێت : کەسایەتی محمد خەسڵەتی مێژووی وای تێدا بون کە لەوانەیە لە دامەزرێنەرانی ئاینە گەورەکانی تر نەبێت ١/١٤
پاشان دەڵێت پێویستە بە گەورەی و ڕێزەوە لە محمد بڕوابنین ، بەهۆی بەرزی ئیلهامی و توانای بەسەر پەڕاندنی کۆسپ و تەگەرە مرۆڤایەتیەکان بە گشتی و سەرکەوتن بەسەر نەهامەتیەکانی کەکاسیەتیدا بە تایباتی ١/١٨
ئیمێل دێرمنگهەم ڕۆژهەڵاتناسێکی فەرەنسسیە لە کتێبی حیات المحمد " دا دەڵێت بەڵێ دەسەلات و سەروەت و سامان و سەرکەوتنی بەدەست هێنان بەڵام بەهیچ کام لەوانە مەغرور نەبوو و موسوڵمان بوونی کەسێکی پێ لەهەموو دەسکەوتێک چاکتر و گەوراتر بوو پاشان دێرمێنگهەم قسەی ڕۆژ‌هەڵات ناس و مێژوو نوسی ئەمریکی" واشنتۆن الفنج ' دێنێت ، کە ئەمە دەقەکەیەتی : محمد کۆتا پێغەمبەر بوو گەورەترین پێغەمبەر بوو کە خوا بۆ بانگەوازی خەڵک بەرەو یەک خوا پەرستی ڕوانەی کردوە لا ٧٢
ئەفرەنج وەسفی پێغەمبەر صلی اللە علیە و سلم دەکات کاتێک مەککەی ڕزگار کرد دەڵیت : ڕەفتارەکانی محمد لە مەککەدا ئەوەیان نیشان دا کە پێغەمبەری خوایە، نەک سەرکردەیەکی سەرکەوتو ، چونکە سۆز و بەزەی بەرامبەر هاونیشتیمانیەکانی نیشان دا ، سەڕەڕای ئەوەی کە گەیشتبووە پێگەیەکی بەهێز بەڵام ئەو تاجی سۆز و بەزەی لەسەری سەرکەوتنەکەی نا لا ٧٢
پاشان دەڵیت سەڕەڕای سەرکەوتنە سەربازیەکانی محمد ئەو سەرکەوتنانە بە هیچ دەجەنگا و نەوەک لە پێناو سودێکی تایبەتی ، تەنانەت لە لوتکەی سەرکەوتنیشدا پێغەمبەر پارێزگاری لە سادەی و خۆ بەکەم زانینی خۆی کرد و ئەو خەسڵەتەی لەدەست نەدا لا ٣٠٢
یهتدی بە من استهدی بە سبل الرشد و یعمی عنە من تعامی

هەرکەسێک ئەو بە پێشەوای خۆی بزانێت هیدایەت دەدرێت
هەرکەسێک خۆی لە کوێربکات ڕێگای لێ ون دەبێت!
محمد لە دیدی بیانیەکاندا لاپەرە ٢٧-٢٨
ن: یامن الحاجە
و: مزفر عەولا قەسرێی

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه