بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
وتەی ناوداران لەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 دی کاستری چەند لایەنێکی گەورەی لە کەسایەتی پێغەمبەر صلی اللە علی وسلم دەخاتە ڕوو دەڵیت
21/03/2020
بینین: 1859
دی کاستری چەند لایەنێکی گەورەی لە کەسایەتی پێغەمبەر صلی اللە علی وسلم دەخاتە ڕوو دەڵیت :{ محمد مەیلی لە باق و بریقی دنیا نەبوو ، کەسێکی چاو تەنگ و ڕژدیش نەبوو ، خۆی بۆ خۆی مێگەلەکەی دەدۆشی ، لەسەر خۆل دادەنیشت ، خۆی جل و بەرگ و پێڵاوەکانی چاک دەکردنەوە و دەیدورینەوە بە پینەوە دەبەری دەکردن ، کەسێکی بەقەناعەت بوو ، ئە دنیایەی بئ جێهێشت ، تەنانەت بۆ جارێکیش لە نانی جۆ تێر نەبوو ، هەرگیز تەماعکار نەبوو توانی بگاتە بەرزترین پێگەی وڵاتانی عرب ، بەڵام هەرگیز پەنای نەبردە بەر ستەمکاری خۆی دورە پەرێز نەگرتبوو ، وەزیرو دارو دەستی بۆ خۆی بڕیار نەدابوو ، گەیشتە لوتکاەی دەسەڵات بەڵام هیچ نیشانەی فەرمان طڕەوای و میرنشینی نەبوو ، جگە لە ئەنگوستیلەیەکی زیو کە لەسەری نوسرابوو محمد رسول اللە .
لۆریا ڤیشیا توێژەرێکی ئافرەتی ئیتاڵییە ، لە کتێبی دفاع عن ئیسلامدا دەڵێت : زۆر لە دوژمنی ئیسلام کە رق و کینە کوێری کردبون هەوڵیان دا هەندێک تۆمەتی درۆینە و هەلبەستراو بدەنە پاڵ محمد ئەوەیان بیر چوبو کە محمد بەر لەوەی پەیامی ئاسمانی بۆ بێت بەهۆی دەستپاکی و داوێن پاکییەوە لەلای هاونیشتیمانیانی جێگەی ڕێز بووە و بە گەورەی سێیر کراوە لا ٣٧
پاشان هەندێ پرسیار دەوروژێنێت کەوا پێویست دەکات لەسەر ئەو ئەقڵەی پێی وایە محمد لەلای خوداوە نەهاتووە بە خۆیدا بچێتەوە ، دەڵیت ئەوەی لەلام سەیرە ئەوەیە کە ئەوانە ئەو ئەرکەش ناکێشن کە لە خۆیانەوە بپرسن : ئەگەر محمد پێشتر پیاوێکی درۆزن بوبێت چۆن ئەو ئازایەتیەی بەخۆی داوە ، کە بەڵێنی ئاگری تا هەتای بداتە ئەو کەسانەی کە پەیامەکەی بە درۆ دەزانن یان تەنیا بە ڕوبینی باوەڕ دەهێنن ، ئایا ئەو بەو سروشتە سادەیەوە سەرەڕای بێڕێزی کردنی هاونیشتیمانانی چۆن توانای مأدەی خۆشگوزارەان { بەهەشت } بداتە یار و یاوەرانی ، ئەگەر هێزێک نەبیت لە پشت ئەو بەڵێنانەیەوە ، چۆن توانی ململانێکی- شێوە بێهیوا - دروست بکات ؟..
ئەگەر باوەڕێکی پتەوی بە پەیامەکەی نەبوبێت چۆن توانی لەمەکەدا بۆ ماوەی دەساڵ لەو ململانێیە تەواو بوبێت ، لە کاتێکدا کە سەرکەوتنێکی کەمی بە خۆیەوە دیبوو ، سەرەڕای دەرد و مەینەتی بێشومار !
چۆن ئەو ژمارە زۆرەی موسوڵمان لە پیاوانی خانە دان و ژیر و بیرمەند باوەڕی پێبهێنن و پشگیری بکەن و خۆیان بکەنە تاکی کۆمەڵگەیەک کە زۆرینەی کۆیلە و بەندەی ئازاد کراو و هەژارو نەدار بون ئەگەر لە وشەکانیدا ڕاستگۆییان بەدی نەکردبێت ؟..
پێویست بەوا ناکات چیتر درێژە بەو قسانە بدەین خەریکە ڕۆژئاواییەکان کۆدەنگێک لەسەر ئەوەدەکەن کە راستی محەمەد و پەیامەکەی بێگومانە لا ٣٧-.٣٨
تۆماس کارلیل نوسەر و مێژوو نوس و فەیلەسوفی ئینگلیزی ،لە کتێبی الابطاک و عبادە الابطال دە دەڵێت : محمد هەرگیز هیچوانەیەکی لەلای هیچ مامۆستایەک نەخوێندووە ، ، هەروەها ئەوسا نوسین لە نێو گەلی عەرەبدا تازە داهاتبوو ئەوەی لای من ڕۆشنە ئەوەیە کە محمد خوێندندەوە و نوسینی نەزانییوە و جگە لە ژیان و بارو دۆخی بیابان هیچی دی فێر نەبووە ، هەرچییەکیش کە توانیویەتی بزانێت لە ڕێی دیدگاییەوە و لە ڕێی دەرونییەوە لەم گەردونە شت وەربگرێ و تێ بفکرێ بەڵێ ئەو هیچ لە جیهانی پان و بەرین و زانستەکانی نەزانییوە تەنیا ئەوەی بەدل و دەرونی بینیویەتی ، یان لە تاریکی و بیابانی عەرەبەوە بە گویدا چرپاندبێت لا ٥
پاشان دەڵێت : ئەو درۆ و دەلەسانەی بەهۆی خوێن گەرمییوە و بەنیاز پاکییەوە دەربارەی ئەو پیاوە دەڵێین : تەنیا بە خراپە بەسەر خۆماندا دەشکێتەوە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەرچاوە : محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن : یامن الحاجە
و : مزفر عەولا قەسرێ
لا:۳٤-۳٥

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه