 زانست لە دیدی ئیسلامدا
ئەحمەد نەسیم سوسە لە کتێبی ( فی طریقی الی الاسلام ) باس لەڕێبازی زانستی تاقیکاری لە لای موسوڵمانان دەکات و دەڵێت ئاشکرایە کە ژیاری ئیسلامی دوربینی و بێداربونەوەی داهێناوە لاسای کردنەوەی وەلا نا دوور کەوتەوە لە گومان بەڵگەو تاقیکاری ئامرازی کارکردنی بوو بەمەش موسوڵمانان بنچینەی نەگۆڕیان بۆ زانستە دروست و پڕ سوودەکان دانا تاقیکردنەوە و تێبینی کردنیان کردە بنچینەی توێژینەوە زانستیەکان و کۆڵگەی لێکۆڵینەوە بەجۆرێک کە بۆتانیەکان بە سەرقاڵ بوونیان بە فەلسەفە و توێژینەوە پێی نەگەیشتن موسوڵمانان کلتور و ڕۆشنبیریەکی تایبەت بە خۆیان دروست کرد و فەلسەفەیەکی ئیسلامی سەربەخۆیان بۆخۆیان بناید نا هەروەک چۆن بنچینەیان بۆ زانستە سروشتیەکان و بیرکاریەکان بە جۆرە جیاوازیەکانیانەوە دانا بەمەش لە ڕێگەی ئەوانەوە ئەو زانستانە گەشتنە ئەوروپا لە وتەیەکی هاوشێوەدا.
هێربێرت جۆرج وێڵس لە کتیبی (موجز تاریخ العالم ) دا دەڵێت : زانا عەرەبە کیمیا گەرەکان توانیان ڕێبازی زانستی تاقیکاری دانێن لەوانەیە دەسەڵاتێکی وابەمرۆڤ ببەخشێت کە لە جیهاندا وێنەی نەبێت و نەل هەر بەسەر جیهاندا بەڵکو لەوانەیە دەسەڵاتی بەسەر سەرجەمی خۆشیدا هەبێت.
هەروەها دەربارەی پلەو پایەی زانکۆ ئیسلامیەکان دەڵێت : جیهانی ئیسلام بەسەدەیەک پێش ڕۆژئاوا کەوتبون کۆمەڵێک زانکۆی گەورەیان دامەزراند بوون کە ڕوناکی ئەو زانکۆیە دەرەوەی جیهانی ئیسلامیشی تا ماوەیەکی دوور ڕوناک دەکردبۆوە و فیرخوا لە هەموو لایەکەوە بۆ ئەو زانکۆیە دەهاتن .
خانمە توێژەری ئیتاڵی ( لۆرا فیشا فاگلۆری ) لە کتێبەکەیدا ( دفاع عن اسلام ) دەڵێت: چۆن دەتوانین بڵێین ئیسلام گەشەسەندنی سەدەکانی ڕابردووی وەستاندووە لە کاتێکدا دەزانین کە حوجرە و قوتابخانەکانی ئیسلام ئەوسا چرای ڕوناکی بەخشی ڕۆشنبیری بون بوو بۆ ئەوروپا کە لەسەدەکانی ناوەڕاستدا لا تریکیدا نقوم بوبون هەروەها هزر و دیدی فەلسەفە عەرەبیەکان گەشتە پێگەیەکی وابەرز وای لە زانایانی ڕۆژئاوا کرد کە شوێن پێی خۆیان بکەون .
( ئیڤلین گۆبۆڵد ) لە کتێبەکەیدا ( البحث عن اللە ) دا دەڵێت: ئیسلام وەک چرایەک بوو بۆ زانست و زانیاری کۆڵۆمبۆس لە زانکۆ ئیسلامیەکانی ئیسپانیا زانی کە زەوی بازنەییە ئەو زانکۆیانە پێشوازیان لەهەموو فێرخوازان دەکرد تەنانەت جولەکە و مەسیحیەکانیش زانستیان لێوەرگرت و بڕوانامەیان بەدەست هێنا.
بارۆن کارادی ڤۆ ڕۆژهەڵاتناسێکی فەرنسی لە پەیمانگای کاسۆلیکی پاریس وانە دەڵێتەوە : بەراستی عەرەبەکان گەورەترین دۆزینەوەی زانستیان ئەنجام دا ئەوان فێریان کردین سفر بەکاربێنین و جەبریان کردە زانستێکی تەواو و پێشیان خست و بنچینەکانی زانستی ئەندازیاری شیکارییان دامەزراند و ئەوان زانستەکانی سێگۆشەی کراو و وەستاویان دۆزیوەتەوە .
خانمە توێژەری ئەڵمانی ( زیگرید هۆنکە ) لە کتێبەکەیدا ( شمس العرب تسطع علی الغرب ) دەڵێت ئەو هەنگاوە خیرا و سەرسوڕهێنەرەی نەوەکانی بیابان بەسەر پەیژەکانی ژیار و شارستانیدا ئەنجامیان دا کە لەهیچەوە دەستیان پێکرد کە بەڕاستی جێگەی بەهەند وەرگرتن و پەندە لە مێژووی هزری مرۆڤایەتیدا ، سەرکەوتنە زانستییە یەک بەدوای یەکەکانیان کە کردنیە گەورە و سەرداری گەلە شارستانیەکان بەڕاستی جێگەی پێدا هەڵدانە تائێستاکە کە زۆر گەورەترە لەوەی بە شارستانیەتەکانی تر بەراورد بکرێ .
لە جێگەیەکی تریشدا دەڵیت : پزیشکی رۆژئاوا بۆ ماوەی چەند سەدەیەک کۆپی پزیشکی عەرەبی بوو سەڕەرای سوتاندنی کتێبەکانی ئیبن سینا لە شاری بازل لە کردارێکی دوژمن کاری مەسیحدا بەڵام سەڕەرای ئەوەش کتێبخانەکان هەرگیز خاڵی نەبوو لە کتێبەکانی عەرەبەکان و هەردەم لە گیرفانەکانی زانایان و پزیشکەکان بونیان هەبوو بەڵکوو هەر پارێزراو بوون و هەندێ جاریش تاڵان کراون .
بەڵام کاتێک قورئانی پیرۆز دەخوێنیەوە دەبینی :
وشەی زانست العلم (٨٠) جار بە ناسراو و نەناسراو هاتووە .
هەرچی وشە داتاشراوەکانە لە وشەی زانست (العلم) وەک ( یعلم ، یعلمون ، علم ، علام .. سەدان جار هاتوون .
وشەی عەقڵەکان ( النهی ) ٢ جار هاتووە .
وشەی بەڵگە ( البرهان ) ٧ جار هاتووە .
وشەی ( الحکمە) ٢٠ جار هاتووە .
وشەی شارەزای ( الفقە ) ٢١ جار هاتووە .
داتاشراوەکانی وشەی بیر (فکر) ١٨ جار هاتووە .
ئا ئەمەیە ئەو ئیسلامە گەورە زانا و پزیشک و فەیلەسوفەکان لەو قوتابخانەیەدا دەرچوون و پێگەشتوون ، لەوانە :
ئیبن نەفیس ، ئیبن سینا ، شەریف ئیدریسی ، ئیبن ڕوشد ، ڕازی ، ئیبن زەهر ، جابری کووڕی حەییان ، مووسای کوڕی شاکر ، عبدول رەحمان خازن ، ئیبن خەلدوون ...هەزارانی تریش کە ڕۆڵیان هەبووە لە گۆڕینی جیهان بۆ باشترین لە هەموو ڕوویەکی زانستی و کۆمەڵایەتی و سیاسی .
ئەوروپا لەسەدەکانی دوازدە و سێزدە هەستا بە هەڵمەتێکی گەورەی وەرگێڕان کە بوو بە بناغەیەکی بەهێز بۆ ئەوەی شارستانیەتە هاوچەرخەکەی لەسەر بنیاد بنێت ئەوە لە کاتێکدا کە موسوڵمانان دڵسۆزانە بۆخوا بەدوای ئەو زانستەوە بوون ئەویش یاساکانی بۆ دەرخستن و نهێنیەکانی نیشان دان ...
مالیکی کوڕی نەبی کە بیرمەندێکی جەزائیرییە دەڵێت : ئەو دواکەوتوویەی ئێستا موسوڵمانان بە دەستیەوە دەناڵێنن هۆکارەکەی ئیسلام نیە بەڵکوو ئەوە سزایەکی شیاوی ئیسلامە بۆ موسوڵمانان ، بە هۆی وازهێنانی لێی نەک شوێن کەوتنی
محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن: یامن الحاجە
و: مزفر عەولا قەسرێی
لا۱٦۲-۱٦۸
|