بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
وتەی ناوداران لەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 تۆماس کارلیل نوسەر و مێژوو نوس و فەیلەسوفی ئینگلیزیە
20/04/2020
بینین: 1486
لە کتێبی ( ابطال و عبادە الابطال ) دا دەڵێت { لا الە الە اللە وحدە لا شریک لە } لە بیر و باوەڕی راستە قینە جگە لەو هەموو شتێکی تر باتڵە لا ٥٣
پاشان وەسفی ئیسلام دەکات و دەڵێت : ئیسلام واتە :
١/ هەموو کارو بارێک بە خوا بسپێرن .
٢/ ملکەچی فەرمانەکانی بن .
٣/ لە ژێر سایەیدا هەست بە ئارامی بکەین .
٤/ پشتی پێببەستین
٥/ بەهێزی لەوەدایە کە لەبەرانبەر دانای خوا خۆ ڕاگر بین
٦/ لە دنیا و قیامەتدا بە بەشی خۆمان ڕازی بین جا هەرچۆنێک بێت .
٧/ هەرچیەکمان توش بێت ئەگەر مردنی لەناکاویش بێت – بەڕویەکی خۆش و دەرونێکی ڕونی پڕ رەزامەندی وەری بگرین و بزانین کە خێری تێدایە و هەر ئەوەمان بۆ چاکە . لا ٥٣
پاشان کارلیل شایەتیەکی زۆر جوانی شاعیری ئەڵمانی (گۆتە) دەخاتە ڕوو کە گوتویەتی : ئەگەر ئەوە ( مەبەست لە ڕەووشتە بەرزەکانە ) ئیسلام بێت کەواتە هەمومان موسوڵمانین .
پاشان کارلیل وەڵا،ی دەداتەوە دەڵێت : بەڵی هەرکەسێک مرۆڤێکی گەورە و ڕەوشت بەرز بێت ئەوا بە ڕەوشت موسوڵمانە ، ئەگەر بە ئاینیش موسوڵمان نەبێت .لا ٥٣
هەروەها دەربارەی یەکسانی لە ئیسلامدا دەڵێت : ( لە ئیسلامدا خاسیەتێک هەیە کە لە جوانترین و بەرزترین خاسیەتەکانە ، ئەویش یەکسانییە لەنێوان لەنێوان خەڵکدا ئەمەش ئاماژەیە بۆ راستگۆ ترین دید و ڕاستترین ڕا چونکە دەرونی مرۆڤی باوەڕدار لە هەموو وڵاتاندا هاوسەنگەو خەڵک لە ئیسلامدا یەکسانن ئیسلام تەنیا بەوە ناوەستێت کە زەکات و سەدەقە وەک سونەتێکی خوازراو دابنێت ، بەڵکو دەیکاتە فەرز لەسەر هەموو موسوڵمانێک یاسایەکە لە یاساکانی ئیسلام بە پێی ئەندازەی سامانی کەسەکە دیاری دەکری .. سوێند بەخوا ئەو کردارە زۆر جوانە ئەوە جگە لە دەنگی هەموو مرۆڤایەتی هیچی تر نییە ، دەنگی سۆز و بەزەی و برایەتی و یەکسانی ... هتد .. ) لا٦٥
هەروەها دەربارەی بەرزی ڕۆحی ئیسلام دەڵێت : ئەو ئاینە بۆ خاوەن بیر و دیدە ڕۆشنەکان جوانترین و بەرزترین مانای ڕۆحیانەتی تێدایە ، بۆیە ڕێزی بگرن و مافی خۆی بدەنێ لا ٦٥
پاشان کارلیل باسی ئەوە دەکات و دەڵێت کە چۆن ئیسلام عەرەبی لە زەمینی ئارەزوو بازی تاریکیەوە بەرەو زمانی حەق بەرز کردۆتەوە،دەڵێت: ( خوا بە ئیسلام عەرەبی لە گەلی مردووی عەرەبی بە ئیسلام زیندوو کردەوە ، عەرەب جگە لە گەلێکی گەڕیدە هیچی تر نەبوو کە هەرلەسەرەتاوە لە زەمینێکی وشک و بێخێردا دەژیا ،بەڵام خوای پەروەردگار لە نێوان خۆیاندا پێغەمبەرێکی بۆ ناردن ئیتر خاوی و مردوی بووە ناوبانگ و زیندووی و ناڕونی بووە ڕۆشنی و بێهێزی بووە بەهێزی کڵپە بووە ئەگر و ڕوناکیەکەی هەموو جیهانی داگرت تیشکەکانی باکوری بە باشوری گەیاند ڕۆژهە:ڵاتی بە ڕۆژئاوا بەستەوە دوای تەنها یەک سەدەش گەلی عەرەب دەسەڵاتی هیند و ئەندەلوسیایان کەوتە دەست و ئیتر دەوڵەتی ئیسلامی بۆ ماوەیەکی زۆر بە ڕوناکی و گەورەی و هێزەوە ڕوناک بووەوە تروسکەی حەق و هیدایەتیش نیوەی زەمینی داگرت چونکە ڕێبازەکەی یەقین و بەرنامەکەی ئیمانە ) لا ٦٦_٦٧
ڕاهیب ( میسۆن ) لە کتێبی ( رحلە دینیە الی الشرق ) دا دەڵیت :{ بەڕاستی جێی داخە کە گەلانی مەسیحی گیانی لێبوردەی ، کە بەڵگەی چاکی و ئاشتی نێوان گەلان و ڕێز گرتنە لە بیرو باوەڕی کەسانی دی نەسەپاندنی دەسەڵاتە بەسەریاندا ، بەڕاستی جێی داخە کە ئەو ئاکارە جوانانە لە موسوڵمانان وەرناگرن } لا ١٦٢محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن:یامن الحاجە
و:مزفر عەولا قەسرێی
لاپەڕە ۱۰۳تا ۱۰۹

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه