 وتەی چەندزانایەکدەربارەی پێغەمبەری خوا صلی اللە علی وسلم
تۆماس کارلین وای دەبینێت کە ئەو درۆ و دەلەسانەی بۆ پێغەمبەر(صەل)ی ئێمە هەڵیدەبەستن جا چ بە نیاز پاکی بێت وەک خۆی دەڵێت، یان بە درۆ و نەزانی بێت وەک (فریدریک نیچە) دەڵێت: کاتێک وەسفی پیاوانی کڵێسا دەکات، لە کتێبی (عدو المسیح)، دەڵێت "ئەوان لە هەر ڕستەیەک کە دەیڵێن هەڵە ناکەن بەڵکو درۆ دەکەن. ئەوان ئیتر ئازاد نین لەوەی بە نیازپاکی درۆبکەن یان بە نەزانی لا ٣٨.
ئەو دان بەوەدا دەنێت کە ئەو قسانەی دەیکەن هەڵبەستراو و درۆ و دەلەسەن کە بۆ پێغەمبەر (صلی اللە و علیە و سلم) هەڵیان بەستوون، ئەو پێغەمبەرەی بە قورئان و داناییەکەی پەرستش و ڕەوشت و زانستی پاک و بەرزی وای پێشکەش بە مرۆڤایەتی کرد کە هیچ کەسی تر پێشکەشی نەکردوون و تا ڕۆژگاری ئەمڕۆمان زانایان لە سەری دەنووسن و مسوڵمانان و نا مسولمانان لە رۆژ هەڵات و ڕۆژئاوای زەوی ڕووناکی لێ وەردەگرن و ڕێگایان ڕۆشن دەکاتەوە.
پاشان کارلیل دەڵێت( نەنگی و شوورەییەکی گەورەیە لەسەر هەر کەسێکی دینداری ئەم سەردەمە کە گوێ بۆ ئەوە ڕا دێرێ، کە ئیسلام درۆیە و محمد فێڵباز و خەڵەتێنەرە و لەسەرمان پێویستە دژی ئەو قسە پڕو پووچ و شەرمەزارکەرانە بوەستێتەوە) لا ٤٢.
پاشان دەڵێت( ئەو پەیامەی ئەو پێغەمبەرە هێناویەتی تا ئێستا و بۆ ماوەی دوازدە سەدەیە چرای ڕووناکی نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن مرۆڤی وەکو ئێمەیە. وە بە دیهێنراوی هەمان ئەو خودایەن کە ئێمەی بە دی هێناوە. ئایە ئێوە لاتان وایە کە ئەو پەیامە بە ملیۆنان خەڵک لەسەری ژیاون و مردوون درۆ و دەلەسەیە؟! لا ٤٢
پاشان دوای تێڕامان وەڵامی خۆی دەداتەوە و دەڵێت( من هەرگیز ناتوانم بەو جۆرە بیر بکەمەوە و ئەو ڕایەم هەبێت ،چونکە ئەگەر درۆ و فێڵ و تەڵەکە ئەوەندە لەلای بونەوەری خودادا ڕەواجیان هەبێت و بەو جۆرە پێشوازی لێ بکەن و بە ڕاستی بزانن ، ئەوا خەڵک جگە لە گێل و شێت هیچی تر نین و ژیان یش جگە لە شتێکی بێ ماناو بێ نرخ هەر بوونی نەبوایە چاکتروو شیاو تر بوو لا ٤٣.
پاشان دەڵێت ( لە دڵ و دەروون ی ئەو پیاوە بەرز و بەڕێزەی پەروەردەی چۆڵەوانی ئەو پیاوەی نەفس بەرز بوو دڵ و دەروونی پڕ بوو لە سۆز و بەزەی و چاکە کاری دانایی و بیرۆکەی داماڵراو لە تەماعی دنیای و نیازی بەدەر لە هەوڵ دان بۆ پێگە و دەسەڵات)
بەڵام کەسانی دیی دەبینن ، کە بە دەستە واژەی درۆینە ڕازی دەبن لەسەر بیرۆکەی ناڕاست دەڕۆن ، لە بەرامبەردا دەیبینن ، کە محەمەد بەوە ڕازی نەبووە و بە درۆ و ناڕاست وەسف بکریت ئەو لە نەفس بەرزیدا تاک بوو ، لە درک پێکردنی ڕاستی شتەکان و بونەوەریشدا بە هەمان شێوە ئەو جۆرە دڵسۆزییە بەدەر نیە لە واتایەکی خودای پیرۆز ئییتر دوای ئەوە هەر قسەیەک کە دەکرێ قسەی پوچ و بێ مانایە ! لا ٥١-٥٢
دیبۆرا پۆتەر ژنە ڕۆژنەما نوسێکی ئەمریکییە کە بووەتە موسوڵمان لە کتێبی { رجال و نساء اسلمو } دەڵێ:{ محمد ئەو پیاوە نەخوێندەوارەی لە ژینگەیەکی نەفامیدا پێگەشتووە چۆن توانی پەی بەو پەڕجو ( معجزە )انە بەرێت کە قورئان باسی کردون و کە تا ئێستاش زانستی هاوچەرخ هەوڵی دۆزینەوەیان دەدات ! هیچ چارەیەکمان نییە جگە لەوەی دان بەوەدا بنێن کە ئەو قورئانە لەلای خوداوەیە
ڕۆم لاندۆ پەیکەر ساز و ڕەخنە گری هونەری ئینگلیزی مامۆستای زانستە ئیسلامییەکان لە سان فراسیسکۆ لە کتێبی الاسلام و العرب دا دەڵێت : موحەممەد کارێکی گەورەی گرتبووە خۆی کە کەسێکی بانگەشە کاری درۆزن ناتوانێ هیچ ئومێدێکی بەسەرکەوتنی هەبێت ئەو دڵسۆزییەی محەمەد ، کە لەکاتی گەیاندنی پەیامەکەی دەرکەوت و باوەڕی پتەوی شوێن کەوتوانی بەو پەیامەی بۆی هاتووە بارو دۆخ و کەین و بەینی ڕۆژگار و هەموو ئەمانە وادەکەن کە بڵێین شتێکی بێمانا و ناژیرانەیە گەر محمد بە فێڵ و تەڵەکە باز تۆمار بکرێت
پاشان لاندۆ ئاماژە بەوە دەکات کە لە مێژودا نەبووە فێڵبازێک فێڵ لە خەڵک بکات و و خەڵک بخەڵەتێنێت و فێڵەکەی بەردەوام بێت ئیسلامیش وانەبێت کە تەنها بۆ ماوەی هەزار و سێسەد ساڵ بەردەوام بێت بەڵکو هێشتا شوێن کەوتەی نوێی پەیدا دەبن و بەرەو فراوان بونە لە کاتێکدا لاپەڕەکانی مێژوو تاکە نمونەیەکمان ناخاتە بەردەست ، کە فێڵبازێک پەیامەکەی بوبێتە هۆکاری بنیاد نانی ئیمپراتۆرێک، کە یەکێک بێت لە ئیمپراتۆرییە گەورەکانی جیهان یاخود شارستانیەکی وای بەرهەم هێنا بێت کە لە بەرز و بەڕێزترین شارستانیەکانی جیهان بێت }
هەروەها دەربارەی ئەو گۆڕانکاریەی پێغەمبەرمان صلی اللە علیە وسلم بە هۆی بانگەوازەکەیەوە توانی ئانجامی بدات دەڵێت { ئەرکی محەمەد بریتی بوو لە نەهێشتنی ئەو سیستەمە خێڵەکیەی هۆکاری سەرەکی شەڕی نێوان عەرەبەکان بوو ، قەرەبوو کردنەوەی دەسەڵاتی بە ملکەچ کردن بۆ فەرمانەکانی خوا ، بەجۆرێک کەبەسەر هەموو پێوەندییو خێزانەکان و رق و کینە لاوەکیەکاندا باڵا دەست بێت ، بۆ ئەمەش وا پێویستی دەکرد ، یاسایەکی وا بداتە بەردەستی خەڵک ، کە عەرەبەکان _بەتایبەتی یاخیەکان _ بتوانن قبوڵی بکەن و ملکەچ ببن..
لەسەر پێغەمبەر فەرز بوو کە هەندێک کۆت و مەرج بەسەر ئەو کۆمەڵگایەدا فەرز بکات کە لەسەر بنچینەی خوێن ڕشتن و خێڵایەتی و جۆرەها ستەم کاری دامەزرا بوو ..
لەسەری پێویست بوو لەشوێنی دڕندایەتی مرۆڤایەتی و لە شوێنی بێبەرنامەی یاسا و دادگەری لە جێگەی بێ بەرنامەی یاسا و دادگەری لە جێگەی هزر و ستەمدا بەرپا بکات لا ٣٤
زانای پایە بەرز { ئیبن خەلدون } دامەزرێنەری زانستە کۆمەڵاییەتیەکان لە بەشی بیست و حەوتی مقەدەمەکەیدا دەلێت : { دەربارەی ئەووەی کە عرب بە هۆکارێکی ئاینی وەک پێغەمبەرایەتی یان خیلافەت دەسەڵات داری بەکەس نادەن ، دەڵێت ( بە هۆی ڕەوشتی دڕندایەتیان لە ڕوی گوێڕایەڵی یەکتر و لە هەموو گەلان یاخی تر و سەرکێش ترن ، ئەمەش بەهۆی ڕق ئەستوری و لوت بەرزی و بێهیمەتی کێبڕکێ کردن لەسەر فەرمان ڕەوایەتیدا ، بەڵام گەر باسەکە ئاینی و خەلافەت بێت ئەوا ڕەوشتی لوت بەرزی و ڕکابەری فڕێ دەدەن بەمەش کۆکردنەوە و جڵەو گیریان ئاسان دەبێت ..بۆیە ئەگەر پێغەمبەرێک یان خەلیفەیەکیانن لەناودا بێت کە فەرمای خودایان پێ ڕابگەیەنێت ، ئەوا ڕەوشتە خراپەکان فرێ دەدەن ڕەوشتە چاکەکان وەردەگرن بۆ سەخستنی حەق یەک دەنگ دەبن ... ١/١٥١
لێرەدا زانستی کۆمەڵایەتیش شایەتی بۆ پێغەمبەرمان صلی اللە علی و سلم دەدات کە پێغەمبەری خودایە ، چونکە گەر وانەبووایە نەی دەتوانی عەرەبەکان یەک بخات و یەک دەنگ بکات و ڕەوشتە خراپەکانیان پاک بکاتەوە و گەورەترین نەتەوەی جیهانیان لێ دروست بکات
سەرچاوە : محمد لە دیدی بیانیەکاندا .
ن. یامن الحاجە
و . مزفر عەولا قەسرێی لاپەڕە ٣٦ تا ٣٩.
|