 پێغه‌مبه‌رمان بۆ یانزه ژنی هێناوه؟!

وه حیكمه‌ت و هۆی فره‌ژنی پێغه‌مبه‌ر له چی بووه؟!صلی الله علیه وسلم
بڕێك له‌و قه‌ڵه‌م شكاوانه‌ی كه هاتوون و تانه له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى
الله عليه وسلم) ئه‌گرن و تۆمه‌تی شه‌هوانی ئه‌ده‌نه پاڵ و پێیان وایه
كه هۆكاری فره ژنی لای پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم)
ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر حه‌زو ئاره‌زووی جینسی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه
وسلم)!!
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێین و
دیڕاسه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته پوچ و لینگاو قوچه بكه‌ین و له ژیانی پاكی
پێغه‌مبه‌ری خوادا ورده‌وه‌بین و ڕابمێنین، ئه‌وا ئه‌و درۆ‌و ده‌له‌سه
شاخدارانه‌ی كه دوژمنانی ئیسلام خستوویانه‌ته پاڵ ئه‌و كه‌ڵه پیاوه
پاكه ڕوون ئه‌بێته‌وه كه‌چه‌ند بێ بنه‌ماو دوور له هه‌رچی ڕاستیهكدان!
جارێ له سۆنگه‌ی ئه‌وه كه خۆشویستنی ئافره‌ت لای پیاوان، ئه‌گه‌ر چی
شتێكی سروشتی و به‌ڵگه نه‌ویسته، خۆ پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم)
ئینسان بووه‌و شتێكی سروشتی بووه ئه‌گه‌ر لای وه‌لای خۆشویستنی ئافره‌تێك
كردبێته‌وه، به‌ڵام یه‌كه‌م شت كه ئێمه له سه‌ره‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی
ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ده‌گه‌ینه ده‌ره‌نجام، ئه‌وه‌یه
كه تێكڕای ژنانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پیر بوون، جا یان
ئافره‌تی ته‌ڵاقدراو بوون، یان بێوه‌ژن.
كه‌وابوو ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله عليه وسلم) مه‌یلی شه‌هوانی هه‌بووایه، خۆ ئه‌یتوانی كام كچ
گه‌نج و جوان بوایه بیهانیایه، دڵنیاشین ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بیویستایه
هه‌زاران هه‌زار كچ ئاماده‌ی ئه‌وها شوو كردنێك بوون ده‌گه‌ڵ
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رنجی پادشا‌و
كار به‌ده‌ستانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كۆن و ئێستامان بده‌ین ئه‌بینین كه چۆن
نازیان به كچانی جوان كردووه‌و هه‌ر شه‌وه‌و له باخه‌ڵ ئافره‌تێكی جوان
ڕاكشاون و ده‌گه‌ڵ خۆیان گلداون.
ده‌جا با بێین و یه‌ك وه‌دوای یه‌ک
ئه‌م كاره‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له ته‌رازووی ژیریدا
لێكده‌ینه‌وه: بزانین ئه‌مه‌ی ئه‌و چی بوو؟
حیكمه‌تی فره‌ژنی لای پێغه‌مبه‌ری خوادا(صلى الله عليه وسلم)
بێگومان خواستنی هه‌ر ئافره‌تێك له‌و ئافره‌تانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا
خواستوونی، حیكمه‌ت و مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو. له‌وانه:
١. خاتوو خه‌دیجه (خوا لێی ڕازی بێت):
خاتوو خه‌دیجه كه یه‌كه‌م خێزانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بوو،
بێوه‌ژنێكی ته‌مه‌ن چل ساڵان بوو، پێش شوو كردنی به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله
عليه وسلم) دوو شووی تری كردبوو، پێغه‌مبه‌ری خوا r ته‌مه‌نی بیست و پێنج
ساڵه‌و ئه‌چێت ئه‌یخوازێت، بیست و پێنج ساڵیش ده‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله
عليه وسلم)ئه‌ژیه‌ت .. تا خاتوو خه‌دیجه‌ش له ژیاندا مابوو پێغه‌مبه‌ری
خوا ڕووی له هیچ ژنی تر نه‌بوو، پێغه‌مبه‌ری خوا ته‌مه‌نی ئه‌بێته په‌نجا
ساڵ كه خاتوو خه‌دیجه وه‌فات ئه‌فه‌رموێ.
كه‌واته: ئه‌م كاره‌ی
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)یه‌كه‌م ده‌روازه‌ی جوامێری پێغه‌مبه‌ر و
داوێن پاكی ئه‌و زاته پاكه ڕووه‌و گومانه‌كان ئه‌كاته‌وه، تا پاكی و بێ
گه‌ردی ئه‌م سه‌رمه‌شق و پێشه‌نگه وه دیار كه‌وێت.
كه‌سێك له تافی
لاوێتیدا بێت و له ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵیدا بێت، ئاخر چۆن بیر له‌وه
ئه‌كاته‌وه‌و دڵی ئه‌چێت كه ئافره‌تێك بخوازێت كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه
پانزه ساڵ له خۆی گه‌وره‌تره‌و بێوه‌ژنیش بێ و دوو شووی تری له پێش
ئه‌میشا كردبێت! به‌ڵام ئه‌و كاره له زاتێكی چاكی داوێن پاكی وه‌ك
پێغه‌مبه‌ری سه‌ر ڕاستمان ئه‌وه‌شێته‌وه، كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مه‌یلی
به‌لای چاكان بووه‌و یه‌كتاكی خوای له هه‌موو شت لا مه‌به‌ستتر بووه.
٢. خاتوو سه‌وده (خوا لێی ڕازی بێت):
ئه‌و كاته‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) سه‌وده‌ی خواست، خۆی
له بار‌و دۆخێكی زۆر دژوار‌و نا ڕه‌حه‌ت دا بوو، تاكه پشتیوانی
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) كه خاتوو خه‌دیجه بوو له ده‌ستدا بوو،
دوژمنانی ئیسلام لێی وه ده‌نگ هاتبوون و گه‌مه‌و گاڵه‌ی دونیایان وێبوو و
بۆ ئازار دانی ئه‌و زاته پاكه خه‌رج ئه‌كرد، بۆیه ئه‌و ساڵه به ساڵی
ماته‌می ناوی ده‌ر كردبوو، ئاخر ئه‌گه‌ر دوژمنان ده‌ستیان نه‌ئه‌چووه
ئازاری ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) ئه‌وا له‌به‌ر خاتوو
خه‌دیجه‌و ئه‌بو تاَڵبی مامی بوو، ده‌ی ئیستا كێ ماوه كه وه‌ك ئه‌بو
تاڵیب به‌رگری لێبكات و وه‌ك خاتوو خه‌دیجه‌ش دڵنه‌وایی بكات؟! به‌ڵام
ئه‌وه‌تا ئه‌م جووته پشتیوانه‌ی ماڵیان لێ چۆڵ كردووه‌و كه‌س نییه لای
وه‌لا كاته‌وه، له مسه‌ریشه‌وه، دوژمنان زۆر بێ به‌زه‌ییانه به
هه‌موو جۆر نێزه كه‌وتوونه‌ته وێزه‌ی ئه‌م كه‌ڵه پیاوه به‌ڕێزه‌ی
ئیسلام و بێ ڕێزی زۆری پێ ئه‌كه‌ن. بۆیه زۆر پێویستی به ئافره‌تێك
هه‌یه كه لانی كه‌م دڵنه‌وایی داتهوهو پشتیوانی له كاره‌كه‌ی بكات،
ئه‌وه بوو خاتوو سه‌وده ئه‌خوازێ له كاتێكدا كه سه‌وده په‌نجا ساڵه
ته‌مه‌نیه‌تی!
ئه‌مه‌ش هه‌ر له خۆیدا هه‌مانه‌ی پڕ له فووی دوژمنانی
ئیسلام كه پێیان وایه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) كه‌سێكی ئاره‌زوو
بازو حه‌ز خواز بووه به نه‌شته‌ری داد‌و دادگه‌ری ئه‌م كه‌ڵه پیاوه فش
ئه‌بێته‌وه‌و ئه‌و ورگانه‌ی كه فوویان تێ چووه زۆر تاڵ به‌تاڵ
ئه‌بنه‌وه‌و به درۆ ئه‌خرێنه‌وه.
بێگومان خاتوو سه‌وده‌ش خوا
لێی ڕازی بێت، پێش ئه‌وه‌ی كه شوو به پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه
وسلم) بكات، خێزانی سه‌كرانی كوڕی عه‌مر بوو، یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی كه
له‌گه‌ڵ مێرده‌كانیان به‌شداری دووه‌م كۆچكردن بوون بۆ حه‌به‌شه. له
گه‌ڕانه‌وه‌یدا له حه‌به‌شه مێرده‌كه‌ی ئه‌مرێت، خۆشی بێ كه‌س و
قه‌له‌نده‌ر ئه‌مێنێته‌وه، نه‌یشی ئه‌توانی كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ
وڵاته‌كه‌ی خۆی ، چون ئه‌گه‌ر بگه‌ڕابوایه‌وه هه‌ڵبه‌ت له لایه‌ن گه‌له
سته‌مكاره‌كه‌یه‌وه ڕوو به‌ڕووی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر بێ تام
ئه‌بووه‌وه، كه‌سیش نه‌بوو كه چاوه‌دێری بكات و بیحهوێنێتهوه، بۆیه
ئه‌بینین كه گه‌وره‌ی به‌زه‌ییداران، پێغه‌مبه‌ری ئه‌كڕه‌م (صلى الله عليه
وسلم) ئه‌م ڕچه ئه‌شكێنێ و ئه‌م په‌رده‌ی بێ ده‌نگیه ئه‌درێنێ و به
حاڵی ئه‌حواڵی دا تێمان ئه‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌وه ئیسلامه هاتووه
ئه‌یه‌وێ خۆی بكاته خاوه‌ن هه‌موو بێ خاوه‌نێ و كه‌سی هه‌موو بێ
كه‌سێ، بۆیه هه‌ڵده‌سێ ماره‌ی ئه‌كاته‌وه.
٣. خاتوو عائیشه (خوا لێی ڕازی بێت):
یه‌كه‌م ئافره‌ت كه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) به كچێنی
ماره‌ی كردبێت، خاتوو عائیشه بوو. بۆیه ئه‌گه‌ر له هاوردنی زه‌ینه‌ب
حیكمه‌تی ئه‌وه‌ی بووبێت كه سیسته‌می ته‌به‌ننی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، كه
دوایی باسی ده‌كه‌ین، ئه‌وا له هاوردنی عائیشه حیكمه‌تی له‌و گرنكتری
هه‌بوو. دیاره ئه‌و كاته‌ی كه‌وا عائیشه‌ی هێنا، ته‌مه‌نی عائیشه نۆ
ساڵان بوو، چلوهه‌شت ساڵیش له دوای وه‌فاتكردنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه
وسلم) ژیانی برده سه‌ر!، كه ڕه‌نگه نهێنیی هێنانی عائیشه‌ش هه‌ر ئه‌وه
بووبێت تاكوو له دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌وری
پێگه‌یه‌نه‌ر و تێگه‌یه‌نه‌ری ئوممه‌ت ببینێت. هه‌موو ئه‌و زانسته
نهێنییانه‌ی كه لای خه‌ڵكی قاتی بوو، ئه‌وا لای عائیشه (وه‌خت)ی بوو؛
واته هه‌موو ئه‌و زانستانه‌ی كه لای یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه
وسلم) ده‌گمه‌ن بوو، ئه‌وا لای عائیشه چنگ ئه‌كه‌وتن به‌تایبه‌ت له
كاروباری ئافره‌تانه‌وه. چلوهه‌شت دانه ساڵ ئه‌م دایكه به‌ڕێزه‌مان
میراتی پێغه‌مبه‌ری به یارانی ئه‌به‌خشییه‌وه. هه‌تا ئه‌بینین ئه‌و كاره
زێڕینه‌ی كه ئه‌وساكه عائیشه پێی هه‌ڵئه‌سا، كاریگه‌ریی ئێستایشی
له‌سه‌ر حاڵی مسوڵمانان ماوه‌ته‌وه. بۆیه كاتێ كه له مزگه‌وتی
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌چیته ڕه‌وزه، ئه‌وا ئه‌ستونده‌یه‌ك
ئه‌بینیت كه ناسراوه به (ئه‌ستونده‌ی عائیشه)، كه له كاتی خۆیدا دوای
وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، یارانی پێغه‌مبه‌ر -خوا له
هه‌موویان ڕازی بێت-، كۆڕیان له ده‌وری عائیشه ئه‌گرت و پرسیاریان لێ
ئه‌كرد و ئه‌ویش فه‌توای بۆ ئه‌دان.
بۆیه ده‌گێڕنه‌وه كه له كاتی
خۆی له دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌گه‌ر ئه‌بووبه‌كر
-خوای لێی ڕازی بێت-، كه باوكێتی یان یارانی تری پێغه‌مبه‌ر(صلى الله
عليه وسلم) وه‌ك عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب و عوسمانی كوڕی عه‌ففان -خوا له
هه‌موویان ڕازی بێت-، ئیشكالێكیان بۆ دروست بوایه ئه‌وا ئه‌هاتن و
پرسیاریان له عائیشه ئه‌كرد و وه‌ڵامه‌كه‌یان لای ئه‌و چنگ ئه‌كه‌وت.
هه‌تا زۆرێك له زانایانی ئه‌م دوایییه ئه‌ڵێن: چاره‌کی حوکمه
شه‌رعییه‌كان له دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له
عائیشه وه‌رده‌گیرێت. ئه‌مه و چلوهه‌شت دانه ساڵ به‌رده‌وامی به كاری
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌دا. دیاره له سه‌ره‌تادا عائیشه له‌و
حوجره‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوای تێدا ناشتراوه، فه‌توای بۆ مسوڵمانان
ئه‌دا. به‌ڵام له دوای ئه‌وه‌ی كه عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب وه‌فات
ده‌فه‌رموێ و له حوجره و له‌ته‌ك گۆڕی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه
وسلم) ئه‌نێژرێت، عائیشه شوێنه‌كه‌ی خۆی ئه‌گوازێته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی
كه ئێستا پێی ده‌ڵێن ئه‌ستونده‌ی عائیشه و ده‌وێدا درێژه به بانگه‌وازی
ئیسلامی ئه‌دات.
ئه‌بینین هێندێ له یارانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه
وسلم) به هه‌ڵه‌كانی خۆیان ئه‌هاتنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه پرسیاریان له
خاتوو عائیشه ئه‌كرد. بۆیه ئه‌بینین یه‌كێكی وه‌ك ئیمامی (السيوطي)
-ڕه‌حمه‌تی خوا لێ بێت- كتیبَێكی نووسی و له‌وێدا ئاماژه ئه‌دات كه چۆن
عائیشه هه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵێ له یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ی ڕاست
كردۆته‌وه. یه‌ك له‌و نووسراوانه‌ی كه نووسیویه‌تی به ناونیشانی "عين
الإصابة فيما استدركته عائیشة على الصحابة"یه. ده‌وێدا نموونه‌یه‌ك
ئه‌هێنێته‌وه، كه‌وا گه‌وره‌مان ئه‌بووهوره‌یره -خوا لێی ڕازی بێت- ڕۆژێ
فه‌توایه‌ك ئه‌دا و ئه‌ڵێت: دروست نییه ئه‌گه‌ر له‌شت پیس بێت به‌ڕۆژوو
بیت! كه‌چی خاتوو عائیشه و ئوم سه‌له‌مه ئه‌چنه لای و پێی ئه‌ڵێن:
نه‌خێر دروسته، چون پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) هێندێ جاران له دوای
پارشێو غوسلی له‌خۆ ده‌رئه‌كرد.
هه‌روه‌ها له ئه‌بوومووسای
ئه‌شعه‌ری (خوا لێی ڕِازی بێَت) ده‌گێڕنه‌وه، ده‌فه‌رموێ: (هه‌ر
ئیشکالێکمان له شتێکدا بۆ دروست بوایه، ئه‌وا په‌نامان بۆ عائیشه ئه‌برد
و پرسیارم له‌و ئه‌کرد و وه‌ڵامه‌که‌یمان چنگ ئه‌که‌وت.) "جامع الترمذي".
یان ئیمامی زوهری تابعی (خوا لێی ڕِازی بێَت) ده‌ڵێت: عائیشه زاناترین
كه‌س بوو له یارانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، گه‌وره‌ترین شاره‌زا
له یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌هاتن و پرسیاریان له
عائیشه ئه‌كرد. "طبقات ابن سعد ج ٢، قسم ٢ ص ٢٦ ".
هه‌روه‌ها
عوروه‌ی کوڕی زوبه‌یر (خوا لێی ڕِازی بێَت) ئه‌ڵێت: كه‌سم نه‌دیتووه كه
شاره‌زاتر بێت له قورئان و له فه‌رزه‌كان و له حه‌لال و له فیقه و له
شیعر و له پزیشكی و له باسی عه‌ره‌ب و ڕه‌گه‌ز و ڕه‌چه‌ڵه‌ك زیاتر له
عائشه. "سير الصحابيات للشيخ عبد السلام الندوي ص ٤٣" .
ئاشكراشه كه‌وا عائیشه (٢٢١٠ ) فه‌رمووده‌ی گێڕاوه‌ته‌وه، كه (١٧٨)
فه‌رمووده بوخاری و موسلیم له‌و گێڕاویانه‌ته‌وه، واته: بوخاری (٥٨) و
موسلیم (٦٨) فه‌رمووده‌یان لێی گێڕاوه‌ته‌وه.
كه‌وا بوو ئه‌م زانسته
به‌رفراوانه‌ی كه عائیشه هه‌یبوو، له كێ كه‌سی تر ئاوا له كار‌و باری
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) به‌هره‌مه‌نترو شاره‌زاتر ئه‌بوو كه
ته‌مه‌نی وه‌ك ته‌مه‌نی عائشه نه‌بووایه كه پێغه‌مبه‌ری خوا بیخوازێت؟
كه‌وابوو حیكمه‌تێكی زۆر گه‌وره هه‌بوو له‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى
الله عليه وسلم) كچێكی وه‌ك عائیشه‌ی ته‌مه‌ن نۆ ساڵان بخوازێت، چونكه
گوتمان ئامانج له ئیسلامه‌تی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دینه له مسوڵمانان
بگه‌یه‌نیت، بۆیه زۆر پێویستبوو كه كه‌سێك باش شاره‌زا بێت له كار‌و باری
ئافره‌ت و كون و قوژبنه نهێنیه‌كانی ژن و مێردایه‌تی به‌و خه‌ڵكه
ڕابگه‌ینێت كه مێشكی ساف بێ و بتوانێ هه‌موو شته‌كان جوان زه‌بت بكات و
به‌چاكی ڕایانبگه‌ینێت، ئه‌وه‌تاش ئه‌بینین كه چل و هه‌شت دانه ساڵ دوای
وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دایكمان خاتوو عائیشه ئه‌م
دیوه نهێنیانه به‌خه‌ڵكی ئه‌ناسێنێ.
٤. خاتوو حه‌فسه‌ی كچی عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب (خوا لێی ڕازی بێت):
خاتوو حه‌فسه بێوه‌ژن بوو و له پێشدا خێزانی (خنيس بن حذافة) بوو كه
له شه‌ڕی به‌دردا شه‌هید بوو، ئه‌مه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ وه‌فاتكردنی
خاتوو (رقية) ی خێزانی عوسمان و كچی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ر (خوا ليَي رِازي
بيَت)، هه‌روه‌ك له عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر (رضي الله عنهما)
گێڕاوه‌ته‌وه و له سه‌حیحی بوخاریشدا هاتووه كه‌وا عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب
كچه‌كه‌ی پێشكه‌ش به عوسمان ئه‌كات، عوسمانیش ده‌فه‌رموێ: باشه سه‌رنج
ئه‌ده‌م، چه‌ند شه‌وێكی پێ ئه‌چێ و دێت و ده‌ڵێت: من وای به چاك ئه‌زانم
كه جارێ ژن نه‌هێنمه‌وه، ئه‌وجاره دێت و به ئه‌بو به‌كر ده‌فه‌رموێ:
ئه‌گه‌ر حه‌ز ئه‌كه‌یت حه‌فسه‌ت لێ ماره ئه‌كه‌م، ئه‌ویش بێ ده‌نگ ئه‌بێت
و چه‌ند شه‌وێكی پێده‌چێت و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بۆ خۆی داوای
ئه‌كات، پاشان ئه‌بو به‌كر ئه‌چێته‌وه لای عومه‌ر و پێی ده‌فه‌رموێت تۆ
داوای شتێكی ئاوات لێ‌كرد بووم، كه‌چی من وه‌ڵامم نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مزانی
كه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) مه‌به‌ستی بوو كه داوای ده‌ستی
حه‌فسه‌ت لێبكات، بۆیه نهێنیه‌ك بوو كه نه‌مده‌ویست ئاشكرای بكه‌م!.
بۆیه ئه‌بینین كه هاوردنی عائشه‌و حه‌فسه په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر به‌هێزی
دروست كرد له نێوان خۆی و ئه‌بو به‌كرو عومه‌ردا. هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو
حیكمه‌تی خواستنی حه‌فسه‌ی كچی عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب خوا له هه‌مووان ڕازی
بێت.
٥. خاتوو زه‌ینه‌بی كچی خوزه‌یمه (خوا لێی ڕازی بێت):
ئه‌ویش بێوه‌ژنێكی ته‌مه‌ن شه‌شت ساڵان ئه‌بێت، ئه‌و كاته‌ی كه
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئه‌یخوازێت، پێش ئه‌وه خاتوو
زه‌ینه‌ب خێزانی (عبيدة بن الحارث) خوا لێی ڕازی بێت، ئه‌بێت و له شه‌ڕی
به‌دردا شه‌هید ئه‌بێت، ئه‌و ئافره‌ته یه‌كێك بوو له‌و ئافره‌ته خۆ
به‌ختانه‌ی ئیسلام كه له پێناو خوا دا كاری ئه‌كرد، ئه‌و كاته‌ی كه
مێرده‌كه‌ی شه‌هید ئه‌بێت، ئه‌و له مه‌یدانی جیهاد خه‌ریكی تیمار كردنی
برینداران ئه‌بێت، زۆر سه‌برو ئارامگر ئه‌بێت له سه‌ر شه‌هید بوونی
مێرده‌كه‌ی، كه مێرده‌كه‌ی شه‌هید ئه‌بێت كه‌سێ نییه كه چاوه‌دێری
بكات، كاتێكیش كه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئه‌و هه‌ڵوێسته
جوامێرانه‌ی ئه‌و ئه‌بینێت و ئێستاش مێرده‌كه‌ی شه‌هید بووه‌و كه‌س نییه
كه داڵده‌ی دات و چاوه‌دێری بكات، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم)
كه ته‌مه‌نی پیرۆزی په‌نجاو پێنج ساڵه‌و ئه‌چێت ده‌یخوازێت، كه‌چی پاش دوو
ساڵ شووكردنی به پێغه‌مبه‌ر r وه‌فات ئه‌فه‌رموێ، خوا لێی ڕازی بێت.
٦. خاتوو ئوم سه‌له‌مه‌ی هیندی مه‌خزومی (خوا لێی ڕازی بێت):
كه پێشی خێزانی عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌بدولئه‌سه‌د بوو، یه‌كێك له‌وانه‌ی
كه زوو باوه‌ڕی به ئیسلام هێنا، خۆی و مێرده‌كه‌ی له ترسی زه‌برو زه‌نگی
بێ باوه‌ڕان ڕا ئه‌كه‌ن و ڕوو ئه‌كه‌نه حه‌به‌شه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان
بۆ مه‌دینه، مێرده‌كه‌ی له غه‌زای ئوحود شه‌هید ئه‌بێت و خاتوو ئوم
سه‌له‌مه‌ی په‌نجاو پێنج ساڵی چوار یه‌تیم له‌دوای خۆی به‌جێ ده‌هێڵێت،
كه دوویان كوڕ‌و دوویان كچ ئه‌بن، خاتوو ئوم سه‌له‌مه بێ كه‌س و بێ
سێبه‌رو په‌نا ئه‌مێنێته‌وه، پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) بار‌و دۆخی
ئه‌و ئافره‌ته له خۆ بورده‌یه به ئه‌ندازه ئه‌گرێ، بۆیه ئه‌چێت و
داوی لێ ئه‌كات كه ئه‌گه‌ر ڕازی بێت، ئه‌یخوازێت!
ئه‌ویش سه‌ره‌تا
ئه‌یگوت من پیرو به ساڵدا چوو وم، یه‌تیمم هه‌یه‌و پڕكێشیشم وه سه‌ر
مێردم! ئه‌گه‌ر چی ئێستا شه‌هیدیی فه‌رمووه! پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه
وسلم) وه‌ڵامی دایه‌وه‌و فه‌رمووی من باكم به ته‌مه‌نه‌وه نییه،
یهتیمهكانیش وه خۆ ئه‌گرم و له خواش ده‌خوازم كه ئه‌و پڕكێشیهت
نه‌مێنێ، خوای په‌روه‌ردگار دوعاكه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)
وه‌ر ئه‌گرێت و ئه‌ویش ڕازی ئه‌بێ به شوو كردن به پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى
الله عليه وسلم).
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) بوو به
سێبه‌رو سایه‌ی ئه‌و ئافره‌ته خواناسه‌ی ئیسلام و منداڵه‌كانیشی زۆر جوان و
به په‌روه‌رده‌یه‌كی خوا ناسی بۆ په‌روه‌رده كرد، پێغه‌مبه‌ری خوا زۆر
كه‌سایه‌تی ئه‌و دایكه وه‌فاداره‌ی مسوڵمانان به ئه‌ندازه ئه‌گرت و خۆشی
ئه‌ویست.
شایه‌نی باسه ئوم سه‌له‌مه خوا لێی ڕازی بێت، یه‌ك بوو
له‌وانه‌ی كه هه‌ڵه‌ی ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ی ڕاست كردبووه‌وه، وه هه‌ر ئه‌ویش
بوو كه له‌گه‌ڵ عائشه به یه‌كه‌وه فه‌توایان دا كه دروسته بۆ كه‌سێك
كه له‌شی پیس بێ و به ڕۆژووش بێت
دیاره خواستنی زه‌ینه‌بی كچی جه‌حشیش، زه‌رووره‌تێكی شه‌رعی بوو
كه ئه‌بوایه جێبه‌جێ بكرایه، چونكه زه‌ینه‌ب خێزانی زه‌یدی كوری
حاریسه بوو(خوا ليَي رِازي بيَت)، زه‌یدیش به كوڕ كراوی پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله عليه وسلم) بوو، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش لای عه‌ڕه‌به‌كان باو بوو كه
شوێنه‌واری به كوڕ كرا‌و هه‌مان شوێنه‌واری ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئه‌م كوڕه‌ی
به كوڕ گرتووه، واته مادام زه‌یدی كوڕی حارسه به‌كوڕ كراوی
پێغه‌مبه‌ره، ئه‌ویش پشكی ئه‌و شوێنه‌واره‌ی به‌ر ئه‌كه‌وێت، بۆیه
عه‌ره‌ب له سه‌رده‌می جاهلی به كوڕكراوه‌كانیان ده‌گوت: "أنت ابني، أرثك
وترثني" واته: تۆ كوڕی منی و به‌ر میراتی من ئه‌كه‌ویت و به‌ر میراتی تۆش
ئه‌كه‌وم! ئه‌وه‌ی بۆ باوكه‌كه‌ش دروست بوایه ئه‌وا بۆ به كوڕكراوه‌كه‌یش
هه‌ر دروست بوو، ئه‌گه‌ر دروستیش نه‌بوایه بۆ ئه‌وی تریش هه‌ر دروست
نه‌بوو.
كه‌وابوو ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه بوایه ئه‌وا
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بۆی نه‌بوو كه زه‌ینه‌ب ماره بكاته‌وه،
چونكه زه‌ید به‌پێی داب و نه‌ریتی نه‌فامی وه‌ك كوڕی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله
عليه وسلم) وابوو، كه‌واته له كێ ئه‌گونجا كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله
عليه وسلم) بووكی خۆی ماره بكاته‌وه؟!
بۆیه هیچ بوارێك نه‌بوو
بۆ له بنده‌رهێنان و ڕیشه كێشكردنی ئه‌و چه‌مكه هه‌ڵه‌و خوارو خێچه‌ی
كه له مه‌ڕ به كوڕ كراوان داڕێژرا بوو. بۆیه هاوردنی زه‌ینه‌ب لای
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) پاش ته‌ڵاقدانی له لایه‌ن
زه‌یده‌وه ئه‌و چه‌مكه‌ی ڕاستكرده‌وه. ئه‌م هه‌قیقه‌ته‌ش له هه‌ردوو
سه‌حیحی بوخاری و موسلیمیشدا هاتووه.
٨. خاتوو جوه‌یریه‌ی كچی حارس (خوا لێی ڕِازی بێَت):
خاتوو جوه‌یریه كه خێزانی مانعی كچی سه‌فوان بوو، ئه‌و پیاوه‌ی كه سه‌ر
سه‌ختترین و نا حه‌ز ترین دوژمنی ئیسلام بوو و دژایه‌تی زۆری ده گه‌ڵ
پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم)هه‌بوو، له شه‌ڕی به‌نی موسته‌ڵه‌قدا
له ڕۆژی " المريسيع" ئه‌كوژرێ و جوه‌یریه‌ش به دیلی ئه‌كه‌وێته ده‌ست
مسوڵمانان، خاتوو جوه‌یریه‌ش كچی حارسی كوڕی زیڕاره كه گه‌وره‌ی به‌نی
موسته‌ڵه‌ق بوو، باوكی پیاوێك بوو كه پلانی زۆر خراپی بۆ مسوڵمانان
ئه‌گێڕا!
هه‌روه‌ك له سه‌حیحی بوخاریشدا هاتووه كه له عائشه خوای
لێ ڕازی بێت گێڕاوه‌ته‌وه وئهڵێت: له‌و شه‌ڕه دا چاكترین ئافره‌تانی
به‌نی موسته‌ڵه‌ق به دیلی ئه‌كه‌وێته ده‌ست پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه
وسلم) !پێغه‌مبه‌ریش به‌پێی یاسای خومس به‌شی خۆی له‌و ده‌ست كه‌وته
كه‌وته ده‌ست، ئه‌وی تریشی به‌سه‌ر مسوڵماندا به‌خشیه‌وه، خاتوو
جوه‌یریه‌ی كچی حارس یه‌كێك بوو له‌و ده‌ستكه‌واته‌ی كه به‌ر سابتی كوڕی
قه‌یس ئه‌كه‌وێت، جوه‌یریه دێته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و
پێی ئه‌ڵێت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) من جوه‌یریه‌ی كچی
حارسم كه گه‌وره‌ی تیره‌ی به‌نی موسته‌ڵه‌ق بوو، من ئێستا دیلی ده‌ستی
شه‌ڕم و پشكه به‌ری سابتی كوڕی قه‌یسم و به نۆ ئۆقیه به‌ر ئه‌و
كه‌وتووم، یارمه‌تیم بده تاكو خۆم بكڕمه‌وه‌و ئه‌و پێچان (عقد)ه
هه‌ڵوه‌شێنمه‌وه.
ئه‌ڵێ پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی:
له‌وه باشترت ئه‌وێت؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت: ئه‌و شته: چییه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری
خوا (صلى الله عليه وسلم)؟ پێغه‌مبه‌ریش ده‌فه‌رموێ: من هه‌قی سابت
ئه‌ده‌م و ئه‌گه‌ر ڕازیش بیت من تۆ ئه‌خوازم، ئه‌ویش به‌م كاره‌ی
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) زۆر دڵشادو شادومان ئه‌بێت و ڕه‌زامه‌ندی
خۆی ده‌ر ئه‌بڕێت.
كاتێ كه یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه
وسلم)به‌م كاره‌ی پێغه‌مبه‌ر ئیتر هه‌رچی له‌و یارانه‌ی كه ئافره‌تانی
به‌نی موسته‌ڵه‌قیان به‌ر كه‌وتبوو ئازاد كران، كه ژماره‌یان سه‌د ئافره‌ت
ئه‌بوو.
ئه‌مه‌ش حیكمه‌تێكی تری ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نازداره بوو.
به‌نی موسته‌ڵه‌قیش كه ئه‌مه‌ی له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)بینی
ئیتر ببڕای ببڕا ده‌ستیان له دوژمنایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه
وسلم)هه‌ڵگرت، چون ئه‌و تیره‌یه سه‌ره‌تا به چه‌ته‌و ڕێگر ناسراو بوون،
هه‌تا ئه‌ڵێن كه هه‌واڵی ئازاد بوونی جوه‌یریه گه‌شته لای باوكی پێش
ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بیخوازێت، هات و نۆ ئۆقیه‌ی
له‌گه‌ڵ خۆی هێنا تا له‌گه‌ڵ خۆیدا بیباته‌وه، كه‌چی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله
عليه وسلم) خاتو جوه‌یره‌ی سه‌ر پشك كرد له نێوان گه‌ڕانه‌وه له‌ته‌ك
باوكی یان مسوڵمان بوونی و پاشان شوو كردنی به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله
عليه وسلم). ئه‌ویش مسوڵمان بوون و شوو كردنی به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله
عليه وسلم) به‌سه‌ر داواكه‌ی باوكی هه‌ڵئه‌بژێرێت. بۆیه خواستنی خاتوو
جوه‌یریه جگه له‌وه كه خێر‌و بێرێكی بۆ خودی خاتوو جوه‌یریه هێنا
پێشێ، له لایه‌كی تره‌وه هۆكارێك بوو بۆ مسوڵمان بوونی و ئازاد كردنی و
وازهێنانی له كاری چه‌ته‌یی و ڕێگری. له‌مسه‌ریشه‌وه خه‌ڵكی ئه‌یانگوت:
جوه‌یریه ده‌سته ڕاستی تیره‌كه‌ی خۆیه‌تی.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه
هاوردنی جوه‌یریه ڕێگه‌یه‌كی تری خۆشكرد بۆ ده‌ست هه‌ڵگرتنی به‌نی
موسته‌ڵه‌ق له كاری چه‌ته‌یی و ڕێگرو خراپه‌كاری و دوژمنایه‌تی كردنی خوا‌و
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم).
٩.)خاتوو ئوم حه‌بیبه (خوا لێی ڕِازی بێَت :
خاتوو ئوم حه‌بیبه كچی ئه‌بو سوفیان خوا لێی ڕازی بێت بوو، كه له
سه‌رده‌می نه‌فامی خۆیدا سه‌ر سه‌ختترین ڕقنترین دوژمنی ئیسلام بوو له
دوای ئه‌بو جه‌هلدا، ئه‌و ئافره‌ته زۆر زوو مسوڵمان بوو و له‌گه‌ڵ
مێرده‌كه‌ی كه عه‌بدوڵڵای كوڕی جه‌حش بوو كۆچی كرد بۆ حه‌به‌شه،
مێرده‌كه‌ی هه‌ر له حه‌به‌شه وه‌فات ئه‌كات، به‌مه‌ش ئافره‌ته‌كه به
ته‌نیا ئه‌مێنێته‌وه‌و كه‌سیشی چنگ نه ئه‌كه‌وت كه چاوه‌دێری بكات، خۆ
ئه‌گه‌ر بشگه‌ڕێته‌وه بۆ لای باوانی ئه‌وه سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی ئاشكرایه
كه یان ده‌بوایه كافر بێته‌وه یانیش ڕوو به‌ڕووی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه
بێته‌وه، له مه‌دینه‌ش هه‌ر كه‌سێك نییه كه كه‌فاڵه‌ت و چاوه‌دێری
بكات.
كاتێ كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به حاڵی ئه‌زانێ،
داخوازی ده‌ستی خاتوو جوه‌یریه له نه‌جاشی پاداشی حه‌به‌شه ئه‌كات ، ئوم
حه‌بیبه‌ش كه به‌مه ئه‌زانێ زۆر خۆشحاڵی و شادومانی خۆی به
داخوازیه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌ر ئه‌بڕێت، نه‌جاشیش
به‌مه ڕازی ئه‌بێ و هه‌ڵئه‌سێ چوار سه‌د دینار ئه‌دات به ئوم حه‌بیبه‌و
به دیاری له‌گه‌ڵ شه‌رحه‌بیلی كوڕی حه‌سه‌ن ئه‌نێرێ بۆ مه‌دینه بۆ لای
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌وه بوو له حه‌وتی كۆچی ئه‌گه‌نه
مه‌دینه، ئه‌و كاته ئوم حه‌بیبه ته‌مه‌نی سی و پێنج ساڵ ئه‌بێت، كاتێ
كه ئه‌و هه‌واڵه ئه‌گاته لای ئه‌بو سوفیانی باوكی، ئه‌ویش ڕه‌زامه‌نی
خۆی ده‌ر ئهبڕێو ئه‌ڵێت: (ئه‌وه کارێکه لووتی پێ ناشکێت)! واته
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پیاوێكی ڕێزداره‌و پێیه‌وه سه‌ر شۆڕ
نابین؟!
لێردا حیكمه‌تێكی گه‌وره له‌و ژن خواستنه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى
الله عليه وسلم) به‌دی ئه‌كرێت، ئه‌ویش سه‌رنجڕاكێشانی ئه‌بو سوفیان بوو بۆ
لای خۆی، ئه‌بو سوفیانێك كه پێش ئه‌وه له هه‌موو ژیانی دا دانووی
ده‌گه‌ڵ ئه‌ودا نه‌كوڵاوه، وا ئێستا شانازی به‌و زاوا نوێیه‌ی ئه‌كات!
هه‌ر بۆیه‌ش به هانینی ئوم حه‌بیبه ئه‌زیه‌ت و ئازار له سه‌ر مسوڵمانان
هه‌ڵئه‌گیرێت، زیاتر وای له ئه‌بو سوفیان كرد كه مه‌یل به لای ئاشتی دا
بكات زیاتر له شه‌ڕ، هه‌ر ئه‌م كاره‌ش بوو به ده‌روازه‌ی ئاشتی مۆر كردن
له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رو پاشان هاتنه نێو ئیسلامی ئه‌بو سوفیان. بۆیه دێت و
ئه‌چێته لای كچه‌كه‌ی و كچه‌كه‌شی پێی ڕا ده‌گه‌یه‌نێت، كه هیچ ڕێزی و
كهڕامهتێكی نییه به ده‌ر له مسوڵمانی ئه‌گه‌ر باوكیشی بێت، بۆیه
واقعی ئه‌و ڕۆژه تێیگه‌یاندین كه ئه‌و جاره‌ی ئه‌بو سوفیان چوو بۆ
مه‌دینه بۆ ئاشتی بوو نه‌ك بۆ شه‌ڕ.
وه‌ك باسیشمان كرد سه‌ره‌نجامی
ئه‌و كاره‌ی پێغه‌مبه‌ر r بوو به‌هۆی مسوڵمان بوونی ئه‌بو سوفیان و پاشان
هێنانه پێشی فه‌تحه گه‌وره‌كه‌ی مه‌ككه.
١٠. خاتوو (صفية) خوا لێی ڕازی بێت:
خاتوو (صفية) خوا لێی ڕازی بێت خانمێكی به‌نی (قريظة) و (بني النضير) بوو،
كه دوو تیره‌ی جوله‌كه بوون و به‌ڵێنداری پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه
وسلم) و مسوڵمانان بوون، پاشان ناپاكیان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه
وسلم) كرد‌و له به‌ڵێن و په‌یمانی خۆیان پاشگه‌ز بوونه‌وه.
خاتوو
(صفية) كچی (حيي بن أخطب) بوو كه گه‌وره‌ی به‌نی (قريظة) بوو له
دایكیشه‌وه خوشكی (صيمؤيل) بوو كه گه‌وره‌ی به‌نی (نضير) بوو، خاتوو
(صفية) دوای كوژرانی مێرده‌كه‌ی له شه‌ڕی خه‌یبه‌ردا به دیلی ئه‌كه‌وێته
ده‌ست مسوڵمانان، ده‌گێڕنه‌وه كه‌وا خاتوو (صفية) كاتێ كه دێته لای
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) پێی
ئه‌فه‌رموێ (لم يزل أبوك من أشد اليهود عداوة لي حتى قتله اللّه) واته:
به‌رده‌وام باوكت سه‌ر سه‌ختترین كه‌سبوو له جوله‌كه كه دوژمنایه‌تی
ده‌كردین، تاكو خوا خۆی كوشتی، ئه‌ویش ئه‌ڵێت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى
الله عليه وسلم) ، ئاخر خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: وَلا تَزِرُ وَازِرَةٌ
وِزْرَ أُخْرَى واته: كه‌س ئۆباڵی تاوانی كه‌س ناكێشێت، پێغه‌مبه‌ریش(صلى
الله عليه وسلم)فه‌رمووی: (اختاري فإن اخترت الإسلام أمسكتك لنفسي، وإن
اخترت اليهودية فعسى أن أعتقك فتلحقي بقومك) ، واته: من هه‌ڵبژێره،
ئه‌گه‌ر ئیسلامت هه‌ڵبژارد، ئه‌وه لای خۆم گلت ئه‌ده‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر
جولهكایهتیش هه‌ڵبژێریت، ئه‌وه هه‌ر ڕه‌نگه ئازادت بكه‌م و بگه‌یته‌وه
لای تیره‌كه‌ت، (صفية) ش گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم)
من ئیسلام هه‌ڵده‌بژێرم، ئیسلامم پێ خۆشتره له‌وه‌ی كه ئازادم بكه‌یت و
بچمه‌وه ناو تیره‌كه‌ی خۆم. ئه‌وه‌بوو شووی به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه
وسلم) كرد.
بۆیه ئه‌بینین كه هانینی (صفية) خوا لێی ڕازی بێت،
خه‌ڵكێكی زۆر له هه‌ردوو تیره‌ی جوله‌كه‌كان دێنته نێو ئایینی ئیسلام و
مسوڵمان ئه‌بن. به‌مه‌ش هێنده‌ی تر به‌ره‌ی شه‌ڕانگێزان له به‌ره‌ی شه‌ڕ
خوازیاندا ده‌گه‌ڵ ئیسلام ڕوو له‌كه‌مبوون ئه‌بێته‌وه.
١١. خاتوو مه‌یموونه (خوا لێی ڕازی بێت) :
خاتوو مه‌یمونه پێش ئه‌وه‌ی كه شوو به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)
بكات دوو شووی تری كردبوو، مێردی دووه‌می كه ناوی (أرحم بن عبد العزى)
بوو له هه‌ڤده‌ی كۆچی، كۆچی دوایی ئه‌كات، وه مه‌یمونه خوشكی زه‌ینه‌بی
كچی خوزه‌یمه بوو له دایكیه‌وه، واته باوكیان جیا بوو، هه‌ڵبه‌ت له‌م
شوكردنه‌ی به پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم) به‌رژوه‌ندیه‌كی گه‌وره‌ی
بۆ ئیسلام و مسوڵمان هێنایه پێشێ، چونكه خاتوو مه‌یمونه له پێشدا
براژنی یه‌كێ له‌و پیاوانه بوو كه گه‌وره‌ی هێندێ له‌و تیرانه بوو كه
زۆر دوژمنایه‌تیان ده‌گه‌ڵ ئیسلامدا هه‌بوو و پیلانی زۆریان بۆ ئه‌كێشا،
ئه‌و كاته‌ی كه داوایان كرد له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) تاكو
حه‌فتا له شارازایانی ئیسلامیان بۆ ڕه‌وان بكات تاكو خه‌ڵكه‌كه‌یان له
ئیسلام و ئایینی خوادا به‌هرمه‌ند بكه‌ن، كه‌چی هێنده‌ی پێناچێت ناپاكیان
ده‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌ن و به نهێنی به‌سه‌ر هه‌ر هه‌موواندا ئه‌ده‌ن و هه‌ر
هه‌موو له خوێنی خۆیاندا ئه‌گه‌وزێنن و شه‌هیدیان ئه‌كه‌ن!
ئیتر پاش
ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) تۆڵه‌ی خوێنی شه‌هیدان
له‌و دوژمنه سه‌ر سه‌خت و ناپاكانه ئهسهنێتنهوه، ئیتر كاتی ئه‌وه
دێت كه چۆن به‌ره‌ی شه‌ڕ خوازیان له مێشكا بسڕێنێته‌وه، هه‌ڵده‌ستێت
خاتوو مه‌یموونه كه له‌وان بوو ئه‌خوازێت و ئه‌بێت به زاوایان! ئیتر
ببڕای ببڕا دوژمنایه‌تیان له‌گه‌ڵ ئیسلامدا نه‌كرده‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش
لایه‌نێكی به‌هێزی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بوو، چونكه ئه‌گه‌ر
سه‌رنج له حاڵی ده‌سڵاتداران و پاداشیان بده‌یت، كاتێ كه كێشه له
نێوان ئه‌مان و كه‌سانی تر هه‌بووایه، هه‌ڵئه‌سان به هه‌ر نرخێك بوایه
كچێكی لێ ئهخواستن، تاكو ئاگری شه‌ڕی شه‌ڕخوازی هه‌تا مایه بمركێتهوه،
دیار هه‌ڵوێستی زاوا لای خه‌زوورانی هه‌میشه به‌هێز تره له هه‌ڵوه‌ستانی
تره‌وه. بۆیه ئه‌بینین كه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) بۆ
ئه‌وه‌ی ئاشتی به‌ر قه‌رار و ئاسایی جێگیر ببێت، هه‌ر كارێك له
به‌رژوه‌ندی شه‌رعی خوا بوایه بۆ كردنی دوو دڵی لێ نه ئه‌كرد.
پوخته‌ی قسان:
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی فره‌ژنی لای پێغه‌مبه‌ری خوا به‌كورتی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون:
(١) به‌رژوه‌ندیی فێرخوازی
(٢) به‌رژوه‌ندیی شه‌رعی
(٣) به‌رژوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی
(٤) به‌رژوه‌ندیی ڕامیاری
(٥) به‌رژوه‌ندیی مرۆڤایه‌تی یان كه‌سی
سه‌باره‌ت به به‌رژوه‌ندیی فێرخوازی:
ئه‌زانین كه‌وا ئافره‌ت ناسراوه كه نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه بۆیه
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئیشی به‌وه بوو كه كۆمه‌ڵی مامۆستا‌و
فێر خوازی ئافره‌ت وه‌به‌ر بێنێت، تاكو پێشه‌نگ سه‌ر قافله‌ی ئافره‌تان بن
بۆ پێگه‌یاندن و تێگه‌یاندنی ئافره‌تانی تری مسوڵمان. هه‌ر بۆیه بینیمان
كه چۆن عائشه‌ی كچی ئه‌بو به‌كری سه‌ددیقی خواست (خوا ليَيان رِازي بيَت) و
له‌پاش وه‌فات فه‌رموونی خۆی، چل و هه‌شت دانه ساڵ ژیانی به‌سه‌ر برد‌و
میراتی پێغه‌مبه‌ری ئه‌به‌خشیه‌وه كه (زانستی شه‌رعی) بوو، به تایبه‌ت
عائیشه مامۆستا بوو سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ی كه تایبه‌ت بوون به
ئافره‌تانه‌وه، توانایی و لێهاتووی عائیشه‌ش له‌وه دا سه‌رچاوه‌ی گرتبوو،
كه پێغه‌مبه‌ری خوا كاتێ كه عائیشه‌ی خواست ته‌مه‌نی عائشه نۆ ساڵان
بوو، دیاره كه‌سێ له منداڵییه‌وه فێر بكرێت چاكترو باشتر‌و شاره‌زاتر
پێئه‌گات له‌وانه‌ی كه به‌پی..
هێمن عەبدولعەزیز
|