 گومانی ئەوەی خوا حەڵاڵی کردووە
دەڵێن محەمەد ﷺهەندێک شتی حەرام کردووە کە خوای گەورە حەڵاڵی کردوون بەڵگەشیان ئەو ئایەتەی سورەتی تەحریە کە دەفەرموێت {
يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ لِمَ تُحَرِّمُ مَا أَحَلَّ اللَّهُ لَكَ تَبْتَغِي مَرْضَاتَ أَزْوَاجِكَ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ﴾﴿۱﴾
التحریم ١ واتە : ئەی پێغەبەر بۆ ئەو شتەی خودا بە تۆی ڕاوە دیوە – بۆ دڵداری ژنەکانت _لە خۆتی ناڕەوا دەکەی ؟ خوا دەبورێ و دلۆڤانە .
وەڵامدانەوەی گومانەکە : لەو ئایەتە و ئایەتەکانی دواتری ، باسی ڕوداوێک دەکەن کە لە مالی پێغەمبەر ﷺ ڕویداوە ، کاتێک هاوسەرەکانی گلەی و گازەندەیان لێ دەکرد بەهۆی لە ماڵی یەکێک لا هاوسەرەکانی خواردنێکی خواردبوو کە لە ماڵی ئەواندا نەبوو ، ئەو بە نهێنی لەلای هاوسەرێکی باسی کردبوو ئەویش لەلای هاوسەرەکانی تری باسی کردبوو ، بۆیە ئەوانیش گلەییان لێ کرد و ئەویش لەبەر خاتری ڕازی بونیان ئەو خواردنەی لە خۆی حەرام گرت ، بەڵێ ڕوداوەکە ڕاستە بەڵام تۆمەتبارکردنی پێغەمبەر ﷺ بەوەی کە ئەوەی خودا حەڵاڵی کردووە ئەو حەرامی کردووە ئەوە لێکدانەوەیەکی نادروستە بۆ واتای ئایەتەکە چونکە سەرەتای ئایەتەکە دەفەرموێت ئەی پێغەمبەر بۆچی .. ئەو ئایەتە لەبەر ئەو کارە کە لە پێناو ڕازی کردنی هاوسەرەکانی کردی هاتووە و ئەو بانگکردنەی قورئان و ڕووکردنە پێغەمبەر ﷺتۆمەتبارکردنی نییە بەوەی حەڵاڵێکی خوای حەرام کردووە ، بەڵکو گلەی پەروەردگارە لە پێغەمبەرەکەی ، ، چونکە پێغەمبەر شتێک یان بابەتێک یان کردارێک حەرام بکات کە خوا حەڵاڵی کردووە ، ئەو کردارەیش گرتنی جڵەوی نەفسی خۆی بوو لە پێناو ڕازی کردنی هاوسەرەکەی ، ئەوەش بەڵگەی تەواوەتی ڕەوشت و ڕەحم و بەزەییەتی .
پەروەردگار خۆی شایەتی گەیاندنی تەواوی پەیامەکەی بۆ پێغەمبەر ﷺ
داوە فەرموویەتی {وَلَوْ تَقَوَّلَ عَلَيْنَا بَعْضَ الأَقَاوِيلِ✫
لَأَخَذْنَا مِنْهُ بِالْيَمِينِ✫
ثُمَّ لَقَطَعْنَا مِنْهُ الْوَتِينَ✫
فَمَا مِنكُم مِّنْ أَحَدٍ عَنْهُ حَاجِزِينَ✫ } الحاقە ٤٤-٤٧ واتە : ئەم پێغەمبەرە ئەگەر هەندێ قسەی بەدەمی ئێمەوە هەڵبەستایە ، ئەوا قۆڵی ڕاستیمان دەگرت ئەنجا ڕەگی دڵیشیمان دەبڕی بە لێدانی گەردنی ، هیچ کامێکیش لە ئێوە ڕێی ئەو کارەمان لێ ناگرێت .
لەبەر ئەوە تۆمەتبار کردنی پێغەمبەر بەوەی حەڵاڵی خوای حەرام کردووە مەحالە و لە پێگەی پێغەمبەرایەتی ناوەشێتەوە کە خوا خۆی پاک و بێگەردی پاراستووە خۆی هەموو ئەو گومانانەی لەسەر لادان و فەرموویەتی :{ وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَى
إِنْ هُوَ إِلاَّ وَحْيٌ يُوحَى
عَلَّمَهُ شَدِيدُ الْقُوَى } النجم ٣-٥
واتە لە ئارەزووی نەفسی خۆیشییەوە قسە ناکات ئەوەی دەیخوێنێتەوە بەسەرتاندا جگە لە وەحی خودای هیچی تر نییە ، فریشتەیەکی فرە بەهێز کە جوبرەیلە ئەو وەحییەی فێری کردووە کە لە خواوە بۆی هێناوە .
محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن: یامن الحاجە
و: مزفر عەولا قەسرێی
لا: ۸۰-۸۲
|