بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
روونکردنەوەی گومانەکان
 گومانی جەنگانی ﷺ لە مانگە حەرامەکاندا
10/04/2020
بینین: 1143

گومان : دەڵێن محمد لە مانگە حەرامەکاندا جەنگاوە دەڵێن ئەوە پێچەوانەی ئەو ئایەتەی سوڕەتی ( البقرە) یە کە دەفەرموێت : ( يَسْأَلُونَكَ عَنِ الشَّهْرِ الْحَرَامِ قِتَالٍ فِيهِ قُلْ قِتَالٌ فِيهِ كَبِيرٌ وَصَدٌّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ وَكُفْرٌ بِهِ وَالْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَإِخْرَاجُ أَهْلِهِ مِنْهُ أَكْبَرُ عِنْدَ اللَّهِ وَالْفِتْنَةُ أَكْبَرُ مِنَ الْقَتْلِ وَلَا يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّى يَرُدُّوكُمْ عَنْ دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُوا وَمَنْ يَرْتَدِدْ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ فَأُولَئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ) ( البقرە )٢١٧ . واتە : پرسیارت لێ دەکەن لە حوکمی جەنگ کردن لە مانگە حەرامەکاندا کە ( ذو القعدە ) و ( ذو الحجە ) و (محرم) و ( رجبن ) ن .تۆ لە وەڵامدا پێیان بڵێ : جەنگکردن لە ماڵە حەرامەکاندا تاوانێکی گەورەیە . بەڵام ڕێگەی دینی خودا گرتن لە خەڵک ئینکاری خودا و نکوڵی ڕێزی ( مسجد الحرام) و زێدە ڕۆی کردنە سەری دەرکردنی خەڵکەکەی ، کە موسوڵمانەکانن لای خودا ستەمێکی گەورە ترە . خەڵک کردن مەنع کردن بە ئازاردان و دەرکردن و شێوەکانی تر لە کوشتنی نەفس گەورە ترە ، ئەم کافرانە واز ناهێنن و بەردەوام جەنگتان لەگەل دەکەن بە هیوای ئەوەی ئەگەر بتوانن لە دینی ئیسلام هەڵتانبگەڕێننەوە .
وەڵامی گومانەکە : موسوڵمانان هەموویان – لەسەروی هەموشیانەوە پێغەمبەری خوا محمد ﷺ لە هەموو کەس زیاتر ڕێزی مانگە حەرامەکانی گرتووە هەوڵی داوە تێیاندا نەجەنگێت ، بەو پێیەی شەڕ کردن لەو مانگانەدا کارێکی گەورەیە ، یاخود وەک بڵێی تاوانێکی گەورەیە ، بەڵام موسوڵمانان دەبێ چیبکەن لە کاتێکدا ئەوان هاوڵاتی ئەوێن لە هەموو کەس لە مەککە لە پێشترن ؟ رێسای بەرگری شارستانی کە قورئانی پیرۆز دایناوە بۆ پاراستنی گەردوون لە ستەمکاری پاراستنی شوێنەکانی خوداپەرستی موسوڵمانان و گاور و جولەکەکان بووە ، دەفەرموێت : ( الَّذِينَ أُخْرِجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ بِغَيْرِ حَقٍّ إِلَّا أَنْ يَقُولُوا رَبُّنَا اللَّهُ وَلَوْلَا دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْضَهُمْ بِبَعْضٍ لَهُدِّمَتْ صَوَامِعُ وَبِيَعٌ وَصَلَوَاتٌ وَمَسَاجِدُ يُذْكَرُ فِيهَا اسْمُ اللَّهِ كَثِيرًا وَلَيَنْصُرَنَّ اللَّهُ مَنْ يَنْصُرُهُ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ ) الحج ٤٠ واتە : ئەوانەی بە ناحەق لە ماڵ و حاڵی خۆیان دەرکراون تەنها لەبەر ئەوەی دەڵێن پەروەردگاری ئێمە زاتی خوای تاک و تەنیایە ئەگەر خوا هەندێ کەسی بە هەندێ کەسی تر لەناو نەبردایە ، چەندین پەرستگاری ڕەبەنەکان و چەندین کلێسەی گاوران چەند کەنشتی جولەکە و چەند مزگەوتی موسوڵمانان کاول ئەبوون کە هەمووی ناوی خوای تیا ئەهێنرێ بەراستی خوا یارمەتی هەرکەسێ ئەدا کە ئەویش یارمەتی ئاینی خودا ئەدات ، خوا بەهێزە ئەتوانێ یارمەتی ئەو کەسانە بدات هیچ شتێ ڕێی لێ ناگرێت .
ئەو رێسا قورئانیەیە کە خەڵک و زەوی لە خراپەکاری خراپەکاران دەپارێزێت ، بۆیە لەو مانگانەشدا شەڕ دروستە بۆ ئەوانەی ستەمییان لێ کراوە و ڕێگری ستەم کاری ئاینیان لێکراوە بەشەڕ و ستەم بە ناحەقی لە وڵاتەکەیان وەدەرنران .

محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن: یامن الحاجە
و: مزفر عەولا قەسرێی
لا: ۷٦-۸۰

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه