 ئایە ئیسلام بە شمشێر بڵاو بۆتەوە؟
( گۆبۆڵد) ئەو چیرۆکەی عومەری کوڕی خەتابی هێنایەوە کاتێ لە کڵێسەی قیامەدا بوو کە کاتی نوێژ هات بەڵام هاتە دەرەوە و نوێژی تێدا نەکرد تا نەبێتە هۆکارێک بۆ کردنی بە مزگەوت ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەو ڕێزەی ئیسلام لەسەر شوێنکەوتوانی پێویست کردووە و لەبەرامبەر ئاینەکانی تردا دەڵێت : ئەوەتا عومەری کوڕی خەتاب وەک ڕزگارکەر و سەرکەوتو هاتە ناو قودس کاتێ لەناو کڵێسەی قیامەدا بوو کاتی نوێژ هات هاتە دەرەوە نوێژی کرد کاتێ یەکێ لە پیاوانی ئاینی مەسیحی دەربارەی هۆکاری ئەوە پرسیاری لێکرد ،گووتی دەترسم دوای من موسوڵمانان نوێژ لەوێدا بکەن بە بیانوویەک بۆ گۆڕانی بۆ مزگەوت و بەمەش پەیمانەکەمان هەڵدەوەشێتەوە بەڵێ بەم جۆرە کڵیسای یەکەمی بۆ مەسیحیەکان پاراست ، هەروەها بەزەی ئیسلام دەخاتە ڕوو کە سەرکردە سەڵاحەیدین نیشانی دا کاتێک دەستی گرت بەسەر قودسدا دەڵێت: کاتێک سەرکردە سەڵاحەدین دوای چەند شەڕێک قودسی گرتە دەست و خاچ پەرستانی لەو ناوچەیە وەدەرنا لە جەنگەکانی دا هەموو جۆرێکی نەرم و نیان و سۆزی پیشان دا زۆر لە نوسەرانی ڕۆژئاواش ئەو سیفەتەیان باسکردووە ، دانیان بەوەدا ناوە کە بەرز و بەرزترین دوژمن و چاکترین ڕزگارکەر بووە .
وە دەڵێت : ئەوەی شایەنی باسە ئەوەیە کە کاتێک سەڵاحەدین قودسی ڕزگار کرد تا ئەو کات کرداری خوێن ڕێژانەی خاچ پەرستان بەرامبەر خەڵکی قودس هەر لەبەر چاوی خەڵکدا مابوو بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە و هەمان کرداری بەرامبەر بە خەڵی مەسیحی نەکردەوە و بە نەرم و نیانی و ڕەفتاری جوان لەگەڵیاندا جوڵایەوە و ڕەتی کردەوە کە تۆڵە لەو کەسان بکاتەوە کە هەستان بە خراپی و سوتاندن و تێکدان.
ئادەم میتز ڕۆژهەڵتناسێکی ئەڵمانییە مامۆستای زمانە سامیەکانە لە زانکۆی بازل لە سویسرا لە کتێبی ( الحضارە الاسلام فی القرن رابعە الهجری ) دا دەڵێت حکومەتی ئیسلامی بە هیچ جۆرێک دەستی وەرنەداوە لە دروشمە ئاینەکانی پەیمان بەستووەکان تەنەنات کار گەیشتبووە ئەوەی کە هەندێ لە خەلیفەکان ئامادەی بۆنەو جەژنەکانیان بن .
ویلیام مۆنتۆمێنگری وات : ڕاگری بەشی بابەتە عەرەبیەکانە لە زانکۆی ( ئەدنبڕا) لە کتێبی ( تاثیر ئیسلام فی اوروبا فی عصور الوسطی ) دا دەڵێت: هەندێک ناوچە لە ڕۆژهەڵاتی ئەفیقا و باشوری ڕۆژهەلاتی ئاسیادا هەبوون کە ئیسلام لە ئەنجامی چالاکی بازرگانیدا بڵاو بۆتەوە دڵسۆزی و هاوسەنگی و دەسگرتنی ئەو موسوڵمانانە بە ئیسلامی پاک بتپەرستانی توشی سەرسامی کرد ئەوانەی کە پەیوەندی بازرگانیان لەگەڵ موسوڵماناندا هەبوو ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆریان موسوڵمان ببن پەیوەندی خزمایەتی لە ڕێگەی هاوسەرگیرییەوە بووە ، بووە هۆی ئەوەی کۆمەڵگای بچوکی ئیسلامی لە ناوچە بت پەرستەکاندا دروستت ببن و پاشان ئەو کۆمەڵگایانە وردە وردە گەورە بوون.
پرۆفیسۆر جی – م کرامەرز ڕۆژهەڵاتناسێکی هۆڵەندییە لاکتێبی ( ) دا دەڵێت : ئۆرشەلیم کەبەرزترین ناوەندی ئاینی ئەوروپی مەسیحی بوو ساڵی ی٦٣٨ ی زاینی کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئیسلام بەڵام فەتحی ئیسلام نەب ووە ڕێگر لەبەردەم سەردانکرنی قەبری پیرۆز و نەبووە بەربەست لە نێوان مەسیحیەکان و بەجێ گەیاندنی ئەو پەرستشە .
نەسڕی سەلهەب مەسیحیەکی لوبنانیە بەدیدی بابەتیانە و گەڕانی بەدوای ڕاستیدا بەناو بانگە ...
لە کتێبەکەی ( لقاء المسیحیە و الاسلام ) دا دەڵێت : مەسیحییەت جەنگی خاچپەرستانی دژی ئیسلام بەرپا کردووە ، جا مێژوو نوسان بە ئارەزووی خۆیان دەڵێن بۆ ڕزگارکردنی شوێنە پیرۆزەکان بووە ، بەڵام لە راستتیا ئەو جەنگە یەکێکە لە جەنگە هەڵە مێژوویە گەورەکان چونکە شوێنە گەورە پیرۆزەکان لە مەترسیدا نەبوون هیچ فەرمان ڕەوایەکی موسوڵمان نەیویستووە کە ئەو شوێنە پیرۆزانە لەناو بەرێت ، بەڵکوو بە پێچەوانەوە ، ئەوەتا خەلیفە عومەری کوڕی خەتاب ڕەتی کردۆتەوە نوێژ لە کڵێسادا بکات تاکوو بەسروشتی مێژووی خۆی بمێنێتەوە ، موسوڵمانانی پێشوش بە درێژای مێژوو هەروایان کردووە .
پاشان لە ( العهدە العمریە ) دا دەڵێت : پەیمانی عومەری کوڕی خەتاب کە بەخەڵکی بەیتو لمقەدیسی دابوو ، ئایا لە مێژوودا هیچ پەیمانێک لە ڕووی چاکی و دادگەری و لێبوردەی پێبگات ؟ !
ئەمەش دەقی بەشێکی پەیمانەکەیە : بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان ئەمانە ئەو مافانەی ئاسایشن کە بەندەی خوا ( عومەر) ی پێشەوای بڕوادارن بەخەڵکی بەیتولمەقدیسی داوە ، ئاسایشی پاراستنی خۆیان و ماڵ و سامانیان و کڵێسا و خاچەکانیان ..هیچ کەسێ زۆریان لێناکات زیانیان پێناگەیەنێت .
دەتوانین مەرجەکانی جەنگ و بەند و بارەکانی لە ئیسلامدا بەو خاڵانەی خوارەوە کورت بکەینەوە :
١/ ڕونی هۆکار و ئامانج
٢/ تەنها جەنگ لەگەڵ جەنگاوەراندا دەکرێت و بەهیچ جۆرێک دژایەتی خەڵکی ئاسای ناکرێت .
٣/ئەگەر ئاشتیان بەرپاکرد ئەوا تەنیا ستەمکاران سزا وەردەگرن
٤/ پاراستن و ڕەفتاری جوان لەگەل دیلەکاندا و ڕەفتاری مرۆڤانەیان لەگەڵدا بکرێت .
٥/ پاراستنی ئازادی ئاینی و پاراستنی کڵێسا و پەرستگاکان
٦/ پاراستنی ژینگە و نەکوشتنی ئاژەڵ _ تەنیا بۆ پێویستی نەبێت _ وە نەسوتاندنی درەخت و خراپ نەکردنی بەر و بومی کشتوکاڵی ئاو و پیس نەکردنی بیری ئاو و تێکنەدانی خانووی خەڵک .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
محمد ﷺ لەدیدی بیانیەکاندا
ن:یامن الحاجە
و:مزفر عەولا قەسرێی
لا:۱۲۰➖۱۲۳
|