 ئایا پێغەمـبەری خوا خۆی بە گەورە دادەنا و ھاوەلانی بە کەم دادەنا ؟
بێباوەران بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - ھاوەلانی بە کەم دادەنا و خۆی بە گەورە دادەنا بەسەریانا ، بەردەوام باسی فەزلی دەکرێ لەلایەن ئومەتەکەی وە قورئان چەندین جار وەسفی کردووە ، وە جارێکیان بە ھاوەلانی دەفەرمووێت بیری براکانم دەکەم، عەرزی دەکەن ئێمە برات نین؟ دەفەرمووێت ئێوە ھاوەلی منن، براکانم ئەوانەن کە بروام پێ دەھێنن و منیان نەبینیوە .
پووچەل کردنەوەی گومانەکە ؛
١- واقع و مێژوویش ئەوە دەردەخات کە پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- چەندە خۆ بە کەم زان بووە بەرامبەر ھاوەلەکانی، وە کەسێک ژیاننامەی بینیبێ دەزانێ بەردەوام لەگەلیان بووە ، پرسیاری کردووە لێیان کاتێک کەسێکیان دیار نەبوبێت، لەگەل ھەژارەکانیان دانیشتووە ،یارمەتی لاوازەکانیانی داوە ، سەردانی نەخۆشەکانیانی کردووە ، ئامادەی مردووەکانیان بووە ، برسیەکانیانی تێر کردووە ، کەسە رووتەکانیانی پۆشتە کردووە ، ئافرەتە بێوەژنەکانیانی چاو لێبووە و بەخێوی کردوون .
پەروەردگار ' تبارک وتعالی' فەرمانی کردووە بە پێغەمبەرەکەی بەوەی بالی رابخات بۆ ئیمانداران کە شوێنی دەکەون ؛
وَاخْفِضْ جَنَاحَكَ لِمَنِ اتَّبَعَكَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ
[ الشعرا‌ء :٢١٥ ]
باڵی به‌زه‌یی و میهره‌بانی خۆت نه‌وی بکه بۆ ئه‌و ئیماندارانه‌ی که شوێنت که‌وتوون.
وە ئەوەش روونە کە کەسێکی خۆ بە کەم زان بووە وەکو چۆن لە حەجی مالئاوایدا رۆشت بۆ ئەوەی ئاو بخواتەوە ، عەباسی مامی ویستی خواردنەوەیەکی جیاوازی پێ بدات لەوەی خەلکی دەیخۆنەوە ، بەلام ئەو فەرمووی پێویستم پێی نییە خوارشنەوەم پێ بدەن لەوەی خەلکی خواردیانەوە
{ صحیح ، أخرجە ابن أبی شیبة فی مصنفە ، کتاب الأشربة ، باب فی الرخصة فی النبید ومن شربە ' ٢٣٨٦٦ ' }
٢- پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- خۆی زال نەدەکرد بەسەر ھاوەلەکانیدا ، وە ھەر ئەو بوو کە بنچینەی شورا' راوێژ کردن'ــی دانا و ئەوەی ھەلبژارد کە بەندە و پێغەمـبەر بێت ، وە لە گەورە دانانی ھاوەلان بۆی و خۆشەویستیان لە ژیانیدا و دوای مردنیشێ بەلگەیەکی روون و رەوان ھەیە لە خۆشەویستی بۆیان و خۆ بە کەم دانانی لە ئاستیان .
ھەروەھا پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم کەسێک بووە گفتەگۆی لەگەل ھاوەلانی کردووە و پرس و راوێژی پێ کردوون ، وەکو چۆن پەروەردگار دەفەرمووێت ؛
فَبِمَا رَحْمَةٍ مِنَ اللَّهِ لِنْتَ لَهُمْ ۖ وَلَوْ كُنْتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ لَانْفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ ۖ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَاسْتَغْفِرْ لَهُمْ وَشَاوِرْهُمْ فِي الْأَمْرِ ۖ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ
[ آل عمران ؛١٥٩ ]
که‌وابوو (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌هۆی ڕه‌حمه‌تی خواوه‌یه تۆ نه‌رم و هێمن بویت له‌گه‌ڵیاندا، خۆ ئه‌گه‌ر توڕه‌و قسه ڕه‌ق و بێ به‌زه‌یی بوویتایه، ئه‌وه هه‌موو له ده‌ورت بڵاوه‌یان ده‌کرد، که‌واته چاوپۆشیان لێبکه و لێیان ببوره‌و داوای لێ‌خۆش بوونیان بۆ بکه، له کار‌و پێشهاتدا پرس و ڕایان پێ بکه، (دوای مه‌شوره‌ت و پرس و ڕا) ئه‌گه‌ر بڕیارتدا (کارێک ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌نجامی بده‌و) پشت به‌خوا ببه‌سته، چونکه به‌ڕاستی خوا ئه‌وانه‌ی خۆشده‌وێت که پشتی پێده‌به‌ستن.
ئەو باسەش روونە لە کاتێک مەلائیکەتێک دێتە لای پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- پێی دەلێت من نێردراوم لەلای پەروەردگارتەوە بۆلات ، ئایا بتکەم بە پێغەمبەرێک و پاشایەک یا پێغەمبەرێک و بەندەیەک ؟ جبریل علیە السلام پێێ فەرموو خۆ بە کەم زانبە ئەی محمـد ، ئەوی فەرمووی ؛ بەلکو دەمەوێ بەندە و پێغەمبەر بم .
{ صحیح ، أخرجە أبو یعلی فی مسندە ، مسند أبی ھریرة ' ٦١٠٥ ' }
٣- خودی قورئانی پیرۆز کە وەسف و سەنای پێغەمبەری خوای کردووە - صلی اللە علیە وسلم- لە چەندین شوێنی تردا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە مرۆڤ بووە و لەسەریەتی بەندایەتی اللە تعالی بکات .
پەروەردگار دەفەرمووێت ؛
يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ شَاهِدًا وَمُبَشِّرًا وَنَذِيرًا
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) ئێمه تۆمان ڕه‌وانه کردووه که شایه‌ت بیت (به‌سه‌ر ئومه‌تی ئیسلامه‌وه له په‌یامی خوات پێ ڕاگه‌یاندوون) وه مژده به‌خشیت (به ئیمانداران به‌وه‌ی که ڕه‌زامه‌ندی خوا‌و به‌هه‌شتی به‌رین چاوه‌ڕێیانه) هو ترسێنه‌ریشیت (بێ باوه‌ڕان ده‌ترسێنیت له خه‌شم و قینی خوا‌و دۆزه‌خ).
وَدَاعِيًا إِلَى اللَّهِ بِإِذْنِهِ وَسِرَاجًا مُنِيرًا
هه‌روه‌ها بانگه‌واز ده‌که‌ی بۆلای خوا له‌سه‌ر مۆڵه‌تی ئه‌و، چرایه‌کی ڕووناکیشی (بۆ سه‌رجه‌م سه‌رگه‌ردانان).
[ الأحزاب ؛٤٥-٤٦ ]
ھەروەھا پەروەردگار دەفەرمووێت ؛
وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهِ الرُّسُلُ ۚ أَفَإِنْ مَاتَ أَوْ قُتِلَ انْقَلَبْتُمْ عَلَىٰ أَعْقَابِكُمْ ۚ وَمَنْ يَنْقَلِبْ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ فَلَنْ يَضُرَّ اللَّهَ شَيْئًا ۗ وَسَيَجْزِي اللَّهُ الشَّاكِرِينَ
[ آل عمران :١٤٤ ]
(محمد (صلی الله علیه وسلم) ته‌نها پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه وه‌فات بکات، بێگومان پێغه‌مبه‌رانی پێش ئه‌میش (وه‌فاتیان کردووه)، ئایا ئه‌گه‌ر وه‌فاتی کرد یان کوژراو شه‌هید بوو، ئێوه پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه و هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه؟! (له‌و دین و ئاینه‌ی که پێی ڕاگه‌یاندوون) خۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه و پاشگه‌زبێته‌وه، ئه‌وه هه‌رگیز زیان به‌خوا ناگه‌یه‌نێت، له داهاتویه‌کی نزیکدا خوای گه‌وره پاداشتی سوپاسگوزاران ده‌داته‌وه.
٤- جیاوازی کردنی پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- لە نێوان ھاوەلیەتی و برایەتیدا ھیچ بە کەم دانانێکی تیانییە بۆ ھاوەلان ، چونکە برایەتی مانای ئەوە نادا لە ئاستی ھاوەلان بن و یەکسان بن بەوان ، پاشان پلە و ئاستی ھاوەلیەتی گەورەترین پلەیە لە ئیسلامدا لە دوای پێغەمبەرایەتی .
پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - فەرموویەتی ؛ بەردەوام لە خێر و چاکەدان راوەکو ئەو کەسانەی منیام بینیوە تیتانا دەمێنن کە بریتین لە ھاوەلان ......
{ صحیح ، أخرجە ابن أبی شیبة فی مصنفە ، کتاب الفضائل ، باب ما ذکر فی الکف عن أصحاب النبی ' ٣٢٤١٧ ' }
٥- بیرکردنی پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- بۆ شوێنکەوتوانی کە نەیانی بینیوە و ناوھێنانی بە ' برا ' مانای ئەوە نادات فەزلی ئەوانی داوە بەسەر ھاوەلاندا ، بەلکو دەربرینی راستیەکە لە دلی پێغەمبەری خوا- صلی اللە علیە وسلم- کە ئەوە دەردەبرێ حەزی بە بینینی ئومەتەکەیەتی لەناو ئەوانیشا ھاوەلان دەگرێتەوە .
موسولمانان ھەموویام برای یەکن بە ھاوەلان و غەیری ئەوانیشەوە ؛
إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ فَأَصْلِحُوا بَيْنَ أَخَوَيْكُمْ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ
[الحجرات ؛١٠ ]
له‌ڕاستیدا هه‌ر ئیمانداران برای یه‌کن، که‌واته‌هه‌رکاتێک له‌نێوان دوو براتاندا ناکۆکی په‌یدا بوو، ئێوه نێوانیان چاک بکه‌ن و ئاشتیان بكه‌نه‌وه، هه‌میشه له‌خوا بترسن و پارێزکار بن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حمتان پێ بکرێت.
رێز و شکۆی برایەتی کردنی ھاوەلان بۆ پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- شتێکی روون و جێگیرە وەکو چۆن پەروەردگار دەفەرمووێت ؛
وَالَّذِينَ جَاءُوا مِنْ بَعْدِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالْإِيمَانِ وَلَا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلًّا لِلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا إِنَّكَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ
[الحشر ؛١٠ ]
ئه‌وانه‌ش که به شوین کۆچبه‌ران و پشتیواناندا هاتن (تا کۆتایی دنیا ئه‌مه دۆعا و نزایانه و به‌رده‌وام) ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا له ئێمه و له برایانه‌شمان خۆش ببه که پێش ئێمه ڕێبازی ئیمانیان گرته‌به‌ر و له دڵه‌کانماندا هیچ جۆره بوغز‌و کینه‌یه‌ک مه‌خه‌ره دڵمانه‌وه له ئاستی ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه، په‌روه‌ردگارا تۆ به‌ڕاستی به‌سۆزو به‌خشنده و میهره‌بانیت.
ھەروەھا پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- فەرموویەتی ؛ جوێن مەدەن بە ھاوەلانم، ئەگەر یەکێک لە ئێوە بە قەد کێوی ئوحود زێر ببەخشئ ناگات بە چنێک لە پلەی ئەوان و بگرە نیوەی ئەوەش.
{ أخرجە البخاری فی صحیحە ، کتاب فضائل الصحابة ، باب قول النبی' لو کنت متخذا خلیلا ' ٣٤٧٠ }
٦- بە گەرانەوە بۆ عەقل و ژیر بێژی دەگەینە ئەوەی کە ھاوەلان باشترینی ئەم ئومەتەن، چونکە یەکەم چینن کە لەسەر دەستی پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- پەروەردە بوونە وە تایبەتمەندیەکی موسولمانی تەواو و کاملیان تێدا دەرکەوتووە .
لەبەر کۆمەلە ھۆکارێک ھاوەلان باشترینی ئەم ئومەتەن ؛
١- وەلامدانەوەی تەواو بۆ پەیامەکەی پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - وە پێش نەخستنی بیرورای خۆیان بەسەریدا
٢- کاریگەر بوونی ویژدانی قولیان بە وەحیی و ئیمان
پەروەردگار دەفەرمووێت ؛
وَمَا لَكُمْ أَلَّا تُنْفِقُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلِلَّهِ مِيرَاثُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ لَا يَسْتَوِي مِنْكُمْ مَنْ أَنْفَقَ مِنْ قَبْلِ الْفَتْحِ وَقَاتَلَ ۚ أُولَٰئِكَ أَعْظَمُ دَرَجَةً مِنَ الَّذِينَ أَنْفَقُوا مِنْ بَعْدُ وَقَاتَلُوا ۚ وَكُلًّا وَعَدَ اللَّهُ الْحُسْنَىٰ ۚ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ
[ الحديد ؛١٠ ]
جا ئیتر ئه‌وه‌چیتانه‌و بۆچی ماڵ و سامانتان نابه‌خشین له‌رێگه‌ی خوادا، خۆ هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه بۆ خوا ده‌مێنێته‌وه، بێگومان چوونیه‌ک نین ئه‌وانه‌تان که‌پێش ڕزگاری مه‌ککه، یاخود پێش سه‌رکه‌وتن، ماڵ و سامانی به‌خشیووه‌و جه‌نگاوه، چونکه‌ئه‌وانه‌پله‌و پایه‌یان زۆر به‌رزتره‌له‌وانه‌ی که‌دوای ڕزگاری مه‌ککه‌و به‌ده‌ست هێنانی سه‌رکه‌وتن ماڵ و سامانیان به‌خشیووه و جه‌نگاون، به‌هه‌ردوولاشیان خوا به‌ڵێنی به‌هه‌شتی به‌خشیووه، بێگومان ئه‌و خوایه ئاگایه به‌کاروکرده‌وه‌تان
——————————————————
سەرچاوە ؛ موقع بیان الإسلام
وەرگێرانی ؛ رێباز سیامند فتاح
١٩/ ذو الحجة /١٤٤٠ ھجری - ٢٠/٨/٢٠١٩ زاینی
|