بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
روونکردنەوەی گومانەکان
 ئایا جەنگ لەگەل بێباوەران بۆ ھۆکاری بازرگانی بووە ؟
10/08/2019
بینین: 823
ئایا جەنگ لەگەل بێباوەران بۆ ھۆکاری بازرگانی بووە ؟

ھەندێ لەو کەسانەی گومان دەکەن لە دادپەروەری پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- دەلێن جەنگ کردنی لەگەل بێباوەران بۆ ھۆکاری بازرگانی بووە ، وە نمونە دەھێننەوە بە جەنگی بەدر  و ھێنانی پێداویستی بۆ  جەنگەکان  ...

پووچەل کردنەوەی گومانـەکە ؛

١- دەرچوونـی پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم -  لە رۆژی جەنگی بەدردا بۆ بە دەست ھێنانی مال و سامان و ھۆکاری بازرگانی نەبووە ،  بەلکو بۆ گەرانـدنەوەی حەق و مافی موسولمانان بووە  کە لە دوای خۆیان لە مەککە جێیان ھێشتبوو لە دوای کۆچ کردنیان  ، لە پاشان بۆ چەسپاندنی بنچینەی سەربازی و سیاسی لە مەدینەدا  ، پاشان ئەنجامـدانی جەنگ لە ئیسلامدا بۆ ھۆکاری بازرگانی نییە وەکو چۆن ئەم جۆرە کەسانە دەیلێن  ، چونکە جەنگی رێپێدراو لە ئیسلامدا  یاخود جیھاد  بریتییە لە جەنگێکی بەرگریانە  ئامانجەکەی  بەرگری و وەلامدانەوە و رەتکردنەوەی سنور تێپەراندنە  وەکو چۆن پەروەردگار دەفەرمووێت { وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ وَلَا تَعْتَدُوا ۚ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ 
[البقرة:١٩٠] 
بجه‌نگن له پێناوی ڕێبازی خوادا دژی ئه‌وانه‌ی كه دژتان ده‌جه‌نگن، نه‌كه‌ن ده‌ستدرێژی بكه‌ن (دژی ژن و مناڵ و ماڵات و... هتد) چونكه به‌ڕاستی خوا ئه‌و ده‌ستدرێژكه‌رانه‌ی خۆش ناوێت.
پاشان جەنگی بەدری گەورە بۆ ئەوە بوو بدرێ لە قورەیش لە لایەنی ھێزە جەنگیەکەیەوە ، بۆ ئەوەی موسولمانان بگەن بە ئازادی بیروباوەر و قورەیش نەبنە رێگریان  .

٢-  لەگەل خۆ بردنی پێداویستی بۆ جەنگ شتێکی ئاساییە و کاریکی پێویستە بۆ ئەوەی ئامادەکاری ھەبێت بۆ بەردەوام بوون لە جەنگ ، ئەمەش شتێکی باو بووە لەناو قورەیشدا ، چونکە لەو کاتەدا جەنگاوەران دوورن لە پێداویستیەکانی ژیان بۆیە دەبێ ئەوەندە شتیان ھەلگرتبێ کە نەکەونە نارەحەتیەوە ، وە ناچێتــە مێشکی ھیچ کەسێکەوە بلێی ھۆکارەکە بۆ بازرگانی و قۆرخ کردن بووە چونکە روون دیارە نارەحەتیەکان لە جەنگا دێنە پێشەوە و لەوانەیە ببێتە ھۆی کوژران و مردن ، وە جەنگ بەدوای خۆیدا کوژران و تیاچوون دەھێنێ ، چەندێ بە دەست بھێنی لە جەنگدا ئەوا زەرەرەکان زیاتر دەبن  ، بۆیە ناچێتە عەقلەوە بلێی بۆ ھۆکاری بازرگانی موسولمانان جەنگیان کردووە ، چونکە جەنگەکانی پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - ئامانج لێی بلاوکردنەوەی بیروباوەری ئیسلامی  و رزگار بوون بووە  لە ھەر ھۆکارێ کە ببێتە رێگر لە بەردەم بلاوبونەوەیدا نەک ھۆکاری بازرگانی .

—————————————
سەرچـاوە ؛ موقع بیان الإسلام 

وەرگێرانی؛ رێباز سیامـند فتاح

٨/ ذی الحجـة /١٤٤٠ ھـجری -  ٩/٨/٢٠١٩ زاینــی .
 

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه