بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
روونکردنەوەی گومانەکان
 فەرمانم پێکراوە شەڕ لەگەڵ خەڵک بکەم تا بڵێن '' لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ
23/07/2019
بینین: 1127
بسم الله الرحمن الرحیم
نووسینی : 
شوێنەوار كوردى
هەموو جارێك ووتوومە کێشەی مولحید ئەوەیە ئەلفوبێ زمانی عەرەبی نازانێ قول و فل لێك ناکاتەوە هاتووە ڕەخنە لە قورئان و سوننە دەگرێت بۆیەدەڵێم ئەو شوبهەیە زۆر سادەیە کەکەسێك کەمێك عاقل ژیر بێت خۆی وا سوك ڕیسوا ناکات.
پێغەمبەری خوا لە حەدیثێك دەفەرمووێ( أُمِرْتُ أَنْ أُقَاتِلَ النَّاسَ حَتَّى يَشْهَدُوا أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ )
واتە : فەرمانم پێکراوە شەڕ لەگەڵ خەڵک بکەم تا بڵێن '' لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ .
ئەوکاتەی پێغەمبەری خوا دەفەرمووێ ( امرت ) 
واتە : فەرمانی پێکراوە لە لایان خوا .
وە مەبەستی پێ کافر و موشریکێکی شەڕ کەرە .
بەچەند خاڵێك وەڵامی ئەو شوبهەیە ددەمەوە :
۱_ چۆن بزانین مەبەستی موشریکێکی بەرامبەرە ( وشەی ( قَاتلَ ) لەسەر وەزنی ( فاعل و يفاعل و مفاعله و وفيعالا و فيعالا ) مەوزنەکەی ( قاتل - يقاتل و مقاتلة و قتالا و قيتالا ) وشەی قتال لە سەر وەزنی مقاتلە و مفاعلە واتە مشارکە نێوان دوو لا ) واتە ئەو شەڕە لە نێوان دوو لایان ڕوو بدات وە پێغەمبەری خوا مەبەستی بەرامبەریكی شەڕ کەر كە هێرشی کردۆتەسەرت وە دفاح کردنە لە کیانی خۆت .
" سەیری كتاب بناء في علم الصرف بکە "
جا کەسی مولحید کەی ئەو شتانە دەزانێ ئەگەر ئەو شتانەی بزانیبا ئەو شوبهە سادانەی باس نەدەکرد .
۲_ شەر لەبەرانمبەر ئەو کەسانەیە کە هێرشت دەکەنە سەر وە ئەگەر سەیری بکەی دەبینی ئەو کەتای پێغەمەری خوا کە لە مەدینە حوکم دەکات یەهودی و کافر زۆر بووە لە مەدینە بەڵام یەک کەسی بە زۆر نەکردوە بە مسوڵمان. خوای گەورە دەفەرمووێ ( وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ وَلَا تَعْتَدُوا ۚ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ 
[البقرة 190] 
بجه‌نگن له پێناوی ڕێبازی خوادا دژی ئه‌وانه‌ی كه دژتان ده‌جه‌نگن، نه‌كه‌ن ده‌ستدرێژی بكه‌ن (دژی ژن و مناڵ و ماڵات و... هتد) چونكه به‌ڕاستی خوا ئه‌و ده‌ستدرێژكه‌رانه‌ی خۆش ناوێت.
خوای گەورە دەفەرمووێ ( لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ واتە : به‌هیچ جۆرێک زۆر کردن نیه له وه‌رگرتنی بیروباوه‌ڕی ئیسلامدا (دینداری به‌زۆر نابێت بکرێت و دین به‌زۆر نادرێت به‌سه‌ر که‌سدا )
۳_ ئەگەر سەیری شەڕەکانی پێغەمبەری خوا بکەی هەموو شەڕەکان دژی کافرێکی شەڕکەر بووە کە ویستوویەتی هێرش بکاتە سەر مسوڵمانان وە ئەو کەسەی دەڵێت ( ئیسلام بە شمشێر بەڵاو بۆتەوە دەبینین ئەو کەسەی ئەو قسەیە دەکات بێ زانیاری تەنیا وەکو تووتتی ئەو قسەیە دووبارە دەکاتەوە کە موناقەشەشی لەگەڵ دەکەین ناتوانێ بە بەڵگەوە بەرگری لەو قسەیەی خۆی بکات .
٤_ خوای گەورە دەفەرمووێ [ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِتَالُ وَهُوَ كُرْهٌ لَكُمْ ۖ وَعَسَىٰ أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ ۖ وَعَسَىٰ أَنْ تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ ۗ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ 
[البقرة 216]
جه‌نگ له‌سه‌رتان بڕیار دراوه که‌شتێکی گرانه لاتان (ئیماندار به جه‌سته لای گرانه به‌ڵام ڕۆحی پێی ئاسووده‌یه بۆ به‌رگری له ئیسلام و لابردنی کۆسپه‌کان) به‌ڵام له‌وانه‌یه شتێکتان لا ناخۆش بێت که‌چی خێر له‌وه‌دا بێت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه شتێکتان پێ خۆش بێت که‌چی شه‌ڕ له‌وه‌دا بێت، بێگومان هه‌ر خوا خۆی ده‌زانێت (خێر له چیدایه‌)، ئێوه نایزانن. (جه‌نگ له ئیسلامدا بۆ به‌رهه‌ڵستی کردنی دوژمنانی داگیرکه‌رو دوژمنانی دینه و بۆ لابردنی ئه‌و کۆسپانه‌یه که نایه‌ڵن خه‌ڵک ئازادانه بژین و ئازادانه ئه‌و ڕێبازه هه‌ڵبژێرن که خۆیان قه‌ناعه‌تیان پێیه‌تی، هه‌رگیز بۆ ئه‌وه نیه که به زۆر خه‌ڵک موسوڵمان ببێت و مێژووی ئیسلام شایه‌تی حاڵه‌و ئه‌گه‌ر کارێکی وا ڕووی دابێت ئه‌وه ئاینی ئیسلام لێی به‌رییه‌).
وَقُلِ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكُمْ ۖ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ ۚ واتە : پێیان بڵێ: حه‌ق هه‌ر ئه‌وه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان ڕه‌وانه‌کراوه‌، جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با باوه‌ڕ بهێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با کافرو بێ باوه‌ڕ بێت .
٥_ ئەگەر سەیری بکەین دەبین مسوڵمانان لە مەکە لێیان درا وە کوژران وە دەرکران بەڵام ئەو کاتای مسوڵمانان دەبنە خاوەن هێزێك و دەوڵەتێك ئەو کاتەی فەتح ـی مەکە دەکەن نەك کەس ناکوژن وەکو تۆلە بەڵکو پێغەمبەری خوا دەفەرمووێ هەمووتان لە ئەمان و ئارامی دەژین تەنانەت ئەو کەسەش ناکوژێ کە مامەکەی کوشتووە ئەو ڕەوشت و گەورەیی سەروەرمانە صلى الله عليه وسلم
[[ وە شەرم لەکەس ناکەین وە مێژوومان دیارە شانازی پێوە دەکەین هەرکەسێك حەقی بوێت و شوێن هیدایەت بکەوێ تەنیا یەك بەڵگەی بەسە .]]
 

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه