 ھەندێک لە بێباوەران و گومان لە دلـەکان دەلێن کە پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- کەسە ھەژارەکان و خاوەن پێداویستیەکانی بە کەم دادەنا
ھەندێک لە بێباوەران و گومان لە دلـەکان دەلێن کە پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- کەسە ھەژارەکان و خاوەن پێداویستیەکانی بە کەم دادەنا ، وە رووی گرژ دەکرد بەرامبەر کەسە نابیناکان ، لە بەرامبەردا گرنگی بە کەسە ناودار و خاوەن پلەکان دەدا ، ئەوەشی دەیکەنە بەلگە بۆ قسەکەیان ئەم ئایەتانەیە [ عبس وتولی'١' أن جاءە الأعمی'٢' وما یدریک لعلە یزکی '٣' ] 'عبس :١-٣ ، وە ئەم ئایەتەش [ واصبر نفسک مع الذین یدعون ربھم بالغداة والعشی یریدون وجھە ولا تعد عیناک عنھم ترید زینة الحیاة الدنیا ولا تطع من أغفلنا قلبە عن ذکرنا واتبع ھواە وکان أمرە فرطا ] 'الکھف :٢٨ ' ، وە دەپرسن چۆن دەکرێ محمد- صلی اللە علیە وسلم- بانگەشەی رەوشتی پێغەمبەران بکات و بە شێوەیە بووە !! دەیانەوێ لەمەوە تانە بدەن لە رەوشتی .
ڕووەکانی پووچەل کردنەوەی گومانەکە :
١- پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- ھاوسەنگی پاراستووە و یەکسان بووە لە ھەلسوکەوت کردن لەگەل خەلکیدا ،بەلکو لەسەروو ئەوەشەوە فەزلی ھەژارانی دەدا بەسەر غەیری ئەواندا و ئاواتی بووە لەگەل ھەژاراندا حەشر بکرێ ، وە پەروەردگار - تبارک وتعالی- فەرمانـی کردووە بە پێغەمبەرەکەی - صلی اللە علیە وسلم- کە بالی را بخات بۆ ئەوانەی شوێنی دەکەون لە ئیمانداران .
پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- زۆر گرنگی بە ھەژاران دەدا وە نزیکترین چین بوونە لە دلە گەورەکەیەوە وە لێبوردەییە فراوانەکەی ، ھەتاوەکو خۆشەویستی بۆیان گەشتبووە ئاستێک دوعای دەکرد بە ھەژاری بژی و لەگەل ھەژاراندا حەشر بکرێ ، وەکو چۆن دایکمان -عائشة- رەزای خوای لێبێت - دەگێرێتەوە کە پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- دەیفەرموو : پەروەردگارە بە ھەژاری بمژێنە و بە ھەژاری بممرێنە وە لەگەل دەستە و کۆمەلەی ھەژاراندا زیندووم بکەوە
{ صحیح ، أخرجە الترمذی فی سننە ، کتاب الزھد ، باب باب أن فقراء المھاجرین یدخلون الجنة قبل اغنیائھم '٢٣٥٢ ' وصححە الألبانی فی الإرواء '٨٦١' }
ھەروەھا پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- ھەوالی داوە کە ھەژاران پێش دەولەمەندەکان دەچنە بەھەشتەوە بە پێنج سەد سال
{ صحیح ، أخرجە أحمد فی مسندە ، مسند المکثرین من الصحابة ،مسند أبی ھریرة- رضی اللە عنە - '١٠٦٦٣ ' }
جارێکیان پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- کەسێک بەلایدا تێدەپەرێ بە کەسێکی تر دەلێ ئەم کەسە چۆنە بەلاتەوە ؟ دەلێ یەکێکە لە کەسە شەریف و ناودارەکانی ناو خەلکی، شایەنی ئەوەیە کە داوای ھەر ئافرەتێ بکا پێی بدرێ وە ھەر شەفاعەت و تکایەک بکا قەبول بکرێ ، پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- بێدەنـگ بوو ، پاشان کەسێکی تر تێپەربوو ، پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- بە کابرای فەرموو رەئیت چیە لەسەر ئەم کەسە ؟ وتی ئەمە کەسێکە لە ھەژارەکانی ناو خەلکی ، شایەنی ئەوەیە کە داوای ئافرەتی کرد پێی نەدرێ ، وە تکا و شەفاعەتی کرد لێی قەبول نەکرێ ، وە کە قسەی کرد گوێ نەگیرێ بۆ قسەکەی ، پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- فەرمووی ئەم کەسە - ھەژارەکە - باشتر و چاکترە لە پرا و پری زەوی لەم کەسەی تریان - دەولەمەندەکە .
{ أخرجە البخاری فی صحیحە ،کتاب النکاح ، باب الأکفاء فی الدین '٦٠٨٢ ' }
٢- پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- ئەو کەسانەی خۆش دەویست کە خاوەن پێداویستی بوون وە موراعاتی دەکردن و دوعای دەکرد پەروەردگار شیفایان بدات، نمونەش زۆرە لەوانە دوعاکردنی بۆ چاک بوونەوەی چاوی ئیمامـی قەتادە و غەیری ئەویش.
نمونەمان زۆرە لەسەر ئەوەی پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- گرنگی داوە بە کەسانی خاوەن پێداویستی و دوعای چاک بونەوری بۆ کردوون ، بۆ نمونە ئیمامی عەلی کوری ابی طالب - رەزای خوای لێبێت- نەخۆش دەکەوێ ئەمیش دوعای بۆ دەکات و دەفەرمووێت؛ پەروەردگارە شیفای بدە و سەلامەتی بکە ، ئیمامی عەلی دەفەرمووێت دوای ئەوە ھەرگیز توشی ئەو نارەحەتیە و نەخۆشیە نەھاتمـەوە
{ إسنادە حسن ، أخرجە أحمد فی مسندە ، مسند العشرة المبشرة بالجنة ، مسند علی بن ابی طالب ' ١٠٥٧ }
ھەروەھا ھاتووە لە عطاء کوری رباح'ـەوە کە دەفەرموێت ابن عباس پیی وتم ئایا ئافرەتێکت نیشان نەدەم کە لە ئەھلی بەھەشتە ؟ وتم ؛ بەلێ پێم نیشاندە ،وتی ئەم ئافرەتە رەشە ھات بۆلای پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- وتی من ئافرەتێکم فێ و پەرکەم لێم دەدات لەو کاتەدا گیانم دەردەکەوێ دوعام بۆ بکە چاک ببمەوە ، پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- فەرمووی ئەگەر ویستت لەسەر بێ دوعات بۆ دەکەم و ئەگەریش ئارام بگری بەھەشت بۆ تۆیە ، ئافرەتەکە وتی ئارام دەگرم بەلسام دوعام بۆ بکە لاشەم دەرنەکەوێ ، ئەویش دوعای بۆ کرد .
{ أخرجە البخاری فی صحیحە ، کتاب المرضی ، باب فضل من یصرع من الریح '٥٣٢٨ ' }
٣- کاتێک کە عبداللە کوری ام مکتوم ھات بۆ لای پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- دەیویست زانست و زانیاری زیاتر بێت ، پێغەمبەری خوا - - صلی اللە علیە وسلم- سەرقال بوو سەرانی قورەیشی بانگەشە دەکرد بۆ ئیسلام ، وای بینی کە بانگەواز کردن لەو کاتەدا گرنگترە و لەپێشترە ،ئەمەش کۆششێکە کە ھەلقولاوە لەوەی پێداگر بووە بۆ ئەنجامدانی کارێک کە بەسودتر بوبێ بۆ بانگەواز ، نەوەک بەھۆی ئەوەوە بێ بە کەم سەیری کەسانی خاوەن پێداویستی کردبێت .
پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- سەرقالی بانگەواز کردنی سەرانی قورەیش بوو بەو شێوەیەی پەروەردگار فەرمانی پێکردووە { ادع إلی سبیل ربک بالحکمة والموعظة الحسنة وجادلھم بالتی ھی أحسن إن ربک ھو أعلم بمن ضل عن سبیلە وھو أعلم بالمھتدین } ' النحل :١٢٥ '
بەردەوامیش سوور بوو لەسەر بانگەوازی کردنیان سەرەرای ئەوەی کۆلیان لە بێباوەریان نەدەدا { إن تحرص علی ھداھم فإن اللە لا یھدی من یضل وما لھم من ناصرین } ' النحل؛٣٧ '
وە بەردەوام باوەر نەھێنانیان خەمبار ە دلتەنگی دەکرد { لعلک باخع نفسک ألا یکونوا مؤمنین }' الشعراء :٣ '
ھەرچـی دەربارەی بەسەرھاتەکەی عبداللە کوری ام مکتوم'ــە راستە ئەوەی کە ئەو کەسەی ھاتووە عوزریکی ھەیە کە نابینا بووە و پێغەمبەری خوا- صلی اللە علیە وسلم - رووی لێ گرژ کرد و رووی وەرگێرا لێی لێرەدا عوزرێکی شەرعی ھەیە ، بۆیە ئێمە ھاورای ئەوانە نین کە دەلێن کەسانی خاوەن پێداویستی بە کەم داناوە و بە کەم سەیری کردوون چونکە ھیچ وانەبووە ژیاننامەی ئەوە رەت دەکەنەوە
{ العصمة النبویة ، دار النیل، القاھرة ط ٣ ،١٤٢٥ھـ/ ٢٠٠٥مـ، ص ٩١ }
وە ئەم باسە ئەوەش ھەلدەگرێ کە سەرزەنشتەکەی لە ئایەتەکەدا ھاتووە بۆ پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- بەھۆی کردارەکەیەوە چونکە وای بۆ دەرکەوتووە کە ئەم کارە باشترە بۆ بانگەواز ، بەلام ئەو واقعەی کە خوای گەورە - تبارک وتعالی- داینابوو پێچەوانەی ئەوەبوو ، وە سەرزەنشت کردنەکەش مانای ئەوە نیە کە خراپەیەک یا تاوانێکی کردبێ ، ھەروەکو چۆن ئەمەش لەناو کاروباری خەلکیدا ھەیە ، لەوانەیە برا برایەکی خۆی سەرزەنشت بکات لەسەر ئەوەی کارێکی گرنگتر ناکات و کەم وکورتی تیادا دەکات ، سەرزەنشتی کردنیش لەوە فراوانترە لە یەک لایەندا بێت .
{ محمد - صلی اللە علیە وسلم- الإنسان الکامل ،محمد بن علوی المالکی الحسینی، دار الشروق ، جدة ، ط ٣' ٤ ، ١٤٠٤ھـ / ١٩٨٤مـ، ص ١٠٣،١٠٤ }
موقع بیان الإسلام لرد الشبھات والإفترائات حول الإسلام
وەرگێرانی ؛ ڕێباز سیامند فتاح
٢٣/شوال /١٤٤٠ - ٢٦/٦/٢٠١٩
|