 وه‌ڵامێك بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن زۆری خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێكی شه‌هوانی بووه ؟
بسم الله الرحمن الرحيم
نووسینی :
شوێنەوار كوردى
سه‌ره‌تا پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پسیاره بده‌مه‌وه په‌نجه ده‌خه‌مه سه‌ر دوو خاڵی گرنگ :
1_ پێغه‌مبه‌ری خوا ژنی نه‌هێناوه تا ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته 25 ساڵ كه له به‌هاری ته‌مه‌تی تا ژن هێنانی به كه‌سێكی پاك و باش و خاوه‌ن ڕه‌وشت ناسرابوو پێیان ده‌گرت ( الصادق الأمین ) وه له ته‌مه‌نی 25 ساڵی ئافره‌تێك ده‌هێنێت كه ناوی خه‌دیجه‌یه كه ته‌مه‌نی 40 ساڵه 15 ساڵ له ته‌مه‌نی خۆی گه‌وره تره له كاتێك دا هه‌موو ئافره‌ته‌كان ته‌مه‌نای ئه‌وه‌یان ده‌كرد شوو به محمد بكه‌ن ( صلی الله علیه وسلم )
وه دوای كۆچی موسوڵمانان بۆ مه‌دینه سه‌ره‌تای دروست بوونی ده‌وڵه‌تی مسوڵمانان بوو وه كۆمه‌ڵێك هۆكاری سیاسی و ئیجتیماعی ته‌شریعی وه په‌روه‌رده‌یی هه‌بوون ، وه ئه‌وه وای كرد كه پێغه‌مبه‌ری خوا زیاتر له ئافره‌تێك بهێنێت به هۆی ئه‌و هۆكارانه‌ی سه‌روه كه باسمان كرد .
لێره ده‌ڵێن پێغه‌مبه‌ری خوا كاتێك ئافره‌تی دووه‌م ده‌هێنێ كه ژیانی گه‌نجێتی هه‌مووی ڕۆیشتووه چ عاقلێك هه‌یه بڵێت كه‌سێكی شه‌هوانی بووه به‌ڵام مولحیده‌كان و ئه‌وانه‌ی ئه‌و پسیاره ده‌وروژێنن ئه‌و پسیاره به نه‌زانی و بۆ لێدان له ئیسلام ئه‌و شته پرو پوچ ـه ده‌وروژێنن .
2_ ته‌نیا پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) نه‌بووه له نێوان پێغه‌مبه‌ران زیاتر له ئافره‌تێكی هێناوه ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی زیاتر له ئافره‌تێكیان هێنابێت ( پێغه‌مبه‌ر داود ، سولیمان ، پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم )
به‌ڵام بۆ ته‌نیا مولحیده‌كان و علمانیه‌كان ته‌نیا باسی پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌ن عه‌ره‌ب ده‌ڵێت : یصطادون فی الما‌ء العكر ) واته : ده‌یانه‌وێ له ئاوی لێڵ ڕاو بكه‌ن ) به‌ڵام پشت به‌خوا لای ئێمه ده‌ستیان كه‌شفه .
ئێستاش باسی ئه‌وه ده‌كه‌ین حیكمه‌ت چی بوو ه پێغه‌مبه‌ر بۆ خێزانه‌كانی زۆر بوون ؟
1_ نێزیك كردنی دڵه‌كان و دروست كردنی خۆشه‌ویستی ( خاتوو جویریه كچی حارث : ئه‌سیر بوو له‌گه‌ڵ قه‌ومه‌كه‌ی له غه‌زوه‌ی به‌نی مصطلق كه كچی (حارث بن أبى ضرار ) ـه كه گه‌وره‌ی قه‌ومه‌كه‌ی بوو پێغه‌مبه‌ری خوا داوی لێ‌كرد ببێ به خێزانی ئه‌ویش ڕازی بوو وه زۆر دڵی پێ خۆش بوو وه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و زه‌واجه چی بوو ؟ صه‌حابه هه‌موو ئه‌سیره‌كانیان ئازاد كرد وه‌كو ڕێزێك بۆ ئه‌و ئافره‌ته وه دواتر هه‌موو قه‌ومه‌كه‌ی هاتنه نێو ئیسلام و موسوڵمان بوون ، به‌هۆی ئه‌و مامه‌له چاكه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا .
2_ خاتوو أم حبيبة رمله بنت أبى سفيان كچی ئه‌و سوفیان ( ئه‌وبو سوفیان یه‌كێك بوو له گه‌وره‌كانی قوریش ) : موسوڵمان بوو له مه‌كه دواتر له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی كۆچی كرد بۆ حه‌به‌شه دواتر مێرده‌كه‌ی بوو به نه‌صرانی وه مێرده‌كه‌ی به‌جێی هێشت له وڵاتێكی دوره ده‌ست پێغه‌مبه‌ری خوا كردی به خێزانی خۆی ئه‌وه‌ش هۆكارێك بوو كه ئه‌بو سوفیان ببێته موسوڵمان به هۆی ئه‌و مامه‌له باشه له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی .
3_ خاتوو صفية بنت حيى بن أخطب : ئافره‌تێكی یه‌هودی بوو له به‌نی نضیر دوای ئه‌وه‌ی بوو به ئه‌سیر ، وه مێرده‌كه‌ی كوژرا بوو له شه‌ری خه‌یبر پێغه‌مبه‌ری خوا سه‌رپشكی كرد یان ببێت به خێزانی یان بگه‌ڕێته‌وه لای بنه‌ماڵه‌ی خۆی یان ئازاد بێت ( ئه‌ویش داوی كرد ئازادی بكات وه بیكات به خێزانی خۆی ئه‌وه هۆكارێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی وا بكات هه‌ندێك له یه‌هودیه‌كان بێنه نێو ئیسلام .
4_ وه ئه‌گه‌ر سه‌یری بكه‌ین خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر هه‌ر یه‌كێك و له قه‌ومێك بوونه بۆ ئه‌وه‌ی خێله‌كانیان بێنه نێو ئیسلام وه ئاشته‌وایی و دڵیان ڕابگرێت ، وه ئه‌وه ده‌بێته هێزێك بۆ ئیسلام و موسوڵمانان )
1_ خاتوو حه‌فصه كچی ئیمامی عومه‌ر ( به‌نی عه‌دی )
2_ خاتوو زینب كچی جحش ( به‌نی أسد )
3_ خاتوو مه‌یمونه كچی حارث ( له به‌نی هلال )
4_ خاتوو سوده ( له به‌نی عامر )
لایانی په‌روه‌رده‌یی :
پێغه‌مبه‌ری خوا ئافره‌تی كرده نیوه‌ی كۆمه‌ڵگا له كۆمه‌ڵگایه‌ك كه ئافره‌ت زینده به چاڵ ده‌كرا وای كرد هه‌موو موسوڵمانان فتوی و كاروباره‌كانیان بۆ ئافره‌ت بگه‌رێنه‌وه هه‌ر خێزانێكی پێغه‌مبه‌ر موفتیه‌ك بووه كه مه‌سه‌له‌ی دین و دنیایان بۆ مسوڵمانان ڕۆن ده‌كردوه وه خه‌ڵك پسیاریان لێیان ده‌كرد سه‌باره‌ت به حه‌لال و حه‌رام .
1_ زۆرێك ئه‌حكام و شت هه‌بوو تایبه‌ت بوو سه‌باره‌ت به ئافره‌ت نه‌ده‌كرا وه پێویست بوو ئافره‌ت پسیاری لێ بكات كه ئه‌و هه‌موو مه‌سه‌لانه ئافه‌رتانی پێغه‌مبه‌ر گه‌یاندوویانه : وه‌كو مه‌سه‌له‌ی خوێن به‌ربوون ـی ئافره‌ت .
2_ ئه‌گه‌ر بێت و سه‌یری بكه‌ین ئافره‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر له ئاستی په‌روه‌رده‌یی پله‌یان زۆر به‌رز بووه وه زۆر گرنگیان داوه به فێربوون ته‌نیا ئه‌و فه‌رموودانه‌ی ئافره‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر ڕیوایه‌تیان كردوه 3 هه‌زار فه‌رمووده زیاتره ، ئه‌و هۆكاره به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن حیكمه‌ت له‌وه زیاتر .
وه خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه نه‌بێ هه‌موویان كچ بن به‌ڵكو هه‌ر خێزانێكی حیكمه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو هه‌روه‌كو چۆن باسمان كرد :
1_ خاتوو سودة بنت زمعة ( مێرده‌كه‌ی مرد بوو)
2_ خاتوو هند أم سلمة المخزومية ) پێغه‌مبه‌ری خوا كردی به خێزانی دوای ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی كوژرا بوو له جه‌نگ وه له ته‌مه‌ن زۆر گه‌وره بوو وه دایكه یه‌تیمش بوو.
چۆن پێغه‌مبه‌ری خوا ئافره‌تێكی وا بچووكی هێنا له كاتێك دا زۆر له خۆی بچوك تره :
بێگومان ئه‌وانه‌ی ئه‌و پسیاره ده‌كه‌ن مه‌به‌ستیان پێ خه‌توو عائیشه‌یه ئێمه‌ش ده‌ڵێین :
زه‌واجی خاتوو عائیشه به وه‌حی خوای گه‌وره بوو وه بچوك بوونه‌كه‌ی حیكمه‌تێكی زۆری هه‌بوو به تایبه‌تی له له‌به‌ر كردنی فه‌رمووده ئه‌و فه‌رموودانه‌ی له خاتوو عائیشه هاتووه ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێت 2210 فه‌رمووده‌یه وه نێزیكه‌ی چل ساڵ ژیا له دوای پێغه‌مبه‌ری خوا تا ساڵی 58 كۆچی له دوای پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌و هه‌موو ساڵه موسوڵمانانی فێره دین و ئیسلام و فه‌رمووده‌ی پێ گه‌یاندن .
وه هیوا دارین به پێی پێویست ڕۆنمان كردبێته‌وه وه كه‌سێك حه‌قی بوێت یه‌ك به‌ڵگه‌ی به‌سه وه كه‌سێك شوێن هیدایه‌ت بكه‌وێ ئه‌وه ڕێگای ڕاست ڕۆن و ئاشكرایه .
|