 تەعندانی بێباوەران لە ئەمانەتی پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- لە گەیاندنـی پەیامەکەی
بێباوەران بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- بە سروشتی مرۆڤ بوونی خۆی ھەندێ لە وەحیی شاردۆتەوە لە ترسی ئەوەی بێباوەران بروای پێ نەھێنن ، وە باسی ئەوەی نەکردووە دینەکەی کامل و تەواوە ئیللا دوای ئەوە نەبێ زال بووە بەسەر گاور و جولەکەکانا ، بەمەش دەیانەوێ تەعن بدەن لە ئەمانەتەکەی بەوەی ھەندێ شتی شاردۆتەوە و ھەندێکی دەرخستووە .
پووچەل کردنەوەی گومانەکە ؛
١- ئەمانەتی پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - شتێکی روون و ئاشکرایە و گومان لە ئەمانەتی نیە ، ئەسلەن لەناو بێباوەراندا پێش ئەوەی وەحیی بۆ بنێردرێ بە راستگۆ و دەستپاک« أمـین» ناسراوە ، کەسێک کە خەلکی خەلەلێکیان لێ نەدیبێ لە حەقی دونیاییاندا لە رووی ئەمانەتەوە چۆن خیانەت لە ئەمانەتی ئیلاھیی دەکات ؟ ، ئەمە جگە لەوەی بە دەقی قورئان و کۆدەنگی ئوممەت و سەیرکردنی ژیاننامەی ، ئەم راستیەمان بۆ دەردەکەوێ .
٢- بوونی کۆمەلە ئایەتێک لە قورئاندا کە ئاماژە دەکەن بەوەی پێغەمبەری خوا - علیە السلام - دژی بێباوەران وەستاوەتەوە وە بیروباوەر و پەرستراوەکانیانی بە پووچ و بێ نرخ داناوە وە ئاگاداری کردنەتەوە بە ئاگری دۆزەخ لە قیامەتدا ، بەلگەیەکی روونە کە لە بێباوەران نەترساوە وە نەشترساوە بەھۆی دژایەتی کردنیانەوە بۆی .
٣- ئەگەر وامان دانا کە پێغەمـبەری خوا - علیە السلام - نزیک بووە لە گاور و جولەکەوە ، کەوایە بە قسەی ئێوەبێت بۆچی ئەو ئایەتانەی نەشاردەوە کە بە ئاشکرا نەفرەت لە جولەکەکان دەکات« ولعنـوا بما قالـوا » ؟ ، وە بۆچی ئەو ئایەتانەی نەشاردۆتەوە کە باسی ئەوە دەکا بیروباوەری گاورەکان پووچە دەربارەی عیسا علیە السلام بەوەی دەلێن خودایە « ما المسیح ابن مریم إلا رسول قد خلت من قبلە الرسل » !؟ .
——————————————
سەرچاوە ؛ موقع بیان الإسلام
وەرگێرانی ؛ رێباز سیامـند فتاح
٧/ ذی الحجة /١٤٤٠ - ٨/٨/٢٠١٩
|