 ئايا پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم خوێندەوار بووە ؟

بڵاوە لەناو خەڵكیدا ئەم نامە پوچ و ناڕاستە :
كەسێك لە یەكێك لە زانایانی پرسی و پێی وت: بۆچی پێغەمبەری خوا ناونراوە نێردراوە نەخوێندەوارەكە ؟
وتى - عليه السلام - ! : خەڵكی وتویەتی ؟
كابرا وتی : دەڵێن بۆیە ناونراوە نەخوێندەوار چونكه نەیزانیوە بنوسێت
وتی علیە السلام : درۆیان كردووە لەعنەتی خوایان لێ بێت ، چۆن لە كاتێكدا خوای گەورە فەرموویەتی لە قوڕئاندا:
{هو الذي بعث في الأميين رسولا منهم يتلوا عليهم آياته ويزكيهم ويعلمهم الكتاب والحكمة {
واته { هەر ئەو زاتەیه لەناو خەڵکێکی نەخوێندەواردا پێغەمبەرێکی له خۆیان ڕەوانه کرد، ئایەتەکانی قورئانەکەی ئەویان بەسەردا دەخوێنێتەوه و دڵ و دەروون و ڕواڵەت و ئاشکرا و نادیاریان پوخته دەکات، فێری قورئان و دانایی وشەریعەتیان دەکات}.
چۆن شتێكیان فێردەكات كە خۆی نایزانێت ؟ والله پێغەمبەری خوا دەیخوێندەوە و دەینوسی بە حەفتا و سێ زمان ! ، بۆیە ناونراوە نەخوێندەوار چونكە لە خەڵكی مەككە بووە ، وە مەككەش بنچینە و ئەساسی دێیەكان بووە ، خوای گەورەفەرموویەتی ( ولتنذر أم القرى ومن حولها) واتە ( ناردوومانه تا شاره دێرینەکه (مەککەی پیرۆز) و هەموو دەوروبەری داچڵەکێنێت ] پاشان نوسراوه بڵاوی بكەرەوە با پاداشتت زۆربێت] !!
دەڵێین :
یەكەم : ئەمە خورافیاتە و ھیچ زانایەكی ئیسلام ئەمەی نەزانیوە و نەیبیستووە ! سبحان الله چۆن قسەی پوچ و ناڕەوا بڵاودەبێتەوە بەو خێراییە ! ئەم قسە ناڕەوایە درۆیە بە یەكدەنگی موسوڵمانان تەنانەت جولەكە و گاورەكانیش دەزانن كە پێغەمبەری خوا صلى لله عليه وسلم نەخوێندەوار بووە و نەیدەخوێندەوە نەیدەنوسی . بەڵكو ھەندێك لە موعتەزیلە و جەھمیەكان دەركەوتن وتیان دوای ناردنی دەیخوێندەوە و دەینوسی ، ئەم قسەیەش ھەرچەندە ھەنێك جەھمی و ئەشعەریباسیان كردووە بەڵام نەمان بینیوە ھیچ یەكێك لە زانایانی ئەھلی سوننە كە ناسرابن بەوەی بیروباوەڕیان ڕاستە ئەم شتەیان وتبێت ! كەواتە شتێك نیە ڕای ئەھلی سوننە بێت والله أعلم .
دووەم : ئەم ڕیوایەتە لە كۆمەڵێك سایتی ڕافزەی شیعەدا - خوای گەورە سەرشۆڕیان بكات - بوونی ھەیە وە لە ھەندێ كتێبیاندا نەقڵی دەكەن بە ھەمان دەق لە ئیمام الرضى !
ئەمەش درۆیە و ھیچ بوونی بیە و ھیچ كەس لە ئەھلی سوننە كە پشت بە وتەی ببەسترێت ڕیوایەتی نەكردووە بەڵكو الرضى خۆشی پێمان وانیە ھیچ شتێك ڕاست بێت لێیەوە ، چی لەوە خراپتر شتێك كە ئەوان سەرچاوەكەی بن !!
ئێستاش بەڵگەكان لەسەر پوچی ئەم بانگەشەیە :
١- قال تعالى { وَمَا كنت تتلوا مِنْ قَبْلِهِ مِنْ كِتَابٍ وَلا تَخُطُّهُ بِيَمِينِكَ إِذَا }
{تۆ ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێش ناردنی ئەم قورئانه هیچ کتێبێکت نەدەخوێندەوه، به دەستی خۆیشت هیچ شتێکت نەنووسیووه، (چونکه نەخوێندەوار بوویت)}
قَالَ الإمام التابعي مجاهد : كَانَ أَهْلُ الْكِتَابِ يَجِدُونَ فِي كُتُبِهِمْ أَنَّ مُحَمَّدًا لَا يَخُطُّ بِيَمِينِهِ وَلا يَقْرَأُ كِتَابًا فَنَزَلَتْ هَذِهِ الآيَةَ.
ئەھلی كتاب لە كتێبەكەیاندا بینیویانە و زانیویانە كە محمد بەدەستی خۆی ھیچ شتێك نانوسێت و ھیچ كتێبێك ناخوێنێتەوە ، ئەم ئایەتە دابەزی پێشەوا ابن أبي حاتم ڕیوایەتی كردووە بە سەنەدێكی ڕاست و صحيح لە وتەی تابعی بەڕێز مجاهد كە چەند جارێك قوڕئانی بۆ پێشەوا ابن عباس خوێندووەتەوە و لە ھەموو ئایەتێك دەیوەستاند و پرسیاری دەكرد دەربارەی . ماناكەشی ئەوەيه كە نەخوێندەواریەتی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم مژدەیەك بووە لە كتێبەكانی پێشتر مژدەی پێدراوە.
٢- وقال التابعي قتادة : كَانَ نَبِيُّ اللهَِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لَا يَقْرَأُ كِتَابًا قَبْلَهُ وَلَا يَخُطُّهُ بِيَمِينِهِ .
قَالَ: وَكَانَ أُمِّيًّا وَالْأُمِّيُّ الَّذِي لَا يَكْتُبُ .
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ھیچ كتێبێكی پێش خۆی نەدەخوێندەوە و بەدەستی خۆشی ھیچ نانوسێت
وە فەرموویەتی : نەخوێندەوار بووە ، ئەو نەخوێندەوارەی كە شتی نەدەنوسی پێشەوا ابن أبي حاتم بە سەنەدێكی ڕاست و صحيح ڕیوایەتی كردووە.
٣- قال ابن أبي حاتم [ ١٧٣٧٢ ] : أَخْبَرَنَا مُحَمَّدُ بْنُ سَعْدٍ، فِيمَا كَتَبَ إِلَيَّ، حَدَّثَنِي أَبِي، حَدَّثَنِي عَمِّي، ثنا أَبِي، عَنْ جَدِّهِ، عَطِيَّةَ، عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ، قَوْلُهُ: {وَلَا تَخُطُّهُ بِيَمِينِكَ} قَالَ: كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أُمِّيَّا لَا يَقْرَأُ وَلَا يَكْتُبُ.
پێشەوا ابن عباس فەرموویەتی دەربارەی وتەی پەروەردگار { ولا تخطه بيمينك } بەدەستی خۆت ھیچ شتێكت نەنوسیووە } پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم نەخوێندەوار بووە و نەیدەخوێندەوە و نەشی دەنوسی ئەمە لە ڕیوایەتی عوفیەكانە و قسەی زۆر لەسەرە بەڵام پێچەوانەی ئەو ڕیوایەتانە نیە كە ڕاست بوون لێیەوە.
٤- قال الضحاك بن مزاحم :
كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لَا يَقْرَأُ وَلَا يَكْتُبُ. وكذَلِكَ جَعَلَ اللهَُّ نَعْتَهُ فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنْجِيلِ أَنَّهُ نَبِيُّ أُمِّيُّ، لَا يَقْرَأُ وَلَا يَكْتُبُ وَهِيَ الْآيَةُ الْبَيِّنَةُ.
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم نەیدەخوێندەوە و نەشی دەنوسی. بەھەمان شێوەش وەسفی ھاتووە لە تەورات و ئینجیلدا كە پێغەمبەرێكی نەخوێندەوارە ، نەیدەخوێندەوە و نەشی دەنوسی ئەوەش بەڵگەیەكی ئاشكرایە. پێشەوا ابن أبي حاتم ڕیوایەتی كردووە ، الضحاك ابن مزاحم لە تەفسیرزانانی سەلەف بووە .
٥- وقال ابن جرير الطبري في تفسيره [٢٥٤/١].
وهو يتكلم عن صدق النبي صلى الله عليه وسلم ودلائل نبوته :
[وأنَّى يُمكنُ ادّعاء اللَّبس في صدق أمِّيٍّ نشأ بين أمِّيِّين لا يكتب ولا يقرأ، ولا يحسُب ؟]
پێشەوا ابن جریر الطبرى له تەفسیرەكەیدا كاتێك باسی ڕاستگۆیی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و بەڵگەكانی پێغەمبەرایەتی دەكات دەفەرمووێت : [ جا چۆن دەكرێت بانگەشەی گومان بكرێت لە ڕاستگۆیی نەخوێندەوارێك كە لە
ناو نەخوێندەواراندا پێگەییوە و نانوسێت و ناخوێنێتەوە و ژمێریاری نازانێت !؟ ] ئەوە جێگیر بووە لایان ، بەڵكو قسەكەی ابن جری وای نیشان دەدات ئەگەر بینوسیایە و بیخوێندایەتەوە لەوانەیە گومان و ناڕوونیەك بوونی ھەبوایەی دەربارەی پێغەمبەرایەتی ئەو والله أعلم].
٦- قال شيخ الإسلام في الجواب الصحيح [٢١٧/٣]
بين سبحانه من حاله ما يعلمه العامة والخاصة وهو معلوم لجميع قومه الذين شاهدوه متواتر عند من غاب عنه وبلغته أخباره من جميع الناس : أنه كان أميا لا يقرأ كتابا ولا يحفظ كتابا من الكتب لا المنزلة ولا غيرها ولا يقرأ شيئا مكتوبا لا كتابا منزلا ولا غيره ولا يكتب بيمينه كتابا ولا ينسخ شيئا من كتب الناس المنزلة ولا غيرها.
ومعلوم أن من يعلم من غيره إما أن يأخذ تلقينا وحفظا وأما أن يأخذ من كتابه وهو لم يكن يقرأ شيئا من الكتب من حفظه ولا يقرأ مكتوبا والذي يأخذ من كتاب غيره إما أن يقرأه وأما أن ينسخه وهو لم يكن يقرأ ولا ينسخ.انتهى
خوای گەورە سبحانە حاڵی پێغەمبەری صلى الله عليه وسلم ڕوونكردووەتەوە بەشێوەیەك كەسانی گشتی و تایبەتیش دەیزانن وە زانراوە بۆ گشت گەلەكەی كە بینیویانە وە متواترە لای ئەوانەی كە نەیانبینیوە وھەواڵی ئەوی پێگەیشتووە لە گشتخەڵكی :
كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم نەخوێندەوار بووە و نوسراو و كتێب ناخوێنێتەوە و ھیچ كتێبێك لەبەر نیە لەو كتێبانەی دابەزیون و غەیری ئەوانەش وە ھیچ شتێكی نوسراو ناخوێنێتەوە نە كتێبی دابەزێنراو نە غەیری ئەویش وە بەدەستی خۆی ھیچ نوسراوێك نانوسێت و وە ھیچ نوسنینێك لە كتێبی خەڵكی نەقل ناكات و بینوسێتەوە نە دابەزێنراو نە غەیری ئەویش.
وە زانراوە كەسێك كە لەغەیری خۆیەوە فێردەبێت یا ئەوەیە بە خوێندنەوە بەسەریدا و لەبەركردن وەری دەگرێت یا لە كتێب و نوسینی وەری دەگرێت بەڵام پێغەمبەر صلى لله عليه وسلم ھیچ كتێب و نوسراوێكی نەخوێندووەتەوە بەلەبەر وە ھیچ نوسراوێك ناخوێنێتەوە ، ئەوەش كە لە كتێبی غەیری خۆی وەری دەگرێت یا ئەوەیە بەسەریدا بیخوێنێتەوە یا نوسینەكە نەقڵ بكات لێوەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم هيچ كام لەوانەی نەدەكرد . ئەمەش شێخ الاسلام نەقڵی دەكات لە گشت خەڵكی و لە كەسە تایبەتەكابیش وەك دەبینیت !
٧- قال شيخ الإسلام في رسالة في تفسير سورة الإخلاص [ ص ١٠٢]
وَقَوْلُهُ : { فَآمِنُوا بِاللهَِّ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ } هو أُمِّيٌّ بِهَذَا الاِعْتِبَارِ . لأِنََّهُ لَا يَكْتُبُ وَلَا يَقْرَأُ مَا فِي الْكُتُبِ لَا بِاعْتِبَارِ أَنَّهُ لَا يَقْرَأُ مِنْ حِفْظِهِ بَلْ كَانَ يَحْفَظُ الْقُرْآنَ أَحْسَنَ حِفْظٍ .انتهى
وتەی خوای گەورە :{ فَآمِنُوا بِاللهَِّ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ } {جا کەوابوو باوەڕی پتەو بهێنن بەو خوایەو بەپێغەمبەرەکەی، که هەواڵدەرێکی نەخوێندەواره}.
شێخ فەرموویەتی : بەو پێیە بێت ئەو نەخوێندەوارە ، چونكە نانوسێت و ناخوێنێتەوە ئەوەی لە كتێبدا ھەیە نەك بەپێی ئەوەی كە بە لەبەر دەیخوێنێتەوە بەڵكو قوڕئانی بە باشترین و جوانترین شێوە لەبەربوو .
٨- وە له الأصبهاينة [ ١٥٢ ] فەرموویەتی :
ومعلوم أيضا لمن علم حال سيدنا محمد صلى الله عليه وسلم أنه كان رجلا أميا نشأ بين قوم أميين ولم يكن يقرأ كتابا ولا يكتب بخطه شيئا
كما قال تعالى: { وَمَا كُنتَ تَتْلُو مِن قَبْلِهِ مِن كِتَابٍ وَلا تَخُطُّهُ بِيَمِينِكَ إِذًا لّارْتَابَ الْمُبْطِلُونَ} . انتهى
زانراوە بۆ كەسێك كە حاڵی گەورەمان محمد صلى الله عليه وسلم بزانێت كە ئەو پیاوێكی نەخوێندەوار بووە و لەناو گەلێكی نەخوێندەوار پێگەییوە وە نەیدەخوێندەوە وھیچی بەدەستی نەدەنوسی وەك خوای گەورە فەرموویەتی :
{وَمَا كُنتَ تَتْلُو مِن قَبْلِهِ مِن كِتَابٍ وَلا تَخُطُّهُ بِيَمِينِكَ إِذًا لّارْتَابَ الْمُبْطِلُونَ}
{تۆ ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێش ناردنی ئەم قورئانه هیچ کتێبێکت نەدەخوێندەوه، به دەستی خۆیشت هیچ شتێکت نەنووسیووه، (چونکه نەخوێندەوار بوویت) خۆ ئەگەر شتیکی وات ئەنجام بدایه، لەو کاتەدا نەفام و دەم به تاڵەکاندنیایان پڕ دەکرد له شک و گومان (که گوایه قورئان له دانان و داڕشتنی تۆیه}
٩- وە لە المجموع [١٠/١٨] لەكاتێكدا سیفاتى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەژمێرێت وە ئەوەش كە بەلگەیە لەسەر ڕاستی ئەو فەرموویەتی:
مِثْلُ الْمَعْرِفَةِ : فَإِنَّهُ كَانَ أُمِّيًّا لَا يَكْتُبُ وَلَا يَقْرَأُ وَأَنَّهُ لَمْ يَجْمَعْ مُتَعَلِّمٌ مِثْلَهُ . انتهى
نمونەی شارەزایی : چونكە ئەو نەخوێندەوار بووە و نەیدەنوسی و نەیدەخوێندەوە كەچی ھیچ مامۆستایەك وەك ئەو زانستی كۆنەكردووەتەوە لەخۆیدا.
١٠- وە پێشەوا ابن رجب لە تەفسیرە كۆكراوەكەیدا فەرموویەتی :
وفي كونِهِ منهم فائدتان:
إحداهما: أنَّ هذا الرَّسول كان أيضًا أميًّا كأمَّتهِ المبعوثِ إليهم، لم يقرأْ كِتابًا قطُّ، ولم يخُطهُ بيمينهِ، كما قال اللهَّ تعالى: { وَمَا كُنْتَ تَتْلُو مِنْ قَبْلِهِ مِنْ كِتَابٍ وَلَا تَخُطُّهُ بِيَمِينِكَ } الآيات.
ولا خرجَ عن ديارِ قومهِ فأقامَ عندَ غيرِهم حتَّى تعلَّم منهم شيئًا. بلْ لم يزل أُميًّا بين أمَّةٍ أمّيَّةٍ، لا يكتُبُ ولا يقرأُ حتى كمَّلَ الأربعينَ من عُمره ، ثمَّ جاءَ بعد ذلكَ بهذا الكتابِ المبين , وهذه الشريعةِ الباهرةِ ، وهذا الدِّينِ القيِّم ، الذي اعترفَ حُذَّاقُ أهل الأرضِ ونُظَّارُهُم أنَّه لم يقرع العالمَ ناموسٌ أعظمُ منه , وفي هذا بُرهان ظاهر على صدقه.
لەوەی كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لەوان بووە دوو سود ھەیە :
یەكەم : ئەم پێغەمبەرە نەخوێندەوار بووە وەك ئەو گەلەی كە بۆیان نێردراوو ، ھەرگیز نوسراو و كتێبی نەخوێندووەتەوە و بەدەستیشی نەینوسیوە ، وەك خوای گەورە فەرموویەتی:
{وَمَا كُنتَ تَتْلُو مِن قَبْلِهِ مِن كِتَابٍ وَلا تَخُطُّهُ بِيَمِينِكَ}
{تۆ ئهی پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) پێش ناردنی ئەم قورئانه هیچ کتێبێکت نەدەخوێندەوه، به دەستی خۆیشت هیچ شتێکت نەنووسیووه } ئایەتەكان ..
وە دەرنەچووە لە شوێنی نیشتەجێبوونی گەلەكەی و لەلای غەیری ئەوان نیشتەجێ بێت ھەتا شتێكیان لێوە فێرببێت . بەڵكو ئەو ھەر نەخوێندەوار بووە لەناو گەلێكی نەخوێندەواردا ، نانوسێت و ناخوێنێتەوە ، ھەتا چل ساڵی تەواوكرد ، پاشان ئەم كتێبە ڕوون و ئاشكرایە وە ئەم شەریعەتە ڕۆشنە ، وە ئەم دینە پتەوەی ھێنا ، .... تا كۆتایی قسەكانی]
كە دەڵێت بە مەككە وتراوە دایكی دێھاتەكان و كەسی نەخوێندەوار دەدرێتە پاڵ ئەوەش ئەمە لای ھیچ كەسێك شتی وای نەوتووە و ھەتا ئێستاش خەڵكی دەڵێن فڵان كەسی مەككەیی . بەڵكو نازانین كەسێك وا نسبەت درابێت و كەسمان نەبینوە باسی ئەوە بكات، ئەمەش لە شتە زۆر سەیرەكانە نازانم چۆن خەڵكی گرنگی بەم شتانە دەدات .!
گومانی كۆتایی :
ئەوەیە ھەندێك لەو كەسانەی لە دواییدا ھاتن پشتیان بەوە بەست كە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فێری خوێندنەوە و نوسین بووە دوای ئەوەی ڕەوانەكرا ، ئەوەی كە لە ڕۆژی حودەیبیە ڕوویدا كە ناوی خۆی سڕیوەتەوە و نوسیویەتی ..ئەمەش گومانێكی زۆر لاوازە چونكە زۆربەی نەخوێندەوارەكان تا ئەمڕۆش شێوەی ناوی خۆی دەزانێت و دەتوانێت لەوە بنوسێت .. من باوكم نە خوێندەوارە ژمارە دەنوسێت و دەیخوێنێتەوە و زۆربەی جار ناوەكانیش دەناسێتەوە .
الذهبي له تذكرة الحفاظ وتوویەتی :
ولعله لكثرة ما أملى على كتاب الوحي والكتب إلى الملوك وغيرهم عرف الخط وفهمه فكتب الكلمة والكلمتين . كما كتب اسمه الشريف يوم الحديبية محمد بن عبد الله ، وليست كتابته لهذا القدر مخرجة له عن الأمية ككثير من الملوك أميون ويكتبون العلامة .. .انتهى
لەوانەیە بەھۆی زۆر نوسینی وەحیی و نامە بۆ پاشاكان و جگە لەوانیش خەت شارەزا بووبێت و تێی گەیشتبێت و وشەیەك یا دوو وشەی نوسیبێتەوە ، ھەروەك چۆن ناوی بەڕێزی خۆی نوسیووە لە ڕۆژی حودەبیەدا محمدی كوڕی عبداللهنوسينى ئەو بڕە كەمەش دەری ناكات لەوەی كە نەخوێندەوار بێت وەك زۆربەی پاشاكان نەخوێندەوارن و نیشانەش دەنوسن ...ھتد
ئەو فەرموودەیەش كە باسكراوە لە ھەندێك ڕیوایەتەكانیدا پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمانی كردووە بە نوسین وە لە ھەندێكیدا داوای لە پێشەوا عەلی كردووە شوێنی ناوەكەی پیشان بدات وە فەرموودەیەك باسدەكەن كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ویستوویەتی نوسینێك بنوسێت لە كۆتایی تەمەنیدا ، ئەمەش ئەسڵەن بەڵگە نیە چونكە مەبەست پێی والله أعلم ئەوە بووە كە ویستوویەتی فەرمان بكات نوسینێك بنوسن . ھەروەك چۆن بۆ كۆمەڵێك لە ھاوەڵان نوسینی نوسیوە و بەردەوام دەوترێت نوسینی پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم بۆ فڵان كەس ، زۆریش ئاشكرایە كە ئەو ھیچ نوسینێكی بەدەستی خۆی نەنوسیوە . پاشان لە پاش ئەوانە : كێ لە زانایانی سەلەف و تەفسیرزانانیان بەو شێوەیە لەو دەقانە گەیشتووە ؟
وەڵام : ھیچ كەس بەپێی زانستمان
ئەمەش بەسە بۆ وەڵامدانەوە و نەھێشتنی ئەم پێشنیار و بۆچوونە لە بنچینەوە, والله تعالى أعلم وأعلم ھەندێك لە مالكی مەزھەبەكان كتێبێكیان نوسیوە دەربارەی ئەوەی كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم توانیویەتی بنوسێت و بخوێنێتەوە ، زانایان سەردەمەكەی ئەو كەسەیان بەكافر دانا .
نسأل الله السلامة والعافية ونسأله اتباع السلف في القول والعمل والاعتقاد .
|