 بێدینــەکان دەلـێن کە پێغەمبـەری خوا - صلی اللە علـیە وسلم- کـەسێکـی تەبیعەت ناخۆش و تەمەل بووە لەرووی جەستەییەوە
وەرگێران: ڕێباز سیامند فتاح
گومانـی ژمارە {٣ }
بێدینــەکان دەلـێن کە پێغەمبـەری خوا - صلی اللە علـیە وسلم- کـەسێکـی تەبیعەت ناخۆش و تەمەل بووە لەرووی جەستەییەوە ئەوەش دەکەنە بەلــگە بۆ قسەکانـی خۆیان کە پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - مەیلـی بەرەو ئەوە دەچــوو کە بە تەنـھا بێت بۆ ماوەیەکی زۆر لە شوێنـە چۆلەکانـی مەککەدا ، وە ھەندێ لە فەرموودەکانـی ھاندەرە بۆ دوورە پەریزی و دور کەوتنەوە لە خەلکی ، بەمـەش دەیانـەوێ بدەن لـە نەرم و نیانـی و لێبوردەیەکەیی و وتە و کردارەکانـی وە بلێن کە خوو رەوشتی جیاوازە لە خوو رەوشتی پێغەمـبەرانی تر - علیھم السلام .
رووەکانـی پووچەل کـــردنەوەی گومانـــەکە :
١- خەلوەتی پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - لە ئەشکەوتی ' حراء'ــدا مانای ئەوە نادا تەبیعەت ناخۆش و تەمەل بوبێ ، چونکە خەلوەت کــردن شتێک بووە کە باو بووە لەناو قورەیشدا ، وە ئامانجی سەروەرمان ' صلی اللە علیە وسلم' بیرکردنەوە و تێرامان بووە لە کەون و بەلگەکانی مەزنـی پەروەردگار ' جل و علــا ' .
بۆ ئەوەی ئەو گومانــە نەدرێتە پال پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علـیە وسلم' بـــەوەی کەسێکی تەمەل بووە لە رووی تێکەل بوونـی خەلکـــییەوە و بە تەنـھا بوونـی ، لە دیارتریـن راستییەکان کــە ھاوشانـی خەلوەتەکەی بووە ئەوە بووە کە ئەم تاکە کـەس نەبووە و یەکەم کــەس نەبووە کە ئەم کارە بکــات لەناو قورەیشدا ، بەلکـمو ئەوە عادەتێکـی رەگ کوتاو بــووە لە نێویانـدا ، چونکــە ئەو کاتەی کە پێغەمـبەری خوا ' صلی اللە علیە وسلم' خەلوەتی دەکـرد لەمانـگی رەمەزانـدا بوو ، قورەیش'ـیش ئەم کارەیان دەکــرد ، ھەروەکـو چۆن رۆژی عاشوراء بە رۆژوو دەبوون ، لەم خەلوەتەی سەروەرمانـدا منازەعەیان نەدەکرد و دژی نەبوون لە سەروی ئەوەشەوە کە فەزلی ھەبوو بەسەر غەیری خۆیـەوە ، چونکـــە باپیرەی کە ' عبدالملطلب'ــە یەکەم کـەس بوو کە ئەم کارەی دەکــرد لەناو قورەیشدا ، وە رێزیان دەگرت بەھۆی پلە و پایە و تەمەنە گەورەکەیەوە ،بۆیـە لەو حالەتەدا ئەوەی خوا پەرستی بکردایە ھاوشێوەی ئەوی دەکــرد ، بۆیـە پێغەمـبەری خوا 'علیە الصلاة والسلام ' ھەمان رێچکەی باپیری گرتـەبەر ، وە مامەکانـی سەلامەتیان بۆ دابین کردبوو چونکـە رێز و پلەی ھەبوو لایان .
[ تلقي النـبی ' صلی اللە علیە وسلم ' ألفاظ القرآن ، عبدالسلام مقبل المجیدی ، مؤسسة الرسالة - بیروت ،ط١، ١٤٢١ھـ/٢٠٠٠م ، ص ٥٨ ]
٢- پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- کـەسێکــی رەوشت جوان و تێکەل بووە لەگەل ھاوەلانـی ، وە لە باشترینـی خەلکی بووە لە گەیاندنی پەیوەندی وخۆشەویستی، وە باشترینیان بووە لە بەجێ گەیاندنی پەیمان و وەعدەکانـیدا ، وە زیاترینیان بووە بۆ باسکردنی حەق و مافەکان ، وە نەرم و نیان ترینی خەلکــی بووە ، ھەتاوەکو گالتەی دەکـــرد لەگەل ھاوەلانی و حەق راستی نەبوایە نەیدەوت .
لەو نمونانــەش ئەوەیە کە ئیمامـی ئەنەسی کوری مالک ' رەزی خوای لێبێت ' دەفەرمووێت ؛ دە سال خزمەتی پێغەمـبەری خوام کرد ' صلی اللە علـیەوسلم ' ھیچ کات نەیوت پێم ئۆف ، وە ھیچ کاتێک نەی وتووە بۆچـی ئەو کارەت کـرد یا بۆچی ئەو کارەت نەکـرد
[ أخرجە البخاری فی صحیحە ' کتاب الأدب ' باب حسن الخلق والسخاء وما یکرە من البخل ٥٦٩١]
وە نمونەیەکی تر ئەوەیە ئافرەتێکـی پیر دێتە لای سەروەرمان ' علیە الصلاة والسلام ' دەلێت دوعام بۆ بکــە بچمــە بەھەشت پێغەمـبەرێ خوا ' علیە الصلاة والسلام ' دەفەرمووێت ؛ ئافرەتی پیر ناچێتە بەھەشتـەوە ، ئافرەتەکە رۆشت و گریا ، پێغەمـبەری خوا ' علیە الصلاة والسلام' رۆشت نوێژی کرد ، پاشان گەرایەوە بۆلای دایکمان عائشە رەزای خوای لێبێت ، بە سەروەرمانی فەرموو من ھەستم بە رەقی و ناخۆشی کرد لە قسەکەتدا ، پێغەمـبەری خوا ' صلی اللە علیە وسلم ' فەرمووی ؛ ئەوەی کە وتومـە وایە و راستە ، چونکە کە خوای گەورە دەیانخاتە بەھەشت گەنجیان دەکاتەوە '
[ حسن ' أخرجە الطبرانی فی المعجم الأوسط ، الجزء الخامـس ، من اسمە محمد '٥٥٤٥' ]
٣- پێغەمــبەری خوا ' صلی اللە علیە السلام' لە ھەندێ حالەتدا ھانـی داوین بۆ دوورە پەرێزی بۆ نمونـــە ئەگەر نەتتوانی و توانات نەبوو خراپە لەسەر خەلکـی لابدەی ، وە لە کات و زەمانـی فیتنەدا، جگە لەمانــە ھانی داوین کە تێکەل بین لەگەل خەلکــی .
نابـێ ئێمــە بەو شێوەیە تێبگەین لەو فەرموودانەی کە ھانمان دەدەن بۆ خەلوەت و دوورە پەرێزی لە خەلـکی بەوەی یەکجارەکی واز لە خەلکـی بھێنرێ و تێکەلاویان نەکـرێ و وابزانیان خودی ئەو کارە فەزیلەت و گەورەییـــە ، چونکە چەندین فەرموودەی تر ھاتووە ھانمان دەدەن تێکەلی خەلکـی ببین
نمـــونەیەک لەو فەرموودانەی کە باسی ئەوە دەکات تێکــەل بە خەلکـی نەبــین ؛
پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- پێیان فەرموو ؛ کام لە خەلکـی باشترینی خەلکیە ؟
فەرمووی؛ ئیمانــداریک کە بە مال و نەفسی لەپێناو خوای گەورەدا دەجەنـگێ ، فەرموویان پاشان کێ؟
فەرمووی ئیمانــدارێ لە شیوێ لە شیوەکاندا کە لە خوا بترسێ و خراپەی خۆی لە خەلکـی بگرێتەوە
{ أخرجە البخاری فی صحـیحە ، کتاب الجھاد والسیر ، باب أفضل المؤمن یجاھد بنفسە ومالە فی سبیل اللە ، ٢٦٣٤ }
نمونەیەک لەو فەرموودانەی ھانمان دەدەن تێکەل بە خەلکـی ببین ؛
پێغەمـبەری خوا -صلی اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت ؛ ئەو ئیماندارەی تێکەل بە خەلکی دەبێت و ئارام دەگرێ لەسەر نارەحەتیەکانیان باشترە لەو ئیماندارەی تێکەل بە خەلکـی نابێت و ئارام ناگرێ لەسەر نارەحەتیەکانیان .
{ صحیح، أخرجە أحمد فی مسندە، باب باقی مسند الأنصار ، أحادیث رجال من أصحاب النبی -صلی اللە علیە وسلم ' ٢٣١٤٧ ' }
کـەوایە راستە پێغەمـبەرێ خوا -صلی اللە علیە وسلم- لە ھەندێ فەرموودەکانیدا ھانی داوین لەسەر ئەوەی خەلوەت بکەین و دوور بگرین لە خەلکی، بەلام ئەمە بە گشتی نییە بەلکو پەیوەستە بە چەند کاتێکەوە ، وەكو كاتی بلاوبونەوەی فیتنە و دەرکەوتنی دەسەلاتداری خراپ ، ئەوەشی کە ئەمە دووپات دەکاتەوە ئەو فەرموودانەیە کە ھانمان دەدا لەسەر تێکەل بوون لەگەل خەلکیدا، وە ھیچ دژیەک نین بەلکو یەکتری تەواو دەکەن .
سەرچــاوە ؛ موقع بیان الإسلام لـرد الشبھات والإفترائات حول الإسلام
|