بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
روونکردنەوەی گومانەکان
 حیکمەتی چەن ژنیی
20/07/2020
بینین: 1623

وَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تُقْسِطُواْ فِي الْيَتَامَى فَانكِحُواْ مَا طَابَ لَكُم مِّنَ النِّسَاء مَثْنَى وَثُلاَثَ وَرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تَعْدِلُواْ فَوَاحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ذَلِكَ أَدْنَى أَلاَّ تَعُولُواْ ﴿3﴾
ئه‌گه‌ر ترسان له‌ ئه‌نجام نه‌دانی دادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ کچه‌ بێ باوکه‌کاندا (ئه‌گه‌ر بیانکه‌نه‌ هاوسه‌رتان، ئه‌وه‌ واز له‌وان بێنن)، له‌ ئافره‌تانی تر چۆن بۆتان ده‌لوێت ژن ماره‌ بکه‌ن دوان یان سیان یان چوار (ئه‌ڵبه‌ته‌ له‌یه‌ك هاوسه‌ر زیاتر مه‌رج و بارودۆخی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌). خۆ ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ی که‌ نه‌توانن دادپه‌روه‌ر بن (له‌ نێوان هاوسه‌ره‌کانتاندا) با هه‌ر یه‌ك هاوسه‌رتان هه‌بێت یا ته‌نها به‌ که‌نیزه‌ك (که‌ دیارده‌یه‌کی کاتیه‌ قه‌ناعه‌ت بکه‌ن)، به‌م شێوه‌یه‌ ده‌توانن که‌مترین که‌چڕه‌وی ئه‌نجام بده‌ن و خۆتان توشی سه‌غڵه‌تی نه‌که‌ن.
النساء ٣

وە خوای گەورە دەفەرموێت :
وَلَن تَسْتَطِيعُواْ أَن تَعْدِلُواْ بَيْنَ النِّسَاء وَلَوْ حَرَصْتُمْ فَلاَ تَمِيلُواْ كُلَّ الْمَيْلِ فَتَذَرُوهَا كَالْمُعَلَّقَةِ وَإِن تُصْلِحُواْ وَتَتَّقُواْ فَإِنَّ اللّهَ كَانَ غَفُورًا رَّحِيمًا ﴿129﴾
هه‌رگیز ئێوه‌ ناتوانن له‌ نێوان هاوسه‌ره‌کانتانا دادپه‌روه‌رانه‌ ڕه‌فتار بکه‌ن هه‌تا ئه‌گه‌ر زۆریش مه‌به‌ستان بێت (به‌ڵام ئێوه‌ هه‌رچۆنتان کردووه‌) نه‌که‌ن هه‌ر ڕوو له‌ یه‌کێ بکه‌ن به‌ ته‌واویی (وه‌ ڕوو وه‌رگێڕن له‌ یه‌کێکی تر به‌ ته‌واوی) وای لێ مه‌که‌ن که‌: (نه‌ ئه‌وه‌یه‌ هاوسه‌ر داربێت، به‌ ئه‌وه‌شه‌ بێ هاوسه‌ر بێت) جا ئه‌گه‌ر ڕێك بکه‌ون و پارێزکار بن ئه‌وه‌ به‌ڕاستی دڵنیا بن که‌ خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆش بوو میهره‌بانه‌.
النساء ١٢٩

ڕۆژێر گارودی بیرمەندێکی ناسراوی فەرەنسییە یەکێکە لە گەورە بەرپرسانی پێشووی حیزبی شیوعی فەرەنسی موسوڵمان بووە ، لە کتێبی ( وعود الاسلام ) دا دەڵیت : قورئان چەند ژنی بڕیار داوە بەڵام ئەو دیاردەیە لەپێشتریشدا هەبووە و ئەوەش بۆ دانانی بەند و بارێکە لەسەری وەک دادگەری تەواو لە چاودێری کردن و پارە پێدان خۆشەویستی و پێوەندی سێکسی ، ئەو ڕێسایانەش گەر وەک خۆیان جێبەجێ بکرێن چەند ژنی دەکاتە کارێکی مەحاڵ !
لۆرا فیشیا فاگلێری کچە توێژەرێکی ئیتاڵییە لە کتێبی ( دفاع عن الاسلام) دا دەڵێت : تا ئێستاش هیچ نییە لەسەر ئەوەی کە چەند ژنی لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە خراپە بەربەستی بەردەم پێشکەوتنە .. دەشتوانین بڵێین لەهەندێک بارو دۆخدا پێویستیەکی کۆمەڵایەتییە یاخود بارو دۆخی تایبەتی بۆ نمونە زۆر کوژرانی پیاوان لە جانگدا .
دواتر دەڵێت لە ڕاستیدا کە شەریعەتی ئیسلام کە ئەمڕۆ وا دەردەکەوێت کە کارئاسانی زۆری لەو بابەتەدا کردووە چەند ژنی بە چەند بەند و بارێکی دیاریکراو سنوردارکردووە لە کاتێکدا بەر لە هاتنی ئیسلام بە شێوەیەکی ڕەها بوو وە هیچ بەند و بارێکی لەسەر نەبوو سەڕەرای ئەمانەش ئیسلام چەند مافێکی دا بە ئافرەتان کە پێشتر نەبوون .
لایتنەر توێژەرێکی ئینگلیزییە دکتۆرای لە شەریعەت و فەلسەفە و ئاییناسی ( لاهووت ) هەیە لە کتێبی ( دین الاسلام ) دا دەڵێت : هەرچی بابەتی چەند ژنییە بەهۆی چاوپۆشین لەسوودە ڕاستەقینەکانی لەهەمان کاتدا ژمارەی ئەو ئافرەتانە کەم دەکاتەوە کە بێ هاوسەر دەمێننەوە ، بەتایبەتی لەو شوێنانەدا کە ژنان لە پیاوان زۆرترن ، بە چاو پۆشین لەوەی ڕێژەی ئافرەتانی سۆزانی کەم دەکاتەوە ڕێ لە دروست بوونی منداڵی زینا دەگرێت ، ناتوانین نکوڵی لەوە کەین کە زۆربەی موسوڵمانان تەنیا یەک هاوسەریان هەیە و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ پەیڕەوی فەرمانەکانی ئیسلام .
هەروەها دەربارەی ئەوەی کە لە بنچینەی هاوسەرگیریدا یەک ژنە دەڵێت : ( هەرکەسێک لێی وردبێتەوە ( واتە لە ئیسلام) بۆی دەردەکەوێت کە ئیسلام هانی مارەکردنی تەنها یەک ئافرەت دەدات و پێگەی ئافرەتی زۆە بەرز ڕاگرتووە ئەو ئافرەتەی پێشتر خاوەنی هەبوو ئێستا خاوەنی خۆیەتی و مافەکانی پارێزراون و هەموو شتێک لەبەرژەوەندی ئەودایە .)
ئیتین دینێت ، ڕۆژهەڵاتناسێکی فەرەنسییە لە کتێبی ( اشیعە خاصە بنور الاسلام ) دەڵێت ( چەند ژنی یاسایەکی سروشتییە تا جیهان ماوە ئەو یاسایەش دەمێنێت ، بۆیە ئەو مەبەستەی مەسیحیەکان هەوڵیان بۆدەدا پێی نەگەیشتن / بەڵکوو بە پێچەوانەوە خراپ بەسەریاندا شکایوە و سیفەتی ئارەزوو بازی بە هەموو جۆرێک هاتە کایەوە ، تیۆری یەک ژنی کە مەسیحیەت داوای دەکات زۆر شتی خراپی لێپەیدا دەبن ، کەدەتوانین لە سێ ئاکامی مەترسی دار و کارەساتدا کورتیان بکەینەوە : داوێن پیسی و قەیرەی و منداڵی ناشەرعی !! ئەو پەتا کۆمەڵایەتیانە کە شەریعەتی ئیسلام تێیدا بەتەواوی جێبەجی دەکرا بەڵام دوای تێکەل بوونی کۆمەڵگە ئیسلامیەکان بە کۆمەڵگە ڕۆژئاواییەکان ئەو پەتا کوندەیە بۆ ئەوانیش گوێزرایەوە ..

ئێمیل دێرمینگهەم : لە کتێبی (حیاه محمد ) دا دەپرسێت ( کامیان باشترە چەند ژنی ڕەوا ، یان چەند ژنی نهێنی و ناڕەوا بێگومان چەند ژنی دەتوانێت دیاردەی مەترسیداری قەیرەی لە ڕەگ و ڕیشە هەڵکێشێت .
محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن: یامن الحاجە
و: مزفر عەولا قەسرێی
لا۱٥۰-۱٥٤ .

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه