 بانگەشەی ئەوەی گەشەکردنی کۆمەڵایەتی پێغەمبەری خوا - صلى الله عليه وسلم- هاندەری بووە بۆ ئەوەی پلانی چاکەکاری دابنێ
گومانەکە :
هەندێ لە گومانکەران بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێغەمبەری خوا علیه السلام لە کەشێکی کۆمەڵایەتی نزمدا ژیاوە کە ئەمەش بووەتە هۆکاری کە گۆڕانکاری بکات لە ئاستی حاڵەتی کۆمەڵایەتیەکەی ، بۆیە دەستگرتوو بووە بەوەی بازرگانی بکات بە ماڵی حەدیجەوە - ڕەزای خوای لێبێت - هەروەکو چۆن بەهۆی مال و سامانەکەیەوە زەواجی لەگەڵ کرد چونکە لە مەککە بوو دواتریش ڕۆشت پلانی چاکەکاری دانا لە رووی کۆمەڵایەتییەوە ، بەڵگەی ئەوەش بانگەوازی کردنیەتی بۆ یەکگرتنی دین وە ڕاکێشانی خەڵکی بۆی ...
پووچەڵ کردنەوەی گومانەکە :
١- لە ڕووی مێژوویەوە جێگیر بووە کە پێغەمبەری خوا علیه السلام. لە بنەچەیەکی زۆر خانەدان بووە ، وە گەشەکردنەکەی لە سروشتێکی پاک و چاکەوە بووە ، پێغەمبەری خوا علیه السلام لە بەنی هاشمە ، ئەوانیش لە خانەدانەکانی عەرەبن
بەڵگەش لەسەر ئەم قسانەمان ئەوەیە کە کاتێک هیرەقل پرسیار لە ئەبو سوفیان کرد کە نەسەبی ئەم پێغەمبەرە چۆنە لە ناوتاندا !؟ ، وتی : خانەدانە و خاوەن نەسەبە ، دواتر هیرەقل وتی پرسیارم کرد دەربارەی نەسەبی، وتت خاوەن نەسەبە ، پێغەمبەرانیش وان لە خانەوادەی خاوەن نەسەبە هەڵدەبژێردرێن .
{ أخرجه البخاري في صحيحه ، كتاب بدأ الوحي ، باب كيف كان بدأ الوحي إلى رسول الله - ٧ }
٢- هەتیوی یان فەقیری پێغەمبەری خوا علیە السلام ناکرێتە خاڵێک کە بەهۆیەوە بانگەوازەکەی ڕەت بکەیتەوە ، چونکە ئەمانە نابنە هۆی خراپ بوونی نەسەب ، بۆیە ناگونجێ بۆ کەسێکی عاقل بڵێ ئەم دووانە هۆکارن بۆ کەمی باری کۆمەڵایەتی ، هەر بۆیە کاتێک ئەبو تاڵبی مامی دەستی کرد بە باسکردنی شەرەف و تەسەلی پاکی هیچ کەس دژایەتی نەکرد
{ السیرة النبوية في ضوء القرآن والسنة - ٢٢٠/١ }
٣- پێغەمبەری خوا علیه السلام پێداگری نەبوو لەسەر بازرگانی کردن بە ماڵی خاتوو خەدیجە، بەلکو خاتوو خەدیجەی خودی خۆی داوای ئەوەی لێکرد بازرگانی بۆ بکات بەهۆی ئەو ڕاستگۆیی و دەست پاکیەی تێیدا دەیبینی ، پاشان هەر خودی ئەو بوو داوای ئەوەی کرد پێغەمبەری خوا علیه السلام زەواجی لەگەڵ بکات
{ وقفات تربوية مع السيرة النبوية - لاپەرە ٥٨ و ٥٩ }.
٤- بانگەوازی پێغەمبەری خوا علیه السلام بۆ یەکگرتنەوەی دین سروشتێکی ئیلاهی بووە لەلایەن پەروەردگارەوە بۆ دەرهێنانی گەلەکەی و مرۆڤایەتی بە گشتی لە تاریکایی شرک و گومرایی بۆ رووناکی ئیسلام و یەکتاپەرستی ، وە ئەمەش دانانی پلانێکی تاک لایەنی خۆی نەبووە بۆ چاککردنەوەی بواری کۆمەڵایەتی ، ساڵان تێپەر بوو وە بانگەوازی پێغەمبەری خوا علیه السلام گەشتە هەموو وڵاتان .
{ السیرة النبوية في ض ء للقرآن والسنة - ٢٤١/١ }
______________________
سەرچاوە ؛ موقع بیان الإسلام
وەرگێڕانی ؛ ڕێباز سیامند فتاح
بەرواری ؛ ٤/ صفر /١٤٤١ - ٣/١٠/٢٠١٩
|