 ئایا تۆبه‌ی که‌سێك قبوڵ ده‌بێت ئه‌گه‌ر چه‌ندجارێك پاشگه‌زببێته‌وه له‌دین ؟
علي بن الحاج
و/ لقمان امین .
بێگومان ئه‌وه‌ی که‌سێك یه‌كجار مورته‌د بوو پاشان تۆبه‌یکرد تۆبه‌که‌ی
قبوڵه ، ئه‌مه‌شماقوڵه چونکه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که شكوگومان که‌وتۆته دڵی
یه‌وه بۆیه مورته‌د بۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جارێکی‌تر یان چوند جارێك
که‌وته ئه‌و وه‌زعه‌وه‌و جه‌ندجارێك مورته‌د بۆیه‌وه ؟ ئه‌وه‌ش زانایان
له‌سه‌ر دووڕان .
أ- هه‌ندێك له‌زانایان ئه‌ڵێن زه‌ندیق وئه‌وه‌ی که جه‌ندجارێك مورته‌د
بێته‌وه ئه‌وا تۆبه‌ی لێ قبوڵ ناکرێت ئه‌وه‌ش ووته‌ی ئیمام مالك ، اللیث ،
إسحاق ، أحمد ، أبي حنیفة دوو ڕیوایه‌تی هه‌یه .ئه‌وئایه‌ته‌ش ده‌که‌ن
به به‌ڵگه که‌ده‌فه‌رموێت:{ إن الذین آمنوآ ثم کفروا ثم آمنوآثم کفروا ثم
ازدادوا کفرا لم یکن الله لیغفرلهم ولا لیهد یه‌م سبیلا }.
ئه‌سه‌رێکیش ده‌گێڕنه‌وه به‌سه‌نه‌ده‌که‌یه‌وه له ظبیان ابن عمارة وه
که پیاوێك له بني سعد ڕێیکه‌وته مزگه‌وتێکی بني حنیفة له‌وکاته‌دا
قسه‌کانی مسیلمة الکذاب یان ده‌خوێنده‌وه، ئه‌ویش چوبۆلای ابن المسعود
وبۆی باسکرد ، ئه‌ویش ناردی به‌دوایاندا وکه‌هاتن داوای تۆبه‌کردنی
لێیانکرد تۆبه‌یانکرد پاشان وازی لێیان هێنا ، ته‌نها یه‌ك پیاویان نه‌بێت
ناوی[ابن النواحة] پێی ووت تۆ جارێکی‌تر مورته‌د بویته‌وه‌و تۆبه‌ت کرد
ئێستا ئه‌بینم جارێکی‌تر مورته‌دبویته ئه‌وه‌ی ئیزن نه‌داو کوشتی،
حه‌نبه‌لیه‌کان ئه‌وه‌ی چه‌ندجارێك مورته‌دبێته‌وه قبوڵی ناکه‌ن چونکه
چه‌ندجارێك مورته‌دبونه‌وه ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت که ئیمانه‌که‌ی موفسد بوه
.
ب- هه‌ندێکیش بۆ ئه‌وه‌چونه که ئه‌گه‌ر تۆبه‌یکرد لێی وه‌رده‌گیرێت
وناکوژرێت ، ئه‌مه‌ش مه‌زهه‌بی ئیمام شافعی و العنبري ئه‌وه‌ش له‌ئیمام علي
یه‌وه ده‌گێڕنه‌وه وابن المسعود ،هه‌روه‌ها یه‌کێك له قه‌وله‌کانی
ئیمام أحمده‌وهه‌ڵبژارده‌ی أبي بکرالخلال ئه‌وه‌یان ووتوه‌و به به‌ڵگه‌ی
فه‌رموده‌که‌ی خوای گه‌وره که‌ده‌فه‌رموێت :{ قل للذین کفروا إن ینتهوا
یغفر له‌م ما قد سلف }. به‌کافره‌کان بڵێن ئه‌گه‌روازبهێنن له‌وه‌ی که
ڕۆیوه ده‌بورین . والله أعلم .
وه‌فه‌رموده‌که‌ی أبن المسعود به‌ڵگه‌یه که تۆبه‌یان لێ قبوڵ ده‌کرێت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که به‌رده‌وامبونه له‌کوفردا، وه کوشتنی [ابن النواحة]
له‌وانه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌بوبێت که درۆی لێده‌رکه‌وتوه له کردنی
تۆبه‌که‌یدا چونکه تۆبه‌که‌ی ئاشکراکردوه وپاشان به‌رده‌وام بوه له
کوفرکردنه‌که‌ی ، له‌وانه‌شه له‌به‌ر ئه‌وه‌بوبێت که کاتێك هات بۆلای
پێغه‌مبه‌رصلی الله‌علیه وسلم به‌وه‌فدی مسیلمة پێی ووت
ئه‌گه‌رله‌به‌رئه‌وه‌نه‌بوایه که‌وه‌فد ناکوژرێت له‌لای من ئه‌تم کوشت ،
بۆیه ئه‌ڵێن هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌بوه که کوشتویه‌تی ، وه له إبن وهب
ئه‌گێڕنه‌وه که هه‌رده‌م تۆبه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێت هه‌رکاتێك که‌تۆبه‌بکات
ئه‌وه قه‌ولی ئیمام شافعی و أحمد وابن القیم و إسحاق ده‌ڵێت له‌چواره‌م
ڕۆژدا ده‌کوژرێت .
ئایا ئه‌گه‌ر ووڵاتێك یان شارێك هه‌مویان مورته‌د بونه‌وه ده‌گۆڕێت
بۆ[دارالحرب] خاکی کوفروشه‌ڕ ؟ زانایانی ئیسلام دونیایان کردوه به‌دوو
به‌شه‌وه هه‌موو دوونیا غه‌یری خاکی ئیسلام به دارالحرب خاکی شه‌ڕ
ده‌ژمێردرێت .
وه‌خاکی کوفروشه‌ڕ ده‌کرێت به‌چه‌ند به‌شێکه‌وه هه‌روه‌کو خاکی ئیسلام
ده‌کرێت به چه‌ند به‌شێکه‌وه ، وه ئه‌و بنه‌ماو ده‌ستورانه‌ی که
په‌یوه‌سته به‌وشوێنه‌وه که‌جیایی ده‌کاته‌وه له‌شوێنێکیتر ئه‌وه‌ش ئه‌و
یاسا‌و ده‌ستورانه‌ی که به‌رپاده‌کرێت له‌و ووڵاته‌دا ، ئه‌گه‌ر حوکمه‌که
ئیسلامی بێت ئه‌وا خاکی ئیسلامه و ئه‌گه‌ر حوکمه‌که‌ی غه‌یری ئیسلام بێت
ئه‌وا خاکی کوفره‌و شه‌ڕه به‌ڵام چیاوازیه‌کی زۆرهه‌یه له‌وباسه‌دا که
ئه‌وه شایسته‌یه که چه‌ند کتابێکی له‌سه‌ربنوسرێته‌وه وئیستا لێرسدا
باسناکرێت منیش خوم له پرسیاره ڕاده‌که‌م وردبمه‌وه تیایدا لێره‌دا ،
یان ووڵامی ئه‌وپرسیاره‌بده‌مه‌وه که ئایا به مورته‌د بونه‌وه‌ی
خه‌ڵکه‌که‌ی ئه خاکه ده‌بێت به خاکی کوفری شه‌ڕکه‌ر یان نا ؟[دارالحرب] .
به‌ڵام چه‌ند بیر‌و ڕایه‌کی زانایان باس ده‌که‌ین وه‌کو سه‌ره‌تایه‌ك و
هه‌ندێ زانیاری له‌و باسه‌دا .
زانایان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی دووڕای جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه :
أ- له‌لای أبوحنیفة ئه‌بێت به[دارالحرب] خاکی کوفریشه‌ڕکه‌ر به سێ مه‌رج .
1- نابێت له نێوانی ئه‌وخاکه‌و خاکی کوفری ئه‌سڵی هیچ خاکێکی موسڵمانانی
له‌نێواندا ببێت . واتا سنوری به‌سنوری خاکی کوفره‌وه بێت .
2- نابێ هیچ موسڵمانێکی تیدامابێت که ئیمانه‌که‌ی پارێزراوبێت له‌لایه‌ن
خه‌ڵکی ئه‌وشوێنه‌وه یان هه‌ر که‌سێکی زمی واتا ئه‌هلی کیتاب ی
تێدابمێنێته‌وه که بتوانێت ئیمانه‌که‌ی خۆی بپارێزێت له‌وشوێنه‌دا .
3- حوکم وقانون ویاسای کوفری تێایدا ئاشکرابکرێت .
ب- شافعي ،أحمد ، مالك ، أبویسف ، محمد بن الحسن : ئه‌ڵێن : به‌ڵێ ده‌بێت
به [دارالحرب] خاکی کوفری شه‌ڕکه‌ر ، کاتێك که هه‌مویان مورته‌دبونه‌وه
یان زاڵ بوون به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌یداو حوکمی خۆیان تیادا سه‌پاند ، ئایا
ئه‌وشوێنه‌ی که ئه‌وانی تیادابن ده‌بێت به خاکی کوفری شه‌ڕکه‌ر ؟
أبوحنیفة ده‌ڵێت :به‌ڵێ کاتێك ئه‌ومه‌رجانه‌ی تیا دروست بێت که
پێشترباسمان کرد ، ئه‌وه‌شی ئاشکرایه له مه‌زهه‌بی ئیمام مالك هه‌رکاتێك
که حوکم ویاسای کوفری تیادا سه‌پێندرا ده‌بێت به خاکی کوفری شه‌ڕکه‌ر
[دارالحرب] ئه‌وه‌ش مه‌زهه‌بی ئیمام شافعی و ئیمام أحمد ه ، بۆ زیاتر
ڕوونکردنه‌وه له‌م باسه ته‌ماشای {نیل الأوطار /ج7-ص218 بکه ،کتابی الأم
ئیمام شافعي ج/6/32 ، یان المبسوط 10/113 =114 ، المغني ابن القدامه‌ش .
له‌لای أبی یوسف ومحمد ئه‌ڵێن :ئه‌گه‌ر حوکمی کوفروشرك تیایدا ئاشکراکرا
ئه‌وه ده‌بێت به [دارالحرب] خاکی کافری شه‌ڕکه‌ر ، چونکه ئه‌وخاکه یان
خاکی ئێمه‌یه یان خاکی ئه‌وانه هێزوده‌سه‌ڵات تیایدا ده‌ور ده‌بینێت جا
هه‌رشوێنێك که حوکمی کوفری تیابێت ئه‌وا هێزوده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه و
هه‌رشوێنێك که حوکمی ئیسلامی تیادا بسه‌پێندرێت ده‌سه‌ڵاتی
موسڵمانانه،وه‌هه‌روه‌کو بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که هه‌ردووهاڕێکه یه‌ك
مه‌رجێکیان داناوه له‌وباسه‌داکه ده‌بێت به‌خاکی کوفری
شه‌ڕکه‌ر[دارالحرب]ئه‌وه‌ش زاڵبون وسه‌پاندنی حوکمی کوفروشرکی یه ،
هه‌رکاتێك ئه‌ومه‌رجه‌ی تیادا به‌دیکرا ئه‌واده‌بێت به خاکی کوفری
شه‌ڕکه‌ر .
وه‌باشترین که‌سێك که‌ئه‌وه‌ی ڕوونکردۆته‌وه شیخ الإسلام ابن التیمیة یه
کاتێك که‌پرسیاریان لێکردوه له‌سه‌ر ووڵاتی ماردین کاتێك که حوکمی
ئیسلامی تیاداده‌کرا ، پاشان خه‌ڵکانێك زاڵبون به‌سه‌ریدا که حوکمی
کوفریان تیادا به‌رپاکردو سه‌پاندیان به‌سه‌ریدا ، ووتیان ئایا خاکی کوفری
شه‌ڕکه‌رن یان خاکی سیلمه شه‌ڕکه‌رنین به‌رامبه‌ر به موسڵمانان ؟ ووڵامی
دایه‌وه ووتی:{ ئه‌وه شتێکه که پێکاته‌ی دوو واتا ده‌دات،ئه‌وه خاکی
سلم نی یه که حوکمی ئیسلامی تیادابکرێت بڵێین خاکی ئیسلامه،وه جێی
ئه‌وه‌ش نی یه که پێی بڵێین خاکی کوفری شه‌ڕکه‌رن ئه‌وه‌ی که
خه‌ڵکه‌که‌ی هه‌موو کافربن ، به‌ڵکو ئه‌وه به‌شی سێ هه‌مه که مامه‌ڵه‌ی
ده‌کرێت که‌موسڵمانانی مامه‌ڵه ده‌کرێن به‌وشێوه‌یه‌ی که شایسته‌ین
وه‌کوموسڵمانێک ئه‌وه‌شی که له‌شه‌رعی ئیسلام ده‌رچونه مامه‌ڵه‌ی
ئه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت به‌وشێوه‌یه‌ی که شایسته‌ین } ئه‌مه‌ش
گه‌وره‌ترێن به‌ڵگه‌یه بۆئه‌وه‌ی که ابن التیمیة حوکمی ئه‌وخه‌ڵکانه‌ی
که له ژێرده‌سه‌ڵاتی کوفردا ده‌ژین به‌کافریان نازانێت له‌خاکی
موسڵماناندا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ، به‌ڵکو ئه‌وه‌شی به‌ده‌موده‌ست به‌توندی
گردوه .
وه‌منیش به‌ته‌مام به‌پشتیوانی خواوه که له‌سه‌ر ئه‌وباسه بنوسمه‌وه
به‌ووردی حوکمی هه‌مو خاکێك وخه‌ڵکه‌که‌ی وچۆنێتی بارودۆخی هه‌رخاکێك
له‌ژێرناوی{رفع الستارفي أحکام الدیار} به‌مزوانه ان شا‌ء الله ، چونکه
ئه‌وه‌ش حوکمێکه زۆرمه‌ترسیه‌که‌ی هیچ که‌متر نی یه له حوکمی مورته‌د و
به‌کافردانانی خه‌ڵکی ، به‌ڵکو په‌یوه‌ندیشیان زۆره به‌یه‌که‌وه
به‌پته‌وی .
چه‌ند حوکم درووست ده‌بێ و په‌یوه‌سته به[مورتد] ه‌وه، هه‌ڵگه‌ڕاوه له‌دین .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جه‌ندین حوکم درووست ده‌بێ به‌سه‌رمورته‌دا ده‌یگرێته‌وه‌کاتێك که‌سابت
بووئه‌وکه‌سه‌مورته‌ده پاش کوشتنیشی واده‌زانم که‌ئه‌م کورته‌یه
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی دێته سه‌رباسی هه‌موحوکمه‌کان له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه ،
به‌گشتی ده‌توانین بڵێین : یان له دونیادا ده‌کوژرێت کاتێك تواناهه‌بێ
به‌سه‌ریدا ، وه شه‌ڕ ده‌کرێت تاوه‌کوسه‌رده‌که‌ون به‌سه‌ریاندا، شایسته‌ی
ئه‌وه‌ش نی یه که‌ئیماندارخۆشه‌ویستی بۆی هه‌بێت، وه‌نابێت سه‌رخه‌ری
بێت،نابێت مه‌دعیشیان بکرێت، ژنه‌که‌ی لێده‌سێندرێته‌وه ئه‌گه‌رژنه‌که‌ی
موسڵمان بێت ، له‌وه‌ره‌سه‌یش بێ به‌ش ده‌کرێت ونایدرێتێ میراتی
به‌شنه‌درێت،ئه‌گه‌ر پاره‌وماڵێکیشی له‌پاش به‌جێ بمێنێت ده‌بێت به[فئ]
ده‌سکه‌وت بۆ بیت المال ، ئه‌گه‌رکوژرا ناشۆردرێت، نوێژیشی له‌سه‌ر ناکرێت ،
و له‌قه‌برسانی موسڵمانانیش نانێژرێت .
وه له‌قیامه‌تیشدا ئه‌وفه‌رموده‌یه‌ی خوای گه‌وره‌ی به‌سه که
ده‌فه‌رموێت :{ؤلئك أصحاب النار هم فیها خالدون} . جا ئه‌کرێت که باس
له‌سه‌ر ئه‌وه بکرێت که‌پرسیاری زۆرله‌سه‌رده‌کرێت .
میرات گیری مورته‌د :
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌مه‌ش باسێکه له‌نێوان زانایاندا جیاوازی له‌نێوانیاندا، جصاص
له‌کتابی[أحکام القرآ‌ن]دا ده‌ڵێت :{ زانایانی پێشوان [السلف] له‌سه‌ر سێ
ڕان ، له‌سه‌ر ئه‌وپاره‌وماڵه‌ی مورته‌د که کاتێك که موسڵمان بوه
په‌یدایکردوه پێش مورته‌دبونه‌وه‌ی به‌م شێ شێوه‌یه ده‌بێت: هه‌رکه‌سیش
ئه‌گه‌ر بۆزیاترڕون بونه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر کتابی[عمدة القاري شرح
صحیح البخاري] ج/23/260 ، یان المغني ج6/346 یان الجصاص في[أحکام
القرآ‌ن]ج/2/123 ، والسرخسي ج10 ، هه‌موبه‌ڵگه‌کانیان هێناوه‌ته‌وه
هه‌رکه‌سه‌ش هۆی جیاوازیه‌که ، پرسیاره‌که‌ش ئه‌وه‌یه که ئایا کافر
میراتی بۆ موسڵمان ده‌بێ یان به پێچه‌وانه‌وه ؟ ؟ .
أ-هه‌ندێك له‌زانایان بۆئه‌وه چونه که‌ماڵ وسه‌روه‌تی مورته‌د پاش کوشتنی
بۆمیرات گیره‌کانی ده‌مێنێته‌وه ، له‌وانه‌ش که‌گێڕراوه‌ته‌وه:علي ،حسن
،ابن مسعود ،معاذ ،حسن ،شعبي ،حکم ،سعید ابن المسیب ،نخعي ، عمرابن
عبدالعزیز، اللیث ،أبي حنیفة ،اسحاق بنراهویة ،معاویة ،مسروق ،محمد بن
الحنیفة .
ابن شبرمة وأبویوسف وأوزاعي ، ئه‌ڵێن :ئه‌وماڵ وسه‌روه‌ته‌ی که پاش
مورته‌دبونه‌وه‌ی به‌ده‌سی هێناوه ئه‌وه ده‌درێت به میراتگیره‌کانی
ئه‌وانه‌ی که موسڵمانن .
له‌کاتێکدا که أبوحنیفة وثوري ووتویانه که ئه‌وماڵ وسه‌روه‌ته‌ی که پاش
مورته‌د بونه‌وه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه ئه‌وه ده‌بێت به {فئ}ده‌سکه‌وت بۆ
[بیت المال] خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت یان ماڵی موسڵمانان ، وه ئه‌وماڵ
وسه‌روه‌ته‌ی که له‌کاتی موسڵمان بونیدا په‌یدای کردوه پاشان مورته‌د
بۆته‌وه، ئه‌وه ده‌درێت به میرات گیره‌کانی که‌موسڵمانن ، ئه‌وه‌ش
به‌ڵگه‌ی نه‌قڵی وعقڵیان هه‌یه ، به‌ڵام به‌ڵگه‌کان زۆرن لێره‌دا
که‌به‌کورتی باسمان کردوه پێویست ناکات هه‌موی باس بکه‌ین .
ب- به‌ڵام جمهوری زانایان یان زۆرینه‌یان بۆ ئه‌وه‌چونه که ماڵ
وسه‌روه‌تی مورته‌د بۆ[بیت المال] ده‌کرێته خه‌زێنه‌ی موسڵمانانه‌وه
ونادرێت به میراتگیره‌کانی ، له‌وانه‌ش: أبوبکر،عمر،عثمان ،علي ، أسامة ،
جابرابن عبدالله ، زهري ،عطاء ، طاوس ،عسن ، عمربن عبدالعزیز،عمروبن
دینار،ثوري ، أبي حنیفة ،مالك ،شافعي ،ابن أبي لیلی ،أبي ثور.
أبن القدامة ده‌ڵێت:{جمهوری صحابه ووتویانه ،موسڵمان میراتی گری کافرنابێت،میراتی نادرێتێ } .
العیني ده‌ڵێت:{موسڵمان میراتگری کافرئه‌بێت یان نا ؟ زۆرینه‌ی صحابه‌کان
ووتویانه نه‌خێر میراتگری نابێت ، زاناکانی ئێمه‌ش هه‌رئه‌وه‌یان
وه‌رگردوه‌و واده‌ڵێن له‌گه‌ڵ شافعي یه‌کانیشدا}سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ریش صلی
علیه وسلم شایه‌تی ئه‌وه ده‌دات که‌ده‌فه‌رموێت:{لایرث الکافرالمسلم
والمسلم الکافر} وه‌له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌خۆشه‌ویستی ومولات له‌نێوان موسڵمان
وکافردا ده‌بڕێته‌وه ونابێ هه‌بێت ،وه‌فه‌رموده‌که‌ش گشتی یه و
به‌وشێوه‌یه نی یه که کۆمه‌ڵی یه‌که‌م بۆی ڕۆیشتون ، به‌کورتی یه‌کیش
لێردا به‌م شێوه‌یه یه :
1-ماڵ وسه‌روه‌تی مورته‌د گه‌رچی له‌کاتی موسڵمانه‌تیدا په‌یدایکردبێت یان
به‌مورته‌دی،بۆ میراتگره‌کانین که موسڵمانن ، ئه‌مه‌ش قه‌ولی أبي یوسف
ومحمد بن الحسن .
2-ئه‌وماڵ وسه‌روه‌ته‌ی که له‌کاتی موسڵمانه‌تیدا په‌یدای کردوه بۆ
میراتگره‌کانێتی که موسڵمانن ، ئه‌وه‌شی که پاش مورته‌دبونه‌وه‌ی په‌یدای
کردوه بۆ [بیت المال] ه خه‌زێنه‌ی موسڵمانان ،یان خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت ،
ئه‌مه‌ش قه‌ولی أبو حنیفة یه .
3-هه‌مو ماڵ وسه‌روه‌ته‌که‌ی بۆ[بیت المال] ه ، ئه‌گه‌رچی له‌کاتی
موسڵمانێتیدا په‌یدایکردبێت یان پاش ئه‌وه‌ی که مورته‌د بۆته‌وه ،ئه‌وه‌ش
قه‌ولی مالك و شافعي وأحمد له‌ڕاسترین قه‌وله‌کانیاندا ، أبن أبي لیلی ،
ئه‌وه‌ش ڕاسترین قه‌وله‌کانه ، والله اعلم .
قه‌رزه‌کانی مورته‌د :
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌گه‌رمورته‌د مرد یان کوژرا ئه‌واده‌بێ قه‌رزه‌کانی بدرێته‌وه له‌وماڵ
وسه‌روه‌ته‌ی هه‌یه‌تی ئه‌وه‌یه‌که‌م شته ، ابن القدامة ده‌ڵێت :{ئه‌گه‌ر
مورته‌د مرد یان کوژرا یه‌که‌م شت که ده‌کرێت ده‌بێ قه‌رزه‌کانی
بدرێته‌وه ، [وأرش جنایته]هه‌رتاوانێکی کردبێت به‌رامبه‌ر خه‌ڵکێك ده‌بێ
بۆی چاره‌سه‌رکرێت ، ده‌بێت نه‌فه‌قه‌ی ژنه‌که‌ی لێ بدرێت وخزم وکه‌س
وکاری ،چونکه ئه‌و حه‌ق ومافانه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دوابخرێت وه
له‌پێشدا ده‌بێت له ماڵ وسه‌روه‌تی خۆی بکرێت } . به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه
ڕای جیاوازیان هه‌یه زانایان که ئه‌و مه‌سره‌فانه له پاره‌وماڵی ئیسلام
ده‌ربکرێت یان له‌پاره‌ی مورته‌ده‌که خۆی ، بۆ ئه‌وباسه‌ش بگه‌ڕێنه‌وه
بۆ ئه‌وسه‌رجاوانه‌ی که پێشتر باسمان کردوه
|