بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
روونکردنەوەی گومانەکان
 کتێبەکانی پێشو – تەورات و ئینجیل – مژدەی هاتنی ئەویان نەداوە بۆیە لەلایەن خوداوە نەنێردراوە !
05/04/2020
بینین: 1360
گومان !
گومانەکە دەڵێت کتێبەکانی پێشو – تەورات و ئینجیل – مژدەی هاتنی ئەویان نەداوە بۆیە لەلایەن خوداوە نەنێردراوە !
وەڵام / مژدە بە دوو شێوەیە
١/ مژدە لە تەوراتدا .
٢/ مژدە لە ئینجیلدا .
یەکەم مژدەی هاتنی پێغەمبەرمان ﷺ لە تەوراتدا : سەڕەڕای دەسکاری کردنی تەورات ، کەچی مژدەی هاتنی پێغەمبەرمانی تێدا ماوە ، تەنانەت لای هەندێک توێژەر و شارەزا گەشتۆتە پەنجا مژدە ، بەڵام تەنها دوان دەخەینە ڕوو :
مژدەی یەکەم :
و هذه هي البركة التي بارك بها موسى رجل الله بني إسرائيل قبل موته
لەو دەقەی پێشودا ئاماژە بۆ سی هەواڵ کراوە :
یەکەمییان : هەواڵی یەکەم دەربارەی موسایە علیە السلام کە لە چیای سینا سروشی وەرگرتووە .
دووەمیان : هەواڵی دووەم دەربارەی عیسایە علیە السلام وشەی سعیر کە لە دەقەکەدا هاتووە گوندێکی نزیک بەیتولمقەدیسە کە عیسا علیە سلام پەیامەکەی لەوێدا وەرگرتووە .
سێیەمیان : هەواڵی محمد ﷺ چونکە چیای –فاران – کە لەدەقەکەدا هاتووە ئەو شوێنەیە کە یەکەم جار وەحی تێدا وەرگرتووە ، فاران شاری مەککەی پیرۆزە شوێنی لە دایک بوون و گەورە بوون و بون بە پێغەمبەری پێغەمبەرمانە .
بەڵگە لەسەر ئەوەی کە فاران مەککەی پیرۆزە : دانەری کتێبی ( فەرهەنگی کتێبی پیرۆز ) فاران ئیلاتە نەوەک مەککەی پیرۆز بەڵام بێبنەمایە چونکە هیچ پێغەمبەرێک لە ئیلات نەنێردراوە فاران مەکەی پیرۆزەو چیای فاران چیای نورە ، کە ئەشکەوتی حیرائی لێیە و پێغەمبەرمان ﷺ لەوێدا وەحی بۆهاتووە .
ئەگەر بگەڕێینەوە سەر کتێبی پیرۆز دەبینین وشەی پیرۆز فاران لە جێگەیەکی تریشدا هاتووە ، لە باسی چیرۆکی ئیسماعیل و خاتوو هاجەرەی دایکی کاتێ ئیبراهیم علیە السلام دوای لەدایک بوونی ئیسماعیل و دایکی ناردنە زەوی فاران ( سفر التکوین ) ٢١: ٢١
مەقامی ئیبراهیم علیە السلام لە مەکەی پیرۆزە کە ئیبراهیم و ئیسماعیل ماوەیەک تێیدا مانەوە و دیواری کەعبەیان تیایدا بەرز کردەوە ، خوای پەروەردگار دەفەرموێت :{ وَإِذْ جَعَلْنَا الْبَيْتَ مَثَابَةً لِلنَّاسِ وَأَمْنًا وَاتَّخِذُوا مِنْ مَقَامِ إِبْرَاهِيمَ مُصَلًّى وَعَهِدْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ أَنْ طَهِّرَا بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ وَالْعَاكِفِينَ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ } البقرە ١٢٥ یادی ئەوە بکەنەوە کە خانووی کەعبەی پیرۆزمان کردە مەڵبەند و زیارەتکەران بۆ هەرکەس ڕوی تێ بکات چونکە کردمانە شوێنێکی پیرۆزی وەها کە زیارەت کردنی هۆی پاداشت بێ و کردمانە شوێنی ئەمن و ئاسایش و هەرکەسێ لەوێ بێ ئەمینە لەوەی دەست درێژی بکرێتە سەر ئەو بەردەی شوێن پێی ئیبراهیمی لەسەرە یان ئەو شوێنەی کە بەردەکەی تێدایە و ئیبراهیم لەسەری ڕاوەستاوە و بانگی خەڵکی کردووە بۆ حەج یان هەموو حەرەم بکەنە شوێن نوێژی خۆتان و خودا پەرستی تێدا بکەن یادی ئەو وەختە بکەنەوە کە بە ئیبراهیم و ئیسماعیلمان وت خانوی من کەعبەی پیرۆزە پاکی بکەنەوە بۆ ئەوانەی بەدەوریدا دەسوڕێنەوە و بۆ ئەوانەی لەوێ دەمێننەوە بۆ خودا پەرستی و بۆ ئەوانەی لە رکوع و سجوددا بۆ خودای گەورە.
(وَإِذْ يَرْفَعُ إِبْرَاهِيمُ الْقَوَاعِدَ مِنَ الْبَيْتِ وَإِسْمَاعِيلُ رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّا إِنَّكَ أَنْتَ السَّمِيعُ الْعَلِيم)
البقرە ١٢٧
واتە : یادی ئەو کاتە بکەنەوە کە وەختی خۆی ئیبراهیم و ئیسماعیل بناغەی کەعبەیان بەرز کردەوە ئیبراهیم بینای ئەکرد و ئیسماعیل بەرد و شتو مەکی ئەدایە دەست و لەگەڵ بەرزکردنەوەی بیناکەیدا لە خودا ئەپاڕانەوە و دەیان وت : خودایە بە نەوازشی خۆت ئەم کارەمان لێ قبوڵ بفەرموو بێ گومان هەر تەنها تۆی هەموو دەنگێک دەبیستی و هەر تۆی بەهەمو شت دەزانی .

مژدەی دووەم : اقيم لهم نبيا من وسط اخوتهم مثلك و اجعل كلامي في فمه فيكلمهم بكل ما اوصيه به ١٨-١٨
زانایانی مەسیحی دەڵێن مەبەست لەم مژدەیە عیسایە علیە السلام بەلام لە ڕاستیدا ئەوە ی باسکراوە بە هیچ جۆرێک لە جۆرەکان بەسەر پێغەمبە محمد دا نەبێت جێ بەجێ نابێت لەبەر چەند هۆیەک لەوانە : یەکەم دەستە واژەی ( اقیم لهم – ای : لبنی ئیسرائیل – نبیە من وسط اخوتهم ) واتە لە نێو براکانیاندا نەوەکانی ئیسرائیل – یعقوب – پێغەمبەرێکیان بۆ هەڵدەبژێرم واتە لە وەچەکانی ئیسماعیل علیە سلام ئەوەی لە سفر التثنیە دا هاتووە ئەو قسەیە پشت ڕاست دەکاتەوە کە دەڵێت ٣٤-١٠ { و لم يقم بعد نبي في إسرائيل مثل موسى الذي عرفه الرب وجها لوجه } هێشتا پێغەمبەرێکی وەکو موسا لە نەوەکان ئیسرائیل نەهاتووە کە خودا ڕوبەڕوو قسەی لەگەڵدا کردبێت
بەمەش بۆمان دەردەکەوێت ، کە ئەو پێغەمبەرەی باسکراوە لە نەوەی ئیسرائیل – یعقوب – نیە بەڵکو لەنەوەکانی ئیسماعیلە کە خۆی و دایکی لە زەوی عەرەبدا – مەککەی پیرۆز نیشتە جێ بوون ئەویش ئیسماعیل ی باپیرە گەورەی محمدە وەک زانراویشە عیسا پێغەمبەر لەنەوەکانی ئیسرائیل یعقوبە کەواتە مەبەست پێغەمبەر عیسا نییە
٢/ پێغەمبەرمان محمد ﷺ وەکو پێغەمبەر موسایە هەروەکو لە سیفری تکویندا هاتووە ( من وسط اخوتیهم (مثلک)) واتە : لە براکانیان وەک تۆ ئەی موسا لە چەند خاڵێدا ئەوە دەخەینە ڕوو کە پێغەمبەرمان و موسا لەیەک دەچن هەردووکیان دایک و باوکیان هەبووە و هەردووکیان بە سروشتی لەدایک بوون بە پێچەوانەی عیسا علی سلام کە بە موعجیزە لە دایکێکی بێباوک لەدایک بووە .
 هەردووکیان هاوسەرگیریان کردووە و منداڵیان هەبووە و هەرچی عیسایە بەدرێژای ژیانی سڵت بوو.
هەردوکیان شەریعەت و ئەحکامی نوێیان هێناوە ، هەرچی عیسا شەریعەتێکی نوێی نەهێناوە بەڵکو بۆ ئەوە هاتووە تا شەریعەتی موسا علیە سلام تەواو بکات .
هەردووکیان محمد و موسا دەسەڵاتی گەلەکەیان لەدەستدا بوو ، بەڵام عیسا دەسەڵاتی گەلەکەی لەدەستا نەبوو .
هەردووکیان بە شێوەیەکی سروشتی وەفاتیان کردووە بە پێچەوانەی عیسا وەفاتیان کردووە ، کە عیسا بە پێی بیر و باوەڕی موسوڵمانان خودا بۆ لای خۆی بەرزی کردۆتەوە ، لە بیرو باوەڕی مەسیحدا لە خاچ دراوە لە قورئاندا هاتووە ( الکهف ١١٠ ( قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ يُوحَى إِلَيَّ أَنَّمَا إِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ فَمَنْ كَانَ يَرْجُو لِقَاءَ رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًا صَالِحًا وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا) واتە : تۆ ئەی پێغەمبەر بڵی من تەنیا بنیادەمێکم وەک ئێوە گەزافی ئەوە لێنادەم کە هەموو کەلیمەکانی خودا ئەزانم تەنیا بەوە لە ئێوە جیا نابمەوە کە وەحیم بۆ دەکرێ و دەوترێ : کە بەڕاستی خودای ئێوە خودایێکی تاق و تەنیا و بێ هاوبەشە دەی هەرکەس بە هیووای ئەوەیە بەسەربەرزی و شادومانی بگاتە حزوری خودا باکردەوەی چاک و بەسود بکات بۆ خۆی و بۆ خەڵک و هیچ یەکێک نەکاتە هاوبەشی خودای خۆی .
خوای پەروەردگار فەرمودەکانی کردۆتە دەمی پێغەمبەرەوە تا بە خەڵکی ڕابگەیەنێت لەو بارەیەشەوە ئاماژەیەکی ڕون و ئاشکرا لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە
( وَالنَّجْمِ إِذَا هَوَى۳
مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمْ وَمَا غَوَى٤
وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَى)٥ النجم
لە ئارەزووی نەفسی خۆشیەوە قسە ناکات . کە ئەو دەیخوێنێتەوە بەسەرتاندا لە وەحیە بەولاوە نیە کە لە خواوە وەحی بۆ دەکرێ . فریشتەیەکی بەهێز کە جبریلی فریشتەی وحیە ئەم وەحیەی فێر کردووە کە لە خواوە بۆی دەهێنێت .

محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن: یامن الحاجە
و: مزفر عەولا قەسرێی
لا: ٦۰-٦٥

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه