 ئـایا شیطان سەرچـاوەی وەحـیی محمدییە ؟
ھەندێ لە دژە ئیسلامـەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە شیطان سەرچـاوەی وەحییە ، وە دەلێن پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- پەیوەندی ھەبووە بە جنــەوە ، بەمە دەیانەوێ بلێن ئەوەی دەھات بۆلای بریتیی بووە لە جن وشیطان بۆیە جبریل نەبووە ، ئەوەش دەکەنە بەلگەیەک بە دەستیانەوە کە پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - لە ئەشکەوتی ' حراء' لە خەلوەت و تەنھایدابووە پێش ئەوەی پەیامی بۆ بنێردێ ...
پووچەل کردنەوەی گومانــەکە ؛
١- ئـەوە روون و ئاشکرایە کە قورئان و سوننەت دلنیایی تەواویان داوە لە پەیوەبدی حسی نێوان جبریل و پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - وە قورئانیش نکۆلی ئەوەی کردووە شیطان بتوانێ تەداخولی وەحیی بکات ، ھەروەکو چۆن لە چەندین ئایەتدا باسکراوە ، وەکو ئەوەی پەروەردگار دەفەرمووێت { وما تنزلت بە الشیاطین ، وما ینبغی لھم وما یستطیعون } ، ئیمامـی قرطبی لە تەفسیری ئایەتەکەدا دەفەرمووێت واتە شیطانەکان ئەم قورئانەیان دانەبەزاندووە بەلکو ئەوە جبریلە کە ئەمینە و دابەزێنەریەتی
( الجامع لأحکام القرآن - ١٤٢/١٣ )
ھەروەھا پەروەردگار دەفەرمووێت ؛ { وما ھـو بقول شیطان رجیم }
پێغەمـبەری خودا علیە السلام دەفەرمووێت{ ھەر کەسێک مـن لە خەونیدا ببینێ ئەوا بە حەق منی بینییە چونکە شیطان ناتوانێ خۆی بخاتە سەر شێوەی مـن }
( صحیح البخاری -باب من رأی النبی فی المنام '٦٥٩٢ )
٢- قورئان غەیب و نھێنی زۆری تێدایە ، بێگومان جن'ـیش غەیب نازانن وە ناتوانن بیزانن ، کەواتە چۆن شیطانەکان دەبنــە سەرچاوەی وەحیی ؟ وە سروشتی شیطانەکان بریتییە لە خراپە و خراپەکاری لەکاتێکا قورئان رێنمویی کارە بۆ چاکە و ھیدایەت
بەلگەشمان لەسەر ئەوەی جن غەیب نازانن ئەم ئایەتە پیرۆزەیە { فَلَمَّا قَضَيْنَا عَلَيْهِ الْمَوْتَ مَا دَلَّهُمْ عَلَىٰ مَوْتِهِ إِلَّا دَابَّةُ الْأَرْضِ تَأْكُلُ مِنْسَأَتَهُ ۖ فَلَمَّا خَرَّ تَبَيَّنَتِ الْجِنُّ أَنْ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ الْغَيْبَ مَا لَبِثُوا فِي الْعَذَابِ الْمُهِينِ
[سبأ:١٤ ]
کاتێ که بریاری مردنی (سولهیمانماندا، پهرییهکان نهیانزانی که مردووه)، تا مۆرانه گۆچانهکهی کلۆر کرد، کاتێ که کهوت ئهوسا پهرییهکان بۆیان دهرکهوت که ئهگهر غهیب زان و نهێنیزان بوونانیه ئاوا له کارو فرمانی ناخۆشدا بهردهوام نهدهبوون، (ههر که زانیان سولهیمان وهفاتی کردووه دهستیان له کار ههڵدهگرت).
وە پەروەردگار تەحەدای مرۆڤەکان ق جنەکانی کردووە بە قورئان بەوەی ھاوشێوەی قورئان بھێنن وە نەیانتوانیوە ، کەوایە چۆن دەبنە سەرچاوەی قورئان لە کاتێکا نەیان توانیوە ھاوشێوەی بھێنن ؟
{ عصمـة الأنبیاء والجواب علی الشبە الموجـە إلیھم - ص ٤١ و ٤٢ }
٣- پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - پارێزراوە لە شیطان ، وە روونیشە کە بەندە موخلصەکانی پەروەردگار پارێزراون لە فێل و تەلەکەی شیطان وەکو چۆن پەروەردگار دەفەرمووێت { إن عبادی لیس لک علیھم سلطن إلا من اتبعک من الغاوین } ، وە فەرموویەتی{ إن عبادی لیس لک علیھم سلطان وکفی بربک وکیلا }
وە لە سوننەتیشا بەربلاوە فەرموودەکەی ابن مسعود کە پێغەمـبەری خوا علیە السلام باسی ئەوە دەکا ئەو جنەی تایبەتە بە ئەو موسولمان بووە و لە چاکە زیاتر ھیچ فەرمانێ تر ناکات .
{ صحیح مسلم' باب صفة القیامة ' ٧٢٨٦ }
٤- جیاوازی کردنی ئەو کەسانەی کە ئەم جۆرە گومانە بلاو دەکەنەوە لەنێوان پێغەمـبەری خوا -صلی اللە علیە وسلم - وە غەیری ئەو لە پێغەمـبەران' علیھم السلام ' ، وە ئێمە دەپرسین لەو کەسانەی ئەم گومانە بلاو دەکەنەوە لە گاورەکان و غەیری ئەوان ؛ بۆچی جیاوازی دەخەنە نێوان وەحیی پێغەمـبەری خوا علیە السلام و براکانی لە پێغەمـبەرانی تری وەکو موسا و عیسا علیھما السلام ؟؟ ، ئەمەش لە قورئاندا باسکراوە کە وایان وتووە و پەروەردگار رەدی داونەتەوە { وما قدروا اللە حق قدرە إذ قالوا ما أنزل اللە علی بشر من شیء قل مـن أنزل الکتاب الذی جاء بە موسی ...} وەکو ئەوەی پەروەردگار پێیان بلێ چۆن نکۆلی وەحیی محمد علیە السلام دەکەن و نکۆلی پەیامی موسا علیە السلام و عیسا علیە السلام ناکەن کە تەورات و ئنجیلە ؟
{ المصطفون الأخیار - ص ١٢٤و ١٢٥ }
——————————
سەرچاوە : موقع بیان الإسلام
وەرگێرانی ؛ رێباز سیامـند فتاح
٧/ ذی الحجـة / ١٤٤٠ ھجری - ٨/٨/ ٢٠١٩ زاینـی .
|