بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
روونکردنەوەی گومانەکان
 گومانی هاوسەرگیری کردنی کوڕی بە کوڕکراوی زەیدی کوڕی حاریثە ( خوا لێی ڕازی بێت )
08/04/2020
بینین: 1362
گومانی هاوسەرگیری کردنی کوڕی بە کوڕکراوی زەیدی کوڕی حاریثە ( خوا لێی ڕازی بێت )
گومان : دەڵێن محمد ﷺ هاوسەرگیری لەگەڵ هاوسەری کوڕە لە خۆ گیراوەکەی زەیدی کوڕی حاریثدا کردووە خوا لێی ڕازی بێت ، دوای پێی تەڵاق داوە چونکە حەزی لێی بووە .
وەڵامی گومانەکە : هاوسەرگیری کردنی محەمەد ﷺ لەگەڵ هاوسەری کۆنی کوڕە لە خۆ گیراوەکەی خۆی بە پێی حیکمەتێکی تەشریعیەوە بوو کە ئیسلام داوای دەکرد بۆ ئەوەی ئەو عادەتە باوە عادەتی لە خۆ گرتن کە لە کۆمەڵگای نەفامیدا ڕەگی گرتب و پوچەڵ بکرێتەوە ، خوای پەروەردگار جلە جلالە پێغەمبەری دوا پەیامی ئاسمانی هەڵبأێردرا تا لەسەر دەستی ئەو ئەو کلتورە بگۆڕێت و نەمێنێت خوای پەروەردگار دەفەرموێت ( مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَكِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا) الاحزاب ٤٠ محمد پیاوی هیچ یەکێ لە ئێوە نەبووە نە زەید و نە غەیری زەید بەڵام پێغەمبەری خودا دوا پێغەمبەری خوایە و خوا بە هەموو شتێکی زانیوە و دەزانێت هەروەها دەفەرموێت ( ادْعُوهُمْ لِآبَائِهِمْ هُوَ أَقْسَطُ عِندَ اللَّهِ فَإِن لَّمْ تَعْلَمُوا آبَاءَهُمْ فَإِخْوَانُكُمْ فِي الدِّينِ وَمَوَالِيكُمْ وَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ فِيمَا أَخْطَأْتُم بِهِ وَلَكِن مَّا تَعَمَّدَتْ قُلُوبُكُمْ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا) الاحزاب ٥
واتە: ئەو کوڕانە بەناوی باوکی خۆیانەوە بانگ بکەن ئەوا ڕاست ترە و عەدالەت ترە لای خوا خۆ ئەگەر نەزانن کوڕی کێن و باوکیان کێیە ئەوا برای دینیتانن و دۆست و برادەرتانن هەرچی ئەو ئایەتەیە کە باسی ئەو بڕیارە خودایە دەکات کە بریتیە لە هاوسەرگیری پێغەمبەر لەگەل هاوسەری لەخۆ گرتووی زەید کە ناوی زەینەب بوو خوا لێی ڕازی بێت ( وَإِذْ تَقُولُ لِلَّذِي أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَأَنْعَمْتَ عَلَيْهِ أَمْسِكْ عَلَيْكَ زَوْجَكَ وَاتَّقِ اللَّهَ وَتُخْفِي فِي نَفْسِكَ مَا اللَّهُ مُبْدِيهِ وَتَخْشَى النَّاسَ وَاللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخْشَاهُ فَلَمَّا قَضَى زَيْدٌ مِّنْهَا وَطَرًا زَوَّجْنَاكَهَا لِكَيْ لا يَكُونَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ حَرَجٌ فِي أَزْوَاجِ أَدْعِيَائِهِمْ إِذَا قَضَوْا مِنْهُنَّ وَطَرًا وَكَانَ أَمْرُ اللَّهِ مَفْعُولا ) ٣٧ الاحزاب ، یادی ئەوە بکەرەوە کە ئەتوت بەو کەسەی خوا نیعمەتیی ئیسلامەتی پێبەخشی بوو و تۆش نیعمەتی ئازادیت دابوێ و لە بەندایەتی ئازاد کردبوو ، پێش سەردەمی ئیسلامەتی کردبوت بە کووڕی خۆت پێت دەوت ژنەکەت بهێڵەوە بۆخۆت و لە خوا بترسە و خەیاڵێلیشت لە دڵی خۆتدا دەشاردەوە کە خوا دەری خست و لە خەڵکی ئەترسی و شەرمت ئەکرد خەیااڵی دڵت دەرخەی کە ئەوە بوو ئەو پیاوە ژنەکەی تەڵاق دا تۆ مارەی ئەکەی بۆخۆت و خوا لەهەرکەس شایەنترە بەوە کە لێی بترسی و جا کاتی کە ئەو کەسە کە زەیدی کوڕی حاریثە بوو پێویستی خۆی لە ژنەکەی بە جێ هێنا و لێی بێزار بوو کاری پێنەما و تەڵاقی دا و عیدەی بەسەر چوو ، ئێمە مارەمان بڕی لێت بۆ ئەوەی هیچ تاوانێک ڕونەکاتە موسوڵمانان لە مارە کردنی ژنی کوڕی بە کوڕ کراویاندا بۆخۆیان پاش ئەوەی مێردەکەنیان کاریان پێیان نەما و تەڵاقیان دا کەواتە لە ڕاستیدا کوڕیان نین و هەر بەدەم کردویانن بە کوڕی خۆیان ، فەرمانی خوا هەر چۆنێ بو بێ‌ بێگومان جێ بەجێ کراو هاتۆتە دی و کەس ناتوانێت بەری لێبگرێت .
ڕونکردنەوە :
زەیدی کوڕی ‌حاریثە ڕەزای خوای لێبێت دەهاتە لای پێغەمبەر لە ئاکاری وادەردەکەوت و قسەکانی ئەوەیان لێ دەبینرا کە دەیویست زەینەب طەڵاق بدات چونکە لەگەڵیدا بەختەوەر نەبوو ژیانی بە گوێرەی پێویست خۆشەویستی تێدا نەبوو نەک لەبەر ئەوە تەڵاقی دابێت کە پێغەمبەر ﷺ حەزی لێبو بێت و زەینابیش لەبەر ئەوە تەڵاقی دابێت .

پاشان هەرگیز زەینەب بە هاوسەرگیرییەکە دڵخۆش نەبووتەنانەت کاریگەری لەسەر زەیدیش دانابوو ئەویش خۆش بەخت نەبوو ئامادە بوو لێی جیابیتەوە تەنانەت زەید چوو بۆلای پێغەمبەر و سکاڵای زەینەبی لای دەکرد هەروەک لە سەحیحی بوخاری لە کتاب التوحید لە فەرموودەی ئەنەسی کوڕی مەلیکەوە خوا لێی ڕازی بێت ، زەید هاتە لای پێغەمبەر و سکالای زەینەبی لا دەکرد و ئەویش دەیفەرموو دەست بە هاوسەرکەتەوە بگرە و لە خودا بترسە . ( امسک علیک زوجک و اتق اللە ) .
کەواتە کارەکە لەدەستی هیچ کامیاندا نەبوو نە لەدەستی زەینەب و نە لە دەستی زەید نە لەدەستی پێغەمبەر ﷺ . بەڵکو فەرمانێک بوو کە خودا ویستبووی و مەبەستی سەرەکی ڕاگەیاندنی حوکم و دەستورێکی نوێ بوو لەسەر نەهێشتنی کلتوری بە کوڕ کردن ، کە لە کۆمەڵگەی ئەوسا باو بوو ، کۆمەڵە ئایەتی سورەتی الاحزاب ئەو ڕاستییە دەسەلمێنن و بە تێر تەسەلی ئەو کلتورەیان خستۆتە ڕوو .
ئەوەی پێغەمبەر ﷺشاردبویەوە ئەوە بوو کەخوای پەروەردگار پێی ڕاگەیاندبوو کە ڕۆژێک لە ڕۆژان لەگەڵ زەینەبدا هاوسەرگیری دەکات ، بەڵام ئەمەی نەدرکاندبوو لەترسی ئەوەی خەڵک بڵیت لەگەڵ هاوسەری کوڕە لەخۆ گرتووەکەیدا هاوسەرگیری کردووە ، لەبەر ئەوەشە خوای گەورە لا ئایەتەکەدا دەفەرموێت (لە لۆمەی خەڵک دەترسی کەچی خودا شایەن ترە کە لێی بترسیت ) خاتوو زەینەبی کچی جەحش خوا لێی ڕازی بێت درکی بەم ڕاستیە دەکرد و لافی ئەوەی بەسەر هاوسەرەکانی دیکەی پێغەمبەردا لێدەدا و پێی دەگوتن ، خزم و کەستان ئێوەی لە محەمەد مارە کردووە بەڵام من خوای پەروەردگار لەسەرووی حەوت تەبەقەی ئاسمانەوە منی لێ مارە کردووە . بوخاری ڕیوایەتی کردووە .


محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن: یامن الحاجە
و: مزفر عەولا قەسرێی
لا: ۷۲-۷٦

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه