 جزیە چیە

خه‌ڵكانێك واده‌زانن جزیه له‌ئیسلامدا بۆ سه‌رشۆڕكردن‌و زوڵملێكردنی
خه‌ڵكانی ژێرده‌سته‌یه، هه‌رچه‌نده له‌مێژوودا تائێستا
هه‌رگه‌ل‌و هۆزێك له‌جه‌نگدا سه‌ركه‌وتبێت به‌سه‌ر
به‌رانبه‌ره‌كه‌یدا ئه‌وا ئه‌و هه‌ندێك یاسا‌و رێسای بۆ دا‌ده‌نێت،
كه ئه‌مه به‌رده‌وام له‌كۆن‌و نوێ‌دا هه‌یه‌و ده‌بینرێت
له‌نه‌ته‌وه‌یه‌ك‌گرتووه‌كانیش رێگه‌یپێدراوه‌و وه‌ك یاسایه‌ك
چه‌سپیوه، واته: مافی سرووشتیی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه كه
له‌جه‌نگه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتووه، بۆنموونه كاتێك ئه‌مریكا چووه
وڵاتی عێراق‌و ئه‌فغانستان، كۆمه‌ڵێك یاسا‌و رێسای هێنایه ئه‌و
وڵاتانه‌وه‌و به‌ئاره‌زووی خۆی سه‌روه‌ت‌و سامانی خه‌ڵكه‌كه وه‌ك
چه‌ته ئه‌دزێت بۆ خۆی، به‌ڵام ده‌بێت بپرسین‌و بزانین‌و تێفكرین
ئایا له‌ئیسلامدا جزیه چییه‌و بۆچی به‌كاردێت‌و هۆكاری چییه یان
خه‌ڵكێك وه‌ك وشه‌ی ئه‌نفاله‌كه به‌كاریده‌هێنێت‌و ورگی خۆی
پێزلده‌كات، بۆ روونكردنه‌وه‌ی وشه‌ی جزیه پێویسته پێناسه‌ی
بكه‌ین تا لێیتێبگه‌ین...
پێناسه‌ی جزیه: ئه‌م وشه‌یه له‌بنچینه‌دا وشه‌یه‌كی
عه‌ره‌بییه‌و له‌سێ پیت پێكهاتووه كه بریتین له: (ج، ز، ی)
به‌واتا‌ی (جَزاهُ بما صنع): پاداشت له‌وكرداره‌ی كردووته، یان
عه‌ره‌ب ده‌ڵێت: "جزی یجزی" وه ئه‌م وشه‌یه داتاشراوه له‌وشه‌ی
پاداشته‌وه وه‌ك ته‌به‌ری ده‌فه‌رموێت: "بمعنی أنهم أعگوها جزا‌وَ
مامُنحوا من اڵ‌من" واته: دانی پاداشتێكه بۆئه‌وه‌ی ئاسایشت بپارێزرێ.
له‌زاراوه‌ی ئه‌مڕۆدا وه‌ك زه‌ریبه دێت، له‌سه‌ر جوله‌كه‌و
نه‌سرانی‌و مه‌جوسییه‌كان دانراوه، هه‌روه‌ها له‌موشریكه‌كان
وه‌رده‌گیرێت له‌سه‌ر بۆچوونی كۆمه‌ڵێك له‌زانایانی ئیسلام،
بۆئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی پارێزگارییانلێبكات، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی
پارێزگاریانلێبكات ئه‌وا نابێت جزیه‌یان لێوه‌ربگرێت.
له‌وانه‌یه پرسیارێك بێته پێشه‌وه بۆچی ده‌بێت جزیه وه‌ربگیرێت؟
ئه‌وكه‌سانه‌ی كه باس له‌دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن یه‌كێك
له‌بنه‌ماكانی سیستمی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یه كه: باج (زه‌ریبه)
له‌خه‌ڵكه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت، بۆنموونه له‌هه‌موو وڵاتێكی دنیادا
زه‌ریبه هه‌یه، له‌وڵاتێكی وه‌ك نه‌رویژ له(36%) زه‌ریبه
له‌خه‌ڵكی وه‌رده‌یگرێت، له‌زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی ئه‌وروپیدا
هاوشێوه‌ی ئه‌م رێژه‌یه‌یه، له‌ڕاستیدا ئه‌مه خوێنمژینی خه‌ڵكه،
جگه‌له‌وه‌ی به‌چه‌ندین رێگه پاره‌یترت لێده‌سێنن، وه‌ك پاره‌ی
(رێگه‌وبان، فڕێدانی خۆڵوخاشاك، كاره‌بای سه‌رشه‌قامه‌كان)، ته‌نانه‌ت
حكومه‌تی وڵاته ئه‌وروپییه‌كان له‌تۆیشی وه‌رده‌گرێت. كاتێك باس
له‌ده‌زگای یارمه‌تیی كۆمه‌ڵایاتی (سۆسیال) ده‌كرێت، ئه‌مه هیچ
پاره‌وپولی حكومه‌ت نییه، به‌ڵكو پاره‌ی ده‌یان كه‌سی وه‌كو من‌و
تۆیه كه‌كارده‌كه‌ن‌و له‌ئێمه‌ی ده‌سێنن بۆ ئه‌وان، راسته وه‌ك
سیسته‌مێك ئه‌وه پیاده‌كراوه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا هیچ دادوه‌رییه‌كی
پێوه‌دیارنییه، وه سیسته‌می مشه‌خۆریی پێده‌وترێت كه له‌سه‌ر
ژیانی من كه‌سێكیتر به‌خێوبكرێت، به‌ڵام له‌ئیسلامدا باج‌و زه‌ریبه
نییه، موسوڵمانان هاوشێوه‌ی جوله‌كه‌و نه‌سرانییه‌كان زه‌كاتیان
لێوه‌رده‌گیرێت، ئه‌وه‌ی موسوڵمانان ناونراوه به‌زه‌كات‌و ئه‌وه‌ی
ئه‌هلی زیممه پێیده‌وترێت جزیه، كه ئه‌مه پاره‌یه‌كی
كه‌مه‌و له‌به‌رامبه‌ریدا سه‌ربازیی ناكه‌ن بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی،
چونكه سه‌ربازیكردن له‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا به‌ندایه‌تییه،
ئه‌وانیش كه موسوڵماننین له‌و به‌ندایه‌تییه بێبه‌شن‌و له‌بری
ئه‌وه پاره‌یه‌كی كه‌میان لێوه‌رده‌گیرێت، كه ئه‌مه ته‌نها
پاره‌یه‌كی سه‌ره‌تاییه‌و ئه‌م پاره‌یه پێشتر جوله‌كه‌و
نه‌سرانییه‌كان له‌فه‌رمانڕه‌وایی خۆیاندا وه‌ریانگرتووه
له‌خه‌ڵكانی ژێرده‌ستی خۆیان، ته‌نانه‌ت عه‌ره‌بیش پێش هاتنی ئایینی
ئیسلام وه‌ریانگرتووه. هه‌ركاتێك جوله‌كه‌كان یان نه‌سرانییه‌كان
فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌یه‌كیان كردبێت‌و موسوڵمانانیان
له‌ژێرده‌ستدابووبێت پاره‌یان به‌زۆرداری لێوه‌رگرتوون‌و ئه‌وان
ناویانناوه (جیبایه): سه‌رانه، ئه‌وكه‌سانه‌ی كه
ره‌خنه‌ده‌گرن ده‌بێت جیاوازیی له‌نێوانی زه‌ریبه‌ی ئێستا‌و جیبایه‌ی
كۆن‌و جزیه‌ی ئیسلامدا بكه‌ن، ئه‌وكاته ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م
ئیسلامه بۆ هه‌موو كه‌سێك خێر‌و به‌ره‌كه‌ت بووه، وشه‌ی جیبایه‌یش
سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وشه‌ی جابی، چۆن كاتێك جابیی پاس
پاره له‌سه‌رنشینه‌كانی وه‌رده‌گرێت، ئه‌م وشه‌یه‌ی‌ش له‌وه‌وه
هاتووه كه سه‌رانی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌بوو
جیبایه له‌هه‌موو كه‌سێك وه‌ربگرن له‌منداڵ‌و لاو‌و پیر، خۆ ئیسلام
جزیه له‌هه‌موو كه‌س وه‌رناگرێت، نه له‌منداڵی وه‌رده‌گرێت، نه
له‌ژنی وه‌رده‌گرێت، نه له‌هه‌ژارو په‌ككه‌وته‌ی وه‌رده‌گرێت.
پێویسته كێ جزیه بدات؟:
هاتنی ئیسلام دادپه‌روه‌ری‌و خۆشنودی‌و كارئاسانی بوو بۆ هه‌موو
خه‌ڵكی، جزیه‌یش له‌خه‌ڵكی بێباوه‌ڕ به‌ئیسلام كه وه‌رده‌گیرێت
بریتین له‌كۆمه‌ڵێك كه‌س:
یه‌كه‌م) له‌ئیسلامدا به‌س پیاوان جزیه‌یان لێوه‌رده‌گیرێت‌و له‌ئافره‌ت وه‌رناگیرێت.
دووه‌م) له‌كه‌سی گه‌وره‌و ئه‌وه‌ی كه به‌ته‌مه‌نی بلوغ گه‌یشتووه وه‌رده‌گیرێت‌و له‌منداڵ وه‌رناگیرێت.
سێیه‌م) جزیه له‌خه‌ڵكی ته‌ندروست باش كه توانای كاركردن‌و
سه‌ربازیی هه‌بێت وه‌رده‌گیرێت، له‌خه‌ڵكی نه‌خۆش‌و په‌ككه‌وته‌و
كه‌مئه‌ندام وه‌رناگیرێت.
چواره‌م) جزیه ته‌نها له‌ده‌وڵه‌مه‌ندانی ئه‌هلی كیتاب
وه‌رده‌گیرێت وه‌ك نه‌سرانی‌و یه‌هودی، هه‌روه‌ها مه‌جوسی‌و
موشریكه‌كان ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندبن، واته: كاتێك توانای پاره‌دانیان
هه‌بێت، جزیه‌یان لێوه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ناو ئه‌و
كۆمه‌ڵا‌نه‌دا هه‌ژارو بێده‌ره‌تان هه‌بوون ئه‌وا له‌به‌یتولمالی
موسوڵمانان پاره‌وه‌رده‌گرن‌و ده‌بێت به‌خێوبكرێن.
پێنجه‌م) جزیه له‌راهیب‌و حاخام‌و ئه‌وكه‌سانه‌ی كه خۆیان
ساغكردۆته‌وه بۆ عیباده‌تی دینه‌كه‌ی خۆیان وه‌رناگیرێت، به‌ڵكو
جزیه ته‌نها له‌وكه‌سه وه‌رده‌گیرێت كه توانای جه‌نگ‌و كوشتاری
هه‌بێت له‌دژی موسوڵمانان.
به‌های جزیه چه‌نده؟: ئه‌گه‌ر سه‌رنجبده‌ین له‌وكه‌سانه‌ی كه
ره‌خنه‌ده‌گرن له‌جزیه، كه‌گوایه به‌زوڵم‌و زۆرداری‌و
سه‌رشۆڕكردنی گه‌لانیتر دایده‌نێن، رونمانكرده‌وه كه موسوڵمانانیش
له‌به‌رمبه‌ریدا زه‌كات ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وكه‌سانه‌ی كه
قسه‌ی زل ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بزانن له‌ساڵێكدا به‌های جزیه
چه‌نده‌و زه‌كات چه‌نده، دڵنیام ئه‌وكاته خۆیان سه‌رشۆڕده‌بن.
بابزانین موسوڵمانان‌و بێباوه‌ڕان چه‌ندێك پاره‌یان لێوه‌رده‌گیرێت؟
نموونه‌ی جزیه‌وه‌رگرتن ده‌خه‌ینه‌ڕوو له‌ئه‌نده‌لوسه‌دا تا بزانین
له‌وسه‌رده‌مه‌دا موسوڵمانان چه‌ندێك پاره‌یانداوه‌و خه‌ڵكی
ئه‌نده‌لوسیش چه‌ندێك پاره‌یانداوه له‌سه‌ر ئه‌ومه‌رجانه‌ی
سه‌ره‌وه كه باسمانكرد جزیه‌یان لێسه‌ندراوه، ئه‌وكه‌سانه‌ی
كه توانای جزیه‌دانیان هه‌بووه هه‌مووساڵێك (1)دیناریان به‌خشیوه،
باڵام موسوڵمانان (2.5%)ی سامانی خۆیان به‌زه‌كات لێوه‌رگیراوه،
ئه‌گه‌ر شانبه‌شانی موسوڵمانان بجه‌نگینایه ئه‌وا جزیه‌یان
لێوه‌رنه‌ده‌گیراو هه‌قی خۆیشیان ده‌درایه‌وه، ئه‌گه‌ر
به‌راوردیبكه‌ین له‌گه‌ڵ زه‌ریبه‌ی هه‌رسه‌رده‌مێكدا هه‌میشه
ئه‌هلی زیممه پاره‌یه‌كی ئێجگار كه‌میان به‌خشیوه به‌موسوڵمانان،
ئێستا له‌زۆر وڵات‌دا ده‌بێت (50%) زه‌ریبه بده‌ن، یان زۆرجاریش
ده‌گاته (70%)، ئێستا زانیمان كه هه‌میشه جزیه كه‌متربووه
له‌زه‌كاتی موسوڵمانان‌و كه‌متریش بووه له‌پاره‌ی زه‌ریبه‌ی
وڵاتان.
پێغه‌مبه‌ری خوا(s) فه‌رمانیپێكردووین كه قورسایی نه‌خه‌ینه‌سه‌ر
ئه‌هلی كیتاب وه‌ك له‌م فه‌رموده‌یه‌دا ئا‌ماژه‌ی بۆ كردووه‌و
ده‌فه‌رموێت: {"أَلا مَنْ ڤَڵمَ مُعَاهِدًا، أَوْ انْتَقَصَهُ، أَوْ
كَلَّفَهُ فَوْقَ گَاقَتِهِ، أَوْ أَخَژَ مِنْهُ شَیْئًا بِغَیْڕ گِیبِ
نَفْسٍ فَأَنَا حَجِیجُهُ ێوْمَ الْقِێامَه‌ِ". أی أنا الژی أخاصمه وأحاجّه
یوم القیامه. رواه أبوداود والبیهقی فی سننهما، والحدیپ أورده اڵ‌لبانی
فی السلسله الصحیحه}.
واته: هه‌ركه‌سێك زوڵمبكات له‌په‌یمانپێدراوێك، یان ئازاریبدات، یان
كارێكیپێبكات كه له‌توانای ئه‌ودانه‌بێت، یان شتێكی لێوه‌ربگرێت كه
به‌ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌ونه‌بێت، من پشتوانیلێده‌كه‌م له‌ڕۆژی
قیامه‌تدا.
|