 ئایا پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- بە سەختی تۆلەی بۆ خۆی دەکردەوە ؟
بێباوەران بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- بە سەختی تۆلەی بۆ خۆی کردەتەوە و ئەوەش دەکەنە نمونە کە ئەو کۆمەلە کەسەی ھاتن بۆلای پێغەمبەری خوا علیە السلام و دواتر شوانەکەی پێغەمـبەری خوایان کوشت پێغەمـبەری خوا علیە السلام بە سەختی تۆلەی لێکردنـەوە ...
پووچەل کردنەوەی گومانەکە ؛
١- لێخۆشبوونی پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- لە دوژمنەکانی لەکاتی ھەبوونی دەسەلاتی بەسەریاندا شتێکە کە نکۆلی ناکرێت و بەلگەیەکی یەکلایی کەرەوەیە لەسەر پووچی قسەکەی ئەمان ، پەروەردگار - تبارک وتعالی- دەفەرمووێت ؛
خُذِ الْعَفْوَ وَأْمُرْ بِالْعُرْفِ وَأَعْرِضْ عَنِ الْجَاهِلِينَ
[الأعراف :١٩٩]
کاری ئاسان لهخهڵکی داوا بکهو چاوپۆشی له ههڵهو کهموکوڕیهکانیان بکهو، فهرمان بده به چاکهو کردهوهیهک که پهسهندی شهرعه، ڕووش وهرگێڕهو پشت بکه له نهفام و تێ نهگهیشتوان.
ئەوەتا صەفوانی کوری أمیة دوای ئەوەی پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - فەتحی مەککە دەکات و رزگاری دەکات رادەکات بەرەو بەحر بۆ ئەوەی دەربازی ببێت، لەم کاتەدا عمیر کوری وەھب دێتە لای پێغەمـبەری خوا - صلی اللو علیە وسلم- پێی دەلێت کە صفوان رای کردووە لە تۆ بەرەو بەحر ، تۆ ئەمانەتی بدەرێ و لێی خۆشبە ، پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- سەرەرای ئەو ھەموو دژایەتیەی کە کرا لەلایەن صفوانەوە بەبێ ھیچ دوو دلیەک فەرمووی ئەمینە و پارێزراوە با بێتەوە ، عمیر وتی نیشانە و بەلگەیەکم بدەرێ با صفوان دلنیا بێ لەوەی سەلامەتیت پێداوە ، ئەویش مێزەرەکەی خۆی پدا ، رۆشت گەشت بە صفوان و ھەوالەکەی پێگەیاند، ئەویش گەرایەوە و بە پێغەمبەری خوای وت کە عمیر بانگەشەێ ئەوە دەکات تۆ سەلامەتیت پێداوم، پێغەمـبەری خوا- صلی اللە علیە وسلم -فەرمووی بەلێ راستــە .
{ محمد ' صلی اللە علیە وسلم' الإنسان الکامل - ص ١٥٩ }
٢- ئەو ئایەتەی لە سورەتی ( المائدة ) ھاتە خوارەوە سەبارەت بەو کەسانەی کە بێباوەران نمونەیان ھێناوتەوە وەکو تۆلە سەندنەوەی پێغەمـبەری خوا- صلی اللە علیە وسلم- دانەبەزی بەلکـو بۆ چەسپاندنی حوکمی ئەو کەسانەی دژایەتی دین دەکەن ھاتە خوارەوە ؛
إِنَّمَا جَزَاءُ الَّذِينَ يُحَارِبُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَادًا أَنْ يُقَتَّلُوا أَوْ يُصَلَّبُوا أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُمْ مِنْ خِلَافٍ أَوْ يُنْفَوْا مِنَ الْأَرْضِ ۚ ذَٰلِكَ لَهُمْ خِزْيٌ فِي الدُّنْيَا ۖ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ
[المائدة :٣٣ ]
بێگومان پاداشتی ئهوانهی که دهنجێگن و دوژمنایهتی خواو پێغهمبهرهکهی دهکهن و به گهرمی ههوڵ دهدهن بۆ بڵاوکردنهوهی فهسادو بهد ڕهوشتی له زهویدا ههر ئهوهیه: (ئهوانهیان که خهڵکیان کوشتووه) دهبێت بکوژرێن، (ئهوانهش کهخهڵکیان کوشتووه و جهردهییشیان کردووه) دهبێت له خاچ بدرێن، (ئهوانهیان تهنها جهردهیی دهکهن) دهست و قاچێکیان بهپێچهوانهوه ببڕدرێت، (ئهوانهیان که مهترسیان لێدهکرێت) ئهوه دوور بخرێنهوه له وڵات، ئهوسزایه خهجاڵهتی و سهرشۆڕیه بۆیان لهدنیادا، لهقیامهتیشدا سزای سهخت و گهورهیان بۆههیه.
ئەوانیش کۆمەلە کەسانێک بوون کە ھاتنە مەدینە پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- ئەمانی پێدان وە خواردن و خواردنەوەی پێدان بەلام سەرەرای ئەوە ئەوان ھەستان شوانەکەی پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- یان کوشت و چوار پەلی ئاژەلەکانیان بریەوە ، کاتێک ئەم ھەوالە گەشت بە پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- ناردی بە شوێنیاندا کاتێک کە خۆر بەزر بویەوە دوای دابەزینی ئەم ئایەتەی سەرەوە باسمان کرد فەرمانی کرد بەوەی دەستەکان و پێیەکانیان برایەوە وە چاویان کوێر کرا .
{ صحیح البخاری ، کتاب المحاربین من أھل الکفر والردة ، باب سمر النبی أعین الکافرین ' ٦٤٢٠ ' }
وە ھۆکاری چاو کوێر کردنیان و دەست و قاچ برینەوەیان وەکو ئەوەی باسکراوە ئەوە بووە کە ئەوان چاو و قاچی شوانەکەیان بریەوە و چاویان کوێر کرد بۆیە ھەمان کاریان لەگەل کرا ، ئەم رووداوەش سالی شەشی کۆچی بوو ، وە أبو قلابة دەفەرمووێت؛ ئەو کەسانە دزیان کرد وە شوانەکەیان کوشت دوای موسولمان بونیان بێباوەر بونەوە و دژایەتی خوا و پێغەمبەرەکەیان کرد
{ الجامع لأحکام القرآن -١٤٨/٦ }
————————————————
سەرچاوە : موقع بیان الإسلام
وەرگێرانی ؛ ڕێباز سیامند فتاح
١٦/ ذو الحجة / ١٤٤٠ ھجری - ١٧/٨/٢٠١٩ زاینی.
|