بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
روونکردنەوەی گومانەکان
 گومانی ئەوەی کە پێغەمبەر بە زمانی عەرەبی قسەی کردووە ، ئەی چۆن پەیامەکەی جیهانییە ؟؟!
08/04/2020
بینین: 1300
گومانی ئەوەی کە پێغەمبەر بە زمانی عەرەبی قسەی کردووە ، ئەی چۆن پەیامەکەی جیهانییە ؟؟!
گومان : ئەگەر محمد ﷺبە ڕەچەڵەک زمانی عەرەبی بێت ، چۆن دەکرێت خودا بۆ گەلانێک بینێرێت ، کە عەرەب نین و بە عەرەبی قسە ناکەن ؟! یاخود چۆن خودا ئەرکی وەرگرتن و جێ بەجێ کردنی پەیامێک دەخاتە ئەستۆی خەڵکانێک کە لە زمانی پەیامەکە دەزانن ،نە دەشتوانن قسەی پێ نکەم ئەگەر واش بێت ئەی چۆن ئەتوانن لە قورئان تێ بگەن ، چۆن دەتوانن درک بە ئاراستە کردنی پێغەمبەری ئیسلام بکەن لە کاتێکدا کە قورئان بە عەرەبییە و پێغەمبەریش بە عەرەبی دەدوێت ؟
وەڵامی گومانەکە : یەکەمیان : پێغەمبەری خوا ﷺ پەیامێکی بۆ سەرۆک و پاشاکانی هەموو گەل و هۆزەکان نارد داوای موسوڵمان بوونی لێکردن ئەو ڕێگایەش دوای بەیاننامەی حودەیبیە هاتە کایەوە هەروەها هەموو ئەوانەی وەک نامە بەر بۆ ئەو سەرۆک و پاشایە نێردرا بون زمانی ئەو گەلانەیان دەزانی کە نامەیان بۆ بردبون .
هەروەها ئەو ﷺدوو وەرگێڕی هەبوون کە هەر پەیامێکی لە زمانێکی ترەوە بۆ دەهات بۆیان وەردەگێڕا بۆ سەر زمانی عەرەبی
دووەم : پاشای سەرکردەی گەلەکانی تریش وەرگێڕیان هەبوون کە هەرچی لە پێغەمبەرەوە ﷺ بۆیان هاتبا بۆیان وەردەگێڕان
سێیەم : زۆربەی جولەکە و گاورانیش زمانی ئەرەبییان دەزانی هەروەک چۆن هەندێ لە گاورەکان عەرەب بوون وەکو ( مەسیحەکانی نەجران ) گەلانی تری غەیرە عەرەبیش وەکو فارس و گەلانی دی بەهەمان شێوە .
چوارەم : سەردەمی ئازاد کردنی وڵاتان ،کاتێک سەربازە موسوڵمانەکان دەچونە هەر وڵاتێک وەک چۆن ئاینی ئیسلامییان بڵاو دەکردەوە ئاواش زمانی عەرەبییان فێری خەڵکی ئەو وڵاتە دەکرد ، هیچ وڵاتێکیش نییە ئیسلامی تێدا بڵاو بێتەوە زمانی عەرەبیشی تێدا بڵاو نەبێتەوە تەنانەت لە زۆر شوێن جێگای زمانی فەرمی زۆر لەگەلانی وڵاتەکەشی گرتۆتەوە بۆ نمونە : زمانی قیبتی لە میسڕ زمانی فارسی لە عێراق ئە و پەڕی باکوری ڕۆژئاوای ئەفریقیا زمانی سریانی و چەندنین وڵاتی تر
پێنجەم : موسوڵمانە عەرەبەکان هەستان بە وەرگێڕانی ئەو بەبەتانەی پێویستییان پێیان هەبوو لە کلتوری گەلانی دی ، بەمەش دەروازەی هزری و ڕۆشنبیری و زانیارییان بەڕوی ئەو موسوڵمانانەدا واڵا کرد کە تەنیا زمانی عەرەبیان دەزانی هەروەک چۆن هەستان بە وەرگێرانی هەربەشێک لە کلتوری عەرەبی ئیسلامی کە بە پێویستییان دەزانی بەمەش وەک وەفایەک و مافێکی بانگەواز و ڕاگەیاندن ئەو یاسایانەیان لە عەرەبییەوە وەرگێڕایە سەر زمانی گەلانی تر
شەشەم : گەلانی غەیرە عەرەبی کە بوونە موسوڵمان بەدەم زمانی عەرەبییەوە هاتن و وازیان لە زمانی خۆیان هێنا و لە ڕوی زمانەوە بونە عەرەبی لەوانەش زانای پایە بەرز هەڵکەوتن لەوانەش زانای پایە بەرز هەڵکەوتن و کاریگەری لەسەر گەشەسەندنی هزری ئیسلامی هەبوو لەوان زانای زمان و ڕێزمان و ڕەوان بێژی و شەرع زان و بنچینە ناسان تەفسیر و فەرمودە فەلسەفە و .... هتد


محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن: یامن الحاجە
و: مزفر عەولا قەسرێی
لا: ۷۰-۷۲

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه