 ئاکارو ڕەوشتە بەرزو پەسەندەکانى پێغەمبەر ﷺ
لەم بەشەدا ئاماژە بە چوار لە ئاکارو ڕەوشتى پێغەمبەرى نازدار ﷺ دەدەین ، وە بە پشتیوانى خوا لە بەشەکانى داهاتوودا ئاماژە بە ئاکارو ڕەوشتەکانى ترى پێغەمبەرى نازدار ﷺ دەکەین .
(خواپەرستیی ، پشت بەخوا بەستنى و متمانە پێ بوونى ، دنیا بەکەم گرتنى (زهد) ، خۆشەویستى بۆ ئوممەتەکەى )
خواى زاناو شارەزا لە مەدح و ستایشى پێغەمبەرى خاتەمدا ﷺ فەرموویەتى ، { وَإِنَّكَ لَعَلَى خُلُقٍ عَظِيمٍ (٤) } القلم، واتە : بێگومان تۆ لەسەر ڕەوشت و ئاکارێکى مەزنى .
هەروەها خۆیشى لەبارەى پێناسەى خۆى و ئامانج و مەبەستى ڕەوانە کرانییەوە فەرموویەتى : { إنما بعثت لأتمم مکرم الأخلاق} أخرجه البیهقی برقم (٢٠٥٧١) ، واتە : بێگومان تەنها بۆ ئەوە ڕەوانە کراوم ، خە ڕەوشت و خەسڵەتە بەرزەکان تەواو بکەم .
بەڵێ مادام خواو پێغەمبەرى خوا ﷺ لەبارەى کەسایەتى بەرزو ناوازەى پێغەمبەرى کۆتایی و ڕەوشت و ئاکارى ڕەندو پەسەندییەوە وایان فەرمووە ، دیارە دەبێ ئەو خۆشەویستە لە لوتکەى هەرە بڵندى ڕەوشت و ئاکارو هەڵس و کەوت و ڕەفتارى جوان و پەسەنددا بووبێ لە هەموو ڕوویەکەوە ، هەڵبەتە لە حاڵێکى وادا سەرژمێرکردنى سەرجەم خووڕەوشتە بەرزو پەسەندەکانى پێغەمبەرى خاتەم شتێکى ئەستەم و نەگونجاوەو کارى کردن نیە ، بۆیە بەپێی بنچینەى : (ما يُدرِكُ كلُّهُ لا يُترَكُ بَعضُهُ ) واتە : ئەوەى هەمووى ناکرێ ، هەندێکیشى واز لێ ناهێنرێ ، بە پێویستمان زانى گوڵبژێرێکى خەسڵەتە پەسەندو ئاکارە جوانەکانى پێغەمبەرى خوا ﷺ بکەم و لەچەند خالێکدا لەبەر ڕۆشنایی چەند دەقێکى سوننەتدا ، چەپکە گوڵێک لە گوڵزارى ڕەوشت و ئاکارى بەرزو شیرینى ئەو زاتە بەڕێزو خۆشەویستە بچنم :
یەکەم : خواپەرستیی :-
(عن عائشة رَضي اللَّه عنها أَنَّ النَّبِيَّ ﷺ كَان يقُومُ مِنَ اللَّيْلِ حتَّى تتَفطَرَ قَدمَاهُ، فَقالتُ عائشة، لِمْ تصنعُ هَذَا يَا رسولَ اللَّهِ، وقدْ غفَرَ اللَّه لَكَ مَا تقدَّمَ مِنْ ذَنبِكَ وَمَا تأخَّرَ؟ قَالَ: أَفَلاَ أكُونَ عبْداً شكُوراً؟) أخرجه البخاري برقم : (٤٨٣٧)
واتە : عائیشە خوا لێی ڕازى بێ دەڵێ : پێغەمبەرى خوا ﷺ شەوانە هێندەى شەونوێژ دەکرد ، هەتا پییەکانى قڵیش قڵیش دەبوون ، عائیشە گوتى : ئەى پێغەمبەرى خوا بۆچى وادەکەى لە حاڵێکدا کە خوا لە هەڵەى ڕابردوو و داهاتووت بوردووە ؟ فەرمووى : ئەدى نابێ بەندەیەکى سوپاس گوزاربم ؟
( عائشة زوج النَّبيِّ ﷺ قَالَتْ : لَمَّا ثَقُلَ النَّبِيُّ ﷺ وَاشْتَدَّ بِهِ وَجَعُهُ ، اسْتَأْذَنَ أَزْوَاجَهُ فِي أَنْ يُمَرَّضَ فِي بَيْتِي ، فَأَذِنَّ لَهُ ، فَخَرَجَ بَيْنَ رَجُلَيْنِ ، تَخُطُّ رِجْلاَهُ فِي الأَرْضِ ، بَيْنَ عَبَّاسِ بن عبدالمطلب و بين وَرَجُلٍ آخَرَ ) أخرجه البخاري برقم (١٩٨) ، ومسلم برقم (٤١٨) .
واتە : عائیشە – خوا لێی ڕازى بێ – دەڵێ : کاتێ پێغەمبەر ﷺ لە نەخۆشى مەرگیدا گران بوو و دەردەکەى توند بوو ، مۆڵەتى لە هاوسەرەکانى وەرگرت ، کە لە ماڵەکەى مندا خزمەت بکرێ و ئەوانیش مۆڵەتیاندا ، جا پێغەمبەر ﷺ خۆى خستبووە سەر قۆڵى دوو پیاوان عەبباس و پیاوێکى دیکە ، چووە دەرێ (بۆ نوێژى کۆمەڵ ) لاقەکانى لە زەوى دەخشان .
کەواتە : پێغەمبەرى خوا ﷺ لە نەخۆشى و مەرگیشدا و بەو حاڵەشەوە کە دایکمان عائیشە باسى کردووە ، هەر سوور بووە لەسەر نوێژى بەکۆمەڵ .
دووەم : پشت بە خوا بەستنى و متمانە پێ بوونى :-
(عنْ جابر بن عبدالله، قَالَ : غَزَوْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ غَزْوَةً قِبَلَ نَجْدٍ ، فَأَدْرَكَنَا رَسُولُ اللَّهِ ص ﷺ فِي وَادٍ كَثِيرِ الْعِضَاهِ ، فَنَزَلَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ تَحْتَ شَجَرَةٍ ، فَعَلَّقَ سَيْفَهُ بِغُصْنٍ مِنْ أَغْصَانِهَا قَالَ وَتَفَرَّقَ النَّاسُ فِي الْوَادِي يَسْتَظِلُّونَ بِالشَّجَرِ قَالَ : فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: إِنَّ رَجُلًا أَتَانِي وَأَنَا نَائِمٌ ، فَأَخَذَ السَّيْفَ فَاسْتَيْقَظْتُ وَهُوَ قَائِمٌ عَلَى رَأْسِي ، فَلَمْ أَشْعُرْ إِلَّا وَالسَّيْفُ صَلْتًا فِي يَدِهِ ، فَقَالَ لِي : مَنْ يَمْنَعُكَ مِنِّي ؟ قَالَ قُلْتُ : اللَّهُ ، ثُمَّ قَالَ فِي الثَّانِيَةِ : مَنْ يَمْنَعُكَ مِنِّي ؟ قَالَ قُلْتُ : اللَّهُ ، قَالَ : فَشَامَ السَّيْفَ فَهَا هُوَ ذَا جَالِسٌ ثُمَّ لَمْ يَعْرِضْ لَهُ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ) أخرجه البخاري برقم : (٤١٣٩) و مسلم برقم : ( ٨٤٣) .
واتە : لەگەڵ پێغەمبەرى خوادا ﷺ بەرەو لاى نەجد بۆ جەنگێک چووین ، پێغەمبەرى خواش ﷺ لە دۆڵێکى پڕ دارو درەختدا پێمان گەیشت ، ئینجا رى خوا ﷺ لە ژێر درەختێکدا دابەزى و شمشێرەکەیشى بەیەکێک لە لقەکانییەوە هەڵواسى ، ئیدى خەڵکەکەش بە دۆڵەکەدا بڵاو بوونەوە لەسێبەرى درەختان دەخەفتان ، دەڵێ : پێغەمبەر ﷺ فەرمووى : لەکاتێکدا کە خەوتبووم پیاوێک هاتە سەر سەرم و شمشێرەکەى هەڵگرت ، منیش کە خەبەرم بۆوە لەسەر سەرم ڕاوەستابوو ، ئیدى هەستم پێ نەکرد هەتا شمشێرەکەى بە هەڵکێشراویی بەدەستەوە نەگرت ، پێی گوتم : کێ لە من دەتپارێزێ ؟ فەرموویەتى : گوتم : خوا ، پاشان بۆ جارى دووەم گوتى : کێ لەمن دەتپارێزێ ، فەرمووى : ئیدى شمشێرەکەى خستەوە کالان و ئەوەتا لێرە دانیشتووە ، ئاشان پێغەمبەرى خوا ﷺ هیچى لێ نەکرد .
دیارە ئەم هەڵوێستەش ئەوپەڕى لە خوا ڕادیتن و پشت بەخوا بەستنى پێغەمبەرى خوا ﷺ دەگەیەنێ .
سێیەم : دنیا بەکەم گرتنى (زهد) :-
(عَنْ عائشة رضي اللَّه عنها، أَنَّهَا قالت لعُروةَ: ابْنَ أُخْتِي إِنْ كُنَّا لَنَنْظُرُ إلى الهِلالِ ثلاثةُ أَهِلَّةٍ في شَهْرَيْنِ. وَمَا أُوقِدَت في أَبْيَاتِ رسولِ اللَّه ﷺ نارٌ فَقُلْتُ: مَا كَانَ يُعِيشُكُمْ؟ قالتْ: الأَسْوَدَانِ: التَّمْرُ وَالمَاءُ إِلاَّ أَنَّهُ قَدْ كَانَ لرسول اللَّه ﷺ جِيرانٌ مِنَ الأَنْصَارِ. وَكَانَتْ لَهُمْ مَنَائِحُ وَكَانُوا يُرْسِلُونَ إِلى رسولِ اللَّه ﷺ مِنْ أَلبانها فَيَسْقِينَاهُ) أخرجه البخاري برقم (٦٤٥٩) ، و مسلم برقم ( ٢٩٧٢) .
واتە : لە عائیشە –خوالێی ڕازى بێ- گێڕراوەتەوە ، کە بە (عروە)ى گوتوە : کوڕى خوشکم ! ئێمە جارى وا بووە سێ جار مانگ نوێبوونەوەمان لەماوەى دوو مانگاندا دەبینى ، لەماڵەکەى پێغەمبەرى خوادا ئاگر نەدەکرایەوە ، (عروە) دەڵێ : گوتم : ئەدى بەچى دەژیان ؟ گوتى : بەدوو شتە ڕەشەکان ، خورماو ئاو ، ئەوەندەش هەبوو ، کە هەندێک دراوسێی پێغەمبەرى خوا ﷺ لە پشتیوانان حوشترى شیردەریان هەبوون کە لە ماڵەکانیانەوە شیریان بۆ پێغەمبەرى خوا ﷺ دەهێناو ئەویش پێی دەنۆشین .
(عن عائشة قالت كان لنا ستر فيه تمثال طائر وكان الداخل إذا دخل استقبله فقال لي رسول الله ﷺ حولي هذا فإني كلما دخلت فرأيته ذكرت الدنيا) أخرجه مسلم برقم ( ٢١٠٧) .
واتە : عائیشە –خوا لێی ڕازى بێ- دەڵێ : پەردەیەکمان هەبوو وێنەى باڵندەى تیابوو ، وە هەرکەسێک هاتبایە ژوورێ دەهاتە پێش چاوى ، جا پێغەمبەرى خوا ﷺ پێی فەرمووم : ئەم پەردەیە لابدە ( لەم شوێنەى لابەرە) ، چونکە هەرجارێک کە دێمە ژوورێ و دەیبینم دنیام دێتەوە یاد .
هەڵبەتە مەبەستى پێغەمبەرى خوا ﷺ لە دنیا هاتنەوە یاد ئەوە بووە ، کە جۆرێک لە سەرقاڵیی و خافڵاندنى بۆ دروست دەبێ بەهۆى دیتن و سەرنجدانى ئەو پەردەیەو دیمەنى باڵندەکە کەلەسەرى چنراوە .
چوارەم : خۆشەویستى بۆ ئوممەتەکەى :-
(عن أبي هريرة رضي الله عنه قال : قال رسول الله ﷺ : لِكُلِّ نَبِيٍّ دَعْوَةٌ مستجابةٌ فَتَعَجَّلَ كلُّ نَبيّ ٍ دَعَوتَهُ و إني أَخْتَبَأتُ دَعْوَتِي شَفَاعَةً لأِمَّتِي يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَهِيَ نَائِلَةٌ إِنْ شَاءَ الله مَنْ مَاتَ مِنْ أُمَّتِي لاَ يُشْرِكُ بِالله شَيْئاً) أخرجه البخاري برقم (٦٣٠٤) ، و مسلم برقم ( ١٩٩) .
واتە : هەموو پێغەمبەرێک پاڕانەوەیەکى گیرابووى بۆ دانراوە ، جا هەموویان پاڕانەوەکەیان لە دنیادا گوزەراوە ، بەڵام من پاڕانەوەکەى خۆمم وەک تکاکردن بۆ ئوممەتم بۆ ڕۆژى قیامەت هەڵگرتووە ، وە ئەگەر خوا بیەوێ بە قسمەت هەر کەسێک لە ئوممەتم دەبێ كە بمرێ بێ ئەوەى هیچ شتێک بکاتە هاوبەشى خوا .
پوختەى ژیاننامەى پێغەمبەرى خوا ﷺ / مامۆستا عەلى باپیر
لاپەڕە / (٧٤٦ تا ٧٥٠)
|