 تازەکردنەوەی کەعبەی پیرۆز
ئیبنو هیشام دەفەرمویەت: کاتێک {پێغەمبەر{ﷺ} تەمەنی سی و پێنج ساڵ بوو قوڕەیش هەموو کۆبونەوە بۆ بنیاتنانی کەعبە تا سەر لەنوێ تازەی بکەنەوە و نیازیان وابوو بەرزی بکەنەوە و سەربانی بۆ دروستبکەن چونکە کەعبە سەرەتا بەرزە کەڵێک بوو سەربانی نەبوو, وەبەئەندازەی باڵای پیاوێک بوو دەیانویست بەرزی بکەنەوە چونکە هەندێک لەچەتەکان درکیان بە گەنجینەکەی ناو کەعبە و دزیبویان لە لای دەریای سوریش بەلەمێک کەوتبو تێکشکابوو لای( جدە) کە هی پیاوێکی بازرگانی ڕۆم بوو ,قوڕەیش پێیان وابوو کە ئەو داری بەلەمە بێنن و سەرلەنوێ کەعبەی پێبنیادبنێنەوە,
چونکە لەشاری مەککەدا کابرایەکی دارتاشی( قیبطی) لێبوو بویە بە پێویستیان زانی کەعبەی پێ بنیادبنێنەوە .
ئەبو توفەیل دەفەرمویەت(کەعبە لەسەردەمی نەفامیدا کەڵەکە بەردبوو و دیوارەکانی کۆن بوو وە کەلەبەرەکانی بزنی پێودەچوو, سەربانی نەبوو بۆیە سەرەتا بەرگیکیان بۆ دروستکرد تا ئاژەڵ نەچێتە ناوەیەوە{الحجر الاسود}یش وەک ڕێزێک دانرا بوو وە کەعبە ئەوکاتە چوارگۆشە نەبوو بەڵکو خڕ بوو وەکو ئەڵقە و تەنیا دوو ڕوکنی هەبوو کەشتیەک لە وڵاتی ڕۆمەکانەوە بە ڕێکەوت تا گەیشتە نزیک(جدە)لەوێ پەکی کەوت قوڕەیشویستیان بچن دارەکان بهێنن و تا چاویان بە ڕۆمیەکی دارتاش کەوتداوای دارەکانی کەشتیەکەیان کرد و ئەویش پێیبەخشین و ڕۆمیەکەشیان هێنا و دارەکانیان هێنا بۆ بنیادنانی کەعبە
قوڕەیش وتیان :ئەم دارەی هێناومانە ماڵی خوای خۆمانی پێ بنیاددەنێین لەکاتێکدا ویستیان و کەڵەکە
دارانەی کەعبە بڕوخێنن, لەسەر ئەو کەڵەکە بەردانە ڕەشمارێکی گەور هەبوو سەری پشتی ڕەش بوو وە سەر سنگی زۆر سپی بوو,کاتێک کە نزیک دەبونەوە لە کەعبە تا بیڕوخێنن مارەکە پەلامای بۆ دەبردن و ئئوانیش ئەترسان,ئەوانیش پاڕانەوە وتیان خوایە ئێمە تەنیا; ڕێز و تەشریف نەبێت بیگەیەنین بە ماڵەکەی تۆنیازێکی ترمان نیە ئەگەر پێتخۆشە ئەمانەمان لێ دور بخەرەوە ,
پەروردگار ئەگەر ڕازی نیت چی دەکەیت بیکە بە ویستی خۆت, دەڵێت :گوێیان لە شتێک بوو لە ئاسمانهاتە خوارەوە و سەیریان کرد باڵندەیەکی ڕەشی گەورەیە
سەرپشت و سنگ و هەردوو قاچی سپیە و زۆر گەورەتر بوو لە مرۆڤ بە هەردوو چنگی پەلاماری مارەکەیدا و هەڵیگرت,دوریخستەوە بۆ شوێنێکی زۆر دوور و فڕێیدا
ئیبن ئیسحاق دەفەرمویەت :(کاتێک کۆبونەوە بۆ ڕوخاندنی کەعبە و دیوارەکانی ئەبو وەهبی کوڕی عەمری عائز هات و ویستی بەردێک لە کەعبە لابدا و لە دەستی کەوتە خوارەوە و چوەوە شوێنی خۆی لە کەڵەکەکەدا,ئەویش ڕووی کردە کۆمەڵانی خەڵک و پێی وتن :هۆ کۆمەڵانی قورەیش بەهیچ شێوەیەک پارەی حەرام تێکەڵ بەم پارەیە مەکەن کە ئامادەتان کردووە بۆ دروستکردنەوەی کەعبە, بەو شێوەیە
بڕیاردرا کە مارەیی ئافرەتانی داوێن پیس و پارەی سووە پارەیەک کەلە زوڵمدا پەیدا کرابێت تێکەڵ بەو پارەیە نەکرێت,خەڵکی دەترسان کە چۆن ئەم دیوارە تێکبدەن و بیڕوخێنن چونکە ئەمە ماڵی ماڵی خوای گەورەیە,تا ئەوەبوو وەلیدی کوڕی موغیرە وتی ئەوەنە دەستپێشخەریم کرد لە ڕوخاندنیدا,پاچی هەڵگرت و چوە سەر دیواری کەعبە و وتی :خوای گەورە خۆت دەزانی کە تەنیا مەرامی خێر نەبێت هیچ نیاز و مەرامێکی ترمان نیە بە حەرەمی ماڵی خۆت,ئەو شەوە هیچ کەسێک نەیدەوێرا نزیک بێتەوە لە کەعبە,وتیان:تەماشایی وەلید دەکەین ئەگەر خوای گەورە غەزەبی لێگرت و لەناوی برد لا بەیانی ئەوا دیارە خوای گەورە پێی ناخۆشە ک کەعبە دروستبکەینەوە ,ئەگەر هیچیشی لێنەهات دیارە ڕازییە و ئێمەش بەشداری دەکەین,ئەوەبوو بەیانی هەموو چاوەڕێی ولید بوون کە بینیان وەلید سەلامت و هاتو کارەکەی دوێنێی تەواو بکات ئیتر هەمووین بەیەکجاری چون و یارمەتیاندا ل هەڵوەشاندنەوەی کەعبەدا,تا گەیشتنە بناغەکەی ابراهیم پێغەمبەر{علیە سلام} کە چەند بەردێکی سەوزبوو بەیەکەوە لکابوو وەک سمی وشتر
پاشان قوڕەیش ڕوخاندیان و بئبردکانی شیوی مەککە دروستیان کردەوە,ئەو بەردانەیان بەشان هەڵدەگرت ,دروستیان کرد و بەرزیان کردەوە بە ئەندازەی ۳۰ گەز بە ئاسماندا,وە لە کاتێدا پێغەمبەر {ﷺ} لەگەڵیان بەردی لە{ ئەجنادەوە} ئەهێنا پۆشاکێکی خەت خەتی لەبەردا بوو پۆشاکەکەی داکەندا و کردیە سەرشانی بۆئەوەی بەردەکە ئازاری شانی نەدا,هاواری لێکرا ئەی محمد عەورەتت داپۆشە,ئیتر دوای ئەوە پێغمبەر{ﷺ} بەهیچ شێوەیەک عەورەتی نەبینراوە ,وە ماوەی نێوان بنیاتنانەوەی کەعبە و
هاتنی( وحي) بۆ پێغمبەر{ﷺ} تەنیا پێنج ساڵ بوو.
سەرچاوە ژیانی پێغەمبەری خوا ﷺ لە قورئان و فەرمودەکاندا . لاپەڕە ۳۷تا۳۹
نوسینی : مامۆستا محمد ملا فائق شارەزووری
|