 ئازاردانی موسوڵمانە چەوساوەکانی شاری مەککە
بەم شێوەیە پێغەمبەر ﷺ و موسوڵمانان سەڕەڕای ئەشکەنجە دان و ئازار دان ئابڕو بردن و لەکەدار کردن وە هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەکی تر ، هەر بەرامبەر هاوبەش پەیدا کەرانی قوڕەیش وەستانەوە لە کاتێکدا کە خەڵکی لەو پەڕی نەفامی و نەزانیندا بوون بە پێغەمبەر ﷺ و پێغەمبەرایەتی ﷺو هاوەڵانی توشی ئەو هەموو ناڕەحەتیە بوون لەگەڵ خودی پێغەمبەردا ﷺ بە شێوەیەک تەنها دڵسۆزان و ڕاست گۆیان بتوانن خۆیان بۆ بگرن کە کەم لە توانایان هەیە خۆی بۆ بگرن ، بارودۆخی شاری مەکە و ئەو کاتەی پێغەمبەر ﷺ تیایدا نێردراوە زۆر بە وردی هاوەڵی پایە بەرز میقدادی ئەسوەد رضی اللە عنە بۆمان وەسف دەکات و باسەکەش جوبەیری کوڕی نوفەیل لە باوکیەوە دەگێڕێتەوە و دەفەرموێت :[ڕۆژێکیان لە خزمەت میقدادا دانیشتبوم پیاوێک بەلایدا تێپەڕی و بە میقدادی وت خۆزگەم بەم دوو چاوەی کە پێغەمبەر پێ بینراوە و خۆزگە ئەوەی تۆ بینیوتە و ئێمەش بمان بینیایە وە ئەوەی کە تۆ ئامادەی بوی ئێمەش ئامادەی بوینایە ، میقداد لێی توڕە بوو ، منیش بەلامەوە زۆر سەیر بوو پیاوێک کە تەنها وتەی خێر نەبێ نەی گوتووە.پاشان میقداد ڕوی کردە کابراکەو ڕای وەستاند و پێی فەرموو : چی وادەکات یەکێک لە ئێوە ئاوات بخوازێت بە ئامادە بونێک خوا لێی شاردۆتەوە ، نازانێ گەر ئامادە بوایە حاڵی چۆن دەبوو تیایدا ، وەڵلاهی کەسانێک ئامادەی سەردەمی پێغەمبەرﷺ بوون خوا بەسەر لوتیاندا خستنیە ناو دۆزەخەوە لەبەر ئەوەی پێغەمبەریان بە درۆ خستەوە و باوەڕیان پێنەهێنا بۆ سوپاسی خوا ناکەن کاتێ خوای گەورە ئێوەی دروست کردوە تەنها خوای خۆتان نەبێ نایناسن و تەمها پێغەمبەری خۆتان نەبێ بە ڕاستی نازانن خوای گەورە ئەو بەڵایەی لەسەر ئێوە لابردوە و داویەتی بە کەسانی پێش ئێوەدا و لە ئێوەی دور خستۆتەوە ، وەڵڵاهی کاتێک کە پێغەمبەرﷺنێردرا ناهەموارترین کات و حاڵێک بوو کە پێغەمبەرێک لە پێغەمبەرانی خودای گەورە تیا ناردبێت ، وە لە کاتێکی زۆر نەفامیدا بوو کە وایان دەزانی هیچ ئاینێک چاکتر نیە لە پەرستنی بتەکان .پێغەمبەریشﷺپەیامێکی هێنا یەک لا کەرەوە بوو کە ڕاست و ناڕستی پێ یەک لا کردەوە تا وای لێهات باوک و کوڕ دژایەتی کەوتە نێوانیان ، هەتا پیاوی واهەبوو کوڕەکەی یان باوکەکەی یان براکەی دەبینی بێباوەڕە دوای ئەوەی کە خوای گەورە ڕێنمای کردبوو وە دڵنیابووی لەوەی ئەگەر ئەو باوک و برایەی بەو شێوەیە بڕۆن دەکەونە ناو دۆزەخەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێی ناخۆش بوو کە ئەو خۆشەویستانەی خۆی خوای گەورە بیان خاتە ناودۆزەخەوە وە ئەو دوعایەیان دەکرد کە خوای گەورە بۆ ئێمەی دەگێڕایەوە و دەفەرموێت:[وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا (۷٤)، الفرقان ] واتە: ئاواتیان دەخواست کە خێزان و خزمایەتیەکەیان هەبێت وەک نوری چاو خۆشەویستی و موسوڵمان بن و خوای گەورە ڕێنمونیان بکات ....]
سەرچاوە ژیانی پێغەمبەری خوا ﷺ لە قورئان و فەرمودەکاندا . لاپەڕە ۱۰۱تا۱۰۳
نوسینی : مامۆستا محمد ملا فائق شارەزووری
|